خۆپێشاندن و ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان هەنگاوێکی چارەنوس ساز، بەرەو پێشەوە!!

 


بەییانامەی حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق سەبارەت بە خۆپێشاندانەکانی ٢٥ \٣\٢٠١٨!!
ئەمڕۆ سەرتاپای کوردستان خۆپێشاندن بوو، شەقامەکان بوون بە گۆڕەپانی تێکۆشانی ژنان و پیاوان و دەرس دادان و هێز نواندنی جەماوەری ڕاپەڕیوی ئازادیخواز و تێکۆشەر. دەیان هەزار ماموستا و کڕیکارو فەرمانبەری کارەباو کرێکاران و فەرمانبەران و پزیشکانی نەخۆشخانەکان فەرمانبەرانی دادگاکان ، خانە نشینەکان و چالاکەوانانی سیاسی و ڕۆژنامە نوس و چالاکەوانانی مەدەنی و سکۆلار، ڕژانە سەر شەقامەکان لە سەرتاسەری کوردستاندا و زۆربەی شارەکانی کوردستان هەولێر و سلێمانی و دهۆک و کۆیە و رانیە و ڕەواندوز و تەواوی شارەکانی تر بەشداریان کرد. سەرەڕای ئەوەی ناڕەزایەتی خۆپێشاندن لە دژی بی موچەیی و هەژاری و لە دژی گەندەڵی و تاڵان و بڕۆی حزبەکانی کوردایەتی و حزبەکانی دەسەڵات و بەتایبەت لە دژی دوو بنەماڵەی تاڵەبانی و بەرزانی دەستی پێکردوە بەردەوامی هەیە، بەڵام شێعارەکانی خەڵک گشت دەسەڵاتی کردوەتە نیشانە. شیعارەکان بەزۆری ئەمانە بوون" ئێمە خەڵکی هەولێرین حکومەت دەڕوخێنین" " حکومەتی پینەو پەڕۆ. نامانەوێی زوو بڕۆ" " خەڵکی قەڵا ومینارە، لەم حکومەتەی بێزارە" " ئەی حکومەتی قومارچی، پارەی نەوتت دابەچی" " ئەندازیاری تاڵانی ، بارزانی وتاڵەبانی" " بڕوخی دز" "ئەی وەزیری پەروەردە بڕۆ یەخەمان بەردە" لە هەندی شوێن دەیان ووت" کش مەلیک". لە ڕاسیدا ئەگەر دیقەتی ئەم شێعاراتانە بدەیت ڕێک و ڕاست دەڵێ بڕۆ" ارحل" کە خەڵکی میسر چەند ساڵ پێش ئێستا بە موبارەکیان ووت.
ئەمڕۆ خۆپێشاندانی کوردستان لە دژی دەسەڵاتی کوردایەتی هەروەها پێنج حزبەکەی حکومەتی بنکە فراوان چووە قۆناغیكی تازەوە، ئەوەش بەهاتنە ناوەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی کە بەزەبری سەرکوت و زەبرو زەنگ خەڵکیان لە ماڵەوە راگرتبوو. ئیتر ئەمڕۆ ئەو ترسە کۆتایی هات هێزە فشەڵەکانی پارتی سامی شکا خەڵکی ئەو وەزعەیان تێپەڕاند. بۆیە لە دوو ڕووەوە ئەمە هەنگاوێکی گەورەیە و بۆ پێشەوەیە چی لە گۆڕانی هاوسەنگی هێزی ناڕەزایەتی و ڕاپەڕین بۆ ڕاپەڕینێکی سەراسەری کوردستان و چی تێپەڕاندن وکۆتایی هێنان بە سەرکوت و چاو سورکردنەوەی پارتی.
ناسێونالیزمی کورد و حزبە ئیسلامیە هاوپەیامنەکانیان لە ٢٧ سالێ ڕابردوودا هەرچی گەندەڵی و بێ حورمەتی و سەرکوت و نە بوونی خزمەتگوزاری و هەژاری و بێکاری هەبوو بە سەر خەڵکی کوردستانیاندا هێنا ، ئەمڕو ئیتر دوای شکستیان لەبەمبەر حکومەتی مەرکەزیدا لە ١٦ ئکتۆبەردا، کۆتاییان لەسەر دەستی جەماوەری ڕاپەڕیو بوەتە خواستیکی سەراسەری خەڵکی کرێکارو زەحمەت کیش و هەرخۆیان بە هۆێ قەیرانەکانیانەوە کۆتاییان بە ئەزمونی دەسەڵاتی شەق وشڕی پەرلەمانی و حکومەتیەکیان هێناوە دەرگا کەوتوتە سەر پشت بۆ دامەزاراندنی دەسەڵاتدارێتی خەڵک. خەڵکی هێج خۆش خەیاڵیکیان بە بەغداش نیە کە هەندێ هێزی دەیانەوێ خەڵک بۆ بەغدا ڕاکێشن بۆخەڵک ڕۆشنە حکومەتەکانی بەغدا چەندە دژی خەڵکین.
سەرەڕای هێنانی هێزەکانی سەرکوتی پارتی لە ناوچەکانی هەولێر و دهۆک دڕندانە کەوتنە وێزەی خەڵکی ڕاپەڕیو بە لێدان و زیندانی کردن و چاوسورکردنەوە بەڵام نەیانتوانی ناڕەزایەتیەکانی ژنان وپیاوانی کوردستان کۆتایی پێ بهێنن، خۆپیشاندن بەردەوامە و درێژەی هەیە. هەنگاوێکی گەورەی بەرەو پێشەوە ناوە.
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق لە ڕێزی پێشەوەی ناڕەزایەتی سەدان هەزارکەسی خەڵکدایە و بە هەموو توانایەوە تێدەکۆشێ بۆ سەرخستنی ڕاپەڕینی جەماوەری لەکوردستاندا. کارو کردەوەی حکومەتی هەرێم ودام دەزگا سەرکوتگەریەکانی ئیدانە و ڕسوادەکات بەرامبەر بە خەڵک. بانگەوازی خەڵک دەکات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان شەقام چۆڵ نەکەن تا دەگەن بە ئامانجەکانیان بەردەوام درێژە بە خەبات بدەن بازنەی خەباتیان فروانتر بکەنەوە لە ناوەوە و دەرەوی کوردستاندا.
هەروەها حزب تەواوی خەڵکی کوردستان بانگەواز دەکات سەرەڕای خەباتیان بۆ پێچانەوەی دەساڵاتدارێتی گەندەڵی کوردایەتی،پێویستە هەر ئێستا خۆیان لە شوینی کار وشوێنی ژیاندا رێک بخەن و بۆ بەرپا کردنی دەسەڵادارێتی شورایی و دەسەڵاتی دیمکراتیکی ڕاستەخۆ و ڕێکخراوبوونی خەڵک لە خورەوە لە ئوگانە شواریی و جەماوەریەکانی دەسەڵاتدارێتی بەریوەبردندا، هەروەها بۆ زامن کردنی دەخاڵەتی ڕاستەوخو لە سیاسەت وئابوری و بەڕیو بردنیان لە لایەن جەماوەر خۆیانەوە.
 
 

 

سەرکەوێت خەباتی سەرتاسەری جەماوەری کوردستان!!
بڕوخی دەسەڵاتدارێتی پێنج حزبەکەی دەسەڵات !!
بۆ پێشەوە بەرەو دامەزراندنی شوراکان!!
بژی سۆشیالیزم !!
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق
 
٢٥ ئازاری ٢٠١٨