ڕاگەیاندنی دامەزراندنی "ڕێکخراوی رزگاری ژن لە عێراق"

"هەڵاواردن لە دژی ژن یەکێکە لە تایبەتمەندیە جیاکەرەوەکانی جیهانی سەردەم" _ مەنسوری حکمت


لە سەراسەری جیهاندا ژن لە ژێر چەوسانەوەو نایەکسانیدا دەناڵێنن . هەتا لە پێشکەوتە ترین کۆمەڵگاکاندا ژنان بڕێکی زۆر کەم لەو مافە بێ قابلەی کە پیاوان بە دەستیان هێناوە بەهرەمەندن .لە کۆمەڵگە دواکەوتووکاندا بێ بەشی ژن بە شێوەکی بێ ڕادەیە و سەرنجامی میراتی کۆمەڵایەتی دواکەوتوو و باڵادەستی دین و نەتەوە پەرستی و خوو ڕەوشتی پێاوسالاری و عەشایەری و دەزگا دواکەوتووکانی تر کە ژن تەوهین دەکەن .

لە عێراقدا ژن بۆ ماوەیەکی دورودرێژ دەچەوسایەوە لە ژێر دەسەڵاتی حزبە قەومیەکاندا، هەڵاواردنی دژی ژنان پیادە دەکرا لەلایەن حزبی بەعس و حزبە قەومیە کوردیەکان لەلایەک و قەیرانە کۆمۆڵایەتیەکان کە بەرنجامی جەنگ و ئابلوقەی ئابوری ئەمەریکا و سیاسەتی حکومەتەکانی غەرب بوون لە لایەکی ترەوە . سەرنجام ژنان لە هەموو تۆیژەکانی تری کۆمەڵ لە مافەکانیان بێ بەشتر بوون لە هەموو بوارەکاندا . دوای داگیر کردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە و لە ڕەگەوە دەرکێشانی دەوڵەت و جێگرتنەوەی بە میلیشیا چەکدارەکانی ئیسلامی سیاسی و حزبە قەومیەکان و پاشماوەکانی بەعس ، وەزعی ژنان بەشێوەیەکی ترسناک چووە دواوە . روو بەڕووی شکڵ شێوەی جۆراو جۆر لە چەوسانەوەو هەڵاواردن و تەوهین و تا دەگا بەکوشتن بوونەوە . کێرڤی جێگاو ڕێگای ژن بەرەو خواربووەتەوەو دەسکەوتە سەرەکیەکانی کە لە چەند دەیەی ڕابردوودا بەدەستی هێنا بوو هەڵمەتی برایە سەر بە بۆنەی نەبوونی دەوڵەت و یاسا و ڕێسایەک بۆ دیفاع کردن لێیان،وەزعی ملۆنان ژن ئەمڕۆ لە بەردەم هەڕەشەدایە، بە شکڵێک کە لە مێژووی هاوچەرخی عێراقدا بێ وێنەی بووە .

سەرەڕای خەباتی ژنان بۆ نەفی کردنەوەی ئەو قانون و یاسا کۆنەپەرستانەیەی کە هێزە ئیسلامیە قەومیەکان هەوڵیان دا دایسەپێنن بە سەر ژناندا لە دوای داگیرکردنی عێراق ، بەڵام خەباتی ژنان بەلاوازی و پارچە پارچە مایەوە، سەرنجامی باڵا دەستی هێزە ڕاستڕەوە ئیسلامی و قەومی و عەشایرەیەکان بە سەر کۆمەڵگەدا لەلایەک و سەرلێشێواوی بزووتنەوەی ژنان بە هۆی رابەریەتی رادیکالیزمی ریفورمیستی یان باشتر بڵێێن نزیکایەتی لە گەڵ هێزە ئیسلامی و قەومیەکاندا لەلایەکی ترەوە .

بە هۆی نەبوونی رێکخراوەیەکی جەماوەری بۆ ژنانی کرێکار و زەحمەتکێش و بێبەشان کە یەکگرتووکردنی خەباتیان لە پێناو بەدەست هێنانی مافەکانیان بەشێک پێک دەهێنێ لە خەباتی شۆڕشگێرانەی گشت چینی کرێکار لە عێراقدا بۆ رزگاری کۆتایی لە باڵا دەستی ڕژێمی چینایەتی، وە بە هۆی نەبوونی رێکخراوەیەکی جەماوەری ڕاستەقینە کە دەرکی ئەوە بکا کە ئەمڕۆ ئیسلامی سیاسی و بەوێنەی ڕژێمێکی پێاوسالار و هەمەجی پشت بەستوو بە عادات وتەقالیدی کۆن وداڕزیو کە ئیهانە بەژن و بە یەکسانی تەواوی ژن لەگەڵ پیاو دەکات و یەکیکە لە کۆڵەکەکانی رژێمی سەرمایەداری هاوچەرخ لە عێراقدا و ناتوانرێت بە بەرنامەیەکی ڕیفورمستیەوە زاڵببی بەسەریدا هەرچەندە زۆر رادیکال خۆی پێشان بدات لە رێگای هەندی سونەتی فەوقیەوە ، وە بەهۆی نەبوونی ڕێکخراویکی جەماوەری ژنان کە بتوانێ خەباتی ژنان پەیوەست بکات بەخەباتی سۆشیالستی بەردوام و ڕۆژانەی چینی کرێکارەوە لە کۆمەڵگەدا:

بڕیارماندا ڕێخراوێکی ژنان دابمەزرێنین _ یەکگرتووی رزگاری ژن لە عێراق_کە بتوانی ئەو رێکخراوە جەماوەریە بێت کە گشت ئەو ژنانەی عێراق کە نارازی و شورشگیرن لە بەرامبەر ئەو ئەوزاعەی تێیدان و زوڵم و نایەکسانی یەک کە بە دژیان بەرێوە دەبرێت، لە خۆبگرێت .

ڕێکخراوەکەمان تێدەکۆشی لە پێناو دیفاعی دەسبەجی لە ئازادی ژنان و یەکسانی تەواو لە گەڵ پێاوان ولە رێگای تەحویل بوون بە رێکخراوەیکی جەماوەری فراوان کە خاوەن ئاسۆیەکی کۆمۆنیستی کرێکاری هەبێت .لەم بوارەدا رێکخراوەکەمان بە هەموو توانایەوە تێدەکۆشێ لە پێناو بەدەست هێنانی ئەوپەڕی دەسکەوتە ڕادیکاڵ و ئازیدەبەخشەکان بۆ ژنان لە عێراق دا و لە هەموو بوارەکاندا .

ڕێکخراوەکەمان بانگەوازی هەموو ژنان و پێاوان و گشت ئازیدیخوازانی جیهان دەکات بۆ پەیوەست بوون پێوەی و دەور بینین لە رزگار کردنی جەماوەری ژنانی عێراق لە چڕنۆکی ڕژێمی پێاوسالار و نایەکسان، بۆ بەدەست هێنانی یەکسانی و ئازادی و خۆشگوزەرانی .بانگەوازی گشت هێزە فیمنستیە جیهانیەکان و و هێزە رادیکاڵ و ئینسانی و کرێکاریەکان دەکەین بۆ پشتیوانی و پاڵپشتمان لە پێناو رزگارکردنی ژنانی عێراق لە دەست هەڵاواردن و چەوسانەوەی ڕەگەزی و کۆیلایەتی .





یەکگرتووی رزگاری ژن لە عێراق

1022005