یادی یه‌کی ئایار له‌ شاری تۆرنتۆ

1 ئایار  و بوونی ئه‌م ڕۆژه‌ به‌ رۆژی کرێکارانی جیهان ده‌سکه‌وتی خه‌باتی ڕێخکراوه‌یی و حیزبیانه‌ی کۆمۆنیزمی مارکس و ‌بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی چینی کرێکاره‌  ، سه‌دان ملیۆن له‌ کرێکاران و خه‌ڵکی دونیا له‌م ڕۆژه‌دا  ناره‌زایه‌تی ده‌ر ده‌بڕن و جه‌ژن و ئاهه‌نگ ده‌گێڕن. ئێمه‌ش  به‌ ئومێدی به‌ ده‌ست هێنانی ده‌سکه‌وتی گه‌وره‌ تر و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دونیای پرله‌ سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ و ناعه‌داله‌تی‌ و  دونیای کوشت و کوشتار و داگیرکاری و تیرۆر و بۆمب ، دونیای کاری کرێ گرته‌ و به‌ ئومێدی به‌ دی هێنانی دونیای ئازاد و یه‌کسان هه‌ڵده‌سین به‌ ئه‌نجام دانی مه‌راسیمێک به‌م بۆنه‌وه‌ له‌ شاری تۆرنتۆی که‌نه‌دا به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ :

 

وتاری سیاسی له‌ لایه‌ن :

موحسین ئیبراهیمی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران

سه‌میر نوری  ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق

جان کلارک   سکرتێری ئیئتلاف له‌ دژی هه‌ژاری  ئۆنتاریۆ

برۆس ئالن   له‌ لایه‌ن یه‌کێتی کرێکارانی پیشه‌سازی  ئۆتۆمۆبیل

 

مۆسیقا و سه‌ما و هه‌ڵپه‌رکی:

به‌ به‌ شداری هۆنه‌رمه‌ند ی مۆسیقا و گۆرانی کوردی دانا چاوشین

وه‌ مۆسیقای دیجه‌ی جۆراو جۆر

 

ئه‌درێس :

 نۆرث یۆرک مۆمریال کامیۆنیتی هاڵ

5110 یانگ

گۆلد رووم قاتی کۆنکۆرس

 

کات :

 کاتژمێر 7 سه‌ر له‌ ئێواره‌

ڕۆژی 5 / 5 /2007

هاتن بۆ هه‌مووانه‌ .‌ خوار 16 ساڵ خۆراییه‌ نرخی بلیت بۆ سه‌رووی 16 ساڵ 15 دۆلاره که‌خواردنی ئێواره‌ی له‌ گه‌ڵ ده‌بێ . وه‌ خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکۆلی له‌ هۆڵه‌که‌دا هه‌یه‌ بۆ فرۆشتن ‌

 

 بۆ ئاگاداری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ ته‌له‌فۆنی ژماره‌ 4165615131  (سه‌ردار .ع.ح)

 

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق _ رێکخراوی که‌نه‌دا

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران _ رێکخراوی رۆژهه‌ڵاتی که‌نه‌دا