هێڕشی بێشه‌رمانه ‌و دڕندانه‌ی ئاسایشی سلێمانی بۆ سه‌ر هاوڕێیان رێبین فاروق و کاوان عومه‌ر و هاوڕێکانیان مه‌حکوم و رسوا ده‌که‌ین!!!

 

 

شه‌وی 24\11\2006 زیاتر له‌ 15 که‌سی چه‌کدار که‌ جل و به‌رگێ ئاسیشیان له‌به‌ردا بوو وجگه‌ له‌ دوانیان نه‌بی جلی مه‌ده‌نیان له‌به‌ردا بوو و ده‌می خۆیان هه‌ڵ پێکابوو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ناسرێنه‌وه‌، هێڕشکی بێشه‌رمانه‌یان کردوه‌ته‌ سه‌ر هاوڕێیان ڕیبین فاروق ئه‌ندامی کۆمیته‌ مه‌رکه‌زی حزب و کاوان عومه‌ر کادری حزب و سێ هاوڕێی تریان، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆی ئه‌م هێڕشه دڕندانه‌یان بڵێن، ده‌که‌ونه‌ لێدانیان ئیهانه‌ و سوکایه‌تی پێ کردنیان، ئۆتۆمبێله‌که‌یان و ئه‌و دوکانه‌ی که‌ لێی دانشتبوون ده‌پشکنن ، هاوڕێ کاوان ده‌خه‌نه‌ پشتی ماشینه‌که‌وه‌و ئه‌م کاره‌ بێ شه‌رمانه‌یان بۆ ماوه‌ی دوو کاتژمێر و نیو درێژه‌ پێ ده‌ده‌ن.

ئه‌مه‌ یه‌کێکه‌ له‌و شێواز و کارنامانه‌ی که‌ به‌عسیه‌کان له‌ کوردستان چه‌ند ده‌‌یه‌یه‌ک درێژه‌یان پێداو خه‌ڵکی سلێمانی هێشتا ملازم موحسنیان بیر نه‌چووه‌ته‌وه‌ که‌ به‌ ڕۆژو به‌ شه‌و لاوان و تێکۆشه‌رانی شاری سلێمانی کوته‌ک کاری ده‌کرد و سوکایه‌تی پێ ده‌کردن، ئه‌م کاره‌ هه‌مان ده‌ستوورو تاس و حه‌مامه‌ ناسێوناڵسته‌کانی کوردستان پیاده‌ی ده‌که‌ن ، بۆ تۆقاندن و سه‌رکوتی موخالفینیان. ئه‌مه‌ درێژه‌ی هه‌مان کاری سه‌رکوت و خه‌فه‌قانه‌ که‌ چه‌ند مانگ له‌مه‌وه‌ پێش‌ له‌به‌رمبه‌ر ناره‌زایه‌تی و خۆپێشاندانی خه‌ڵک و مانگرتنه‌ کرێکاریه‌کان بۆ داواکاریه‌ ڕه‌واو ده‌ست به‌جێکانیان ئه‌نجامیاندا و زیاتر له‌ دوو سه‌د که‌سیان له‌ زیندان توند کرد، له‌هیچ شیوازێکی دڕندانه‌ ده‌ستیان نه‌پاراست.

ئێمه‌ ئه‌م کاره‌ سه‌رکوتگه‌رانه‌یه‌ی ئاسایشی سلێمانی مه‌حکوم و ڕسوا ده‌که‌ین، هه‌رچی میدیا و دام ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌ ‌له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی کوردستان و عێراق‌ ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه، درۆ و ده‌له‌سه‌ و ئیدیعا پڕو پوچه‌کانیان بۆ دیموکراسیه‌ت و ئازادی له‌لایه‌ن سه‌رانی ناسێۆناڵزمی کورد و یه‌کێتی نیشتمانیه‌وه‌‌ رسواو مایه‌ پوچ  ده‌که‌ین.

بانگه‌وازی سه‌رجه‌م حزب و ڕێکخراوه‌و که‌سایه‌تی سیاسی رۆشنبیری ده‌که‌ین، بۆ ئیدانه‌کردنی ئه‌م کاره‌ ناڕه‌واو دژی ئازادیه‌،و ڕاده‌گه‌یه‌نین که‌ ئه‌مه‌ زه‌نگێکی خه‌ته‌ره‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڵسوڕان و فه‌عالیه‌تێکی سیاسی وهه‌ر کۆر کۆمه‌ڵ و کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا، و یاساغ کردنێتی. ‌

 

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق

24\11\2006