جمهوری ئیسلامی ئێران بەرپرسیارە لە مەرگی رابەری کرێکاری شاروخ زەمانی!!
بەپێی هەوالەکان لە "حزبی کۆمۆنستی کرێکاری ئێران"ەوە و ئەو گروپانەی دیفاع لە زیندانی سیاسی دەکەن لە ئێران ڕۆژی١٣\٩\٢٠١٥ شاروخ زەمانی چالاکەوانی کرێکاری و کۆمۆنیستی جەسور لە زیندانی رەجائی شهر گیانی لە دەست داوە ، جمهوری ئیسلامی ڕایگەیاندوە کە هۆی مردنەکەی سەکتەی دەماغی بووە.
شاروخ زەمانی چالاکەوانی کڕیکاری و ئەندامی کۆمێتەی بە دوداچونی پێک هێنانی ڕیکخراوە کرێکاریەکان و ئەندامی سەندیکای کرێکارانی نەقاشی " بویەچی" بووە لە ساڵی ٢٠١١وە لەلایەن جمهوری ئیسلامی ئێرانەوە دەسگیرکراوە ڕوو بە ڕووی ئەشکنجە وئەزیەت و ئازاری زۆر بووەتەوە، بە ١١ ساڵ زیندانی حوکم دراوە . شاروخ زەمانی کەسێکی ئازادیخواز و عەدالەت خواز بووە و هیچ وەخت ئەشکەنجەو و تەهدید و تۆقاندن چۆکی پی دانەداوە هەر لەم پێناوەدا گیانی لەدەستدا.
هۆی مەرگی شاروخ زەمانی هەرچیەک بێت، جمهوری ئیسلامی لێی بەرپرسیارە، ئەوە جمهوری پەت و سێدارەیە کە ڕابەرانی کڕیکاری زیندانی دەکات و ڕووبە ڕووی ئەشکەنجەیان دەکاتەوە و ئازادی سیاسی و ئازادی ڕیکخراو بوونی کرێکاری بە ريسمیەت ناناسی و ڕابەرانی کرێکاری وچالەکەوانی سیاسی زیندانی دەکات.
ئێمە وەک حزبی کۆمۆنیست کرێکاری چەپی عێراق جمهوری ئیسلامی مەحکوم دەکەین، کرێکارانی کوردستان و عێراق بانگەواز دەکەین ئیدانەی جمهوری ئیسلامی بکەن و فشار بخەنە سەری بۆ ئازاد کردنی هەموو ڕابەرانی کڕێکاری و چالاکەوانانی سیاسی، هاوپشتی خۆیان بۆ چێنی کرێکار ئێران بەیان بکەن. هەروەها سەرەخۆشی خۆمان پێشکەش بە خانەوادی شاروخ زەمانی و کەس کارو دۆست و هاورێکانی و تەواوی چینی کرێکاری ئێران دەکەین بۆ لەدەستدانی ئەم خەباتگێرە شێلگیرەی چینی کرێکار.
نەمری و سەربەرزی بۆ شاروخ زەمانی!
بڕوخی جمهوری ئیسلامی ئێران!
کرێکارانی جیهان یەکگرن!!
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق
١٥\٩\٢٠١٥