ژنان و پیاوان بوونەتە قوربانی كه لتورى دواکەوتوانەى ئاينى وناسيوناليستی له كوردستان
بە
پێ ی هەواڵەکان ڕۆژی ١٧/٠٥/ ٢٠١٨ کوڕێك خوشکەکەی خۆی لە سەر ڕێگەی هەولێر / بێستانە
دەکوژێت ، لە هەمان کاتدا هاوسەری ژنەکەش دەکوژێت .
زۆر بەداخەوە ئەمە یەکەم جار نی یە کە بینەرو بیسەری ئەم هەوالە
دڵتەزێنانە دەبین. وە دوا هەواڵیش نابێت . بە هۆی ئەوەی کە کۆمەڵگەی کوردستان ئەوەی
زاڵە بیروباوەرێکی پیاوسالاری و دواکەوتوانەیە لە ساڵی ٩١ وە بزووتنەوەی کوردایەتی
( یەکێتی و پارتی ) لەبەرامبەر مافەکانی
ژناندا وەستاونەتەوەو ، شەرعیەتان بە ڕەشە کوژی ژنان داوە ، وە لە بەرامبەر هەموو
دەنگێکی ئازادی و یەکسانی و ڕادیکاڵی کۆمەڵگەدا وەستاونەتەوەو دەستیان لەگەڵ هەموو
لایەنێکی دواکەوتووی و کۆنەپەرسی کۆمەڵگەدا تێکەڵ کردوە . ئەگەر لە چێگەیکیش
مافەکانی ژنان لە ژێر فشاری بزووتنەوەی یەکسانی خوازی ژناندا قبووڵ کرا بێت، بە عە
مەلی جێبەجێان نەکردوە تەنها بۆ پیشندان و وەڵامدانەوەی ڕای گشتی یە . وە هەمیشە لە
هەوڵی شکست پێهێنانی ئەم بزووتنەوە یەدا بوون.
ئەو کلتورە لە مزگەوتە کان و خوێندنگە دینی یەکانەوە ، تەنانەت لە وەزارەتی
پەروەردەو خوێندن و لە قوتابخانەکانیشدا کە وانەی دین دەخوێنرێت و زۆرێکیش لە
مامۆستایان هەڵگری ئەو کلتورەن . کوڕان و پیاوان وا پەروەردە دەکرێن و فێر دەکرێن
کە ئەوان خاوەنی دایك و خوشك و ژننەکایانن ودە بێت پارێزگاریان لێ بکرێت بە لێدان و
توندووتیژی وسەرئەنجامیش بە کوشتن کۆتایی پێ دێت خۆشەویستی ئەوان بۆ دایك و خوشك و
ژنەکانیان تا ئەو ڕادەیەیە کە لە ژێر ئەمرو فەرمانی ئەواندا دەر نەچن . لە کۆمەڵگەی
کوردستاندا کە ئاستی ووشیاری ئینسانەکان لە بەرامبەر ژناندا زۆر
دواکەوتووکۆنەپەرستانەیە . وە هەڵگری عەقڵێت و فەرهەنگی خێڵەکی و پیاوساڵارین زۆر
بەداخەوە ئەم کوشترگایەی ژنان هەر بەردەوام دەبێت
ئەو کورەش قوربانی دەستی ئەو دین و کلتورە پیاوسالاری یە کە هانی دەدات بۆ کوشتنی
خوشك و زاواکەی.
ئێمە داواکارین کە لایەنە پەیوەندی دارەکان ئەنجامدەری ئەم تاوانە دادگایی بکەن و
سنورێك بۆ ئەم توانانە دابنرێت . کۆتایی هێنان بە کوشتنی نامووسی ژنان بەندە بە
بەهێز بوونی بزووتنەوەی یەکسانی ژنانەوە لە کۆمەڵگەدا و کۆتای هێنانە بە دەسەڵاتی
هێزەکانی کوردایەتی و دین بەسەر سەری کۆمەڵگەی کوردستانەوە.
وە ئەوەی کە زۆر پێویستە لە ئێستادا بکرێت جیکردنەوەی دینە لەدەوڵەت و پەروەردەدا و
فێرکرندا و ووشیارکردنەوەی کۆمەڵگایە بە مافەکانی ژنان ،وە ژنان وەك ئینسان تەماشا
بکەن .
سەرگوڵ ئەحمەد / ڕێکخراوی ڕزگاری ژن لە عێراق
١٩/٠٥/٢٠١٨