ئامادەبوانی بەڕێز ، سلاوتان لێ بێت
سەراتا بەناوی ڕێکخراوی ڕزگاری ژن لە عێراق بە بۆنەئ ٨ ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانەوە
پێرۆزباییەکی گەرمتان ئاراستە دەکەم
.
بەرێزان . لەوانەیە زۆرێکتان ئاشنا بن بە
مێژووی ٨ی مارس و دەست کەوتەکانی بۆ ژنانی
ئەورپاو ئەمریکا .
بەڵام دووپاتکردنەوەی ئەو مێژووە لە دوو
لایەنەوە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە. لە
لایەکەوە نەوەکانمان و ئەو جیلە تازەیە
کە ئاشنای ئەو مێژوە نین بیخەینەوە
بەرچاویان ، لە لایەکتی ترەوە سەرمایەداران و بۆرژوازییەکان بە هەموو توانایانەوە
هەوڵی ئەوەیان داوە ئەو مێژوە بسرنەوە .
ئەم ڕۆژە لە مێژووی بزووتنەوەی یەکسانی
خوازی ژناندا ئەو ڕاستی یەمان پێ دەڵێت . کە تەواوی
ئەو دەست کەوتانەی ئەمڕۆ ئێمەی ژنان لە
ووڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکاو کەنەدا و تەواوی ڕۆژئاوا
لێ ی بەهرەمەندین ، هەروا لە خۆیەوە وەکو
قارچك هەڵنەتۆقیوە. وە یاخود دەست کەوت وبەخشیشی ئەم باڵ و ئەو باڵی حیزبە بۆرجزی
یە کان و حکومەت و دەسەڵاتە یەكانیان نە
بوە . بەڵکو ئەوە لە ئەنجامی هەوڵ و
تێکۆشان و خەبات و قوربانیداندا بووە .
ئە م قوربانیدانەش لە سەرەتاوە لەو
کارەساتە گەورە یەوە دەستی پێ کرد کە بە
سەر ژنانی کرێکاری
شاری نیویۆرکی ئەمریکا هات لە ٨ی مارسی
١٨٥٨ کە لە کارگەیەکی پۆشاک دروست کردن . ژنانی کرێکار کە لە دژی پێشێل کردنی
مافەکانیان وکەمی مووچەکانیان دەنگی نارەزایەتیان بەرزکردەوەو خۆپیشاندانیان ئەنجام
دا. لە پاش پەنجاساڵ واتە لە ٨ی مارس ١٩٠٨
لە هەمان کارگەو بۆ هەمان مەبەست خۆپیشاندانیان ئەنجام دا بەڵام بەهۆی
ئاگرکەوتنەوەیەك لە کارخانەکەو وە داخستنی دەرگای کارخانەکە لە لایەن خاوەنکارەکەوە
بوە هۆی ئەوەی بەداخەوە ١٢٩ کرێکاری ژن
ببنە قوربانی و گیان لەدەست بدەن.
وە پاش ئەم تاوانە گەورەیە ڕق و تورویی
ژنانی کرێکارو زەحمەت کێش و بزووتنەوەی
یەکسانیخوازی وکۆمۆنیستی ئەو سەردەمە زیاتر و زیاتر ئەستورتر بوو. وە لە دوای
چەندین خۆپیشاندان و کۆرو کۆبوونەوەو کۆنفرانس سەرەنجام لە سەر پێشنیاری( کلارا
زتکین ) ڕابەری کۆمۆنیست و هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی ژنان لە ووڵاتی دانیمارك ٨ی مارس
وەك ڕۆژی جیهانی ژنان دیاری کرا.
پاشان لە
ساڵی ١٩٥٧ ڕۆژی ٨ی مارس لە لایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە بە فەرمی
ناسرا.
دوابەدوای ئەم دەست کەوتە ژنان لە
چەندین ووڵات
مافی دەنگدانیان بەدەست هێنا. وە لە شۆرشی ئۆکتۆبەری
ساڵی ١٩١٧ ژنان بۆ یەکەم جار لە مێژوودا،
مافی یەکسانی ژن و پاویان بەدەست هێنا
وە لە شووراکانی
یەکێتی سۆفیەت بەڕەسمی ناسرا .
هەژموونی ئەو شۆرشە و کاریگەری یەکانی لە تەواوی دنیا دەبینرا. هەروەکوو دەبینن
لەپاش هەرەسهێنانی بلۆکی ڕۆژهەڵاتی بە ناو سۆشیالیستی کە لە سەر بنەمای سەرمایەی
دەوڵەتی دامەزرا بوو وە سەرکەوتنی بازاری ئازادو بلۆکی ڕۆژ ئاوا بە ڕابەرایەتی
ئەمریکا ، مژدەی نەزمێکی نوێ دیموکراتی و مافی مرۆف و نە هێشتنی دیکتاتۆرەکانیان بە
گوێ ی دنیادا ڕاگەیاند.
وە نموونەش بۆئەم نەزمی نوێ ی دیموکراتی
یەیان عێراقی تایفی و قەومی یە
کەگەراندویانەتەوە بۆ سەدەکانی ناوەراست
کە زۆرترین قوربانیەکانی ژنان و مناڵانن .وە جێگەی ئاماژە یە کە سەرهەڵدانی داعشیش
دەرهاوێشتەی ئەو بارو دۆخە بوو کەلە
ئەنجامی سیاسەتی شکست خواردوو دژی ئینسانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی
کە لە عێراق و سوریاو ناوچەکە
گرتویانەتە بەر.
وە درندەیی ووەحشیگەری داعشی ئیسلامی، لە بەرامبەر ژنان و کچان و خەڵکی سفیلی
شەنگاڵ و موسڵ و عە فرین و کوبانی پەردەیان لەسەر ئەو ڕاستی یە هەڵدایەوە کە
ئیسلامی سیاسی لە هەر شوێنێك دەسەڵاتیان گرتبێتە دەست
بە زۆری شمشێروچەك و کوشت وکوشتارو سەربڕین و خوێن ڕشتن ،دەست گرتن بەسەر ماڵ و
موڵک و بە کەنیزە کردنی ژنان و فرۆشتنیان
لە بازاردا وەکو کۆیلەی سێکس.
سەرباری
بەرەنگاربوونەوەی ڕیکخراوەکانی ژنان و
سەندیکا کرێکارەکان لە بەرامبەر بێمافی
یەکانیادا و، ململانێ و کێشمە کێشیان لە
گەڵ دەسەڵات و حکومەت وکەمپانیا گەورەکان لە تەواوی دونیادا. بەڵام هێشتا
ئینسانەکان بەدەسەت نیزامی سەرمایەداری
یەوە دەناڵێنن و ئەم نیزامە بۆتە
مۆتەکەیەك بەسەر ژیانی تاکەکانی کۆمەڵگاوە ئیسك
پروسکیان دەهاڕێت. لە ژێر کاری قورس ، کرێ ی نایەکسانی ژنان لەگەڵ پێاواندا، خراپی
وناسەلامەتی شوێنی کارو چەندین بێ مافی تر.
بەڵام ئەوەی جێگەی ئومێدە لە ڕۆژهەڵاتی
ناوەراست، بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان
بەجۆرێکی تر هاتنەتە دەرەوە و لە میسرو
تونس و عەرەبستانی سعودی یە
و ئیران ئەفغانستان.. لە کانتۆنە کانی
عەفرین و کوبانێ توانرا یاسای یەکسانی
ژنان و پیاوان ڕابگە یەنرێت کە ئەوەش دەسکەوتێکی گەورە بوو لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست .وەنموونەیەکی بەرچەستەوئومێد بەخشی بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ئەم سەردەمە
بوون لە ناوچەکەو جیهان
وە ئەگەر ئاوڕێك لە وەزع و گوزەرانی ژنانی عێراق و کوردستان بدەینەوە ، ئەوەی کە
دەبینین ئەمڕۆ لە سەدەی ٢١ لە و ناوچەیەدا
بۆتە جێگەی نەفرە ت وبێزاری خەڵک و
جێگەی شەرمەزاری بۆ دەسەڵاتی ئەحزابی
قەومی و دینی .
، لە ڕێگەی میدیاکان و ڕراگەیاندنەکان و کەنالی تیفیە کانەوە وە تەبلیخات بۆ فرە
ژنی ودەستدرێژی بۆ سەر مناڵانی ٩ ساڵان لە ژێر ناوی زەواج و هەوڵی بەیاسایی کردنی
دەکرێت. یەك دوو ساڵ پێش ئیستا بە هە مان
شێوە لە خوارووی عێراق بە پرۆژە یاسای جەعفەری ئیسلامی لە هەوڵی بەیاسایی کردنی
بەشوودانی مناڵانی تەمەن ٩ سالان بوون بەڵام لە ژێر فشارو ناڕەزایەتی خەڵکی
ئازادیخوازو ڕیکخراوەکانی ژنان ئەو هەوڵە پوچەڵ بوویەوە
لە مزگەوتەکانەوە پیاوان هان دەدەن بە گژ
ژنەکانیاندا، کچان ناشرین دەکەن لە بەرچاوی باوک و براکانیان. وە هەر لە م ڕێگەیەوە
سوکایەتی بە ژنانی سفورو جلی مۆدێرن دەکەن و گەنجان هاندەدەن بۆ دەستدری و
تەحەروشکردن بە ژنان. وە ژنان ناچار دەکەن
کە حیجاب بپۆشن. وە هۆکاری ئەم توندووتیژانە لە لایەکەوە نە بوونی ئابووری یەکی
سەربەخۆیە بۆ ژنان کە بتوانێت ژیانی خۆی و منداڵەکانی پێ بەرێوە بەرێت لە پاش
جیابوونەوە ،وە ناچار نەبێت ئەو زوڵم و چەوساندنەوەیە قبوڵ بکات لە لایەن مێردەکە
یەوە . لە لایە کی ترەوە داڵدە نەدانیان
لە لایەن کەس و کاریانەوە. لە بەر ئەوەی لە ئەقڵی خێڵ دا
عەیبە کچەکانیان جیاببنەوە ، ئەمانە هەمووی هۆکارن کە توندوتیژی لە
خێزانەکاندا درێژەی هە بێت.
ئەم زوڵم و زۆرو چەوساندنەوە بەرامبەر ژنان هەر لە مناڵی یەوە دەست پێ دەکات
بە شێوازی جۆراوجۆر. ئێمەی ژنان لە ژێر
کاریگەری ئاین و کلتوری دواکەوتوایی وخێڵەکی یەوە، زۆربەی زۆرمان هەر لە تەمەنی
٦ساڵیەوە خەتەنە کروین، یان باشتر بیڵیم ئەتکراوین واتە
کەم ئەندام کراوین،بەو دەلیلەی کە نانی
دەستمان حە رامە.
وە کوشتنی ژنان زۆربەخراپی سەری
هەڵداوەتەوە لە تەواوی عێراقدا. لەو کۆمەڵگایەدا،کە قانون و یاسایەک بەریوە دەچێت
لە سەر ئەساسی جیاکاری ئینسانەکان و بەتایبەتی بە
کەم سەیرکردنی ژنان وەك ئنسانیکی پلە دوو
،هەر بۆیە بەردەوام توندووتیژی لەئارادایە ناعەدالەتی و نابەرابەری وچەوساندنەوە لە
ئارادایە، ئیسانەکان دەدرین بە گژی یەکدا حەقدو رق و کەراهیە لە دڵ و دەرونیاندا
دەچێنن بەرامبەر خۆشەویسترین و نزیکترین ئینسان لێانەوە دەبنە درندەی جەنگەڵستان
باوك کچەکەی
گولە باران دەکات ، پیاو ئەگەر ژنەکەشی
نەکوژێت دەبێتە هۆکاری کوشتن و خۆسوتاندنی
.وەزۆر جار ئەم تاوانانە پێچەوانە دەبێتەوە .
ئەمڕۆ لە کوردستان و عێراقدا کۆمەڵێ مافیا دەسەڵات و حوکمیان بەدەستە کە نەك هەر
نایانەوێ وەڵام بە خواست
داواکاری و مافەکانی ژنان بدەنەوە ، بەڵکو هەر باکیشیان نی یە ئەگەر ڕۆژانە
تەرمی دەیان ژن فرێ بدرێت .
.
دەسەڵاتێک کە خۆی هۆکاری سەرچاوەی کوشتنی ژنانە بە قانوون و یاساو کلتوورەکەی ،ئەبێ
چ چاوەروانی یەکی لێ بکرێ .ئەزموونی چەند ساڵی ڕابردوو ئەوەمان پێ دەڵێت لە کاتێکدا
بزووتنەوەی یەکسانی خوازی ژنان و چەپ و کۆمۆنیستەکان
لە مەیداندا بوو بە دەرەجاتێك پاشەکشەی
بەم ڕەوتی کۆنەپەرست ودژی ژنانە کرا بوو.
لە کاتێکدا زۆریك لەو ژنانە
وەبەهەردەردەسەریەك خۆیان گەیاندۆتە ووڵاتانی ڕۆژ ئاوا بە ئومێدی ژیانێکی
باشترو ئازادو ئارامتر، ،کە چی لێرە ش لە
لایەکەوە بوونەتە قوربانی پەروەردەکراوی
عەقڵێتی پیاوساڵاری و ژنکوژی. لە لایەکی ترەوە سیاسەتی زاڵی دەسەڵاتی ئەوروپاو
ڕۆژئاوا کە لە ژێر ناوی مەڵتیکەڵچەرزم بە
ناوی ڕێزگرتن و پیرۆزکردنی کلتوروئاین ونەتەوەجیاوازەکان لەجیاتی پیناسەکردنیان وەک
هاوڵاتی خاوەن مافی یەکسان پاشگرێکی ئاینی ونەتەوەیی ووڵاتەکەیان
بۆدادەنین. هەر بۆیە دە بینین و دە بیستین
ژنان لە ماڵەکانی خۆیاندا سەلامەت نین و ڕووبەروی توندوتیژی دەبنەوە .وە زۆریک لەو
تاوانانەی دژی کچان وژنان لەم وڵاتانەدا روئەدەن هی ئەوەیە کەپیاوەکان لەسەر هەمان
عەقڵ وکەلتوری پیاوسالاری دەمێنێتەوە و شانازی پێوە دەکەن وبەجۆرێک دەستیان بۆ
تاوانبارانی ژنان ئاوەڵا کردوە، بەداخەوە ڕۆژ نی یە گوێ بیستی کوشتنی ژنان نە بین.
ئەڵبەت دینداری و وبێ دینی،وەیان بونی زمان ونەتەوەی جیاوازمافی هەر تاکێکەوئەبێت
ئەو مافە بۆ هەموان پاریزراوبیت .
،ڕێکخراوی ڕزگاری ژن لە عێراق تێدەکۆشێت و خەبات دەکات بۆ وبەرەنگار بوونەوەو
ڕاوەستان لە بەرامبەر هەموو ئەو ناعەدالەتی وکوشت و کوشتاروئەو زوڵم و تاوانانەی
بەرامبەر بە ژنان دەکرێت، ئەم ڕێکخراوە ڕێکخراوی هەمووئەو کەسانەیە کە دڵیان بۆ
یەکسانی ژن و پیاولێ دەدات وە دەیانەوێت لە م ڕاستایەدا کارێك بۆ ژنان بکەن .
هەر بۆیە
وەستانەوە بەدژی ژن کوژی و بێمافی یەکانی ژنان ئەرکی هەموو کەسێکی ئازادی خوازو
یەکسانیخوازە ئەگەر بە تەنها ووشەیەکیش بێت ( نا) ،( نا بۆ کوشتنی ژنان ) تا دەگات
بەوەی بزووتنەوەیکی فراوانی بۆ ڕێکدەخرێ . با ئیتر هەڵگرانی بیروباوەری سەدەکانی
ناوەراست بزانن ئیستا سەردەمی خێڵ و عەشیرەت نی یە کە بکوژانی ژنان لە ژێر ناوی
شەرەف و نامووس بە شەهامەت و قارەمانی خێزان و خێڵ تەماشا بکرێت.
بژی ٨ی مارس ، بژی یەکسانی هەمەڵایەی ژن و پیاو
سەرگوڵ ئەحمەد
ڕێکخراوی ڕزگاری ژن لە عێراق
٨ی مارس/٢٠١٩
.
.