به‌رژوه‌ندی ناسیۆنالیزمی کوردو ئیسلامی سیاسی له‌ یاده‌کانی مانگی ئازار

سه‌ردارعبدولا حه‌مه‌                                                                   

25/3/2007                                                                          

 

هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ ڕوونه‌ که‌ مانگی ئازار کۆمه‌ڵێک یاد و بیره‌وه‌ری تێدا بوو وه‌ک 7ی مارس یادی راپه‌رین ویادی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان و 16/3 یادی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و 18/3 یادی شوراکان و 21/3 رۆژی نه‌ورۆز .

ناسیۆنالیزمی کوردو ئیسلامی سیاسی وه‌ک هه‌ر بزووتنه‌یه‌کی بۆرژوازی تر پێو‌ستیان به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ کارێ بکه‌ن تا سه‌رمایه‌ و به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ بپارێزن له‌ ده‌ستیان ده‌رنه‌چێ بۆ  ئه‌مه‌ش کارێ بکه‌ن ‌  که‌ هه‌رچی زیاتر جه‌ماوه‌ر بۆ خۆیان  فریو بده‌ن هه‌ڵیانخرێن و هه‌رچی ناره‌زایه‌تی و بێزاریه‌کانیانه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان له‌ بیر و زه‌ینییانا ده‌رکه‌ن تا ئاستی ڕیشه‌کێش کردنی نه‌وه‌کا ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌که‌یان بخرێته‌ ژێر فشاری نه‌مانه‌وه‌. بۆرژوازی هه‌ندێ جار له‌ ڕێگه‌ی راکێشانی هه‌ست و سۆزی ناسکی ئینسانه‌کانه‌وه‌ خه‌لک بانگه‌واز ده‌کات بۆ قه‌ومپه‌ستی یا بۆ خۆرافه‌ی مه‌زهه‌بی ئه‌و کاره‌ ده‌کات  یا هه‌ندێ جار له‌ رێگه‌ی سه‌رکوتی خوێناویه‌وه‌ ناره‌زایه‌تتیه‌کان خامۆش ده‌کات . ئێمه‌ خه‌لکی کوردستان بینه‌ری ئه‌سڵی هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌ بووین له‌ ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتیدا .

ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌ چوار چێوه‌ی ئه‌م باسه‌دا قسه‌ی له‌ سه‌ر بکرێ یاد کردنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ژن و بۆنانه‌یه‌ که‌ خۆیان سوودی لی وه‌ر ده‌گرن وه‌ک یادی راپه‌رین و هه‌ڵه‌بجه‌و نه‌ورۆز بۆ توند کردنه‌وه‌ی هه‌ستی قه‌ومی گه‌رایی  وه‌ خۆیان ده‌که‌نه‌ دۆستی خه‌لک وفرمێسکی تیمساحاوی هه‌ڵده‌رێژن بۆیان . هه‌موومان ئه‌وه‌ چاک شاره‌زا بووین له‌ هیچ بارێکه‌وه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستاو رابووردی پارتی و یه‌کێتی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌کسریه‌تی خه‌لکدا نه‌بوه‌ به‌لکو له‌ به‌رژوه‌ندی ئه‌قلیه‌تێکی مشه‌خۆردا بوه‌ .  ئێستا بۆ مردوه‌کان شیوه‌ن ده‌که‌ن که‌چی به‌ خواستی ملیۆنه‌ها که‌س له‌ زیندوه‌کان  پێ ده‌که‌نن و له‌ سه‌ره‌تایی  ترین مافی ژیان بێبه‌شی کردوون .

بزووتنه‌وه‌ی بۆرژوازی بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕیاکارانه‌ و چه‌واشه‌ کارانه‌یه‌ و ڕاستگۆ و ڕاشکاو نیه‌ . ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی کورد یا ئیسلامی سیاسی به‌ فه‌رز وه‌ر بگرین ڕوو له‌ کۆمه‌ڵگا بکه‌ن بڵین ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ هاتووین ئه‌م یادانه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ و جه‌ماوه‌ریان بۆ بانگێش ده‌که‌ین رێزیان لێ ده‌گرین له‌ به‌ر ئه‌وه‌یه‌ ده‌مانه‌وێ له‌م ڕێگایه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌کانمان و ده‌سه‌ڵاته‌که‌مان زیاتر مسۆگه‌ر بکه‌ین و بیپارێزین چی رووئه‌دا ؟ ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان به‌ره‌و کوێ ده‌روات ؟ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ ڕاستگۆن با ئه‌وه‌ بڵێن به‌ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وکات خه‌ڵک بڕیاری خۆی ده‌ر ئه‌کات چیان لێ بکه‌ن که‌ ئه‌وه‌ مه‌علومه‌ ته‌مه‌نیان درێژ نابێ و خه‌ڵک رێگه‌یان پێ نادا له‌ سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتێکی له‌و جۆره‌دا بمێننه‌وه‌ چونکه‌ له‌ راستیدا ئه‌وان به‌ دوای به‌رژوه‌ندی خۆیانن و بۆنه‌ و یاده‌کانیش به‌ کار ده‌‌هێنن بۆ ئه‌و به‌رژه‌وندیه‌ واته‌ که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه‌ و رفاه و خۆش گۆزه‌رانی خۆیان  نه‌ک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک.خه‌لکی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌مساڵ وپار  ئه‌م راستیه‌یان ڕاگه‌یاند بۆ ده‌سڵاتدارانی کوردستان  وه‌ به‌ کرده‌وه‌ سه‌لماندیان که‌ که‌ نه‌ پارتی و نه‌ یه‌کێتی  نه‌ هیچ لایه‌نێکی ناسیۆنالیستی کورد نه‌ لایه‌نه‌کانی ئیسلامی سیاسی دۆستی خه‌لکی هه‌ڵه‌بجه‌ و کوردستان نین ئه‌و راستیه‌یان نیشان دا که‌ ئه‌وان به‌ دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه‌ن و ئاماده‌ نه‌بوون له‌ گه‌ڵ ئه‌واندا یادی کاره‌ساتی بۆمبارانی کییمیاوی هه‌له‌بجه‌ بکه‌نه‌وه وه‌ ده‌سه‌ڵاتداران نه‌یانتوانی ئه‌مساڵ خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ فریو بده‌ن .

نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ ئه‌مساڵ کوردستان وای لێ هاتوه‌ خه‌لك له‌ سه‌ر دیواره‌کان ده‌نوسن( بروخێ حکومه‌تی بی کاره‌با ) ئه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ شاری سلێمانی کاتێ رۆژنامه‌و میدیاکان ده‌چنه‌ ناو خه‌ڵکه‌وه‌ پرسیار له‌ خه‌ڵک ده‌که‌ن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵک پشتیوانی له‌و شییعاره‌ ده‌کات به‌لکو زۆر به‌ توندتر ناره‌زایه‌تی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن به‌رانبه‌ر به‌ حکومه‌تی ئێستای کوردستان وه‌ ده‌ڵێن ئه‌م حکۆمه‌ته‌ ته‌نها و ته‌نها بۆ خۆیانه‌و بۆ خه‌ڵک حکومه‌ت ناکه‌ن . خه‌ڵکی کوردستان رفاه و کاره‌با و ئاو و خانه‌ لانه‌یان ده‌وێ خه‌لک ژیانێکی مۆدێرنیان ده‌وێ که‌چی ده‌سه‌ڵاتداران گوێ به‌م خواستانه‌ی خه‌لک ناده‌ن . هه‌ربۆیه‌ بۆرژوازی کوردی له‌ رێگه‌ی دام و ده‌زگا کانی راگه‌یاندن و ته‌له‌فزیۆنه‌کانیه‌وه هات و هاوارده‌کا یادی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌کاته‌وه‌ بۆ مردوه‌کان ده‌گری و یادی راپه‌رین ده‌کاته‌وه‌ خۆیان وه‌ک پاڵه‌وانی ئازاد کردنی کوردستان پیشان ده‌ده‌ن له‌ نه‌ورۆزدا هه‌ڵ ده‌په‌رن تا ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه‌ی خه‌ڵک له‌ بیری خه‌لک به‌رنه‌وه وا نیشان بده‌ن ئه‌وان خه‌مخۆری خه‌ڵکن . ئه‌م شێوازه‌ تا سه‌ر بۆ هیچ که‌س نابێ و سه‌ر ناگرێ . ئه‌گه‌ر حکومه‌ت گوێ له‌ خه‌ڵک نه‌گرێ خواسته‌کانیان جێ به‌ جێ نه‌کات یا سه‌رکوتیان بکا هه‌روه‌ک له‌ ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یاندا په‌یره‌ویان کردوه ئه‌وا ئیتر خه‌لک بیر له‌ ده‌سه‌ڵاتێکی تر ده‌کاته‌وه‌ دبێ بیان گۆڕن .‌‌‌‌