ئایا هۆی ده‌نگ نه‌هێنانی حیزبی شیوعی له هه‌ڵبژاردندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێ هێزی چه‌پ و کۆمۆنیزم ؟
سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
پاش ئه‌وه‌ی لیستی به ناو چه‌پ له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستاندا ده‌نگی نه‌هێنا. حیزبی شیوعی ڕووبه‌رووی ئه‌زمه‌یه‌ک بووه‌وه و که‌وته به‌رده‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌کی فراوانی ئه‌ندامان و کادیره‌کانی . ڕه‌خنه‌کان ڕوویان له سه‌رکردایه‌تی ئه‌م حیزبه‌یه ،وه پێ یان وایه شکستیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی سه‌رکردایه‌تیه‌کی کارا ولێهاتوو . وه پێیان وایه چه‌ندین ساڵه ئه‌وان ڕه‌خنه ده‌گرن به‌ڵام گوێیان لێ ناگیرێ ، وه ئه‌م سه‌رکردایه‌تیه حیزبی زیاتر به کار هێناوه له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران و سات و سه‌ودایان کردوه و پشتیان له جه‌ماوه‌ر کردووه .ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان پێێان وایه ئه‌م حیزبه نه‌یتوانیه‌وه نوێنه‌رایه‌تی به‌رژوه‌ندیه‌کانی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان بکا .
چه‌پ له هه‌شتاکاندا ئه‌م جۆره ره‌خنانه‌ی هه‌بووه له‌م حیزبه به‌ڵام له‌وانه‌ش واوه تر بووه . له‌و کاته‌دا ئه‌م حیزبه چه‌ندین سات و سه‌ودای کردبوو ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ حیزبی به‌عسیش له ده‌سه‌ڵاتدا بوو به ناوی ئه‌وه‌ی عێراق له قۆناغی" گه‌شه‌ی ناسهرمایهداریدایه " پێان وابوو (به‌عس حکومه‌تێکی نیشتمان په‌روه‌ره‌و دژی ئیمپریالیزمه و پێشکه‌وتووخوازه و نه‌وت خۆماڵی ده‌کا و اصلاح زراعی ده‌کا ..هتد هه‌ر ئه‌مه زه‌مینه‌یه بۆ به سۆشیالیستی کردنی عێراق )، هێنانی ئه‌م بۆچونه له سه‌ر بناغه‌ی تیۆری "گه‌شه‌ی ناسهرمایهداریانهی" ووڵاتانی به ناو جیهانی سێ یه‌م " بوو که داڕێژه‌ره‌که‌ی خرۆشۆف" بوو .
بنه‌مای سیسته‌می فکری و به‌رنامه‌یی ئه‌م حیزبه له سه‌رده‌می "فه‌هده "وه ده‌ست پێ ده‌کا له ساڵه‌کانی سی یه‌کاندا ،که ئامانجه‌که‌شی رزگاری نیشتمانی بوو له‌ژێر چنگی ئیستعمار ، ئه‌و کاته ره‌وتی "ستالین " له سۆڤیه‌ت و بلۆکی شه‌رقدا له ده‌سه‌ڵاتدا بوو وه کۆمۆنیزمی باوی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی جیهان بوو . " فه‌هد" وه‌ک سه‌رکرده‌ی یه‌که‌می ئه‌م حیزبه له ژێر کاریگه‌ری ستالین بوو .ستالین له دوای مه‌رگی لینین بووه سه‌رۆکی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له ساڵی 1924دا وه ڕه‌وت و رێبازی به‌لشه‌فیکی به ئاراسته‌یه‌کی تردا برد و له جیاتی بنیات نانی سۆشیالیزم و ته‌واوکردنی کاره‌کانی لینین ، ده‌سکه‌وت و به‌رهه‌می شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر و خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی به‌لشه‌فیک و لینینی له ناو برد و بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی بۆروژوازی وه سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی به هێز کرد له رووسیادا .ئیتر ئه‌م مۆدیله هه‌ر به ناوی سۆشیالیزم و کۆمۆنیزمه‌وه به‌رده‌وامی به خۆی دا تا کاتی گۆرباچۆڤ و هه‌ره‌س هێنانی ئه‌م مۆدیله . ئیتر نه‌ئه‌کرا ئه‌مه ئه‌لگۆو نوێنه‌ری سیاسی کرێکاران بێ وه سۆشیالیزم و کۆمۆنیزمهکهشی کرێکاری بێ .له‌م سیسته‌مه سه‌رمایه‌داریه ده‌وڵه‌تیه‌دا سه‌رکوت و تیرۆر و ئیعدامی موخالفانی سیاسی به ناوی" دیکتاتۆری پرۆلیتاریا" ده‌ستی پێ کرده‌وه ، چه‌وساندنه‌وه‌ی کرێکاران به کاری کرێ گرته‌و سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له ناو جوتیاراندا گه‌شه‌ی پێ درایه‌وه . ئه‌م جۆره سۆشیالیزمه گۆرانی جۆراوجۆر به سه‌ردا هات و وه تیۆری تازه‌ی هێنا وه‌ک تیۆری "قۆناخه‌کان" و تیوری "گه‌شه ی ناسه‌رمایه‌داری "له له‌لایه‌ن "خرۆشۆف "ه‌وه . به کورتی به‌رنامه‌و تیۆر‌و سیاسه‌ته‌کانی ستالین و خرۆشۆف وبرێجنیف وگورباچۆف نه په‌یوه‌ندیان به مارکسه‌وه هه‌بووه نه به لینین و به‌لشه‌فیکه‌کان . بۆ تاکیدی زیاتر له‌م راستیانه به‌رواردی نێوان ئه‌م دوو ره‌وته پێویسته بکرێ ئه‌ویش به پیاچوونه‌وه به به‌ڵگه‌و دۆکیومهنتهکانی هه‌ردوو لا ( ڕه‌وتی ستالین و رابه‌رانی دوای ئه‌و له رووسیا و وه ره‌وتی مارکس و لینین و به‌لشه‌فیکه‌کان )، هه‌رچه‌نده ئه‌مه به ساده‌یی له کارکرد و پراکتیک و سیاسه‌ت و فکرو به‌رنامه‌یاندا ده‌بینرا.
هه‌ر بۆیه ئه‌و حیزبانه‌ی له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م بلۆکه له جیهاندا دامه‌زران ناکرێ و نابێ به ئه‌حزابی شیوعی و به مارکسی ناو ببرێن به‌ڵکو ئه‌مانه له ڕاستیدا په‌یوه‌ندیان پچڕاوه له گه‌ل ڕێبازی مارکسدا .. له یه‌ک قسه‌دا ئه‌م جۆره حیزبانه نوێنه‌ری سیاسی باڵیکی بۆرژوازی ریفۆرمیست بوون تا ئه‌وه‌نده‌ی نوێنه‌ری به‌رژه‌وندیه‌کانی کرێکاران و خه‌ڵکی سته‌مدیده بن ، هه‌رچه‌نده له ده‌ورانێکی مێژوویاندا نفوسێکی فراوانی کرێکارشیان هه‌بووه . له‌گه‌ڵ هه‌ره‌سی بلۆکی شه‌رق و ڕووخانی دیواری به‌رلیندا پشت و په‌نای ئه‌م حیزبانه نه‌ماو ئه‌وانیش به‌ره‌و پووکانه‌وه چوون یا ده‌چن . هه‌ندێ له‌وانه‌ی که ویستیان هه‌ر به‌و ناوه بمێننه‌وه بوونه پاشکۆی سیاسه‌ته‌کانی ئیسلامی سیاسی وپشت گیری سیاسه‌تی دژی ئیپریالیستی و دژی ئه‌مریکایی هێزه تیرۆریستیه ئیسلامیه‌کانی ده‌که‌ن و پشتیان له جه‌ماوه‌ری نارازی شۆڕشگێر کردووه و بوونه‌ته هاوکار و هاوپشتی دسه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی . هه‌ندێکی تر له‌م حیزبانه وه‌ک حیزبی شیوعی عێراق و دواتر حیزبی شیوعی کوردستان ته‌سلیم به سیسته‌مه خوێناویه‌که‌ی جیهان و بازاری ئازاد و دیموکراسی بورژوازیی غه‌رب بوون . ئه‌و سیسته‌مه‌ی که به‌ڕابه‌ری "بۆش" و" تۆنی بلیر" بۆ کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری کوشتاری ملیۆنی و جه‌نگ و تیرۆر و گه‌مارۆی ئابوری و بێ‌کاری و برسیه‌تی نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانی و ئاواره‌یی به دیاری هێنا . حیزبی شوعی له عێراق و کوردستاندا نه‌ک هه‌ر به دژی ئاکامی سیاسه‌ته‌کانی نه‌زمی نوێ نه بوون به‌ڵکو زۆرتر هه‌وڵیان داوه خۆیان نوێنه‌ری ئه‌م نه‌زمه بن و به‌رگری له‌و دیمکراسی و بازاری ئازاده بکه‌ن به‌ڵام بۆیان نه‌کراوه . ئه‌مه‌ریکا و غه‌رب متمانه‌ی پێ نه‌کردوون و توانیویانه هێزی باشتر له حیزبی شیوعی په‌یدا بکه‌ن بۆ پشتگیری له سیاسه‌ت وکرده‌وه‌کانیان وه‌ک هێزه ناسیونالیسته‌کان و مه‌زهه‌بیه‌کان ، چونکه جاروبار حیزبی شیوعی وورته بۆڵه‌یه‌کیان کردووه به رووکه‌ش هه‌ندێ ره‌خنه‌یان له‌م نه‌زمه گرتووه به‌ڵام به گشتی ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیاو ووڵاتانی زلهیزی تری سه‌رمایه‌داری به ئیمپریالیست و داگیر که‌ر نازانن باوه‌ریان وایه جه‌نگه ئمپریالیستیهکانیان له عێراقدا له پیناو ئازادی و رزگاری خه‌ڵکی عێراقدا بووه له ده‌ست رژێمی فاشی به‌عس و سه‌دام . که‌لێنی نێوان ئه‌م حیزبه‌و جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده ڕۆژ له دوای رۆژ له زیاد بووندا بووه و له یه‌کتر دوور که‌وتوونه‌ته‌وه ئیتر ئه‌م حیزبه له‌م جه‌ماوه‌ره دابڕاوه و ئه‌م حیزبه بووه‌ته حیزبیێکی کارتۆنی له بن ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداراندا بووه ، ئه‌م حیزبه‌یان کردوه‌ته سه‌رچاوه‌ی بژیوێ و په‌یدا کردنی نان ومهعاش بۆ رابه‌ر وکادرو ئه‌ندامانی خۆی له دسه‌ڵاتداران چ له عێراقدا بێ یا له کوردستاندا.
ئه‌گه‌ر ئه‌مانه هۆیه‌ک بن بۆ ده‌نگ نه‌هێنانی حیزبی شیوعی ، به‌ڵام هۆی تر هه‌یه ئه‌ویش خودی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیه له عێراق و کوردستاندا. که هیچ په‌یوه‌ندیان نیه به سونه‌تی په‌رله‌مانیه‌وه . په‌رله‌مان بووه‌ته جێگای کۆبونه‌وه‌ی ئه‌حزابی مافیایی و میلیشیای قه‌ومی و ئیسلامی وتایفی که بۆ خزمه‌تی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکا و غه‌رب پێک هاتووه . ئیتر ئه‌م حیزب و تاقمانه جگه له ته‌زویرو ساخته‌کردن ، پاره‌و ئیمکانتێکی ماددی زۆریان له بن ده‌ستدایه که به‌هۆی ده‌ست به سه‌راگرتنی سامانی کۆمه‌ڵگاوه به ده‌ستیان هێناوه یا به ڕێگای گه‌نده‌ڵی دزی و ڕاوورووت و به‌رتیل کۆیان کردوه‌ته‌وه . وه ئه‌م ئیمکاناته به کار ده‌هێنن بۆ پروپاگه‌نده‌و بۆ کڕینی ده‌نگی خه‌ڵکی هه‌ژارو برسی که هۆی هه‌ژارکردن و برسی کردنه‌شی هه‌ر ئه‌م حیزب وتاقمانهن . حزبی شیوعی له‌م لایه‌نه‌وه زوعفێکی گه‌وره‌ی هه‌یه ، نه ئه‌و ئیمکانه ماددیه‌ی هه‌یه نه وه‌ک ئه‌م حیزب و تاقمانهشی پێ ده‌کرێ . ئه‌مه ته‌نها بۆ حیزبی شیوعی وانیه به‌ڵکو بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی که خۆیان به چه‌پ ده‌زانن وده‌چنه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژردنه‌کانی په‌رله‌مانیه‌وه له جیهاندا هه‌ر وایه .ئایا خه‌ڵک ده‌نگ به ئه‌حزابی بۆرژوازی ده‌ده‌ن له به‌ر ئه‌وه‌یه سیاسه‌ت به‌رنامه‌کانیان باشتره و له قازانجی خه‌ڵکه و سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی ئه‌م چه‌پانه خراپه؟ نه‌خێر ئه‌مه وانیه ،بۆ نموونه هیچ کات پارتی و یه‌کێتی باشتر نین له حیزبی شیوعی به‌لکو زۆر خراپتریشن ، مه‌سه‌له لێره‌دا ئه‌م هۆیه زیاتر ده‌ور ئه‌بینێ ، واته نه‌بوونی ئیمکاناتی ماددی و میلیشیای به‌هێز بۆ ئه‌و حیزب و تاقمانه‌ی خۆیان به چه‌پ ده‌زانن .
حیزبی شیوعی چ سیاسه‌ت وچ به‌رنامه و چ شیعاره‌کانی جیاوازی نیه له گه‌ڵ ئه‌حزابی قه‌ومی و دینیه‌کان .لایه‌نگری نیشتمانێکی ئازاد و گه‌لێکی به‌ختیار و فیدرالیزم و مادده‌ی 140... هتد و ده‌نگیش به مه‌سعود بارزانی ده‌دات . جا ئه‌مه وا ده‌کا ئه‌وانه‌ی باوه‌ریان به قه‌وم په‌رستنی و نیشتمان په‌رستی و فیدارلیزم و هه‌یه ده‌نگ به‌حیزبه گه‌وره‌کانی ئه‌م مه‌یله بده‌ن له جیاتی حیزبی شیوعی که حیزبێکی به هێزی ئه‌م مه‌یله نیه . ئه‌مه‌ش هۆیه‌کی تره بۆ ده‌نگ نه‌هێنانی ئه‌م حیزبه.
ده‌نگ نه‌هێنانی حیزبی شیوعی له‌گه‌ڵ لیستی به ناو چه‌پ هیچ په‌یوه‌ندی نیه به بێ هێز بوونی مه‌یلی کۆمۆنیزم و چه‌پ له کۆمه‌لگادا . چونکه کۆمۆنیزم په‌یوه‌ندی نیه به ئه‌حزابه‌وه ته‌نانه‌ت به حیزبی واقیعی ئه‌م مه‌یله‌شه‌وه . به‌ڵکو په‌یونده به‌وه‌ی چه‌ند خه‌ڵکی ئه‌و کۆمه‌لگایه مه‌یلیان هه‌یه بۆ ئازادی و یه‌کسانی و عه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی و نه‌مانی گه‌نده‌ڵی و دزی و ڕاوورووتی ده‌سه‌ڵاتداران و چه‌نده مه‌یلیان هه‌یه بۆ سکۆلاریزم و بۆ به ده‌ست هێنانی ته‌واوی مافه‌کانی کرێکاران و ژنان ومناڵان و لاوان وه چه‌نده مه‌یلیان هه‌یه بۆ نه‌مانی وه‌زعی ئێستا ، که ئه‌مانه مه‌بده‌ئی سه‌ره‌کی کۆمۆنیزمن له کۆمه‌ڵگادا وه له مانیفستی کۆمۆنیست‌دا ئه‌مه ڕاگه‌یانراوه .ئایا مه‌یل بۆ ئه‌م خواستانه به هێزه له کۆمه‌لگای کوردستان و عێراق دا یا نا ؟ خه‌بات و ناره‌زایه‌تی کرێکاران و خه‌ڵک له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابووردودا ئه‌م راستیه‌ی سهلمانداوه که ئه‌م مه‌یله به هێزه ، جا ئه‌وه‌ی خه‌لک له ده‌وری کێ کۆ ئه‌بیته‌وه بۆ به دی هێنانی ئه‌م خواستانه‌ی خۆی ، له ده‌وری ئه‌حزابی راست یا چه‌پی بورژوازی یا بۆ نموونه له ده‌وری "لیستی گۆران " هێچ له‌و راستیه ناگۆڕێ که ئه‌م مه‌یله بۆ کۆمۆنیزم و سۆشیالیزم به‌هێزه به‌ڵام ده‌کرێ بووترێ حیزبیه‌ت و حیزب بۆ ئه‌م مه‌یله بێهێزه ..
بۆیه دوا قسه‌م ڕووی له‌و کادیرو ئه‌ندامانه‌ی حیزبی شیوعی و ئه‌و حزب و گروپانه‌ی چه‌په که چوونه ناو پرۆسه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه ، وه نارازین له حیزبه‌کانیان ،گۆڕینی سه‌رکرده‌کانیان و دانانی سه‌رکرده‌ی تازه هیچ له مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێ، گۆڕینی نه‌هج و سیاسه‌ت و به‌رنامه‌و وه هه‌روه‌ها گهرانهوهیانه بۆ مارکس ئه‌توانێ ئه‌وان بکاته چه‌پ و کۆمۆنیست و نوێنه‌ری به‌رژوه‌ندیه‌کانی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان .
20/9/2009