بکوژانی "دوعا" ده‌بێ ده‌ست به جێ بدرێنه دادگا
کچه یه‌زیدی 21 ساڵه به ناوی" دوعا" به تاوانی ئه‌وه‌ی لاوێکی عه‌ره‌بی خۆ‌شویستووه له 7/4/2007 له شارۆچکه‌ی" به‌عشیقه" له رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ به به‌رد باران و بلۆک کێشان به سه‌ریدا به شه‌ق و له‌قه له لایه‌ن چه‌ند گه‌نجێکی یه‌زیدی جه‌لاد و خوینرێژ به مه‌رگ گه‌یه‌نرا . کۆتایی به ژیانی لاوی و خۆشه‌ویستی و پڕ له هیوا و ئومێدی هێنرا. ئه‌م تاوانه به رۆژی ئاشکراو له به‌ر چاوی ئاسایشه‌کان و پۆلیسه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناسیونالیزمی کورده‌وه ئه‌نجام درا. چه‌ند رۆژێ دوای ئه‌و کاره‌ساته ئه‌ژنۆ شکێنه مه‌فره‌زه‌یه‌کی چه‌کداری عه‌ره‌ب بۆسه ده‌نێنه‌وه له سه‌ر رێگای به عشیقه و موسڵ سه‌ره‌نجام به تۆڵه‌ی ئه‌و تاوانه 21 لاوی یه‌زیدی ده‌کوژن .
به‌مه‌ش داستانێکی تری تاوانکاری ناسیۆنالیزم و ئایینه‌کان دژ به به‌شریه‌ت خرایه سه‌ر مێژووی ڕه‌شیان . وه سه‌لماندیان ئه‌مانه دۆستی تاریکی و جه‌هل و نه‌زانی و خورافه‌ن دوژمنی ژیان و رووناکی و خۆشه‌ویستی و ئاره‌زووی ئینسانن . ئه‌مه ناورۆکی که‌ڵچه‌ری ئایینه که " دوعا" ی هه‌ست ناسك و بێ گوناه ده‌کوژێ . ئه‌مه فه‌رهه‌نگی دواکه‌وتووانه‌ی ئایینی یه‌زیدیه که ناسیۆنالیزمی کورد به ناوی تاکه ئایینی ئه‌سڵی کورد شانازی پێوه ده‌کا، ئایین له هه‌ر ره‌نگ و جۆرێک بێ دژ به ئینسانیه‌ته. ئایینه‌کان به بیانووی جۆراو جۆر به ده‌لایلی سازکراو له گه‌ڵ کۆشتنی ئینسان و ئاره‌زووکانیدان.
ئه‌م دوو تاوانه له ژێر سایه‌ی هه‌لومه‌رجێکدا به رێوه ده‌چێ که ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی په‌یامی درۆینه‌ی ئازادی و ته‌مه‌دون و دیموکراسی غه‌ربیان هێناوه بۆ خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه وه مالیکیه‌کان وحه‌کیمیه‌کان و ناسیونالیزمی کوردی سه‌ربه باڵی یه‌کێتی و پارتی ڕۆژانه ئه‌م درۆیه له ڕێگای میدیاکانیانه‌وه وه‌ک ژه‌هر ده‌رخواردی خه‌لكی ده‌ده‌ن. ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان به هۆی داگیراکاریه‌وه جگه له سازکردنی هه‌ل ومه‌رجێک که تیایدا رۆژانه سه‌دان که‌سی نیشته‌جێ ی عێراق به کوردستانیشه‌وه قه‌تل وعام ده‌کرێن وه هه‌روه‌ها بوونه‌ته هۆی به هێز بوونی تیرۆریستانی ئیسلامی سیاسی و ناسیونالیستی عه‌ره‌بی و ساز کردنی شه‌ڕی قه‌ومی ی تایفی . ئه‌مه‌ریکا جگه له دروست کردنی زه‌مینه‌ی له ناو بردنی ئاره‌زوه‌کانی گه‌نج و لاو و پیر و ژن و منداڵ و نه‌بوونی یاسا‌و هه‌رکه‌س شه‌لم کوێرم ناپارێزم چی بو‌ێ ئه‌یکا کێیان بو‌ێ ئه‌یکوژن و له ناوی ده‌به‌ن چی تری هێناوه به دیاری بۆ ئه‌م خه‌ڵکه.
به‌ردباران کردنی ژنان تا گیان له ده‌ست دانیان تاوانێکه ویژدانی هه‌ر ئینسانێ نه‌ک دره‌نده‌کان ده‌هاژێنێ له ژێر سایه‌ی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکدا بێ قیزه‌ونه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش ده‌که‌وێته ژێر نه‌فره‌ت و تووره‌یی خه‌ڵک هه‌روه‌ک ئه‌مه سوونه‌تی ئیسلامی سیاسی حاکم بووه له جه‌مهوری ئیسلامی ئێران‌دا هه‌ربۆیه ئه‌مرۆ کۆمه‌ڵانی ملیۆنی خه‌لکی ئێران خوازیاری رووخانی ئه‌م حکومه‌ته ئیسلامیه‌ن وه به هه‌زاره‌ها له مامۆستایان و خوێندکاران و کرێکارانی ئه‌م ووڵاته دێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان هاوار ده‌که‌ن "یا سۆشیالیزم یا به‌ربه‌ریه‌ت" . دیاره ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دینیه وه‌ک به‌ر به‌ریه‌ت حوکم ده‌کات بۆیه خه‌لک جگه‌له سۆشیالیزم هیچی تریان پێ باش نیه . وه هه‌ر ئه‌مه‌شه ده‌ردی چاره‌سه‌ری کۆمه‌ڵگای ئێمه له عێراق و کوردستان چونکه وا خه‌ریکه به‌ربه‌ریه‌ت به ته‌واوی باڵی ره‌شی خۆی ده‌کێشی به سه‌ر ی‌دا . هه‌ر سۆشیالیزمه وه‌ک ته‌نها به‌دیلێک بۆ ئه‌م وه‌حشیگه‌ریه ی له عێراق و کوردستاندا هه‌یه.
به‌رد باران کردنی " دوعا" په‌ڵه‌یه‌کی ره‌شه به نێو چاوی ناسیۆنالیزمی کورده‌وه چونکه له ژیر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا به رێوه چووه . وه شه‌رمه کچه لاوێک به ده‌لیلی خۆشه‌ویستی به‌و شێوه وه‌حشیانه‌یه بکوژرێت له ژێر سایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا که خۆی ئیدیعا ده‌کا ده‌سه‌ڵاتێکی مه‌ده‌نیه . ده‌بێ تاوانبارانی بکوژی ئه‌م کچه لاوه ده‌ست به جێ بدرێنه دادگا به سزای خۆیان بگه‌یه‌نرێن ده‌نا ده‌سه‌ڵاتداران ده‌که‌ونه به‌ر نه‌فره‌ت و تووڕه‌یی و بێزاری خه‌ڵکی مۆته‌مدین و ئازدیخوازان و سه‌رجه‌م لایه‌نه پێشکه‌وتوه‌کانی دونیا. .
سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
سه‌رنوسه‌ری بڵاوکراوه‌ی ( به‌ره‌و سۆشیالیزم )
25 / 4 / 2007