تیرۆیستانی ئیسلامی به هێزی یه‌کگرتووی خه ڵک له شوراکاندا نابوود ده‌کرێن
سةردار عةبدولآ حةمة
ماوه‌یه‌که تیرۆریستانی ئیسلامی سیاسی به تایبه‌ت رێخکراوی ئه‌نصار ئیسلامی سه‌ر به قاعیده له کوردستاندا ده‌ستیان داوه‌ته کاری تیرۆریستی دژ به خه‌لکی بێگوناهی شار و دێهاته‌کانی کوردستان به تایبه‌تی دوو کاری خۆکۆژیان له شاره‌کانی هه‌ولێر و مه‌خمور ئه‌نجام دا که بووه هۆی کوشتن و بریندار کردنی سه‌دان که‌س .ئه‌م وحشیگه‌ریه‌ی ئیسلامی سیاسی درێژه‌ی ئه‌و زنجیره کاره به‌ربه‌ریانه‌ی تیرۆریستانی ئیسلامیه که له ناوه‌راست باشوری عێراق و سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ،. سه‌رچاوه‌ی دروست بوون و گه‌شه‌کردنی ئه‌م جانه‌وارانه‌ی ئیسلامی سیاسی جمهوری ئیسلامی ئێران وداگیرکاری ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانانی جیهانی و مه‌حه‌لیه‌تی . هیچکه‌س پێش داگیر کردنی عێراق نه‌ک هه‌ر ئه‌مانه‌ی نه ئه‌ناسی به‌ڵکو وه‌ک ئه‌فسوونی جنۆکه‌ش له داستان و حیکایه‌ته‌کانی خه‌لکدا نه بوون .
هۆی هاتنی ئه‌مانه بۆ کوردستان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ، ئه‌گه‌ر هه‌ر له ساله‌کانی سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانه‌وه ئه‌م ناسیۆنالیستانه‌ی حاکم له کوردستان له هه‌وڵی دامه‌زراندنی کوردسانێکی سه‌ربه‌خۆ و سکۆلاردا بوونایه به‌ده‌م ئه‌م داواکاریه‌ی خه‌لکه‌وه بهاتنایه کورستان وای لێ نه ده‌هات که‌چی زیاتر په‌یوه‌ست بوونه‌وه به عێراقی عروبه و ئیسلامی یه‌وه . وه له جیاتی کۆمه‌ک کردن به گرۆپ و کۆمه‌ڵه و رێکخراوه کانی ئیسلامی سیاسی بهاتنایه ده ست کۆتایان بکردنایه که‌چی به پێچه‌وانه‌وه ڕێگه‌یان گرت له هێزگرتنی به‌ره‌ی پێشکه‌وتوو خواز و سکۆلارو چه‌پ و کۆمۆنیست وه بوونه پشت و برای ئه‌وان و به هێزیان کردن هه‌ر بۆیه ئه‌م تاقمه تیرۆریستانه‌ی ئه‌مرۆ له داوێنی ئه‌و کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئیسلامی سیاسیه‌وه هاتوون و گه‌رایان دانا و گه‌شه‌یان کرد که ده‌سه‌لاتدارانی حاکم له کوردستان هاوکاری کردن و ئه‌مرۆ وه‌ک ماری دوو سه‌ر ئه‌ده‌نه‌وه به خۆشیانه‌وه به خه‌لکیشه‌وه ..
خه‌لک ئۆمێدی نیه به ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ر بۆیه هاوکاری خه‌لک نیه بۆیان له به‌ر بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵ و خۆپه‌رست و نه‌بوونی ساده‌ترین خزمه‌ت گوزاری بۆ خه‌لک ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خه‌لک دا ئه‌برێ له ده‌سه‌ڵات به‌لکو ده‌بێته هۆیه‌کی تر بۆ سه‌رهه‌لدان و گه‌شه‌ی ئیسلامی سیاسی.
یه‌ک رێگا هه‌یه بۆ راوه‌ستان له به‌رانبه‌ر راگرتنی تیرۆر یستانی ئیسلامی سیاسی و سه‌رجه‌م قه‌تل عامه‌کانی به سه‌ر خه‌لک و ژنانه‌وه هه‌یه ئه‌ویش هه‌ر ئێستا خه‌لک کۆببنه‌وه و شورای خۆیان دابمه‌زرێنن وه هێزێکی چه‌کدار و به ئاگا و رێکخراویان هه‌بێ وه به ڕی که‌ون به‌ره‌و ڕامالینی ئیسلامی سیاسی و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌لاتداران تا به ده‌سته‌وه گرنتی ده‌سه‌ڵات و جیاکردنه‌وه‌ی کوردستان له عێراق ودابرینی له ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانانی جیهانی و مه‌حه‌لی و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه خۆی سکۆلار و مه‌ده‌نی که‌ئازادی بدا به هه‌لسورانی سیاسی بۆ هه‌موو که‌س ،عه‌قیده‌و بیر‌و را ئازاد بێ بۆ هه‌موان، یه‌کسانی به دی بێنێ و بۆ هه‌تاهه‌تایه گه‌نده‌لی گۆربه گۆر بکرێ.
ئه‌وه ته‌نها ئیراده‌ی خه‌لکه ده‌توانێ کۆتایی به هه‌موومه‌ینه‌تیه‌کانی بێنێ ، هه‌ر ئێستا ده‌کرێ ئیمکانی ده‌بێ ئه‌گه‌ر بریار بده‌ین بۆ ده‌ست به کار بوونی و وه بۆ پێک هێنانی شوراکانی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی و چه‌کدار بوونمان .
15/5/2007