چاو له دونیا بکه‌ن به بێ سۆشیالیزم چی لێ هاتووه !!
سه‌ردار عه‌بدولا حه‌مهserdarabdulla@hotmail.com
سه‌رنج بده‌ن بزانن به‌ربه‌یه‌تی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ت و سه‌رکرده‌کانی چ سیناریۆکی ره‌شیان تووشی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری ئه‌مرۆ کردوه ، سیناریۆیه‌ک پڕ له تراجیدیا و مه‌ئه‌ساتی جه‌رگ بڕ پڕ له تاوان و پڕ له کۆشت و بڕ . سیناریۆک پڕله برسیه‌تی و له‌گرانی و بێ‌کاری و بێ مافی . پر له چه‌وساندنه‌وه‌ی جۆراوجۆر . سیناریۆیه‌ک پڕ له شه‌ڕ و هه‌ڕه‌شه‌و په‌لاماری سه‌ربازی و پێشیل کردنی حورمه‌ت و که‌رامه‌تی ئینسان ، سیناریۆک پڕ له کۆنه‌په‌رستی و زیندوو بوونه‌وه‌ی دواکه‌وتوو ترین بیر وڕاکانی سه‌ده‌کانی ناوه‌راست ، پر له سته‌می ئینسانه‌کان له سه‌ر بنه‌مای نه‌ژادی ومیللی و دینی و تایفی و جینسی و ره‌نگی پێست . به‌رێوه به‌رانی ئه‌م سیناریۆ ڕه‌شانه به‌رده‌وام له رێگای میدیا و راگه‌یاندنه‌کانیه‌وه ئه‌مه به دیموکراتی و ئازادی و مافی مرۆڤ نیشان ده‌ده‌ن . فریوکاریه‌کانیان به به‌شه‌ریه‌ت ئه‌فرۆشنه‌وه ده‌ڵین ته‌نها ئێمه‌ین پارێزه‌ری مافی ئینسان . وه به‌رده‌وام ئه‌و ژه‌هره هه‌لده‌رێژن که کۆمۆنیزم و سۆشیالیزم کۆن بووه و باوی نه‌ماوه و به‌که‌ڵکی ئینسانی ئه‌م سه‌رده‌مه نایه‌ت .
زۆر لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و زانستی پێویست نیه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رکه‌وێ که چه‌نده دیعایه کانی سه‌رانی ره‌نگاو ره‌نگی ئه‌م نه‌زمی سه‌رمایه‌داریه راسته یا درۆیه ته‌نها به چاو خشاندنێک به رووداوه‌کانی ئه‌مرۆی دۆنیا و هه‌لو مه‌رجێک که کۆمه‌لگای به‌شه‌ری ئه‌مرۆ تێ ی که‌وتوه به‌سه بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی دۆنیا له نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی سۆشیالیزم وکۆمۆنیزمدا له ژێر سایه‌ی حوکمی ره‌شی سه‌رمایه‌داریدا به کوێ گه‌یشتووه . چاو له ئه‌فریقا بکه‌ن رۆژ نیه هه‌زاران که‌س که زۆربه‌ی مناڵن له به‌ر برسیه‌تی یا نه‌خۆشی ئایدز گیان له ده‌ست نه‌ده‌ن ، چاو له ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی بکه‌ن عێراقیان داگیر کردووه ئه‌م کۆمه‌لگایان نوقمی ده‌ریای خوێن کردوه و رێگایان خۆش کردووه ئیسلامی سیاسی وه‌ک قۆتبێکی تری دژی به‌شه‌ری ده‌رکه‌وێ و تا پێکه‌وه زیاتر و زیاتر ئاگر به‌رده‌نه کۆمه‌لگا و ڕووخانی هه‌موو ژێرخانه ئابوری و مه‌ده‌نی و خزمه‌تگوزاریه‌کان . ئه‌مه‌ریکا وا به نیازه کۆمه‌لگای ئێرانێش به ده‌رده‌که‌ی عێراق و سۆمال ئه‌فغانستان ببات قه‌تل و عامی خه‌لکی بێ گوناه بکا .
چاو له رژێمی فاشیستی تورکیا بکه‌ن چۆن ده‌ستی داوه‌ته ملهوری کردن له ژێر ناوی له ناوبردنی تیرۆر که گوایا پ ک ک سه‌رچاوه‌ی تیرۆریزمه وه وا ئیدیعا ده‌کا تورکیا رژێمێکی ئاشتی خوازه و دژی تیرۆره ئیتر وا ده‌زانێ که‌س به کوشتنی به هه‌زاره‌ها که‌س له‌خه‌لکی ئه‌رمه‌نی و کورد و کۆمۆنینیسته‌کان و ئازادیخوازازانی تورکیا نازانێ که به ده‌ستی ئه‌م رژێمه له ناوچوون . یا سه‌یری فه‌له‌ستین بکه‌ن بزانن چۆن فاشیسته‌کانی ئیسرایل ده‌ست پارێزی له کوشتنی مناڵی ناو بێشکه ناکه‌ن وه‌یا باڵه‌کانی ئیسلامی سیاسی چۆن شه‌مه‌نده‌فه‌ر و پاسه‌کان و دوکانه‌کان به بێ به‌زه‌ییانه ده‌ته‌قێننه‌وه سه‌دان که‌سی بێ گۆناه ده‌بنه قوربانی .
چاو خشاندنێ به‌سه به‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که له ژێر سایه‌ی حوکمی ئیسلام و قورئاندا به رێوه ده‌برێن سه‌ره‌تایترین مافی ئینسان نیه ، ئازادی قه‌ده‌غه‌یه ، ئه‌وه‌شی داوای بکا زیندان و په‌تی سێداره و کوشتن و به‌رده باران چاره‌نوسی ده‌بێ . هیچ که‌س نیه نه‌زانێ له ئێرانی ئیسلامی سه‌دان هه‌زار که‌س ئیعدام کراوه یا ژنان به به‌ردباران به مه‌رگ ئه‌سپێردرێن .یا له سعودیه ده‌ستی ئینسان ده‌برنه‌وه یا به قامچی له ژێر پێ ی ژنان ده‌درێ ئه‌گه‌ر له ژێر عه‌باوه قاچێان ده‌رکه‌وێ ئه‌مانه وه‌حشیگه‌ری سه‌رده‌می هه‌ر ئه‌مرۆن نه‌ک هه‌زارو پێنج سه‌د ساڵ پێش .
چاو له رژێمه‌کانی سه‌رمایه‌داری ده‌وله‌تی بکه‌ن که هێشتا به‌رگی کۆمۆنیزم له خۆیان داناکه‌نن به حوکمه‌که‌یان ده‌ڵێن سۆشیالیست که‌چی کاری به کرێ و تاقه‌ت پروکێن بۆ کرێکاران و مژینی شیله‌ی گیانیان هاوری ی ژیانیانه ، ئازادی نیه خه‌لک له‌وێدا ئیعدام ده‌کرێ و به کۆمه‌ڵ له ناو ده‌برێ وه‌ک ئه‌وه‌ی له وولاتی چین و ڤیه‌تنام و کوباو کۆریای باکووردا ده‌بینرێ یا ده‌بیسترێ .
یا چاوێ بخشێنن به ولاتانی غه‌ربدا چۆن ماڵتی کا‌لچاریزم( فره که‌ڵتوری ) بره‌وی پێ ده‌درێ له ژێر ناوی ئازادی که‌لچه‌ره‌کاندا ژن کوشتن په‌ره‌ی سه‌ندووه ، یا چۆن له ژێرسایه‌ی حوکمی دیموکراتیاندا و هه‌ر رۆژه زیاتر هێرش ده‌کرێته سه‌ر ده‌سکه‌وته ئابوری و خزمه‌ت گوزاریه‌کانی به‌شه‌ر ومافی نیشته‌جێ بوونی خه‌لكی ئاواره ، ئه‌وه جگه له سه‌همی سه‌ره‌کی ئه‌م وولاتانه له سازکردنی ئه‌و سیناریۆی شه‌ر و هێرش و په‌لاماره سه‌ربازیانه‌ی ده‌کرێته سه‌ر کۆمه‌لگاکانی تر..
چاوێ بخشێنن به عێراق و کوردستاندا بزانن چی ئه‌گوزه‌رێ له‌وێدا. شاره‌کانی عێراق بوونه‌ته گۆماوی خوێن ،هه‌موو لایه‌کان به‌ر بوونه‌ته یه‌کتر و به‌ر بوونه‌ته گیان و ژیانی خه‌لکی بێ گوناه . ئیسلامیه‌کان به ته‌قینه‌وه‌کانیان و ئه‌مریکا به هیلوکۆپته‌ر و سه‌ر‌بازه‌کانی به کۆمه‌ل خه‌لک قه‌تلو عام ده‌که‌ن . یا له کورستان هه‌ڤده ساله خه‌لک کاره‌بای نیه . خزمه‌تگوزاریه‌کانی ئینسان نیه ، ئینسانه‌کانی ئه‌م کۆمه‌لگایه به ده‌ستی شه‌ری ناوخۆ و به ده‌ست گرانی و بێ‌کاری نالاندویانه هاواریان لێ هه‌ستاوه مافی ئه‌وه‌یان نیه داوای ژیان و کار و ئازادی بکه‌ن ده‌نا چاره‌نوسیان فراندن و تیرۆر کردن و زیندانی کردنه . به‌رد بارانی ژن و سوتاندنیان و یا بێ به‌شکردنیان له مافی ئینسانی خۆیان دیارده‌ی ئه‌مڕۆیه، منالان چ له ماله‌وه یا له قوتابخانه هیچ مافێکی ئینسانی خۆیان نیه. لاوان و گه‌نجان مه‌حرومن له مافه سه‌ره‌تایه‌کانی خۆیان..هه‌موو که‌س ناتوانێ قسه‌ی دڵی خۆی بکات.له‌م کۆمه‌لگایه‌شدا خه‌لک ئیعدام ده‌کرێ ، له‌م کۆمه‌لگایه‌ی ژێر ده‌سه‌لاتی سه‌رمایه‌داریدا به‌شێکی که‌م له ئینسانه‌کان ده‌وله‌مه‌ندن و ئه‌کسریه‌تی کۆمه‌ڵگاش له هه‌ژاریدا ژیان به سه‌ر ده‌به‌ن ، ئه‌م کۆمه‌لگایه هه‌ر رۆژ له به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی هێرشی ئێران یا تورکیا و ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بدایه.
ئه‌مانه‌و نمونه ی زۆرتر هه‌ن نیشانی بده‌ن که سه‌رمایه‌داری چی به به‌شه‌ر ده‌کا چ به‌ڵایه‌کی به دیاری هێناوه بۆی چۆن به‌ربه‌ریه‌تی کردوه‌ته ره‌فتاری خۆی .ئه‌مه له غیابی ده‌سه‌لاتی سۆشیالیزمدایه .ئه‌گه‌ر سۆشیالیزم له ده‌سه‌لاتدا بێ هیچ ئاسه‌وارێکی ئه‌م سیناریۆ ره‌شانه نا‌هێلێ . هیچ که‌س و ووڵات و حوکمێ ناتوانێ هه‌ره‌شه‌ی سه‌ربازی بکا و ژیان و مال و حالی خه‌لک بخاته ژێر مه‌ترسیه‌وه،و داگیر کردنی ئه‌م وولات و ئه‌و ولات نامێنی شه‌ر و تیرۆر و ته‌قاندنه‌دوه نامێنێ. هه‌موو که‌س له ژێر سایه‌ی ئاسایش‌دا ده‌ژین و سه‌لامه‌تی ئینسانه‌کان ده‌پارێزرێ. ئه‌گه‌ر سۆشیالیزم حاکم بێ ئینسانه‌کان برسی نابن ، بێکار نابن ، گرانی نامێنێ هه‌ر که‌س به ئه‌ندازه‌ی کاری خۆی به‌هره‌مه‌ند ده‌بێ له ژیان .به‌رهه‌می کۆمه‌لگا بۆ هه‌موو کۆمه‌لگا ده‌بێ .ئه‌گه‌ر سۆشیالیزم حاکم بێ هه‌موو که‌س ئازاد و یه‌کسان ده‌بن له ته‌واوی مافه ئابوری و کۆمه‌لایه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگیاندا، هه‌موو که‌س ئازاد ده‌بێ له ده‌ربرینی بیرورای خۆی له هه‌لبژاردنی عه‌قیده‌ی خۆی دینی هه‌بێ یا نه‌یبێ ،هیچ که‌س به هیچ بیانوویه‌ک ئیعدام ناکرێ . له یه‌ک دێردا سۆشیالیزم واته بزووتنه‌وه‌ی گێرانه‌وه‌ی ئیراده‌ی ئینسان بۆ خۆی هه‌روه‌ک مه‌نسور حیکمه‌ت ده‌لێت.که‌واته با هه‌موو پێکه‌وه ئه‌م شیعاره له سه‌ر دیواری ماله‌کان و هه‌موو شوێنێ بنووسین وله ناره‌زایه‌تیه‌کانماندا به‌رز رای بگرین ؛ (( یا سۆشیالیزم یا به‌ربه‌ریه‌ت ))...