حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان یا به راستدا بردنی کۆمۆنیزمی کرێکاری !!؟
به‌شی سێ یه‌م و کۆتایی
سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
سه‌باره‌ت به پێک هاتنی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان له دوو به‌شی پێشوودا زیاتر ئاماژه‌م به سه‌رنج و ره‌خنه له بریارنامه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق کرد . له‌م به‌شه‌دا ده‌چمه سه‌ر وه‌لام دانه‌وه به‌و دوو پرسیاره‌ی تر که له به‌شی یه‌که‌مدا کردوومه ئایا ئه‌م حیزبه تازه‌یه حیکمه‌تیست ده‌بێ؟ یا ئایا رابه‌ری حککع ده‌توانن ئه‌م حیزبه پێک بهێنن؟ له‌م به‌شه‌دا ده‌چمه سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی رابه‌رانی ئه‌و حیزبه کردوویانه له‌م باره‌وه به تایبه‌ت له‌م ماوانه‌ی دوایدا.
له‌لای هه‌ر که‌سێ که به کۆمۆنیزمی مارکس و مه‌نصور حیکمه‌ت ئاشنا بی پێک هاتنی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری له هه‌ر چاوچێوهکی جۆگرافید اوه‌ک وه‌سیله‌یه‌کی پێویست بۆ به‌رپاکردنی شۆرشی سۆشیالیستی و به‌دیهێنانی دونیایه‌کی باشتر وه وه‌ڵام ده‌ره‌وه بی به هه‌ل ومه‌رجێکی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی و ئابوری دیاری کراو که له ژێر یه‌ک ده‌ستور و یاسای سه‌رمایه‌دا بێت ، ره‌د ناکرێته‌وه . به‌ڵام ئایا کوردستانی عێراق له‌م کاته‌دا ئه‌م زه‌مینه‌ی هه‌یه ؟ سه‌باره‌ت به به‌وه‌ی که ئه‌م حیزبه له لایه‌ن مه‌نسور حیکمه‌ته‌وه قسه‌ی له سه‌ر کرداوه ڕێبوار احمد له بلاو کراهوی ئۆکتۆبه‌ری ژماره 162 ده‌ڵێ : مه‌نسوری حیکمه‌ت وه‌کو رابه‌ری سیاسی و موفکیری هاوچه‌رخی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هه‌میشه سه‌رنجی هه‌ردوو حیزبی بۆ ئه‌مه راکێشاوه و دواجاریش ئه‌مه‌ی له پلینۆمی 14 ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران‌دا به رۆشنی باس کردوه بۆیه به بروای من لایه‌نێکی گرنگ له جیاوازی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان له گه‌ڵ ئه‌حزابی پێشوو ئه‌وه‌یه که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بتوانێ مه‌حکه‌م له سه‌ر خه‌تێک که مه‌نسور حیکمه‌ت ره‌سمی کردووه، له هه‌موو روویه‌کی سیاسی و فیکری و پراکتیک وسونه‌ته‌کانی کاره‌وه، بگیرسێته‌وه فاصلهیهکی گه‌وره له گه‌ڵ نه‌ریت و سوونه‌ته ده‌ست و پێگیرهکانی چه‌پی سوونه‌تی بگرێت ....(تاکیدهکان هی منه)
رێبوار احمد ئه‌وه یه‌که‌م جاره به ئاشکرا و به نوسین ئه‌وه را ده‌گه‌یه‌نێ که منصور حیکمه‌ت باسی پێکهاتنی حیزبی کردوه بۆ کوردستان ، که ده‌بوو زووتر ئه‌مه‌ی رابگه‌یاندایه ، پێم وایه راگه‌یاندنی ئه‌مه له ئێستادا بۆ حه‌سم کردنی ئه‌و خیلافاتهیه که له ناو ریزه‌کانی حیزبه‌که‌ی خۆیدا هه‌یه له سه‌ر دامه‌زراندنی حیزبی کوردستانی. ئه‌وه‌یشی ره‌بتی به‌م مهقولهیههوه هه‌یه ئه‌وه‌یه که کۆمۆنیسته‌کان هه‌میشه و هه‌ر رۆژه وه‌ک یه‌ک بیر ناکانه‌وه و سیاسه‌ت دانارێژن ، هه‌روه‌ک چۆن زۆر مه‌سه‌له هه‌بووه مارکس یا لینین له کاتی خۆیدا چه‌ندین پلان و پرۆژه‌ی سیاسی و لێکدانه‌وه‌یان بۆی هه‌بوه که ئیتر بۆ ئه‌مرۆ ده‌ست ناده‌ن وه خودی مه‌نصور حیکمه‌تیش ده‌ستی پێوه نه‌گرتوون ته‌نانه‌ت ره‌تی کردوونه‌ته‌وه ، بۆ خودی هاوری ریبوار و بۆ هه‌ر مارکسیستێ ئه‌وه روونه که بناغه‌ی مارکسیزم له سه‌ر نیسبی بوون پیاده ئه‌کرێ . واته وه‌لام دانه‌وه به هه‌لومه‌رجه جیاوازه‌کان له رووی کات و شوێن وباری کۆمه‌لایه‌تی و سیاسی و ئابوریه‌وه. مه‌نسوری حیکمه‌ت له سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه به هه‌لومه‌رجه‌کان و قسه‌ی کردووه له سه‌ر مه‌سه‌له جیاجیاکان، کاتێ باس له مه‌سه‌له‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان ده‌کات ، کوردستان له هه‌لومه‌رجێکی ته‌واو جیاوزادا بووه به به‌راورد به ئێستا ئه‌و کاته کوردستان ئوردوگایه‌ک بوو له ژێر خه‌تی نۆفلایزۆندا بوو که خه‌لکه‌که‌ی له‌سه‌ر خێر و سه‌ده‌قه‌ی ریکخراوه مرۆیه‌کان ده‌ژیا و ، هیچ ده‌سه‌لات و حکومه‌ت و یاسایه‌ک نه‌بوو ، شه‌ری ناوخۆی یه‌کیتی و پارتی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی وحیزبه‌کانی تر هه‌بوو ، شه‌ری حکومه‌تی فاشیستی به‌عس و هه‌ره‌شه‌ی داگیر کردنه‌وه‌ی کوردستان ئاواره‌یی و داسه‌پاندنه‌وه‌ی فه‌زای کوشت و بڕو ترس و سه‌رکوت و مالوێرانی چه‌ند باره به سه‌ر خهلکهکهیدا هه‌بوو . ئه‌مه وه‌سیله‌یه‌ک ده‌خوازێ که جیاوازه له وه‌سیله‌ی ئه‌مرۆ چونکه ئه‌م هه‌ل ومه‌رجه نه‌ماوه و گۆراوه که به بروای من هه‌ر ئه‌وکاته‌ش هێشتا پێداویستی حیزبێکی تری کۆمۆنیستی کرێکاری له ئارادا نه بوو ده‌نا مهنسورحیکهمهت هه‌ر ئه‌وکاته لێ نهدهگهرا تا ئه‌و حیزبه پێک بهاتایه به‌لام به کرده‌وه نه‌چوه سه‌ر ئه‌م ته‌رحه چونکه هه‌ر ئه‌وکاته‌ش دلنیا نه‌بوو له‌وه‌ی زه‌مینه‌ی ئه‌و حیزبه هه‌بێ . ئه‌گه‌ر چی ئه‌و کاته فاکته‌کان زۆرتر بوون بۆ پێکهاتنی ئه‌و حیزبه ئێستا گه‌لێک که‌متره. جگه له‌مه ئیمه کۆمۆنیسته‌کان ئه‌وه‌مان له بیره که مه‌نسور حیکه‌مه‌ت خۆی له پێش دامه‌زراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانه‌وه باسی ئه‌وه ده‌کا که حیزبی کۆمۆنیست له به‌رانبه‌ر یه‌ک جۆر قانون و یاسای سه‌رمایه‌داریدا که له چوارچیێوهیهکی جوگرافیدا به شێوه‌ی ده‌وڵه‌ت به رێوه ده‌چێ ، ده‌بێ دا بمهزرێ کوا ئێستا له کوردستاندا ده‌وله‌تێکی قه‌ومی له نه‌وعی غه‌ربی یا شه‌رقی به ده‌ستور ویاسای سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌وه هه‌یه تا حیزبێکی ئۆپۆزسیۆنی کۆمۆنیستی بتوانێ خه‌لکه‌که‌ی ئاماده بکا بۆ شۆرشی کۆمه‌لایه‌تی و دامه‌زراندنی سۆشیالیزم له‌و چوارچێوه جوگرافیایه‌دا. ده‌سه‌لاتیکی به قه‌ولی( سه‌رانی یه‌کیتی و پارتی) فیدرالی هه‌یه له چوار چێوه‌ی عێراقدا که یاساکان و ده‌ستور هیچ جیاوازیان نیه له گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غدا . له کوێدا یه‌ک یاسا وده‌ستور به‌رێوه ده‌چێ یه‌ک ده‌وڵه‌ت هه‌یه ده‌بێ ئه‌لته‌رناتیڤی خۆت له به‌رانبه‌ر ئه‌ودا مه‌تره‌ح بکه‌ی کوردسستنا به‌شێکه تا ئێستا جیا نه‌کراوته‌وه له عێراق ئه مه واقعیه‌ته بۆیه ناکرێ حیزبی جیای بۆ پێک بێ .
له به‌شی یه‌که‌می باسه‌که‌مدا ئه‌وه‌م ووت که هیچ کات ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا خه‌لکی کوردستان و دانیشتوانی عێراق تێکه‌ڵ به یه‌ک نه‌بوون ئه‌وه‌تا کاتێ تیمی فووتباڵی عێراقی کاسی یه‌که‌می ئاسیا به ده‌ست ده‌هێنێ ، له شاره‌کانی کوردستان هه‌روه‌ک شاره‌کانی تری عێراق شادی و خۆشی نیشان ده‌ده‌ن ته‌نانه‌ت ئالای عێراقێش به‌رز ده‌که‌نه‌وه ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ خهلكهکه هه‌مووی خۆی به دانیشتوانی عێراق حساب ده‌کاو له یه‌ک نزیکن؟ بێ گومان وایه که‌واته خه‌لکی کوردستان گیرۆده‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ن که ئاڵای عێراقی داوه‌ته ده‌ستیان ده‌بێ خه‌لکی کوردستان و ناوه‌راست باشوری عێراق پێکه‌وه ڕیک بخرێن له به‌رانبه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته مه‌رکه‌زیه‌دا که ده‌سه‌لاته‌که‌ی یه‌کێتی و پارتیش به‌شێکن له‌و. کۆمۆنیسته‌کان تا بۆیان بکرێ له سه‌ر یه‌ک پارچه‌یی خه‌لکی کرێکار و زه‌حمتکێش کار ده‌که‌ن نه‌ک له یه‌ک دابرانیان( یه‌کێ له کادیره‌کانی حککع به ناوی عامر سابیر ئه‌م قسه‌ی منی ته‌حریف کردووه وه به‌وه تۆمه‌تباری ده‌کا که ئه‌مه دیفاع کردنه له یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق و وه به چه‌پی حاشیه‌یی ناومان ده‌با ) له کاتێکا چینی کرێکار یه‌کپارچه‌یان پێویسته تۆ وه‌ک مه‌یلی کۆمۆنیستی کرێکاری ده‌بێ یه‌کپارچه‌یی کرێکارانت بۆ گرنگ بێ ده‌بێ ئه‌م چینه یه‌کگرتوو تر بێ. ئه‌وه نایه‌ته‌وه له گه‌ل سوونه‌تی کۆمۆنیزمی کرێکاری که دابڕینی کرێکاران له یه‌کتر یه‌کێك له ئه‌وله‌ویه‌ته‌کانی کارت بێ . ته‌نها له مه‌سه‌له‌ی بریار دانی چاره‌نوسدا نه‌بێ خه‌لک ئازاده چۆن بریار ده‌دابه جیا ده‌یه‌وی بژی ده‌وله‌تی خۆی هه‌بی حیزبیش ده‌بێته پالپشتی داواکه‌ی خه‌لک یا ته‌نانه‌ت حیزب ده‌توانی بڵی سه‌ربه‌خویی باشه له ریفراندۆمدا ده‌نگی پی بده‌ن . به‌لام له پێکهاتنی حیزبی کرێکاریدا ئه‌وه ده‌گورێ کاتێ حیزبی کریکاری جیا پویسته که دانیشتوانه‌کان له یه‌ک جیا بوبنه‌وه له باری ده‌وله‌ت و یاساوه به جیا بژین . ئه‌حزابی کۆمۆنیستی بۆ ئه‌وه پێک نایه‌ن که جیا بوونه‌وه‌ی خهلکێك له خه‌لکانی تر هه‌ده‌فی سه‌ره‌کیان بێ حیزب وه‌سیله‌ی خه‌باتی چینه‌کانه ههڵوهساندوهی کاری کرێ گرته‌و مالکیه‌تی تایبه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه وه بۆ بۆ گۆرینی دونیا ، کۆمۆنیسته‌کان ئه‌گه‌ر بۆیان بکرایه یه‌ک حیزبیان بۆ هه‌موو چینی کرێکاری جیهان پیک ده‌هێنا تا ئامانجی( کرێکارانی جیهان یه‌کگرن) به دی بێنن و شۆڕشی سۆشیالیستیان له سه‌رتاسه‌ی جیهاندا به‌رپا ده‌کرد به‌لام به داخه‌وه که ئێستا ئه‌مه ناکرێ ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ تا دێ حیزب بچوکتر بکه‌نه‌وه به ناوی حیزبی فڵان هه‌رێم و ناوچه شار و قه‌وم و.....هتد له کاتێکا هه‌ل مه‌رجی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی و ئابوری یه‌ک بێ یا له یه‌ک نزیک بێ ده‌بێ حیزبیش یه‌ک بێ.ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ل ومه‌رجه له کوردستان له گه‌ل عێراقدا به ته‌واوی وه‌ک یه‌ک نیه به‌لام زۆر نزیکن له یه‌کتر بۆیه یه‌ک حیزبی کۆمۆنیستی ده‌خوازێ چونکه یه‌ک ده‌وله‌ت و یه‌ک یاسا و یه‌ک ده‌ستور هه‌یه له‌و چوار چێوه‌ی عیراقدا به کوردستانیشه‌وه.
ڕیبوار احمد باس له‌وه ده‌کا که ئه‌و حیزبه مه‌حکه‌م له سه‌ر خه‌تی مه‌نصور حیکمه‌ت بێ . ئه‌و حیزبه ناتوانێ وابێ ، ئه‌گه‌ر ته‌نها له گۆشه‌یه‌کدا باسی نمونه‌یه‌ک بکه‌ین ، مه‌نصور حیکمه‌ت له هیج جێگایه‌کدا حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری به‌وه پێناسه نه‌کردوه که حیزبی هه‌موو چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان بێ به بیر‌و راو مه‌یله جیاوازه‌کانیانه‌وه هه‌روه‌ک رێبوار ئه‌حمه‌د و عبدوللا مه‌حمود باسی ده‌که‌ن ئه‌مه پیناسه‌ی کورشی مودهرسیه نه‌ک مه‌نسور حیکمه‌ت بۆ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ، حیزبی مه‌نصور حیکمه‌ت حیزبی یه‌ک گرایشه ئه‌ویش گرایشی کۆمۆنیزمی کرێکاریه.
ئه‌م حیزبه‌ی قه‌راره پێک بی ئاسۆی رۆشنی نیه هه‌ریه‌ک له پێکهێنه‌ره‌کانی قسه‌ی جیاواز دژ به یه‌ک ده‌که‌ن ڕێبوار ده‌ڵی : ئه‌وه پرۆژه‌ی حیزبی کۆمۆنسیتی کرێکاری عێراق بووه.. عه‌بدوللا مه‌حمود ئه‌لێ نه خێر پرۆژه‌ی هیچ حیزب و لایه‌نه‌کی تر نه‌بووه. ئاسۆ که‌مال له چاو پێکه‌وتنێکیدا پێم وابێ له گه‌ل نوسینه‌گه‌ی سلێمانی رۆژنامه‌ی "میدیا"دا ئه‌ڵێ : " که‌رکوک کوردستانیه"." که‌رکوک ته‌عریب کراوه" ئه‌ی" که‌رکوک شارێکی ئینسانیه" که جاران ده‌تانووت چی لێ هات ؟ ئه‌مه نزیک بوونه‌وه نیه له ناسیۆنالیزمی کورد یان وه‌رچه‌خان نیه به‌لای راست و ناسیۆنالیزمدا ؟ هه‌ردوکیان راسته ، دیاره ئاسۆ که‌مالیش مێژووی کوردی خوێندهوتهوه بۆی ده‌رکه‌وتووه که که‌رکوک شارێکی کوردستانیه که‌چی پێشتر که‌رکوک له لای ئه‌وان شارێکی ئینسانی بوو وه که‌مپینیان بۆ ئه‌وه ده‌کرد ، دیاره ئیتر حیزبی تازه‌ی ئاسۆ که‌مال هاوشانی حیزبه ناسیۆنالیسته‌کانی تری کوردستان له یه‌ک کاروانی خه‌باتدا ده‌بن تا که‌رکوک وه‌ر بگرنه‌وه بیخه‌نه‌وه سه‌ر کوردستان ( ئه‌وه‌یه حیزبی سه‌ر به خه‌تی مه‌نسور حیکمه‌ت که رێبوار باسی لێوه‌وه ده‌کات!! ) ئه‌گه‌ر له سه‌ر ئه‌م پێوانه یه بین که که‌که‌رکوک پێشتر شارێکی کوردسانی بووه ئه‌بێ ئێستا بگه‌رێته‌وه بۆ خه‌لکه‌که‌ی خۆی ده‌بێ ئه‌ورپی و ئاسیایه‌کان شاره‌کانی ئه‌مریکا و که‌نه‌دا و ئۆسترلیا به جێ بهێلن بۆ دانیشتوانه ئهسلیهکانیان که به هیندیه سوره‌کان ناسراون چونکه به پێ ی مێژوو ئه‌م ووڵاتانه مولکی ئه‌وروپیه‌کان نیه هیندیه سوره‌کانیش ده‌ڵین ولاتهکایان داگیر کراوه هه‌روه‌ک ئیسلامی سیاسی و ناسیونالیسزمی عه‌ره‌ب ئه‌ڵین : قودس مولکی ئیسلام و عه‌ره‌به و مولکی جوله‌که نیه به پێی سه‌رچاوه‌کانی مێژوو وه ده‌بێ بخرێته‌وه سه‌ر فه‌له‌ستین . ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی مافی مه‌ده‌نیشه‌وه چاو بکرێ له شاره‌کانی دونیا ئه‌وا شاره‌کان مۆلکی هیچ قه‌وم و قه‌بیله تایفه‌یه‌ک نین مۆلکی دانیشتوانه‌که‌یه‌تی هه‌رکه‌س ئازاده له کوێ ده‌ژی و کۆچ ده‌کا و دهمێنێتهوهخهلک ده‌توانێ هه‌رماوه‌یه‌ک له شارێک بژی ئه‌م مافه له کۆمه‌لگای مه‌ده‌نیدا به ده‌ست هاتوه ده‌بێ ئه‌م مافه له کۆمه‌لگای عێراق و کوردستانیش داسه‌پێ که پیم وایه خه‌ڵک له‌م باره‌وه زۆر موشکیله‌ی نیه له که‌رکوکیشدا خه‌لکی که‌کوک هه‌یه ئیستا پێی خۆشه له سلیمانی بژی یا له به‌غدا یا له که‌رکوک بژی ئه‌مه مافی خۆیه‌تی ده‌بی یاسا ریگای بدا. ئه‌وه موشکیله‌ی ناسیونالیزمه بۆ به ده‌ستهێنانی ده‌سه‌لاتی زیاتر و دزینی ره‌نج سه‌روه‌تی خه‌ڵکی زیاتر که ده‌ڵێن هه‌ر ده‌بێ که‌رکوک بدرێته‌وه به ئه‌وان . هه‌لگیرساندنی شه‌ری قه‌ومی و تایفی و خه‌لتانی خوین کردنی ئه‌م شاره که چه‌ند وه‌خته ناسیۆنالیسته‌کان له‌م کۆمه‌لگایه‌دا خه‌ریکی خۆشکردن و ئه‌نجام دانی ئه‌م شه‌ره‌ن هه‌ر له‌و پێناوه‌دایه . منیش ئه‌وه‌م قبوڵه که‌رکوک به‌شێکی ته‌عریب کراوه نه‌ک وه‌ک ئاسۆ که‌مال ئه‌ڵێ :که‌رکوک ته‌عریب کراوه له لایه‌ن رژێمی قه‌ومی فاشیستی به‌عسه‌وه هه‌روه‌ک ئاسۆ که‌مال له هه‌مان جێگادا ئیشاره‌ی پێ ده‌دا . ئه‌گه‌رئه‌وه رهفتاڕێکی ره‌گه‌ز په‌رستانه‌ی سه‌دام و به‌عسیه‌کان بوو ئایا له بهرانبهردابه کورد کردنه‌وه واته ده‌رکردنی عه‌ره‌به‌کان و دانانی کورده‌کان له جێیان ئینسانیه ؟ نه‌خێر هه‌ردوکیان وه‌ک یه‌ک نا ئینسانین ده‌کرێ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه مافی هاولاتی بوون بۆ هه‌موو که‌سێک بناسرێ كێ پێ ی خۆشه له‌و شاره بژی با بژی ، کێ مافی خوراوه به هۆی سیاسه‌تی ته‌عریبه‌وه ئه‌و مافه‌ی له لایه‌ن ده‌وله‌ته‌وه بۆ بگه‌ڕێته‌وه هه‌ر ریفراندۆمیش ده‌توانی بریاری ئه‌وه بدا که که‌رکوک سه‌ر به ده‌وله‌تی عێراق بێ یا سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئایینده‌ی سه‌ربه‌خۆی کوردستان بێ . سه‌یر ئه‌وه نیه ناسیۆنالیستێکی تورک بڵی ئه‌م شاره مۆلکی تورکه ،یا ناسیۆنالیستێکی عه‌ره‌ب بلێ نه خێر مولکی عه‌ره‌به یا ناسیۆنالیستێکی کورد بڵی که‌رکوک شاری کوردانه ، سه‌یر ئه‌وه‌یه کۆمۆنیستێکی حیکمتیست هه‌مان قسه بکات سه‌یر ئه‌وه‌یه حیزبی سه‌ر به‌خه‌تی مه‌نصور حیکه‌مه‌ت به قه‌ولی ریبوار هه‌مان قسه‌ی ناسیۆنالیستێکی کورد بکاته‌وه
به‌کورتی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و حیزبه به‌ر له‌وه‌ی بپشکوێ ده‌رگیری بوحران بووه‌ته‌وه ، بهلگهشم ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی کادیران و ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه موخالیفن پێ ی ، ئه‌مه له لایه‌ک له لایه‌کی تره‌وه له‌مانگی چواره‌وه بریاریان داوه بۆ ماوه‌ی دوو مانگ ئه‌و حیزبه پێک بهێنن به‌ڵام وا تا ئێستا هێشتا ئاسه‌واری نیه . وه به ڵگه‌یه‌کی تر ئه‌وه‌یه فاکته‌کان ئه‌وه‌نده به هێزنین بۆ پێک هینانی ئه‌و حیزبه هه‌لومه‌رجێکی زۆر جیاواز نیه له کوردستان که حیزبی کۆمۆنستی کریکاری بۆ دروست بکرێ وه ئه‌و حیزبه به ئاسانی پێک ناهێنرێ .وه رابه‌رانی حککع خۆیان له سیاسه‌تی کۆمۆنیستی کرێکاری لایان داوه وا دابنێن ههلو مه‌رج و زه‌مینه‌ش له بار بێ و پێداویستی حیزبێکی کۆمۆنیستی کرێکاریش له کوردستاندا هه‌یه به‌ڵام به‌و تێروانین بۆچوونانه‌ی رابه‌رانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق ده‌ری ده‌برن یا به‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌وان پیاده‌ی ده‌که‌ن ئه‌و حیزبه حیزبی سه‌ر به خه‌ت و سونه‌ت و پراکتیکی مه‌نسور حیکمه‌ت نابێ به‌لکو حیزبێکی هاوخه‌تی سیاسه‌ته راسترهویهکانی حیزبه‌که‌ی ڕێبوار و کورشی مودهریسیه ئه‌و حیزبه‌ش ئه‌گه‌ر پێک بێ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری نابێ .
3/8/2007
ته‌واو _ _