حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان یا به راستدا بردنی کۆمۆنیزمی کرێکاری ؟!
به‌شی دووه‌م
سه‌ردار عبدولا حه‌مه
ئه‌حزابی سیاسی له کۆمه‌ڵگادا ئامرازی چینه کانه وه‌ته‌نها له کۆمه‌لگای چینایه‌تیدا له دایک ده‌بن بۆ دیفاع له به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی ده‌رده‌که‌ون. ئه‌حزابی بۆرژوازی به ره‌نگی جۆراو جۆر و به ناوی جۆراو جۆره‌وه سه‌رهه‌لده‌ده‌ن تا سه‌رمایه و مالکیه‌تی تایبه‌تی، کاری گرته پایه‌دار بکه‌ن ، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌حزابی کۆمۆنیستی بۆ ههلوهشاندنهوهیان سه‌رهه‌لده‌ده‌ن و خه‌بات ده‌که‌ن . ئه‌حزابی سیاسی ئامراز و نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانن نه‌ک ئامراز‌و وهسیلهبن بۆ چاره‌سه‌ری یه‌کێ له کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگا. ئه‌مه پێناسه‌ی مارکس و مه‌نصور حیکمه‌ته بۆ ئه‌حزابی سیاسی..
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بۆ ئه‌وه دروست نابێ که یه‌کێ له سته‌مه کان لا ببات به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌یه سه‌رجه‌م سته‌مه‌کان نه‌هێڵێ له رێگای دامه‌زراندنی حکومه‌تی کرێکاریه‌وه چاو بکه‌ن مه‌کته‌بی سیاسی حککع له بریارنامهکهیان بۆچی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان داده‌مه‌زرێنن و ده‌ڵێن: کۆمۆنیزمی کرێکاری له کوردستان پێویستی به حزبێکی تایبه‌ته که به پێی هه‌لومه‌رجی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌لگای کوردستان بۆ جێبه‌جێ کردنی ته‌واوی به‌رنامه‌ی (دنیایه‌کى باشتر)ی خۆی تێبکۆشێت. له هه‌مان کاتیش‌دا یه‌کلاکردنه‌وه‌ى چاره‌نووسی سیاسی کوردستان به بارى جیابونه‌وه‌و پیکهێنانى ده‌وله‌تێکى سه‌ربه‌خۆى غه‌یره قه‌ومی‌و غه‌یره دینی له رێگاى هینانه مه‌یدانی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌لک له ریفراندۆمیکی ئازاد‌دا ئه‌وله‌ویه‌تێکی سیاسی ئه‌م حزبه بێت .
( ئه‌وله‌ویه‌ت) که ووشه‌یه‌کی عه‌ره‌بیه واته یه‌که‌مین ئه‌ی دووه‌مین کار ئه‌بی چی بی؟! هه‌رچه‌نده هاوریانی مه‌کته‌ب سیاسی حککع ده‌ڵین ئه‌م حیزبه بۆ به جێ گه‌یاندنی به‌رنامه‌ی دونیایه‌کی باشتره له ( هه‌مان کات) دا ، له پهرهگرافهکهیاندا پیشانی ئه‌ده‌ن که وانیه حیزب بۆ ئه‌وله‌ویه‌ت دروست ده‌که‌ن وه ده‌یانه‌وه‌ی دونیایه‌کی باشتر دوا بخرێ بۆ کاتێکی تر بیخه‌نه قۆناخێکی تر . قۆناخ به‌ندی په‌یوه‌ندی به کۆمۆنیزمی کرێکاریه‌وه نیه بۆ هه‌ر قۆناخێکیش حیزب پێک ناهێنێ. منیش له گه‌ڵ ئه‌وه‌دام چاره‌نوسی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وله‌ویه‌ته به‌لام حیزبی تایبه‌تی ناخوازێ ئه‌مه گرێ دراوه به به‌شی لانی که‌می دونیایه‌کی باشتره‌وه وه هه‌ردوو به‌شی به‌رنامه به‌بێ یه‌کتر جێبه‌جێ نابن له‌م کاته‌ی کۆمه‌ڵگای چینایه‌تیدا قۆناخی رزگاری نیشتمانی به سه‌ر چووه تا حیزبی کۆمۆنیست رابه‌ری بزووتنه‌وه میللیه‌کان بکا وه به شێکی بۆرژوزای پێشکهوهتوو خواز نیه تا ریکه‌وتنی له گه‌لدا بکرێ بۆ رزگاربوون له سته‌مه میللیه‌کان . به‌رنامه‌ی دۆنیایه‌کی باشتر بۆ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریه که چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌و کێشه‌یه‌و سه‌رجه‌م کێشه‌کانی تری ئینسان له کۆمه‌ڵگادا ، نه‌ک وه‌ک رابه‌ری حککع حیزب بۆ ئه‌وله‌ویه‌ت و بۆ سانهویهت پێک ده‌هێنن له کاتێکا مه‌نسور حکمه‌ت بریاری ده‌مه‌زراندنی حیزبی دا بۆ رزگاری ئینسان له هه‌موو کوێره‌وه‌ریه‌کانی یا به مانایه‌کی تر بۆ دونیایه‌کی باشتر یا سۆشیالیزم هه‌ر ئێستا نه‌ک دواتر واته حیزب بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نه‌ک مه‌به‌ستێکی تر . به‌ڵام له لای هاوریانی رابه‌ری حککع سۆسیالیزم بۆ کاتێکی تره وه نایانه‌وێ بۆ ئێستای کوردستان مهتهرحی بکه‌ن ته‌نانه‌ت له بریانهمهکهشیاندا نه‌یانووتووه سۆشیالیزمیان ده‌وێ یا چاره‌سه‌ری ریشه‌ی کێشه‌ی میللی به‌م ئامانجه‌وه گرێ دراوه و ئه‌مه‌یان بۆ دواتره لای ئه‌وان و بۆ قۆناخێکی تره چونکه چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی میللی له لایان ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌یه حیزبی بۆ بینا ده‌که‌ن وه پێان وایه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به بێ سۆسیالیزمیش چاره‌سه‌ری هه‌یه که ئه‌وه ته‌وه‌هوماتی چه‌پی سونه‌تی و چه‌پی سه‌رده‌می رزگاری نیشتمانیه . ئه‌م ئه‌وله‌ویه‌ته له خۆدی به‌رنامه‌ی دونیایه‌کی باشتردا مه‌تره‌ح کراوه ئیتر چ پێویست ده‌کات ئه‌مه‌ی لێ ده‌ربهێنی جیای که‌یته‌وه له کوللی به‌رنامه‌که . به‌رنامه‌که جگه له مه‌سه‌له‌ی میللی زۆر شتی تری تێدایه ئه‌وله‌ویه‌ته وه‌ک مه‌سه‌له‌ی خزمه‌ت گوزاریه ته‌ندروستی و کۆمه‌لایه‌تیه‌کان ، ژنان ، مناڵان ،لاوان ، بێ‌کاری ، زیادکردنی کرێ ی کرێکار په‌روه‌ده‌و فێرکردن ،ئازادی بێ قهیدو شه‌رتی سیاسی و عه‌قیده و بیر ورا، جیای دین له ده‌وله‌ت ...هتد ناکرێ بۆ هه‌موو ئه‌وله‌ویه‌ته‌کان حیزب دروست بکه‌یت ئایا حیزب بۆ ئامانجێکی کاتی و تاکتیکی پێک ده‌هێنرێ؟ ئایا حیزبی کۆمۆنیست بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی میللی پێک دێت ؟؟ بێ گومان نا ، حیزب بۆ مه‌سه‌له‌یه‌ک و ئامانجێکی فروانتر ده‌بێ پێک بێت نه‌ک بۆ به‌شێکی به‌رنامه ی دونیایه‌کی باشتر.
ئه‌م هاوریانه له به‌شێکی تری بریارنامهکهیاندا وه‌سفی ئه‌و حیزبه ده‌که‌ن به حیزبێکی " رادیکاڵ و ده‌سه‌لات خواز" وه ده‌سه‌لات له ئه‌حزابی ناسیونالیستی کوردی بسێننه‌وه. ئایا مه‌سه‌له‌ی چاره‌نوسی خه‌لکی کوردستان به کۆتایی هاتن به ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کورد ده‌بێ یا به کۆتایی هاتن به ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی به‌غدا؟، که فاکته‌ری سه‌ره‌کی بوونی سته‌می میللیه چونکه ئابوری له ژێر ده‌سته وه مامه‌له‌ی پێوه ده‌کا وه حکۆمه‌تی مه‌رکه‌زی پێ به هێز ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکوت بکاکه یه‌کێ له‌و سه‌رکوتانه سه‌رکوتی میللیه. به کۆتایی هاتن به ده‌سه‌ڵاتی مه‌رکه‌زی و وه‌ر گرتنی قدرهتی ئابوری کۆمه‌ڵگا نه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی نا پایه‌داری ناسیونالیزمی کورد ، وه له هه‌مان کاتدا به دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی کرێکاری کێشه‌ی میللی له ریشه‌وه کۆتایی دێت ئه‌وکاته به‌ڕه‌ی ژێر پێی ناسیونالیزمی کوردیش رادهکێشێرێ.
ئه‌م هاوریانه ده‌ڵێن پشت به‌ستوو ده‌بن به ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات به‌ڵام نا‌لێن به چ شیوه‌ک ، ئایا جه‌ماوه‌ری کوردستان رێک ده‌خه‌ن له حیزب‌دا یا ڕێکیان ده‌خه‌ن له رێکخراوی جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌خۆ وه‌ک شوراکانیان یان ئایا پێیان ده‌لێن به راپه‌رین وشۆڕش ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به ده‌سته‌وه ده‌گرن یارێکهوتن و دیپلۆماسی یا چی ؟. دیاره ده‌رنه‌خستنی ئه‌مه شتێکی تری شاراوه ی له پشته، مومکنه ئه‌وان ده‌سه‌لاتیان بوێ به‌لام به رێگای دیپلۆماسی یا رێکه‌وتن له گه‌ل ره‌وته‌کانی بۆژوازی ( که پێێ ناگه‌ن له‌م رێیه‌وه) هه‌روه‌ک ئێستا حیزبه‌که‌یان له کۆنگره‌ی ئازادی عێراقدا خه‌ریکن هه‌ر وا ده‌که‌ن چه‌ندین ره‌وتی ناسیونالیستی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و عه‌شایریان له و کۆنگره‌ی ئازادی عێراقه‌دا کۆ کردۆته‌وه به‌ره‌یه‌کیان پێک هێناوه له‌وان و له خۆیان که ئێستا خۆیان ئهقلیهتن تێیدا( هه‌ر که‌سێکی سیاسی ده‌زانێ به‌ره دروست کردن سوونه‌تی ئه‌حزابی سۆشیالیستی بۆرژوازیه) .
یا هه‌ر وه‌ک ئه‌م هاوریانه‌ی کوردستانی حککع ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا داوای ئاشت بوونه‌ویان کرد له سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی وه پێیان ووتن ئه‌وه بۆ بڕینی ئه‌و بیانوه‌یه که یه‌کێتی پێێان ده‌ڵێ ئێوه‌ی کۆمۆنیستی کرێکارین له پشتی ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌لکی کورستانهوهن . وه به سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی یان ووت ئێمه نین ، ئایا ئه‌مه پشت کردن له ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌لکی کوردستان نیه ؟ ئه‌مه مانای هاورا بوون له گه‌ڵ ئیراده‌ی خه‌لکی کوردستانه یا خۆجیاکردنه‌وه‌یه لێی ئه‌گه‌ر پشت به‌ستن وا بێ ئه‌ی پشت تێ کردن چۆنه؟
له ده‌قی بریارنهمهکهی مه‌کته‌بی سیاسی حککع هاتووه که له پلینۆمی 19 ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا بریاری جێبه‌جێ کردنی ئه‌و حیزبه کورستانهیان داوه له ماوه‌ی 2 مانگدا و چه‌ند که‌سێکی مه‌کته‌ب سیاسی و کۆمیته ناوه‌ندی حککع هه‌لده‌ستن بهبهجێ گه‌یاندنی ئه‌و ئه‌رکه . لێره‌دا جێگای سه‌رسورمانه که‌سانێ که مه‌کته‌ب سیاسی حیزبێکی به ناو کۆمۆنیسی کرێکاری بن وه ده‌چن حیزبێکی تریش دروست ده‌که‌ن که‌چی کاتێ ئیمزا ده‌ده‌ن له که‌مپینی ناره‌زایه‌تیه‌کان وه‌ک: ئه‌وه‌ی له که‌مپینه‌که‌ی" دۆعا" به خۆیان ده‌ڵێن رۆشنبیر و نوسه‌ر وه به خۆیان ناڵێن کۆمۆنیست ئه‌مه‌یه بانێکه‌و دوو هه‌وا . ئایا ئه‌مه ئۆپۆرتۆنیزم نیه ؟ ئایا رابهرانێکی ئۆپورتۆنیست ئه‌توانن حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کورستان پێک بهێنن؟! . ئێوه زۆرتان ئه‌وه‌تان له بیره کادیره‌کانی حیزبی شیوعی زۆر جار خۆیان ده‌کرد به مه‌لا و شێخ، پێش نوێژیان ده‌کرد له مزگه‌وته‌کان ته‌نانه‌ت نازناوی مه‌لا و شیخیان بۆ خۆیان داده‌نا تا به‌لکو له‌و رێگایه‌وه خه‌لک بهێنن بۆ حیزبه‌که‌یان خۆیان له گه‌ڵ خه‌لک ئهسازاند به هه‌ر جۆرێک بێ . هاوریانی رابه‌ری حککع خه‌ریکه ئه‌م ده‌سکه‌وته پۆپۆلیستیه مێژوویه‌ی حیزبی شوعی به ده‌سته‌وه ده‌گرن. کۆمۆنیسته‌کان هیچ کات کۆمۆنست بوونی خۆیان له خه‌لک ناشارنه‌وه چ به ناوی تاکتیک یا هه‌ر ناوێکی تره‌وه به کۆمه‌ڵگا ئه‌ڵێن ئێمه کۆمۆنیستین ڕۆشنبیر نین ئه‌مه‌ش وێنه‌کانمانه تا بمانناسن . ئه‌مه‌یه سوونه‌تی رابه‌ر و کادیری کۆمۆنیستی کرێکاری که مه‌نصور حکمه‌ت باسی ده‌کا نه‌ک رابه‌رانی حککع که مۆرێکی تر ( ڕۆشنبیر و نوسه‌ر ) له خۆیان ده‌ده‌ن بۆ راستی ئه‌مه‌ش چاو بکه‌ن له‌و بانگه‌وازه‌ی به قه‌ولی خۆیان بۆ ( کورد زبانه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وولات ) کردوویانه بۆ رۆژی ماته‌مینی "دوعا". که رووی له کورده‌کان کردوه رۆژێ بۆ ماته‌مینی بۆ دوعا دیاری ده‌که‌ن به ناوی رۆشنبیرانه‌وه نه‌ک کۆمۆنیسته‌وه ئیمزایان له راگه‌یاندنه‌که داوه. دوو لایه‌نی راستره‌وی زاله به سه‌ر ئه‌و بانگه‌وازه‌دا یه‌که‌م شاردنه‌وه‌ی هه‌ویه‌ی کۆمۆنیستی خۆیان ، دووه‌م دیدێکی ناسیونالیستی که ته‌نها کورده‌کان بانگه‌واز ده‌کا بۆ به‌رپا کردنی ماته‌مینی" جگه‌له‌وه‌ی کۆمۆنیزم کرێکاری رۆژی ماتهمیینی نیه کۆمۆنیسته‌کان ناره‌زایه‌تیان ده‌بێ هه‌بێ " بۆ كوشتنهکهی "دوعا" له کاتێکا که‌سانێکی زۆر ناره‌زایه‌تیان ده‌ربری دژ به‌و تاوانه که کورد زبانیش نه‌بوون . ئه‌گه‌ر له سه‌ر ئه‌م میتۆده حیزبی نوێ له کوردستان پێک ده‌هێنن ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندی نیه به کۆمۆنیزمی کرێکاری و حیزبی مه‌نصور حیکمه‌ته‌وه .
4/6/2007
ماویه‌تی