ڕووداوه‌کانی ئێران و کۆمۆنیزمی کرێکاری !
سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی ئێران زیاتر جیاوازیه‌کانی نێوان حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران و حیزبی حیکمه‌تیستی نیشاندا ، له هه‌مان کاتدا به هۆی هه‌مان ئه‌م رووداوانه دوو تێروانینی جیاواز له نێو کۆمۆنیسته‌کانی عێراقدا به‌ر چاو که‌وت ئه‌ویش دوو تێروانینی راست و چه‌پ بوو . یه‌که‌م جار بابه‌تێکم له سه‌رو به‌ندی ڕووداوه‌کاندا نووسی به ناوی ( ئه‌وانه‌ی دۆستی خه‌لکی ئێرانن کێن ؟ ) ئه‌مجاره ده‌مه‌وێ سه‌باره‌ت به جیاوازیه‌ک بدوێم له نێوان باڵی چه‌پی کۆمۆنیزمی کرێکاری و باڵه راسته‌که‌ی له عێراق و کوردستاندا که له‌م رۆژانه‌دا زۆر بابه‌ت له سایت وبلاکراوهندا له‌م باره‌یه‌وه بلاو کرانه‌وه . سامان که‌ریم به زمانی عه‌ره‌بی بابه‌تێکی له‌م باره‌وه نووسی و به دوای ئه‌ودا منیش ئه‌و وتاره‌م به کوردی نوسی ، لهپهراگرفێکدا ئیشاره‌تم به نوسینه‌که‌ی سامان که‌ریم کردووه‌و سه‌رنجیکی کورتم له باره‌یه‌وه داوه . به‌ڵام زۆر که‌س دواتر له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به درێژ تر نوسیان ره‌خنه‌ی خۆیان له سامان که‌ریم و له سه‌رجه‌م باڵی راست گرت وه‌ک (سه‌میر نوری).
یه‌کێ تر له‌و بابه‌تانه‌ی له‌و ماوه‌دا سه‌رنجیان راکێشام بابه‌تێکی " هیوا ئه‌حمه‌د " بوو به ناوونیشانی (که‌وتنه ناو گێژاوی پروپاگه‌نده‌ی بۆرجوازیه‌وه!) ، تێروانینی ئه‌و بۆ رووداوه‌کانی ئێران به ته‌واوی جیاوازه له تێروانینی هه‌ردوو حیزبه‌که‌ی کۆرش له عێراق وکوردستاندا وهرهخنهیهکی جیددیه لێیان وه زیاتر له کۆمۆنیزمی کرێکاری و له‌میتۆدی مه‌نسور حیکمه‌ته‌وه نزیکایه‌تی هه‌یه بۆ لێکدانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی ئێران سه‌ره‌رای بوونی هه‌ندێ سه‌رنج له سه‌ری . ئه‌نجا بابه‌تێکی زمناکۆ عه‌زیز (ئه‌ندامی پێشووی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبه‌که‌ی کۆرش له‌کوردستان)م بینی به ناوی( تێروانینێکی جیاواز له سه‌ر ڕووداوه‌کانی ئێران ) ئه‌و هه‌ر وه‌ک ئه‌ووترێ له ناڵیش ئه‌دا وله بزماریش وه‌ک ئۆپۆرتۆنیستێک دههر ده‌که‌وێ ده‌یه‌وێ بڵێ من" جیاوازم" که له ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌یدا ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێ که دفاع ده‌کا له تێروانینی کۆرشی مودریسی وه ره‌خنه له حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران ده‌گرێ و پاشانیش که‌مێک ره‌خنه‌ش له حیزبه‌که‌ی خۆی و کۆرشیش ده‌گرێ که سیاسه‌تێکی هه‌ڵه‌یان بووه له مه‌ڕ رووداوه‌کانی ئێران به‌وه‌ی ووتویانه به خه‌لکی بچنه‌وه ماله‌وه به‌شداری خۆپیشاندانه‌کان مه‌که‌ن . به دوای ئه‌مانه‌دا موئه‌ید ئه‌حمه‌د هه‌ر له روانگه‌ی راست و خه‌تی کۆرشی مودرهسیهوه بابه‌تێکی نووسی به زمانی عه‌ره‌بی ، وه‌له لایه‌ن عصام شکریهوه که‌وته به‌ر ره‌خنه‌یه‌کی جیددی چه‌پی کۆمۆنیزمی کرێکاریه‌وه ، جگه له‌م نوسراوه‌یه نوسراوێکی ترم خوێنده‌وه به زمانی کوردی که له‌لایه‌ن جمال کۆششه‌وه نوسرابوو ئه‌ویش ره‌خنه‌یه‌کی جیددی بوو له هه‌ردوو بابه‌ته‌که‌ی سامان که‌ریم و مؤید ئه‌حمه‌د له روانگه‌ی چه‌پی کۆمۆنیزمی کرێکاریه‌وه. له نوسراوه‌که‌یدا پێ ی وایه حیزبه‌کانی کۆمۆنیزمی کرێکاری پێکه‌وه کار بکه‌ن.
رووداوه‌کانی ئێران توانیان ئه‌م هاورێانه له کادرانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و کوردستان ، جیا بکاته‌وه له سیاسه‌ت و تێروانینی رابه‌رایه‌تی حیزبه‌کانیان وه رایه‌کی جیاواز نیشان بده‌ن، ئه‌مه نامۆ نیه و پێشتریش چه‌ندین کادری حیزبی حیکمه‌تیستیش که هه‌ندێکیان ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسیش بوون خۆیان جیا کرده‌وه له سیاسه‌ت و خه‌تی کۆرشی مودریسی وه‌له‌م دوایانه‌دا چه‌ندین نوسراوی ره‌خنه‌گرانه‌یان نوسی سه‌باره‌ت به تێروانینی ئه‌م خه‌ته له رووداوه‌کانی ئێران وه به راست و موحافه‌زه‌کار وبهرژوهند پارێزی ئه‌حمه‌د ونه‌ژاد و خامنیه‌یی ناوه‌زه‌دیان کرد ،نموونه‌ی ئه‌و کادرانهش وه‌ک ئێرهجی فه‌رزاد و ئه‌سه‌د نه‌ودینیان و مه‌جید حوسینی و عه‌بدوڵای شه‌ریفی ..هتد هه‌رچه‌نده ئه‌مانه ته‌نیا ئه‌م رووداوانه جیای نه‌کردنه‌وه به‌لکو پێشتر به هۆی ره‌خنه‌یان له سیاسه‌تی راسترهوانهو ناسیونالیستانه‌ی رابه‌رایه‌تی حیزبه‌که‌یانه‌وه ئیستقالهیان لهوحیزبه دا . که‌م نین ئه‌و کادرو ئه‌ندامانه‌ی له ریزی حیزبه‌کانی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و کورستان و حیکمهتیستن په‌یان بردووه به سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی رابهرایهتیهکانیان و به‌ڵام هێشتا له ریزه‌کانی ئه‌و حیزبانه‌دا ماونه‌ته‌وه به هیوای گۆڕین و چاککردنی رابه‌رایه‌تیان به‌ڵام ئه‌مه خۆشباوهریه ناکرێ و ئیمکانی نیه ئه‌و رابهرایهتیانه بگۆڕن و چاکسازی تیا بکه‌ن ، بۆیه چاکترین رێگا له ئێستادا ئه‌وه‌یه ئه‌وانه بێنه ده‌ره‌وه له‌و قه‌فه‌زه و خۆیان ئازاد بکه‌ن وله هه‌وڵی به هێز کردنی ره‌وتی کۆمۆنیزمی کرێکاری بن و به حیزبه‌کانیه‌وه په‌یوه‌ست بن له ئێران و له عێراقدا . به هێز کردنی کۆمۆنیزمی کرێکاری به رێکه‌وتن و پێكهێنانی به‌ره‌ی چه‌پ نابێ وه‌ک ئه‌وه‌ی جه‌مال کۆشش مه‌تره‌حی ده‌کا به‌لکو به کۆبونه‌وه له ده‌وری ئه‌و حیزب و لایه‌نانه ده‌بێ که له راستیدا خهباتگێڕو شۆڕشگێری راسته‌قینه‌ی مه‌یدانه‌که‌ن به‌لێکدانه‌وه‌و به‌رنامه‌و سیاسه‌ت وتاکتیکی رۆشنیانهوه هاتوونه‌ته مه‌یدان .
پۆپۆلیزم یا کۆمۆنیزمی کرێکاری
پاش ئه‌وه‌ی ملیۆنه‌ها که‌س ده‌ستیان دایه ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندان له شاره‌کانی تاران و هه‌ندێ شاری تری ئێران به بیانوی ته‌زویر و ساخته‌کانی باڵی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و خامنه‌یی ، باڵی ریفۆرم و موسه‌وی و که‌روبی بانگه‌وازیان ده‌کرد بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربرین له دژی ئه‌حمدی نه‌ژاد ، سه‌ره‌تا خه‌لک به هه‌لکردنی ئاڵای سه‌وزه‌وه رژانه سه‌ر جاده‌کان پاشان موسه‌وی و باڵی ریفۆرم وتیان به خه‌لک جاده‌کان چۆل بکه‌ن و بچنه مزگه‌وته‌کان ناره‌زایه‌تی ده‌ر بڕن هه‌ر له له‌حزه‌کانی ئه‌وه‌له‌وه حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئیران و رابه‌رایه‌تیه‌که‌ی وه‌ک ئه‌رکی ده‌ست به جێی خۆی ده‌خاله‌تی کرد‌و بانگهازیان دکرد خه‌لک بچنه سه‌ر جاده و درێژه به خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی بده‌ن و تا رووخانی جمهوری ئیسلامی . خه‌لک رۆژ له دوا رۆژ زیاتر ده‌هاتنه سه‌ر جاده‌و تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی شیعاره‌کان گۆران له شیعاری دژی ته‌زویر و ساخته له هه‌لبژاردنه‌کان گۆران به شیعاری بروخێ جمهوری ئیسلامی و مه‌رگ بۆ خامنه‌یی ، خه‌لک له‌ڤیدۆی یۆتۆبهکانهوه به ده‌نگی به‌رز ده‌یانووت کاتی" شۆڕش"ه مه‌رگ بۆ دیکتاتۆر مه‌رگ بۆ جمهوری ئیسلامی بووه شیعاری سه‌ره‌کی له خۆپیشاندانه‌کاندا ، سه‌یر نیه ئاله‌م کاته‌دا کۆرشی مودریسی و ناحیکمهتیسیتهکان بڵێن : خه‌لکینه بچنه ماله‌وه جاده‌کان چۆل بکه‌ن ،ئه‌مه شؤرش نیه ئه‌مه نۆمایشی ئینتیخاباته له قازانجی موسهویه ، وه حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران دوای بزووتنه‌وه‌یه‌کی عه‌فه‌وی که‌وتوه‌و پۆپۆلیسته .
به دوای ئه‌وه‌شدا حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و رابه‌ره‌کانی وه‌ک سامان که‌ریم و موئه‌ید ئه‌حمه‌د هاتن هه‌مان لێکدانه‌وه‌یان دا و ده‌خاله‌تی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران و حه‌مید تهقواییان بهپۆپۆلیسم له قه‌له‌م دا.
نازانم ئه‌مانه خۆیان گێل ده‌که‌ن یا له پۆپۆلیزم حالی نه‌بوون .ده‌کرێ حالیش نه‌بن چۆنکه من خۆم شتیم لێ دیون ،له ساڵی 1999 له مه‌قری کۆمیته رابه‌ری رێكخراوی کوردستانی حککع رحمن حسین زادهم بینی و له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئێعدام هێشتا باوه‌ری به ئێعدامی شؤڕگێرانه هه‌بوو بۆ جاسوسان و پیاوانی رژیم که ئه‌وه ئیتر تێزی کۆمۆنیزمی کرێکاری نه‌بوو هه‌روه‌ک من پێم ووت و داوام لێ کرد بچێ زیاتر مه‌نسور حیکمه‌ت دونیای باشتر بخونیتهوه له‌م باره‌وه چی وتوه .دوای 9ساڵ له پێک هاتنی حککا و ئه‌ویش له رابه‌رایه‌تی حیزب‌دا بوو هێشتا له‌م باره‌وه له کۆمۆنیزمی کرێکاری حاڵی نه‌بوو. له هه‌ردوو حاله‌تدا ده‌مه‌وێ تێگه‌یشتنی خۆم له سه‌ر ئه‌م فۆرموله بده‌م وئه‌نجا با بزانین حه‌میدی ته‌قوایی و حککا پۆپۆلیستن یا نا ؟
چه‌مکی پۆپۆلیزم واته خه‌لک گه‌را خه‌لک په‌رستی ، خه‌لک هه‌ر کارێکی کرد بچیته پشتی ،توێژه ناوه‌نده‌کانی کۆمه‌لگا و رۆشنبیرانی بنه‌مای کاری پۆپۆلیسته‌کانه به ناوی چینی کرێکار‌و ئامانجی سۆشیالیستیه‌وه بلاوکراوه کانیان ده‌رازێننه‌وه له هه‌مان کاتدا باوه‌ریان وایه کۆمه‌لگا به دوو قۆناخ‌دا ده‌گاته سۆشیالیزم قۆناخی یه‌که‌م دیموکراتی خه‌ڵکیه ئه‌نجا قۆناخی دووه‌م سۆشیالیسزمه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ رێز له پێرۆزیه‌کانی ئه‌مرۆ بگیرێ به به‌بێ ده‌سکاری کردن وه‌ک دین و رابه‌ری دینی و قه‌وم په‌رستی وهتد ئه‌مانه له سه‌رده‌می سۆشیالیزم‌دا به شۆڕشێکی رۆشنبیری له ناو ده‌چن،بزووتنه‌وه‌کانیش با وه‌ک خۆیان بن بێ ده‌سکاری کردن واته بزووتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانی و بزووتنه‌وه‌ی قه‌ومیه‌کان و بزووتنه‌وه دینیه‌کان که دژی ئهمپریالیستین ئه‌مانه هه‌موو جێگای پشتیوانین چونکه بورژوازی نیشتمانی رابه‌ریان ده‌کاو پێشکه‌وتوو خوازن ، پۆپۆلیسته‌کانی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لک بێنن بۆ لای خۆیان له سه‌ره‌وه‌ی بڵاکراوهکانیان ده‌نووسی " بسم للهالرحمن الرحیم " یا وێنه‌ی امام علی یان دا ئه‌نا و له سه‌ریان ئه‌نوسی یا "عه‌لی" یا ده‌چوونه مزگه‌وته‌کان نوێژ و به‌رنوێژیان ده‌کرد . له کوردستانیش حیزبی دیموکراتیان به شۆڕشگێڕ ده‌زانی و ده‌چونه پشتی .
ئێستا با بزانین حه‌مید ته‌قوایی و حککا کام یه‌ک له‌م سوونه‌تانه‌ی پۆپۆلیزمیان پێ بووه له رووداوه‌کانی ئێران‌دا . پێش ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر خۆی وه‌ڵام بداته‌وه با شتێکیش بۆ ویژدان بلێێن حه‌مید ته‌قوایی خۆی رابه‌ری دووه‌م بوو دوای مه‌نسور حیکمه‌ت بۆ تیکشکانی پۆپۆلیزم و سوونه‌ته‌کانی ، چه‌ندین نوسراوه‌ی له‌م باره‌وه هه‌یه و هه‌رکه‌س بیه‌وێ ده‌توانێ په‌یدایان بکا . با بگه‌رێینه‌وه سه‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌که ئایا حه‌مید و حیزبه‌که‌ی دوای خه‌لک که‌وتن ؟ ئایا به خه‌لکیان وت ده‌ستتان خۆش و موسه‌وی راست ده‌کا و دوای ئه‌و بکه‌ون ؟ ئایا چوونه پشت عه‌فه‌وی بوونی بزووتنه‌وه جماوهریهکان و خۆپیشاندانه‌کان چوونه پشت شیعاره‌کانیان ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌یان کردووه ئه‌وا منیش ده‌ڵێم له گه‌ڵتانم سامان که‌ریم و موئه‌ید ئه‌حمه‌د وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ش به‌ڵێ ده‌بێ ئه‌وان پۆپۆلیستن !!!! . به‌لام واقعیه‌تی روداوه‌کان و ده‌خاله‌تی حه‌مید و حککا رێک پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بووه .خه‌تیان داوه به ناره‌زایه‌تیه‌کان وه هه‌مییشه به خه‌لکیان ووتوه خۆتان له موسه‌وی جیا بکه‌نه‌وه ، مه‌سه‌له‌ی ئینتیخابات بنێنه که‌نار ، روو له هه‌موو باڵه‌کانی جمهوری ئیسلامی بکه‌ن هه‌موویان وه‌ک یه‌ک تاوانبارن ، شیعاری بروخێ جمهوری ئیسلامی و ئازادی به‌رابه‌ری به‌رز بکه‌نه‌وه له ده‌وری ئه‌و 10 داخوازیه کۆبنه‌وه وه‌ک ئازادی بی قید و شه‌رتی سیاسی و له‌غوی ئیعدام و نه‌مانی بێ‌کاری و هتد ئایا پۆپۆلیزم ئاوایه جه‌نابانی خۆ به حیکمه‌تیست زانی عیاره 24 له هه‌رسێ حیزبه‌که‌ی کۆرشی موده‌ریسی ؟ ئه‌م وه‌لامه بۆخۆتان و بۆ خوێنه‌ر به جێ ده‌هێڵم .
چه‌مکی شۆڕش و دژی شۆڕش
چ سامان که‌ریم چ موئه‌ید ئه‌حمه‌د و چ حیزبه‌که‌یان چ زمناکۆ عه‌زیز پێیان وایه ئه‌مه‌ی له ئێران‌دا ده‌گوزه‌رێ شؤڕش نیه و مه‌سه‌له‌ی ئینتیخاباته ، ئایا هه‌رگیز له میژووی به‌شه‌ریه‌تدا شتی وابووه 2 ملیۆن که‌س بێنه سه‌ر جاده و له‌گه‌ڵ داموده‌زگا سه‌رکوت گه‌ریه‌کانی ده‌وله‌تدا به شه‌ڕ بێن و ده‌ست به سه‌ر بانکاکاندا بگرن ، 82 که‌س بکوژری هه‌زاران که‌س ده‌سگیر بکرێ له سه‌ر بالێک له باله‌کانی رژێم وه رابه‌ره‌کانیان ده‌سگیر نه‌کرێن له په‌نای رژیمیشدا بن وه تۆ بێیت و بڵێی ئه‌مه شۆڕش نیه ! .ئه‌وه راسته له سه‌ره‌تادا وا ده‌رکه‌وت که مه‌سه‌له ئینتیخاباته خه‌لک له دژی ته‌زویر و ساخته کردن هاتوونه‌ته سه‌ر جاده به‌لام ئه‌مه بیانوو بوو بۆ خه‌لک سه‌ره‌تای هه‌ر شۆڕشێک هه‌ر له بیانوێکه‌وه ده‌ستی پێ کردوه پاشان گه‌وره بووه‌ته‌وه و سه‌رتاسه‌ری بووه‌ته‌وه وهه‌موو چین و توێژه سته‌مدیده‌کان به‌شداریان تێدا کردووه . ئه‌و کاته‌ی مه‌نسور حیکمه‌ت خۆی مابوو که ووتی داخستنی رۆژمانه‌ی سه‌لام بیانووه بۆ خه‌لک و بۆ هاتنه مه‌یدانیان و ناره‌زایه‌تیه‌کانیان له پێناو رووخانی جمهوری ئیسلامی‌دا. هه‌ر له رووداوه‌کانی ئه‌م دوایاندا بزووتنه‌وه‌که گۆرانێکی به خۆیه‌وه بینی خه‌لک ده‌یانووت ئازادیمان ده‌وێ خه‌لک وتیان جمهوری ئیسلامیمان ناوێ که‌چی تۆ وه‌ک که‌سێکی دووره په‌رێز دوور له ئازاری خه‌لک و دوور له ویستی خه‌لک ده‌ڵێی له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه شۆڕش نیه واز بێنن بچنه ماڵه‌وه ئایا ئه‌مه هه‌مان قسه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و خامنه‌یی نیه که ده‌یانووت به خه‌لک ناره‌زایه‌تی مه‌که‌ن و مه‌چنه سه‌ر جاده چۆنکه ئه‌مه‌ریکا و ئیسرایل له پشتی ئه‌م ئاژاوانه‌ن . له هه‌ر جێگایه‌کدا شۆڕش هه‌بێ دژه شؤڕشیش ده‌بێ ، له‌م مهقتهعهدا شۆڕش خه‌لک ده‌یکا و دژه شۆڕشیش سه‌رکوتی ده‌کا که هێزه چه‌کداره‌کانن وه‌ک به‌سیج و پاسدار و سوپا‌و لیباس شه‌خسی ، به‌ڵام ئایا ئه‌وانه‌ی له ئۆپۆزسیۆنی جمهوری ئیسلامی‌دان به خه‌لک ئه‌ڵین بچنه ماله‌وه جاده‌کان چۆڵ بکه‌ن ده‌کرێ پیان بووترێ دژه شۆڕش ، به بروای من نا ئه‌مانه دژه شۆڕش نین به‌ڵام خزمه‌تێک ده‌که‌ن به دژه شۆرشیهکان چوونکه ئه‌رکێکیان له سه‌ر که‌م ئه‌که‌نه‌وه ئه‌گه‌ر خه‌لک به گوێان بکا و پایه‌کیان هه‌بێ له ناو خه‌لکدا به‌وه‌ی خه‌لک نه‌چنه سه‌ر جاده‌کان.له‌م جۆره کارانه له لایه‌ن حیزبی توده‌وه ده‌کرا له کاتێکا له پاڵ رژیمدا بوون به‌ڵام ده‌کرا به‌وان بووترێ دژه شۆڕش چونکه له په‌نای رژێێمدا ئه‌م بانگه‌وازانه‌یان ده‌دا.
28 مورداد و بانگه‌وازه‌کان
28 ی مورداد واته 18ی ئاب ئه‌و رۆژه‌یه که جمهوری ئیسلامی 30 ساڵ به‌ر له ئێستا به تانک و تۆپ و ته‌یاره هێرشی کرده سه‌ر کوردستان و هه‌زاران که‌سی قه‌تل و عام کرد . حیزبی حیکمه‌تیست له راگه‌یاندن و باسه‌کانیاندا ته‌نها ئه‌م رووداوه هه‌روه‌ک ناسیونالیسته‌کانی تربه کاره‌سات ده‌زانن له دژی خه‌لکی کوردستان وه وا نیشان ئه‌ده‌ن که جمهوری ئیسلامی ته‌نیا دژی خه‌لکی کوردستان بووه که‌سی تر ،هه‌روه‌ها ته‌نها داوا له خه‌لکی کوردستان ده‌که‌ن مان بگرن بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مه به ئه‌رکێکی سه‌رتاسه‌ری دابنێن . به‌ڵام حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران له بانگه‌وازه‌که‌یاندا ئه‌وه دووپات ده‌که‌نه‌وه که ئه‌مه سته‌مێک بوو له سه‌ر خه‌لکی کوردستان به‌لام ئه‌مه دژی هه‌موو خه‌لکی ئیران بوو بۆیه ده‌بێ خه‌لکی کوردستان و سه‌رتاسه‌ری ئێران له‌م رۆژده به هاوپشتی و یه‌کیتی خۆیان له دژی جمهوری ئیسلامی بێنه میدان. لێره‌دا یه‌ک ئه‌نجامگیری ده‌کرێ بکرێ که حیزبی حیکمتیست که‌وتوه‌ته ناو بۆته‌ی ناسیونالیزمی کورده‌وه . ده‌نا بۆچی به خه‌لکی تاران و مهشهد و ئه‌سفهان و قه‌زوین ده‌ڵێ بچنه ماڵه‌وه به‌ڵام ته‌نها به خه‌لکی کوردستان ده‌ڵێ مان بگرن .لێره‌شدا جیاوازی ئه‌م دوو حیزبه ده‌ر ده‌که‌وێ که کامیان سه‌ر به کۆمۆنیزمی کرێکاریه کامیان نا؟ . ئه‌نجا با بزانین سامان که‌ریم و موئه‌ید ئه‌حمه‌د چی له‌م باره‌وه ده‌ڵین ؟.
کۆتایی
له کۆتایدا به‌ره‌نجامێک من پیێ گه‌یشتووم ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌وره‌ی حیزبی کۆمنیستی کرێکاری ئێران دهیبێنی له روداوه‌کانی ئێران‌دا ده‌وری حیزبێکی شۆڕشگێڕه بۆ گورینێ رژیـمی جمهوری ئیسلامی له رێگای شۆڕشێکی ئینسانیه‌وه بۆ به‌دی هاتنی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئینسانی وه ئه‌م حیزبه وه‌ک تاکه حیزبێکی سیاسی کۆمۆنیزمی کرێکاری له مه‌یدانی پراکتیکدایه.
2/8/2009