کۆمۆنیزمی کرێکاری  بۆ پێشه‌وه.....!! 

سه‌ردار عه‌بدوللا حه‌مه‌                                                                                                           

کۆمۆنیزمی کرێکاری وحیزبه‌که‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عیراق له‌ ده‌وره‌یه‌کی گه‌شه‌سه‌ندن و هه‌ڵسورانیدایه‌ چ له‌ ناوخۆ و چ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وولات ، ده‌وره‌یه‌که‌ که‌ هه‌لسواراوانی ئه‌و حیزبه‌ لێبراوانه‌ و ماندوو نه‌نانسانه‌ ده‌ستیان داه‌وه‌ته‌ کار و هه‌لسورانی جۆراو جۆر له‌ مه‌یدانه‌کانی خه‌باتی چینایه‌تی و جه‌ماوه‌ری وحیزبیدا.

 له‌ ناوچه‌کانی خواروو وه‌ ناوه‌راستی عێراق هه‌لسوراوانی ئه‌م حیزبه‌ توانیویانه‌  تا ئێستا ده‌ور نه‌خشی به‌رچاویان  هه‌بێ له‌ پێکهێنانی چه‌ندین کۆبونه‌وه‌ی گشتی کرێکاران و پێکهێنانی شورا له‌ شوێنی کارو ژیانێ کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان وه‌ک شورای کرێکارانی نه‌خۆشخانه‌کانی ناصریه‌ و شورای گه‌ره‌کی صناعه‌ی ناصریه‌  و شورای کرێکارانی خاوێنکردنه‌وه‌ی شار له‌ الشطره‌ وشورای کرێکارانی چیمه‌نتۆ ی السماوه‌ و وه‌ رێکخراوانه‌ چه‌ندین ئیعتراز و مانگرتن و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه‌ که‌ زۆرێکیان به‌ سه‌رکه‌وتن گه‌یشتوون ده‌سکه‌وتیان به‌ ده‌ست ‌هیناوه‌ ، هه‌لسوراوانی حیزب ‌ توانیویانه‌  ئه‌ندامگیرییه‌که‌ی باش ئه‌نجام بده‌ن به‌ تایبه‌تی له‌م چه‌ند هه‌فته‌ی رابوردوودا له‌ شاری سه‌ماوه‌ . کرێکاران ئێستا له‌ شاره‌کانی ناصریه و سه‌ماوه‌ و شه‌طره‌ و قه‌لعه‌ سوکر خاوه‌نی چه‌ندین رێکخراوه‌ی حیزبی و شورای خۆیانن و چه‌ندین مانگرتنی سه‌رکه‌وتوانه‌یان ئه‌نجام داوه‌ ته‌نانه‌ت فشاریان ئه‌وه‌نده‌ بووه‌ که‌ به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کانی وه‌ک وزیر و به‌رێوه‌ به‌ره‌کان  هاتوونه‌ته‌ وه‌ڵام  بۆ به‌جێ گه‌یاندنی داخوازیه‌کانیان. ئێستا ئه‌ندامان وهه‌ڵسوراوانی حیزبی له‌ شاره‌کانی به‌سره‌ و سه‌ماوه‌  ونه‌جه‌ف و ناصریه‌ و الشطره‌ و قه‌لعه‌السکر سه‌رگه‌رمی کار و چالاکی حیزبی و جه‌ماوه‌رین

هه‌لسواراونی حیزب له‌ شاری به‌غدا چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌یان به‌ خه‌لک ئه‌نجام داوه‌ له‌ ناوچه‌کانی حسینیه‌ و جاده‌ی المتنبی والفردوس و الثوره‌ و بنکه‌ی حیزب. له‌ یه‌کی ئایاردا له‌ ساحه‌ی فردۆس دا به‌ شیعاری حیزبه‌وه‌ خۆپێشاندان و کۆریان ئه‌نجام دا ، وه‌له‌م دوایانه‌شدا له‌ چه‌ندین میتینگ و کۆبۆنه‌وه‌کانی ئه‌حزابی بۆرجوازی که‌ خۆیان ده‌عوه‌تیان کردبوون ، سیاسه‌ته‌کانی حیزبیان راگه‌یاندووه‌ و تاکیدیان له‌ سه‌ر سۆشیالیزم هه‌ر ئیستا کرده‌وه‌ته‌وه‌ .

هه‌لسوراوانی حیزب له‌ شاری که‌رکوکێش له‌ رێگه‌ی بنکه‌ی حیزبه‌وه‌ چه‌ندین کۆرو کۆبونه‌و‌ه‌یان ئه‌نجامداوه‌ وه‌ له‌ په‌یوه‌ندی به‌ردوامدان   له‌ گه‌ل کرێکارانی نه‌وتی شیمال وه‌ له‌ یه‌کی ئایاردا پۆسته‌ر و به‌یاننامه‌ی حیزبیان به‌ شێوه‌یه‌کی فراوان له‌ ناو کارخانه‌و گه‌ره‌که‌کان و جاده‌کانی که‌رکوکدا بلاو کردوه‌ته‌وه‌ که‌ بووه‌ته‌ جێگای نیگه‌رانی تاقم و گروپه‌ کۆنه‌په‌رسته‌کان.

رۆژنامه‌ی النحو الاشتراکیه‌  که‌ زمان  حالی حیزبه‌ به‌ عه‌ره‌بی له‌ شاره‌کانی به‌غداو به‌صره‌ و سماوه‌ و ناصریه‌و نه‌جه‌ف والشطره‌ و قلعه‌السکر و که‌ر‌کوک و موسل و ده‌وه‌ربه‌ری ئه‌م شارانه‌ بلاو ده‌بێته‌وه‌.

له‌ کوردستانێش له‌ شاره‌کانی که‌رکوک و سلیمانی و هه‌ولێر  ده‌ربه‌ندیخان و هه‌له‌بجه‌ و سه‌یدسادق هه‌لسوارانی حیزب شانبه‌شانی خه‌لکی ڕؤشنبیر و ئازادیخواز هه‌ر ئێستا خه‌ریکی که‌مپینێکن به‌ دژی پرۆژه‌ی یاسای رۆژنامه‌ نوسی که‌ سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسان خستویانه‌ته‌ به‌ر ده‌ست په‌رله‌مان بۆ بریار دان له‌ سه‌ری .هه‌روه‌ک ماوه‌یه‌ک پێش ئێستاش له‌ به‌رانبه‌ر له‌شکرکێشی تورکیا له‌ گه‌ل خه‌لکانی کۆمۆنیست و ئازادیخواز خپۆیشاندانییان له‌ شاری سلێمانی ئه‌نجام دا.

هه‌لسواراوانی حیزبی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ولاتیش به‌ تایبه‌ت له‌ المانیا و که‌نه‌دا خه‌ریکی چالاکی نواندنن له‌ بواری حیزبی و جه‌ماوه‌ری . شانبه‌شانی هه‌لسوارانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران له‌ خۆپیشاندانه‌کانی دژی شه‌رو دژی ئیعدام و یه‌کی ئایارو 8 مارس ومه‌راسیمه‌کانی یادی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر و ئایار و یادی مه‌نسور حیکمه‌ت پێکه‌وه‌ کاریان کردوه‌ وه‌ هه‌روه‌ها هاوریانمان له‌ ئه‌لمانیا ده‌ور نه‌خشێکی به‌رچاویان هه‌بووه‌ له‌ پێکهاتن و هه‌لسورانی رێکخراوی ئێکس موسلیم .وه‌ هه‌لسواراوانی حیزب له‌ که‌نه‌دا  چه‌ندین وت وێژ و چاوپیکه‌وتن وله‌ گه‌ل ده‌زگاراگه‌یاندنه‌کانی تر ئه‌نجام داوه‌ له‌ چه‌ندین متینگی سه‌ر جاده‌و ناو هۆله‌کان وته‌یان به‌ ناوی حیزبه‌وه‌ پێشکه‌ش کردوه‌ .

ئێستا حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق له‌ باری راگه‌یاندنه‌وه‌ هه‌نگاوی گرنگ و گه‌وره‌ی ناوه‌ ئه‌ویش په‌خشکرنده‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنیه به‌ ناوی سکیولار تیڤی‌ به‌ هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و کوردی  ،که‌ هه‌موو رۆژه‌ سیاسه‌ته‌کانی حیزب و ده‌نگی ئیعترازه‌کانی خه‌لک ده‌گه‌یه‌نی به‌ ملیونه‌ها که‌س . ئێستا حیزب دوو رۆژنامه‌و یه‌ک گۆڤاری هه‌یه‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی و  کوردی ده‌ری ده‌کا به‌ ناوه‌کانی(نحوالاشتراکیه‌ ) و (به‌ره‌و سۆشیالیزم )و (سکۆلار).

دوا قسه‌ ئه‌وه‌یه‌ گه‌رچی حیزب چوه‌ته‌ پێشه‌وه‌ به‌لام کاری زۆرمان ماوه‌ ، کۆمه‌لگا زۆر زیاتر پێویستی به‌ ئێمه‌یه‌ بۆ گۆرینی وه‌ بۆ به‌دی هێنانی دونیایه‌کی باشتر کاری جیددی تر و ماندوونه‌ناسانه‌ ترمان ده‌وێ تا به‌ ئامانجه‌کانمان بگه‌ین .هێزمان زۆر له‌وه‌ زیاتر پێویسته..پێویستیمان به‌ ریزێکی به‌رین له‌ کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان،ژنان ، خوێندکاران و لاوان .کۆمۆنیسته‌کان  هه‌یه تا ببینه‌ ئه‌و حیزبه‌ی که‌ ژیان و زینده‌گی ئینسانی ئه‌و کۆمه‌لگه‌یه‌ بگۆرین،.

کاتی خۆیه‌تی ‌ بلێین کۆمۆنیزمی کرێکاری و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێڕاق بۆ پێشه‌وه‌.

4/12/2007