كێ بکوژی خۆ کوژه‌کانه؟
له په‌راوێزی خۆ کوشتنی حه‌مه ره‌ش له شاری تۆرنتۆی که‌نه‌دا
سه‌ردارعه‌بدوڵا حه‌مه
دیارده‌ی خۆ کوشتن زاده‌ی کۆمه‌ڵگای چینایه‌تیه ، وه زیاتر تایبه‌ته به کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری . بێگومان چین و توێژه مه‌حرومه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه ده‌بنه قوربانی ئه‌م دیارده دژی به‌شه‌ریه . کاتێ ئینسان بێ ئومێد ئه‌بێ له ژیان ، ژیانی له لا هه‌مووی تاریکیه له هیچ کۆنێکهوه تروسکایی نابینێ بۆ ده‌رباز بوون له کێشه‌کانی ،وه بۆ گه‌یشتن به ئاره‌زوه‌کانی،وه به هیوا و خۆزگه‌کانی .کاتێ هه‌ندێک ئینسان هه‌ست ده‌که‌ن ههموومافه فه‌ردی ئابور ی کۆمهلاتیهکانیان پێ شێل کراوه ژیانیان لێ زه‌وت کراوه. بۆیه بریار ده‌ده‌ن یا خۆیان بکوژن یا ئینسانی تریش بکوژن به خۆشیانه‌وه.هه‌روه‌ک ئه‌مه بووه‌ته زه‌مینه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆریش. هه‌ر لێرهدائهوه ده‌بێ روون بێ کامانه‌ن فاکته‌ره‌کانی خۆ کوژی ؟ وه چۆن ده‌بێ به‌ری پێ بگیری؟
هه‌ژاری ، نه‌بوونی ، بێ مافی (وه‌ک ئه‌وه‌ی لاوان چ کچ یا کور مافی هه‌لبژاردنی سێکسی به‌رانبه‌ریان نیه) ،کۆنه‌په‌رستی وه‌ک بیر‌و باوه‌ری مه‌زهه‌بی و پیاو سالاری ، ناموس په‌رستی ، سه‌رکوت و نه‌بوونی ئازادی و یه‌کسانی ، نه‌بوونی ژیانێکی هاو مۆدێرن .... ئه‌مانه سه‌ره‌کی ترین فاکته‌ری سه‌رهه‌لدان و گه‌شه‌ی دیارده‌ی خۆکوژیه که له مندالدانی بۆرژوازیدا سه‌ر هه‌لده‌دا و هانده‌ری بۆ په‌یدا ده‌بێ . له هه‌مان کاتدا بۆرژوازی به رێگای جۆراو جۆر ئه‌م ئاگره خۆشتر ده‌کاو باوه‌شێنی ده‌کا.
یه‌کێ له‌و ڕێگایانه بوونی ره‌وتێکی رۆشنبیری وردبۆرژوا یه که لای خۆمان ناسراون به " عه‌به‌سی "یا "وجودی" که هه‌ده‌فی سه‌ره‌کی ئه‌م ره‌وته بێ ئیراده کردنی ئینسانه له به‌رانبه‌ر ئه‌و بێ مافیانه‌ی توشی ده‌بێ وه‌پێ نه‌بوونی رێگا چاره‌ی دروست و عه‌مه‌لیه بۆی. دونیا زۆر بچوک ده‌که‌نه‌وه ، ژیان تا راده‌ی تاڵه موویه‌ک ته‌سک ده‌که‌نه‌وه، هیوا و ئومێد‌و زه‌رده‌خه‌نه بێبایه‌خ ده‌که‌ن .
به هۆی ئه‌م بێده‌سه‌ڵات کردن و بی ئیراده کردنه بوو له شاری تۆرنتۆی که‌نه‌دا وای کردکه ( محمد عه‌بدوڵا ناسراو به حه‌مه ره‌ش) په‌نا بۆخۆ کوشتن ببا وه‌خۆی ته‌سلیمی ئه‌م رێگا چاره‌یه کرد له به‌رانبه‌ر کێشه‌یه‌کی زۆر ئاسایدا هاته سه‌ر رێگای ژیانی . که به داخه‌وه له 20/5 دا به‌و بریاره گه‌یشت خۆی بکوژێ ،به راستی بیستنی هه‌واڵی وا دڵته‌زێن زۆرئازاری ئه‌و که‌سانه ده دا که ئینسان له لایان به نرخترین شته.
مه‌رگی حه‌مه ره‌ش بووه هۆی بێ باوک کردنی کچه‌که‌ی و هه‌ست و سۆزی باوکانه بۆی ،وه بوه هۆی خه‌مبار کردنی که‌س و کار و هاورێکانی وه هه‌روه‌ها ئێمه‌ش.
ئه‌و خۆکوژیهو ده‌یان و سه‌دان خۆکۆژی تر که له ناو کۆمۆنیتی کوردی له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و له کوردستان دا روو دهداجێگای نیگه‌رانی هه‌موو ئینسان دۆستێکه..
بکوژی سه‌ره‌کی حه‌مه ره‌ش خۆی نه‌بوو له‌لایه‌ک بوونی بیری پیاو سالاری باوی خۆماڵی بوو ، له لایه‌کی تره‌وه حکومه‌تی که‌نه‌دا بوو چونکه حکومه‌تی که‌نه‌دا که‌مکاری کرد له به‌رانبه‌ر ئه‌م که‌سه‌دا. ماوه‌یه‌ک پێش ئه‌م رووداوه ده‌زگای ته‌ندرستی له شاری تۆرنتۆ به هه‌وڵێکی تری خۆ کوژی ئه‌م که‌سه‌ی زانی و خستیانه ژێر سهرپهرشتیهوه به‌لام زۆر زوو ده‌ستیان کێشایه‌وه له چاودێری کردنی وه رێگه‌یاندا بگه‌ریته‌وه ناو باوه‌شی ته‌نیایی ئازاره‌کانی بۆیه ئه‌م که‌سه خۆی خسته به‌رده‌م مالئاوایی له ژیان .
دابه‌زاندنی پلانی بودجه بۆ ته‌ندروستی و زۆر له خزمه‌ت گوزاریه‌کانی تر له له‌لایه‌ن حکومه‌تی سه‌رمایه‌داری که‌نه‌داوه بووه‌ته گه‌ره‌ترین کێشه‌ی خه‌لکی بێ ده‌رامه‌ت له ووڵاته‌دا وه‌له‌م نێوه‌دا حه‌مه ره‌ش بووه قوربانی ئه‌م پلانه بۆیه حکومه‌تی که‌نه‌دا مه‌سوله له به‌رانبه‌ر ئه‌م خۆکوژیه‌دا.
بۆ به‌ر گرتن به‌دیارده‌ی خۆ کوژی ده‌بی ده‌زگای کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندرستی زۆر جیددی هه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی که‌سانی تووش بوو به نه‌خۆشیه‌کانی هیستریاو ئه‌عساب له ژێر چاودێری تهندرستیدا بن . وه کۆمه‌ڵگا ڕێز له که‌سانی تووش بوو بگرێ.ئه‌مه وه‌ک رێگا چاره‌ی ده‌ست به جێن بۆ که‌سانی تووش بوو. ده‌بی رێگا چاره بۆ تووش نه‌بوون به‌م دیاردیه یه چی بێ؟.
به پێی فاکته‌کانی پێشوو که ناو بران ده‌بێ له کۆمه‌ڵگادا هه‌ژاری و بێ مافی نه‌مینێ ،کۆمه‌لگایه‌کی سکولار و مۆدیرن هه‌بێ ، ده‌بێ ئوومێد به رزگاری ئینسان هه‌بێ ، ده‌بێ ئیراده‌ی ئینسان بکه‌وێته ده‌ست ئینسان خۆی سۆشیالیزم ببێته هیواو ئومێد بۆ رزگاری له ده‌ست هه‌موو کێشه‌کانی و مه‌ینه‌تیه‌کانی وه سه‌ره‌نجام ده‌بێ بکوژی خۆ کوژه‌کان که سه‌رمایه‌داریه برووخێنری وه له جێگایدا حکومه‌تی کرێکاری دابنرێ.