نا بۆ کوڵتوری کوردایه‌تی _ ئیسلامی دژه ژن !!
سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
هیج کات ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا پێویست نیه‌له به‌رانبه‌ر ئه‌م دوژمنه سه‌ر سه‌خته‌ی ژنانی کوردستان سه‌نگه‌ر لێ بدرێ و جه‌نگێکی توندی له به‌رانبه‌ردا بکرێ و بگۆڕدرێ به کوڵتورێکی مۆدێرنی رۆژئاوایی .رووداوه‌کانی دوو ده‌یه‌ی پێشوو گه‌واهی ئه‌م حوکمه‌یه . ئه‌م کۆلتوره نه‌ک کاریگه‌ری له سه‌ر ژنان داناوه به‌ڵکو له سه‌ر لاوانیش ،یه‌کێ له هۆیه سه‌ره‌کیه‌کانی کۆچ کردنی لاوان بۆ ئه‌وروپا زاڵ بوونی ئه‌م کوڵتورهیه به سه‌ر ژیانیاندا لهجێگایهکدا که ئازادی عیشق و علاقه بڤه‌یه کۆچ ده‌که‌ن بۆ جێگایه‌ک که ئازاد بێ بۆیه ڕوو ده‌که‌نه ئه‌و ئه‌وروپایه‌ی که زۆر ده‌مێکه ئه‌م جۆره که‌لتوره‌ی تێدا وه‌لا نراوه به هیممه‌ت و تێکۆشانی کۆمۆنیسته‌کان و فیمنسته‌کان وئازادیخوزان و بزووتنه‌وه رادیکاله‌کان .له کوردستان به هۆی بالا ده‌ستی ئه‌م کولتوره‌وه هه‌رله دوو رۆژدا سێ ژن گیانیان له ده‌ست داوه ئه‌مه به پێ ی خودی ئاماره‌کانی نه‌خۆشخانه‌کانی کوردستان که دیاره قوربانیه‌کان زۆر له‌وه زیاترن . ئه‌م کۆلتوره نه‌ک ته‌نها له ناوه‌وه‌ی کوردستان کاریگه‌ری داناوه به‌لکو کاریگه‌ری خۆی نواندوه له سه‌ر قوربانیه‌کانی ژنانی ئاواره. زۆر ژن له ئه‌ورپادا به چه‌قۆ یا به خنکاندن یا به گولله له لایه‌ن مێرد یا باوک یا کوڕ و مام و ئاموزا کوژراون . فه‌رهه‌نگ و کۆلتوری پیاو سالاری کوردایه‌تی _ئیسلامی بووه‌ته خاڵێکی ره‌ش به نێوی چاوی ئه‌و که‌سانه‌ی له ئه‌وروپادا به زمانی کوردی ده‌دوێن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له ژنانی ئه‌وروپا نا‌وێرن له پیاوی کوردزمان نزیک بکه‌ونه‌وه خۆشه‌ویستیان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن و ژیانی هاوسه‌ریان له‌گه‌ڵدا پێک بهێنن له ترسی کوشتن . خه‌ریکه وای لێ دێ زۆر که‌س وابیر کاته‌وه که هۆیه‌کی ناردنه‌وه‌ی خه‌ڵکه کۆچکردوه‌کان بۆ کوردستان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بێ ( من پیم وانیه چۆنکه ئه‌م حکومه‌تانه‌ی بۆرژوازی ئه‌وروپا یاسایه‌کیان بۆ ئازادی که‌لتوره‌کان هه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌م کۆلتوره دژه ژنیهش ئازاده ) له په‌نای هۆیه‌کانی وه‌ک راسیزم وقه‌یرانه ئابووریه‌کان وسهندنهوهی ده‌سکه‌وته مرۆیه‌کان ، چونکه ده‌ڵێن : ئه‌م کولتوره بووه‌ته هۆی ئه‌نجامدانی توند و تیژی و ئه‌نجن ئه‌نجن کردنی ژنان به چهقۆیا خنکاندنیان و یا گووله باران کردنیان یا سوتاندیان ئه‌مه مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یه له سه‌ر ژیانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه، که له‌گه‌ل کولتوری رۆژئاودا ته‌واو ناکۆکه. .
ئایا دروسته ئه‌م دوو ره‌وته کوردایه‌تی _ئیسلامی به یه‌ک ره‌وت دابنرێ ؟ پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی به‌به‌ڵێ یا نه‌خێر بده‌مه‌وه هه‌ندێ فاکت بهێنمه‌وه باشتره . له‌و مانگه‌ی پێشودا میدیاکانی ئه‌مه‌ریکا وکه‌نه‌دا هه‌واڵی کوشتنی ژنیکیان به ناوی " ئاسیا "بڵاو کرده‌وه که به‌چه‌قۆ له‌لایه‌ن مێرده‌که‌یه‌وه (حه‌سه‌ن ...) کوژرابوو ،حه‌سه‌ن مهسؤولی که‌ناڵێکی ئیسلامیه که ته‌نها ته‌له‌فزیۆنێکی ئینگلیزی ئیسلامیه‌کانه له ئه‌مه‌ریکا پاش رووداوی 11ی سپمتهمبهر پێک هات بۆ نیشاندانی خه‌ڵکی ئه‌مریکا که ئیسلام تیرۆریست نیه . حه‌سه‌ن خۆی دانی ناوه به تاوانه‌که‌یدا که ژنه‌که‌ی خۆی بۆیه کوشتوه له به‌ر ئه‌وه‌ی لێی جیابوته‌وه ، ئه‌م ژنه‌ی که بوه‌ته قوربانی که‌لتوری پیاو سالاری ئیسلامی دوو منداڵی له‌م مێرده‌ی و دوو منداڵی گه‌وره‌تری له مێرده‌که‌ی پێشوو لێ به جێ ماوه . ئه‌م رووداوه هاوکات بوو له‌گه‌ڵ کوشتنی ئه‌و ژنه کوردزمانهی که لایه‌ن مێرده‌که‌یه‌وه له ئه‌ڵمانیا کوژرا له به‌ر ئه‌وه‌ی لێ ی جیا بووبووه ئه‌م هه‌واڵه‌ش له میدیاکانی ئه‌لمانیا بلاو کرایه‌وه . ئه‌مه وه‌ک فاکتێك ، که هه‌ر دوو که‌سی سه‌ر به دوو ره‌وتی کوردی و ئیسلامی یه‌ک جۆر تاوانیان کردووه .فاکتێکی تر له به‌رنامه‌ی ئیسلامدا چه‌ند ژنه حه‌لاله ئه‌مری خودایه ،ژن به موڵکی پیاو دانراوه چونکه زه‌عیفه و ناقص العقله هه‌ر بۆیه ژن حه‌یاو ناموسی پیاوه ، هه‌ر کارێک ژنه‌که بیکا به بێ ره‌زامه‌ندی پیاو و برا و باوک وکوڕ ئه‌وه حه‌رامه و له لایه‌ن خواوه نه‌فره‌تی لێ کراوه بۆیه سزای ژن به ده‌ستی پیاو ره‌وایه خوا پاداشتی ئه‌و پیاوه ده‌داته‌وه که سزای ژنه سهرپێچکهرهکهی ده‌دات . ئه‌مه نه‌ک ته‌نها ئه‌رک و وه‌زیفه‌ی بزووتنه‌وه‌کانی ئیسلامی سیاسی بووه ، ئه‌وه ئه‌رکی ره‌وتی کوردایه‌تیش بووه به‌ڵکو یه‌کێ له سیفات وسیماکانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیش بووه له کوردستان . یه‌ک ناوه‌رۆکیان بووه له‌گه‌ل ره‌وتی ئیسلامی‌دا . هه‌ڵگرانی رێبازی کوردایه‌تی ژنیان بۆ ئاره‌زوکانی پیاو پێناسه کردووه به‌و پێیه هه‌ر که‌سێ ده‌توانێ چه‌ند ژنی هه‌بێ چاو له وه‌زیر و مه‌سوله‌کان بکه‌ن زۆریان ده‌بینن که چه‌ند ژنی هه‌بێ ، وه ژن به لای ره‌وتی کوردایه‌تیه‌وه ده‌بێ به شه‌ره‌ف به ناموس بن وه ده‌ڵێن ژنی کورد ده‌بێ به شه‌ره‌ف تر بێ له هه‌موو ژنێکی تر واته ژنی کورد ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌رپێچیه‌کی له پیاوه‌که‌ی کرد ئه‌وه شه‌ره‌فی نیه ئه‌گه‌ر ژن خۆشه‌ویستی بکا ئه‌وه شه‌ره‌فی نیه ئه‌گه‌ر ژن سێکسی کرد به بێ ماره برین ئه‌وه شه‌ره‌فی نیه و به‌ره‌ڵایه ده‌یان سووکایه‌تی تری پێ ئه‌کرێ. ئه‌م بززوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیه کاتێ له شاخ بوو یه‌کێ له خه‌باته پڕ شانازهکانی ئه‌وه بووه مه‌فره‌زه‌ی چه‌کدار بنێری بۆ دوورترین جێگا تا له‌وێ ژنێک بکوژێ به سه‌لامه‌تی بگه‌رێته‌وه. .له زانکۆ و خویندگاکاندا و یا له شوێنی ژیاندا ئه‌گه‌ر کچێک په‌یوه‌ندی له گه‌ل کورێکی غه‌یره کورد ببه‌ستێ ئه‌و لایه‌نگرانی کوردایه‌تی تا بۆیان بکرێ به‌ری پێ ده‌گرن ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه کار بگاته کوشتنی کچه‌که وه‌ک ئه‌وه‌ی به سه‌ر "دوعا "دا هات ، چونکه ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی ناموسه بۆ ئه‌وان ،مه‌سه‌له‌ی ناموس په‌رستی یه‌کێکه له مه‌سه‌له گرنگه‌کانی حیزبه‌کانی کوردایه‌تی وه ئه‌وان هاتوون ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆر به پیرۆز رابگرن هه‌ر بۆیه توند و تیژی ولێدان و کوشتنی ژنان بووه‌ته شتێکی پیرۆز لای پیاوانی کوردستان .
فاکتێکی تر که ئیتر گومان ناهێلێ بۆ هاوبه‌ش نه‌بوونی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و بزووته‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی ئه‌ویش ده‌نگدانی ئیسلامیه‌کان وناسیونالیستهکانی ناو په‌رله‌مانه کارتۆنیه‌که‌یان بوو بۆ یاسای باری که‌سێتی له کوردستاندا که سه‌رتاپای یاساکه له سه‌ر بنه‌مای شه‌ریعه‌ی ئیسلامیه ته‌واو کۆنه‌په‌رستانه‌و دژی ژنه و خاڵی به‌رچاوی ئه‌و یاسایه ره‌سمیه‌ت دانه به فره‌ژنی و به‌هێز کردنی پیاو سالاری و ناموس په‌رستییه . .
له لای هه‌ردوو ره‌وتی کوردایه‌تی وئیسلامی ، ناموس گرێ دراوه به ژنه‌وه ، ژن ئابڕوو و ناموسی خێزانه به‌لای ئه‌م ره‌وتانه‌وه ژن کاڵایه‌که بۆ ئاره‌زووه سێکسیه‌کانی پیاو ته‌نانه‌ت له کاتی سێکسیشدا هیچ به‌هایه‌ک بۆ ئاره‌زووی ژنه‌که دانانێن ئه‌گه‌ر ژنه له‌م باره‌وه ئاره‌زوو پیشان بدات به بێ ئه‌خلاق ناوی ده‌به‌ن که له‌وانه‌یه چاره‌نوسی ژنه‌که یا ته‌لاقدان بێ یا کوشتن و لێدان و توند وتیژی بێ یا بێحورمهتی وسووکایه‌تی پێ کردنی یا ناو زراندن و ناو لێنانی بێ به به‌بێ ناموس . به لای ئه‌م دوو ره‌وته‌وه ئه‌گه‌ر کچ یا ژن به ته‌نیا بچێته ده‌ره‌وه یا له‌گه‌ڵ که‌سێکی نێرینه‌دا خۆشه‌ویستی بکا یا ته‌نانه‌ت هاورێیه‌تی و دۆستایه‌تی نێرینه بکا ئه‌وه جگه له‌وه‌ی به به‌ره‌ڵا ناویان ده‌به‌ن له‌وانه‌یه هێزه چه‌کداره‌کانی پۆلێس و ئاسایش بیانگرن . به راستی ئه‌گه‌ر ئه‌م واقیعیهتانه به‌و که‌سانه بڵیی که له کۆمه‌لگای رۆژئاوادا چاویان هه‌ڵهێناوه و ژیان ده‌که‌ن یا باوه‌ر ناکه‌ن و له گه‌ڵ ئه‌فسانه‌کان وه‌ک یه‌ک چاوی لێ ده‌که‌ن یا ئه‌گه‌ر باوریان کرد ئه‌م کۆمه‌لگایه‌ی ژێر چه‌پۆکی ره‌وتی کوردایه‌تی _ ئیسلامی به درنده ده‌ناسن و به دۆزه‌خی ده‌زانن بۆ ژنان ئه‌مانه و زۆر به‌لگه‌ی تر هه‌ن که هه‌ردوو ره‌وت دوژمنی سه‌رسه‌ختی ژنانن بۆیه وه‌لامی پرسیاره‌که به‌ڵی یه ، به‌ڵێ کۆلتوری کوردایه‌تی_ ئیسلامی یه‌ک کولتوری تا سه‌ر ئێسک دژی ژنه و دژی ئینسانه . ئه‌گه‌ر چی لێره‌و له‌وێ هه‌ندێ له ناسیونالیسته‌کان خۆیان به خاوه‌نی ئه‌و کولتوره نازانن به‌ڵام ئه‌مه فریو دانی ژنانه و هیچی تر بۆ ئه‌مه‌ش چاو له یاساکانیان بکه‌ن چاو له چه‌ند ژنه‌یان بکه‌ن ، چاویان لێ بکه‌ن چۆن له‌شفرۆشیان په‌ره پێداوه خۆشیان به‌کاری ده‌هێنن بۆ ئاره‌زووه پیاوانهکهیان .
له 8 ی مارسی ئه‌مساڵدا نه‌ک ته‌نها ژنان به‌ڵکو هه‌ر که‌سێک باوه‌ری به ئازادی ژن هه‌یه ده‌بێ په‌یمان بدا به خۆی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م کۆلتوره بێته مه‌یدان ، مه‌سه‌له‌ی ژنان ته‌نها مه‌سه‌له‌ی خودی ژنان نیه هه‌ر وه‌ک هه‌ندک ده‌ڵی ئه‌مه ته‌نها ئه‌رکی ژنه پیم وانیه ته‌نها ئه‌رکی ژنان بێ ، مه‌سه‌له‌ی ژن مه‌سه‌له‌ی کۆمه‌ڵگایه، رزگار ژنان گرێ دراوه به هاتنه مه‌یدانی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و سۆشیالیستی و سه‌رجه‌م بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه مه‌ده‌نیه‌کانی کۆمه‌لگا ،وه هه‌موو پیکه‌وه بلێن نا بۆ کۆلتوری کوردایه‌تی_ ئیسلامی به‌ڵێ بۆ کولتوری مۆدێرنی رۆژائاوایی به‌ڵی بۆ ئازادی به‌ڵێ بۆ یه‌کسانی .
4/3/2009