ئیَران له ئاستانه‌ى شۆرٍشیَكی ئینسانی گه‌وره‌دا قه‌راری گرتووه!!
زیاتر له مانگیك به‌سه‌ر هاتنه مه‌یدانی جه‌ماوه‌رى فراوانی خه‌ڵكی ئیَرن تیَدهپهرٍیَت، له ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا ملیَونان كه‌س رٍژانه ناو بازار‌و جاده‌و كوچه و كۆڵانه‌كانی شاره گه‌وره‌كانی وه‌ك ته‌هران و ئه‌سفهان تهبریَز مه‌شهه‌د دیزفول كرمانشاه، رَهشت …هتد . بهشیعارهكانی وه‌ك "مه‌رگ بۆ دكتاتۆر "مه‌رگ بۆ خامنه‌ی" و " نه‌ترسی نه‌ترسی ئیَمه هه‌موومان بهیهكهوین" و " ئای له‌و رَۆژهی كه چه‌ك ده‌كه‌وته ده‌ستمان" و ئاخرین شیعار " مه‌رگ بۆ جمهوری ئیسلامی" بوو. له‌م ماوه‌یه دا خۆپیَشاندن كۆرٍ و كۆمه‌له‌كان شیَوهى خۆیان گۆریوه ، تاكتیكی جیاوازیان گرتووه‌ته به‌ر. له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تى هاری ئیسلامی ده‌ستى نه‌پاراستووه له خه‌لك چگه له ئه‌وه‌ى پیَى كرابیَ جیَبهجیَى كردوه ، ده‌یان كه‌س كوژراون و سه‌دان كه‌س زیندانی كراون.
رٍاپهرینی خه‌ڵك به كۆتای هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پیَكرد و به شیعاری " ده‌نگه‌كانمان بگهرٍیَننهوه " و لهژیَر ئاڵای سه‌وزدا ده‌ستی پیَكرد و خه‌ڵك دواتر شیعاریان ده‌دا "موسوى بههانیه، هه‌موو رژیم نیشانه‌یه" دواتر شیعاره‌كانی خه‌ڵك كیَشایه شیعاراتی زۆر رٍۆشن له دژی گشت رژیَمی ئیسلامی. زۆریَك له میدیاكان به‌تایبه‌ت بی بی سی و سی ان ان ، كیَشهكهیان په‌یوه‌ست ده‌كرده‌وه به هه‌ڵبژاردن و سه‌رنجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، زۆر دیماگۆجیانه ته‌رویجیان بۆ ئه‌م تیَرٍوانینه سهرسهرهكی و ساده و رٍوكهشیه ده‌كرد و به جیهانیان ده‌فرۆشت. به‌داخه‌وه كه‌م نه‌بوون ئه‌وانه‌ی ئه‌م تیَرٍونینهیان وه‌ك توتی ده‌وته‌وه، بهبیَ ئه‌وه‌ى یه‌ك توز لهرٍهوهندی رٍووداوهكان ورد ببنه‌وه تا كار گه‌یشته ئه‌و هیَزانهى خۆیان به سۆشیالست و كۆمۆنیزمی كریَكاری " حكمه‌تیست" ده‌زانین، بۆیه ئیمه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م تیرٍوانینه بده‌ینه به‌ر رٍخنه چه‌ند ههنگاویَك ده‌چینه دواوه بۆ ئه‌وه‌ى واقیعیه‌تی ئه‌وه‌ى ئیستا له ئیَران رٍوودهدات، رٍهوهندی ئه‌م رٍووداوانه به‌ره‌و كۆی دهرٍوات، رٍوون بكه‌ینه‌وه.
" كیَشمه كیَشهكانی ئه‌م دوایانه‌ى نیَوان باڵه جیاجیاكانی رژیمی ئیسلامی ، به‌ته‌واوه‌تی سه‌ره‌تای ده‌ست پیَكردنى زنجیریهك رٍووبهرٍووبوونهوهى ناچاری تا دیَ توندتر و شكاندنی ئیسكی یه‌كتر ناو ریزه‌كانی حكومه‌تی ئیسلامیه. حهقیقهتیكی ساده‌و رٍۆشن له‌پشتی ئه‌م كیَشمهكیَشهوهیه، بریتیه له‌وه‌ی : خه‌ڵكی ئیَران برٍیاری له‌ناوچوونی رژیَمی ئیسلامیان داوه. ناوهرٍۆك و پایه‌ی جه‌نگی ناوخۆیی ئهمرٍۆ ى ناو حكومه‌تی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی، جیاوازی نیه له‌سه‌ر تیَگهیشتنی باڵكانی رژیمی ئیسلامی له‌سه‌ر ئابوری ده‌وڵه‌تی و بازار، یا دامه‌زراندنی په‌یوندیكردن یا نه‌كردنى له‌گه‌ڵ غه‌رب، هه‌تا له‌سه‌ر جیاوازیه عهقیدهتیهكانی ئیسلامی و ئیسلامیه‌ت و ولایه‌تی فه‌قیه نیه. ئه‌مه داستانی پیَش پیَنج ساڵ نیه. كیَشمهكیَشهكانی ئهمرٍۆ ، سه‌رنجامی هه‌وڵی بیَئابرٍوانهی باڵه جیاجیاكانی ده‌سه‌ڵاته له‌پیناو رٍاگرتنی رژیمی به‌دی ئیسلامی له‌به‌رامبه‌ر برٍیاری میَژووی خه‌ڵكدا."( منسور حكمت ، جه‌نگی بازندهگان) ئه‌م قسانه قسه‌ی ئهمرٍۆ نین ئه‌مه تیَرٍوانین و تیَگهیشتنی ده ساڵ پیَش ئیستای مه‌نسوری حكمهته له رٍهوهندیك كه جمهور ی ئیسلامی ته‌یكرد و توند پیچیك بوو كه واردی بوو. ده ساڵی رٍابردوو ئه‌م رٍهوهنده ده‌یان شكڵ و شیَوهی به‌خۆوه بینی ، چه‌ندان به‌رزی و نزمی به‌خۆوه بینی، وه ئه‌م بزووتنه‌وه له لایه‌ن كۆمۆنیزمی كریَكاریه وه به بزووتنه‌وه‌ى سه‌رنگومی جمهوری ئیسلامی ناسراوه. واقعیتی ئهمرٍۆی ئیَران به‌رهه‌می ئاڵگۆرٍیَكه كه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه پیَی گه‌یشتووه و حزبی كۆمۆنیستی كریَكاری ئیَران دهمیَكه قسه‌له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه گۆرٍاوه به بزووتنه‌وه‌یه‌كی شۆرٍشگیَرانه، ئهمرٍۆ ئیَمه خه‌ریكین سهرنجامهكانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ئهسهنجینین. له ماوه‌ی ئه‌م ده‌ساڵه‌دا بزووتنه‌وه‌ى كریَكاری و شكڵ گرتنی ریَكخراوه كریَكاری، بزووتنه‌وه‌ى خوینكارانی چه‌پ، رٍاپهرینی عموم خه‌ڵكی، به‌رپاكردنی مه‌راسیمه‌كانی یه‌كی ئایار ، 8 مارس ، رۆژی منداڵان..هتد ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه لاڤه‌ی بۆركانیَك بوو ئهمرٍۆ شایه‌دی تهقینهویین. بۆ كهسیَك له ده‌ساڵ پیَشهوه لانی كه‌م ده‌ست پینهكات تیَناگات له ئیَران چی ئهگوزهریَ. كهسانیَك به تیَرٍوانینی ساده‌و به وهسائلی سه‌ره‌تایی برٍوانیَته سورٍانهوهى خۆر هه‌ر ئه‌وه تیَدهگات كه خۆر به‌ده‌وری زه‌ویدا دهسوریَتهوه، به‌ڵام ئایا خۆر به‌ده‌وری زه‌ویدا دهسوریَتهوه؟ ئینتخابات هیچ شتیَك رٍۆشن ناكاته‌وه. ئینتخابات بههانیهك بوو یا پرشكیَك بۆ بۆ ئه‌وه‌ى بوركانه‌كه خۆی پیَشان بدات.
"خه‌ڵكی ئیَران برٍیاری له‌ناوچوونی رژیمی ئیسلامیان داوه" ئه‌م برٍیارهیه كه وای كردوه باڵه جیاجیاكانی ناو جمهوری ئیسلامی بكه‌وینه ویَزهی یه‌كتر و دهسلڵاتی ئیسلامی توشی ئه‌م وه‌زعه بیَت كه ئیستا ده‌ی بینین. خواراوه نایهنهوىَ و سه‌روه ناتوانن حكومه‌ت بكه‌ن ئه‌مه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كه كه‌له رٍهقترین سه‌ر نه‌رم ده‌كات و نزیك بیَت یا دوور و تیَی دهگهینیَ كه چی باسه. بۆ كه‌سانیك كه ئهیانهوى ته‌جروبه كوردستانی عیَراق ( 1991) بكه‌نه پایه بۆ تیَرٍوانینهكانیان وه‌ك سامان كه‌ریم ویا رٍاپهرینی خه‌ڵك به"تراژیدیا" ناوببه‌ن (كۆرشی مدرسی، تحولاتی سیاسی كنونی و تراژیدی در جریان) بشوبهینن و ههڵینجن له رٍاپهرینی خه‌ڵك، نه‌ك شوبهاندنیَكی ساویلكانه و ئهحماقانه ده‌كه‌ن ، به‌ڵكو نزیكترین لاینگرانی خۆشیان بۆ قانع ناكری له‌سه‌ر ئه‌م تیَرٍوانین و شوبهاندنه.
بزووتنه‌وه‌ى شۆرٍشگیَرٍانهی خه‌ڵكی ئیَران هه‌ر زۆر زوو به‌هانه‌ی هاتنه مه‌یدان و " ده‌نگه‌كانمان بۆ بگهرٍیننهوه"یان تیپهرٍاند، ئهمرٍۆ شیعاری "بمری دكتاتۆر" و بمریَ خامنه‌یی" عه‌رشی ژیَر پیَی جمهوری ئیسلامی دهلهرزیَنی. ئیستا ئیتر شۆرش خه‌ریكه خۆی سازده‌دات، خۆپیَشاندانهكان شیَوهی خۆیان گۆریوه تاكتیكی تازه ئهخولقیَنن، شیعاری تازه و رٍادیاڵتر به‌رز دهكریَتهوه ، ئه‌و هیَزانهی كه ته‌ریك كه‌وتبوونه‌وه خه‌ریكه خشپه‌یی خۆیان ده‌كه‌نه ناو ریزه‌كانی خه‌ڵكدا، ئه‌حزابی سیاسی خه‌ریكه له په‌نای خه‌ڵكدا خۆیان قایم ده‌كه‌ن حزبی دیموكرات كه موقاته‌عه‌ی هه‌ڵبژاردنی نه‌كرد و ده‌می لیكی ده‌كرد بۆ سه‌ر سفره‌ی مفاوه‌زات له گه‌ڵ موسویدا ئه‌مرۆ بانگه‌وازی مانگرتنی عمومی ده‌كات ، ئاڵگۆرهكان زۆر خیَران هیَزهكان زۆر به‌زووی جیگای خۆیان ئاڵوگۆرٍ ده‌كه‌ن. ئه‌م رۆژانه ئه‌و رۆژانه‌ن كه ده‌یان ساڵیان له خۆیان گرتووه. شه‌خسیات ههڵدهترۆقین و ئه‌حزاب له‌ناو ده‌چن و گروپ و حزبی تازه و به‌ره‌ی تازه شكڵ ده‌گرن ، به‌ڵام یه‌ك شت كه بۆتهقهیكه و ئه‌م ههمووهى تیَدا قاڵ دهبیَتهوه شۆرٍشیكه كه مه‌وداكه‌ی زۆر فراوانتره له ئیَران، ناوچه‌كه و جیهانی خستوه‌ته ژیَر كاركردی خۆیه‌وه. شۆرٍشیَك كه هه‌موو جمهوری ئیسلامی كردوه‌ته نیشانه نه‌ك بهشیَكی به ئامانجی زۆر ئۆمانیستیهوه.
جمهوری ئیسلامی بووه‌ته دوو پارچه‌وه له‌سه‌ره‌وه تا خوار، ناتوانیَت سه‌ركوت بكات و ناتوانیَت رٍیفوۆرم بكات. بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركووت بكات دهبیَ نیوه‌ی خۆی له‌ناو ببات كه كه ئه‌مه‌ش به ئاسان بۆی ته‌واو نابیَت، له‌لایه‌كی تره‌وه هاتنه مه‌یدانی ملیَونی خه‌ڵك ده‌ستی جمهوری ئیسلامی شل كردوه له‌سه‌ر كوت و تا دیَت شیرازه‌ى هیَزهكانی له‌به‌ریه‌ك ههڵدهوشیَن. بۆ ئه‌وه‌ى ریفۆرم بكات دهبیَت ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ولایه‌تى فه‌قیه ده‌ست كۆتا بكات و بهشیَك له خواسته‌كانی خه‌ڵك جیَبهجیَ بكات له یه‌كه‌م هه‌نگاودا ئازاد كردنی زیندانیانی سیاسی ئه‌نجام بدات، ئه‌مه‌ش فرسه‌ت ده‌داته خه‌ڵكی ئیَران هیَز بگرن بزووتنه‌وه‌ى شۆرٍشگیَرٍانهكه بههیَزتر ببیَت. جمهوری ئیسلامی ئاسان ناتوانیَت له‌م قه‌یرانه دهربچیَت، به‌تایبه‌تی له بوونی فاكتۆری تر كه تا ئیستا باسمان نه‌كردوه كه بهشیَكن له فاكته‌ره بابه‌تیه‌كان له ئه‌مرۆدا، ئه‌ویش بوونی حیزبی كۆمۆنیستی كریَكاری ئیَران و سه‌ته‌لایتی كهنالڕ جه‌دیده، كه دواتر له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه زیاتر قسه‌ده‌كه‌ین.
شۆرٍشیَك كه له شكلڕ گرتن دایه هه‌نگاوه‌كانی توندتر و قایم تر ده‌كات، پانتایی ئه‌م شۆرٍشه رٍۆژ دوای رٍۆژ فراوانتر و بههیَز تر دهبیَت. له‌سه‌ر ئاستی جیهانی دهبیَته یهكیَك له مه‌سله گرنگه‌كانی جیهان، سه‌دان كه‌سایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی جیهان پیَوهى په‌یوه‌ست ده‌بن و پۆلاریزاسیونی تازه به‌ده‌وری خۆیَدا دروست ده‌كات. چه‌پی دنیا رٍادیكاڵتر و جدی تر ده‌هینیته مه‌یدان. كهسانیَك كه‌سه‌ر یان ته‌قه‌ی دیَت ناتوانن ئه‌م واقعیه‌ته تَیبگهن وه‌ك رحمان حسین زاده دلڕ ته‌نگ ده‌بن و هاوار ده‌كه‌ن "كام شۆرٍش؟ ، له دژی كام شۆرٍش"، واقعا بۆ كهسیَك كه پاسفیزم و دانشتنی له‌ماڵه‌وه كردوه‌ته عاده‌ت و بهرپرسیاریَتی خۆی، ناتوانیَت یه‌ك هه‌نگاو له‌گه‌ڵ ئه‌م رٍهوندهی ئهمرٍۆی ئیَران پیَدا تیَدهپهرٍیَ تیَ بگات. بۆیه ده‌بینین به‌دوای لاپهرٍهی كتیبكانهوهیه تا له‌وه تیَبگات ئه‌مه كام شۆرٍشه و ئه‌و ئیجازه‌ى هه‌یه بیَته ریزه‌كانیه‌وه یا نا، وهختیَكیش دهگهریَتهوه بۆ نوسین و كتیَبهكان فه‌قه‌ت كه‌ت و پیَست ده‌كات و ئه‌ویش له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، ده‌نا هه‌ر له‌و ووتاره‌ی مونسوری حكمه‌ت " كریَكاران و شۆرٍش" رحمان حسینزاده وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه و مه‌نسوری حكمت هیَزو توانای بزووتنه‌وه‌ى كریَكاری كۆمۆنیستى وه‌ك یه‌ك بزووتنه‌وه‌ى زیندوو له ناو ئیَران و له‌ناو چینی كریَكاردا زۆر پۆزه‌تیڤ باس ده‌كات ، ئه‌و ریزه سه‌ربه‌خۆیه‌ی "حكمهتست"كان بهدوایهون بیخولخقیََنن!! زۆر رٍۆشن باسی ده‌كات و پیَش 20 سالڕ ئه‌م قسانه ده‌كات. " هیچ كه‌س شكی نیه له‌وه‌ى حكومه‌ت و ئابوری سه‌رمایه‌داری له ئیَران دوچاری قهیرانیَكی قولڕ بووه و كۆمه‌ڵگه‌ى ئیَران له ئاستانه‌ی ئاڵگۆرٍیَكی سیاسی چاره‌نووس ساز قه‌راری گرتووه، دوور بیَت یا زوو كیَشمه كیَشی كۆمهڵایهنتى له ئیَران ده‌گاته‌وه ئه‌وجی خۆی" ( كریَكاران و شۆرٍش ، منسوری حكمت) " رٍهوتی كۆمۆنیستى له دڵی چینی كریَكاری یه‌ك رٍهوتی به قودره‌ته، حزبی كۆمۆنیستی ئیَران گۆشه‌یه‌كه له حزبیَكی كۆمۆنیستى كریَكاری له ئیَران به هیزتر و ئیَستا رٍیشهی له ناو چینی كریَكار و بزووتنه‌وه‌ى نارٍهزایهتى كریَكاران مه‌حكه‌م و بههیَزتر كردوه."( هه‌مان سه‌رچاوه). بۆ كهسیَك ده‌یه‌وی مه‌نسوری حكمه‌ت بكاته قه‌ڵغان به‌هیچ شویَنیَك ناگات مه‌نسوری حكمه‌ت له‌حزه بهلحزهی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵماندایه و وه‌ڵام ده‌داته‌وه" شه‌رتی سه‌ركه‌وتنی خه‌بات له دژی گشت رژیمی ئیسلامی، له مه‌نگه‌نه‌دانی هه‌موو باڵه‌كانی حكومه‌تى جمهوری ئیسلامیه له ئیَران. دیوه‌زمه‌ی رٍاپهرینی خه‌ڵكه كه وای كردوه ئه‌مانه بنشنه سه‌ری یه‌ك. ئه‌مانه دهبیَ برٍۆن، خه‌ڵك بۆ گۆرٍینی خامنه‌یی یه‌كان به خاتهمیهكان و مونتهزهریهكان و لیسهننهوهى كوته‌كی ده‌ستی لایه‌نگرانی حزب الله و دانی به ده‌ست بهزاد نهبوییهكان و چهقۆكیَشهكانی "خه‌تى ئیمام" نه‌هاتونه‌ته مه‌یدان. خه‌ڵك برٍیاری خۆیان داوه"( جه‌نگی بازندكان، منێوری حكمت). ئه‌مه وه‌ڵامی ئیَمه و مونسوری حیكمه‌ته به ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وی ریزی خۆیان به دانشتن له ماڵه‌وه له ریزی خه‌ڵك جیابكه‌نه‌وه.
" مشكی كویٍری شۆرٍش" به هه‌موو لایكدا له‌پ ده‌كوتیت، ریٍگای خۆی ده‌كاته‌وه، هه‌ر رۆژه تاكتیكی تازه دهگریَته به‌ر ، شیعاری تازه ده‌دات، مه‌یدانی تازه ده‌دۆزیته‌وه، بۆ رۆژیَك و فرسهتیَك دهگهرٍیَ تا بههیَزتر نمایشی هیَز بكات. خه‌بات بۆ ئازاد كردنی زیندانیانی سیاسی و كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی زیندانی رۆژانی شه‌ممه یه‌كیكه له و شیَوانه كه دیگرنه به‌ر. كۆبوونه‌وه‌ى شه‌وانه و شیعاردان له‌پشتی ماڵه‌كانه‌وه و سوتاندنی ویَنهی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و خامنه‌یی. هه‌وڵدان بۆ مونعهزل كردنی جمهوری ئیسلامی له‌سه‌راسه‌ری جیهان و ده‌ست گرتن به‌سه‌ر سفارهتهكانی جمهوری ئیسلامی دا، كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م مه‌حكه‌مه‌ی لاهه بۆ محاكمه كردنی سه‌رانی رژیمی ئیسلامی. دروست كردنی ده‌سته‌كانی شۆرٍش له‌گه‌ره‌كه‌كان و به‌رپاكردنی خۆپیَشانان لهگهرٍهگهكان...هتد . ئه‌م شۆرٍشه هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌ره‌و پیَشهوه دهرٍوات. به‌ڵام هیَشتا هیَزهكانی خۆی به‌ته‌واوه‌تی نه‌خستوه‌ته گهرٍ، چینی كریَكار به‌تایبه‌تی به‌شی گرنگ كه ده‌وری كلیلی ده‌بینیت كریَكارانی نه‌وتی ئیَران هیَشتا مانیان نه‌گرتووه ، هیَشتا مانگرتنی گشتی سه‌راسه‌ری ده‌ستی پیَنهكردوه ، شۆرٍش خه‌ریكه ئه‌م هیَزانهی خۆی كۆده‌كاته‌وه، به‌ڵام تا دیَت ئه‌م هه‌نگاوانه رٍوو له پیَش هه‌نگاو به‌هه‌نگاو دیَنه كایه‌وه. ئه‌م شۆرٍشه له‌یه‌ك مه‌سه‌له‌ی گرنگ به‌هره‌مه‌نده ئه‌ویش حزبی خۆیه‌تی، حزبی كۆمۆنیستى كریَكاری ئیَران.
من پیَشتر وتم یه‌ك فاكتوری گرنگ له وه‌زعیه‌تی ئیَران بوونی حزبی سیاسی چینی كریَكاره، ئه‌مه یه‌ك فاكتۆری بنچینه‌یى شكڵََدانی شۆرٍشیكی ئاوه‌هایه، وه‌ختیك خواروه نایانهوىَ، سه‌ره‌وه ناتوانن حاكمیه‌ت بكه‌ن ، به‌رپاكردنی شۆش له گره‌وی بوونی هیَزیَكی سیاسی چینایه‌تی ریَكخراو لیَكههڵپیَكراو به‌رچاو رٍۆشنه. ئهمرٍۆ حیزبی كۆمۆنیستی كریَكاری ئیَران كه میَژووی سی ساڵ له خه‌باتی به‌رده‌وامی خستوه‌ته پشتی سه‌ری خۆی خاڵی وه‌رچه‌رخانی گرنگ پیَك دههیَنیَت. كۆرٍشی مودرسی ئه‌م میٍژووهی حزبی كۆمۆنیست له‌بیر ده‌كات، دوای سی ساڵ ده‌یه‌وه بمانگهریَنیَتهوه بۆ خاڵی دهستپیَكردن و بۆ سه‌رده‌می حهلقهكانی "سه‌هه‌ند"، كه مه‌نسور حكمه‌ت ئه‌و رۆژانه‌ش به‌كه‌سی نه‌ده‌وت له‌ماڵه‌وه دانیشه وه‌ختی نىیه. ئه‌م حزبه ئهمرٍۆ خاڵی رٍۆشن و ئاسۆی سه‌ركه‌وتنی خه‌ڵكی ئیَران دهنویَنی.
ته‌له‌فزیونى"كه‌ناڵ جدید" كه 24 سه‌عاته ده‌نگ و رٍهنگی ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی خه‌ڵك له‌سه‌راسه‌ری ئیَران به گویَى گوی زه‌وی دهگهینیَت، تربیونی شۆرٍش و ده‌نگی زوڵاڵی خه‌ڵكی ئیَرانه و تریبیونیَكه له میَژووی بزووتنه‌وه‌ى كۆمونیستی دا بیَ ویَنهیه له‌ناو هه‌موو ماڵیَكی ئیَراندا كراوه‌یه و خه‌ڵك به دڵ و به‌گیانی حمایه‌تی لیَدهكهن به پیتاكی رۆژانه دریَژهی پیَدهدهن. حزبی كۆمۆنیستی كریَكاری و كه‌ناڵ جدید دوو ئورگانی گرنیگی شۆرٍشی ئیَرانن، ریزی سه‌ربه‌خۆی چینی كریَكار و رهبه‌ری سۆشیالستی ئه‌م شۆرٍشهن.
كه‌م نین ئه‌و شۆرٍشانهی له سه‌راسه‌ری دنیا شكڵ ده‌گرن جه‌ماوه‌رى فراوان دهرژیَنه نا جاده وحكومه‌ته دكاتۆری و درٍندهكان دهپیَچنهوه، به‌ڵام دوای رٍخانی حكومه‌ت ده‌چنه ماڵه‌وه‌و باڵیكی تر و حزبیَكی تری برجوازی دیَته سه‌ركار و كریَكاران و جه‌ماوه‌ری فراوان به‌ده‌ستی به‌تاڵ ده‌چنه ماڵه‌وه یان ئه‌وه‌تا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بی ئومیَد ده‌بن كۆتای به شه‌یپوری نارٍهزایهتیهكانیان دههیَنن. هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه هیوایه‌كیان نیه كه بهشوینیَكیان بگهنیَ یان كڵاو دهكریَته سه‌ریان. به‌ڵام ئهمرٍۆ حزبی كۆمۆنیستی كریَكاری ئاسۆی سه‌ركه‌وتن ده‌خاته به‌رده‌م خه‌ڵكی ئیَران و چینی كریَكار ، بوونی ئه‌م رٍابهرایهتیه ئه‌و هیوایه ده‌خاته به‌رده‌م خه‌ڵك كوتای پیَ نههیَنن تا به‌ته‌واوه‌تی سه‌رده‌كه‌ون. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو تا نه‌گه‌نه ئامانجه ئینسانیه‌كانیان هیَمن نابنه‌وه و هیَزیَك هه‌یه پییان دهڵیَ تا به‌ته‌واوه‌تی سه‌رنه‌كه‌وین نابیَ رٍاوهستین . حزبی كۆمۆنیستی كریكاری ئایندهی شۆرٍشی ئیَرانه، بهبیَ ئه‌م حزبه شۆرٍشی ئیران ناگاته ویستگه‌ی كۆتای.
ئه‌م شۆرٍشه شۆرٍشیَكی ئینسانیه، رزگاری ژن، دیفاع له منداڵ، كوتایی هینان به فقر و فلاكهت، ئه‌وپه‌ری ئازادی یه سیاسی و فهردیهكان ، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئیعدام ، ژیانی شاد و خۆش...هتد ئامانجه‌كانی ئه‌م شۆرٍشهن، بۆیه ده‌بینین له‌سه‌راسه‌ری دنیادا هاوپشتی بۆ په‌یدا بووه له یه‌ك مانگادا ده‌یان شاعیر و نووسه‌ر و گۆرانی بیَژ به زمانی جیا جیا بۆ ئه‌م شۆرٍشه ده‌نگیان ههڵبرٍیوه . ئه‌م شۆرٍشه رزگاری گشتی ئینسانی گرتووه‌ته نیشانه و له یه‌كه‌م رۆژهكانیهوه ئهیهویَ ئه‌م رَهوهنده تهی بكات.
ئه‌م شۆرٍشه ئینسانیه ده‌یه‌وى بهشیَكی فراوان له خه‌ڵكی گۆی زه‌وی له چنگی جانهوارانی ئیسلامی رزگار بكات، نه‌ك له ئیَران له هه‌موو ناوچه‌كه. بهرٍۆیشتنی جمهوری ئیسلامی، ئیسلامی سیاسی پشتیوانه‌ى مادی ومهعنوی له ناوچه‌كه‌دا له ده‌ست ده‌دات. هه‌ر ئیستا ئه‌م رٍهوهنده ده‌ستی پیَكردوه ، كۆمۆنیزم و هیومانیزم خه‌ریكه چوزه‌ره دهردهیَنی.
یهكیٍك له‌و شوینانه‌ی دنیا كه زۆر ده‌كه‌ویته ژیر كاركردی ئه‌م شۆرٍشهوه عیَراق و كوردستانی عیَراقه. ئیسلامی سیاسی و به‌تایبه‌تی باڵی شیعه بیَ پشت دهمیٍننهوه، سه‌رچاوه‌ی چه‌ك و چۆڵ و پاره‌و دام ده‌زگای ئیتلاعات له عیَراق دیپیَچریَتهوه. كوردستانی عیَراق و خه‌ڵكی كوردستان به‌سه‌ركه‌وتنی شۆرَشی ئیَران پشتیان قایم دهبیَت بۆ یه‌كه‌م جار سنووریَكی فراوان له كوردستان دهكهویَته سنووری كیَشوهریَكهوه كه ئینسانی ترین حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت تیَدا به‌رقه‌ر دهبیَت و ئاسۆی پیَچانهوهى زوڵم و زۆر له‌سه‌ر خه‌ڵكی كردستان بۆ یه‌كجاری به‌ته‌واوه‌تی دهكریَتهوه بهرَوی خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌دا. بۆیه پشتیوانه كردنی خه‌ڵكی ئیَران بۆ سه‌ركه‌وتنی شۆرٍشهكهیان نه‌ك خزمه‌ت ده‌كات به‌خه‌ڵكی ئیَران به‌ڵكو خزمه‌تیشه به‌ئاینده‌ی خه‌ڵكی كوردستان.
من له چاوپیَكهوتنیَكدا نزیكه‌ی دوو مانگ پیَش ئیستا ئیشاره‌تم به‌وه كرد كه چه‌پ فرسه‌تی هه‌ستانه‌وه‌ى لهپیَشه و یهكیَك له‌و فاكتۆرانی ده‌وری هه‌یه له‌سه‌ر چه‌پ له كوردستان شۆرٍشی ئیَرانه، ئه‌و كات ده‌نگ و باسیَكی له‌و بابه‌ته نه‌بوو به‌ڵام ئهمرَۆ شۆرٍش وا خه‌ریكه هه‌نگاوه‌كانی خۆی ته‌یده‌كات، سه‌ركه‌وتنی ئه‌م شۆرِشه سه‌ركه‌وتنی كۆمۆنیزمی كریَكاری و چینی كریَكاری ئیَرانه، چه‌پ و كۆمۆنیزم به شده‌ت ده‌كه‌ونه ژیَر كاركردی ئه‌م ئه‌وزاعه حزبی كۆمۆنیستی كریَكاری چه‌پی عیَراق ئاڵا هه‌ڵگری هه‌مان ئاڵایه و بۆ بههیَز كردنى ئه‌و شۆرشه و ئاینده‌یكی نزیك وه‌رن ریزه‌كانی ئه‌م حزبه و ئه‌و شۆرٍشه به‌هیز و پته‌و بكه‌ن.