نيچيرڤان بەرزانى و قەسابى كردنى ژنانى كوردستان

 

سمير نوري

 

لە كۆبوونەويەكدا نيچيرڤان بەرزاني لەگەڵ مەلاكانى كوردستاندا دانى بە كوشت وكوشتارو قەسابى كردنى ژناندا نا، و داواى لەمەلاكان كرد بۆ رێگا چارە دۆزينەوە بۆ نەهێشتني توند و تيژي دژي ژنان ووتي " ژن و پێاو يەكسانن لەبەردەم ياسادا"، نمونەى پاكستان و كويت و ماليزياو ئوردنى هێنايەوە بۆ حكومەت كردن بۆ پاڵپشتى قسەكانى بۆ كاركردنى كۆمەڵگاو ئاين پێكەوە لەم بوارەدا، ئەو دەم كوتانى جار جارەى سەرانى ناسێوناڵزمى كورد لە جياي دينلە دەوڵەت و سكۆلاريزم خستە ژێر خاكەوە.

لەماوەى 17 ساڵى ڕابردووى دەسەڵاتى ناسێوناليزمى كوردا لە كوردستان، گەورەترين جەريمە بە هەقى ژنانى كوردستان ئەنجام دراوە، هەزاران ژن بەدەستى پياوان و چەكدارانى حزبە ناسێوناڵستە كورديەكان بەتايبەتى پارتى و يەكێتى و حزبە ئيسلاميەكان ئەنجام داراوە يان بە دەست بەپشتدا هێنان و داڵدانى ئەوان بۆ بكوژانى ژنان بەڕێوە چووە، ژمارەى ئەو ژنانەى تا ئێستا لە كوردستان كوژراون لە ژمارەى كوژراوانى هەڵبجە زياترن يا ئەتوانين بڵێن دووبەرامبەرن، ئەگەرچى ئامارى دەقيق و سەرەژمێرى نەكراوە بەڵام ئەگەر چاوێك بە ڕۆژنامەكاندا بگێڕى بەئاسانى ئەتوانى بيخەمڵێنيت و ژمارەيەكت بەخەياڵدا بێت كە دڵ تەزينەو ويژدانى ئينسان لە ناخەوە ڕائەچەڵەكێنێ. لەهەر وڵاتێكدا ئەگەر نزمترين ئستانداردى ئينسانى لە ياساو ڕێساكەيدا هەبێت لەبەرامبەر جەريمەى لەم چەشنە گەورەو كارەساتبارەدا حكومەت و دارو دەستەكەى نەك لە كورسى دێنێتە خوارەوە بەڵكوا دانە بەدانە سەرانى ئەو حكومەتە دادگايى دەكات و لە قەفەسەى زيندان تونيان دەكات.

نێچيرڤان بەرزانى تازە بەخۆێدا دێتەوە ئەم قەسابيە دەبێنى كە ئەوە نزيكەى دوو دەيەيە كۆمۆنيستەكان لەدژى تێ دەكوشن و لە چەند نەبەرد و ڕووبەڕووبوونەوە دا ڕوو بەڕووى نەك تەنها تاوانبارانى ڕاستەوخۆ بەڵكو ڕوو بەڕووى هەمان دارودەستەى حكومەتەكەى نێچيرڤان بەرزانى بوونەتەوە و ئاڵاى ياساى يەكسانى ژن پياويان بەرزكرووەتەوە بەڕووى ئەم كونەپەرست و ناسێوناڵست خێڵەكيانەدا ڕاوەستاون.

ئەوەى كە نێچيرڤان بەرزانى ناچار كردووە دەم لەم مەسەلەيە بكوتيت نەچارەسەرى ئەم مەسەلەيەيە نە دانانى ياسا و ڕێسايەكە كە ئيتر كوشتنى ژنان، سوتان، و توند و تيژى و ژێر دەستەيى ژنان كۆتايى پێ بێنێ، بەڵكو بڵاو بوونەوەى هەواڵى ئەم تاوانانەو لە ڕاگەياندنى نێودەڵەتى و بەڕێ كەوتنى نارەزايەتيەكى فراوانى خەڵكە نەك تەنها لەكوردستان بەڵكو لەسەراسەرى دنيادا بەڕووى ئەم تاوانە دڕندانانە و ئەم ئابڕووچوونەى ناسێوناڵزمى كورددا لە ئاستێكى فراواندا.

نێچيرڤان بەرزانى بەهەڵبژارنى ئەو جێگەيەى كە ئەم مەسەلەيەى تيدا بخاتە ڕوو، خۆى ئەوە پێشان دەدات نەك نايەوێ مەسەلەى ژن بچێتە ئاستێكى باڵا و ببێتە يەكێك لە كێشە بنەڕەتيەكانى كۆمەڵگە بۆ چارەسەركردن، بەڵكو خۆى خستنە ڕووى كێشەى ژنان لەنێو جەمعێك لە مەلاى دژي ژن و كۆنەپەرست دا، وە تەسليم كردنى ئەم كێشەيە بۆ دەستى ئەوان بۆ ئەوەى ڕێگا چارەى بۆ بدۆزنەوە، كە ئەوان خۆيان فتوا دەرانى كوشتنى ژن و تەحقير كردن و هاندەرانى سەركوتى ژن و بێ مافكردنى ئەوانن، لە ڕاستيدا كێشەى ژنان ئەوەندەى تر دەخاتە دواوەو زوڵم لەسەر ژنان توندتر دەكاتەوە.

كێشەى ژنان خاوەنانى خۆى و ئاكتڤست و قسەكەرانى خۆى هەيە يەكەم هەنگاوێك بۆ ئەوەى ئەم كێشەيە ببێتە كێشەيەكى قابلى چارەسەر دەبێ ئەم كێشەيە بدرێتە دەستى خاوەنى كێشەكە نەك بەدەستى ئەوانەى خۆيان بەشى بەرامبەرو خولقێنەرى زوڵم لەسەرژنانن، نێچيرڤان بەرزانى بەم كارەى ئەوە پێشان دەدات كە ئەو ئامادە نيە كێشەكە لەشوێنى خۆشيدا بخاتە ڕوو چى جا بە رێگا چارە دۆزينەوە بگەڕێتەوە.

نێچرڤان بەرزانى گڵۆپي پێشەوەى هەڵكردووە بە حسابى خۆيێ بەرەو پێشەوە دەڕوات بەڵام گێڕەكەى لە بەگ داناوە. دەنا كێ هەيە نەزانى وەزعي ژن لە كوەيت و پاكستان و ئوردن و ماليزيا چۆنە؟ تا چەند مانگ پێش ئێستا لە كوەيت ژنان هەقي خۆ هەڵبژاردنيان نەبوو لە هەڵبژاردنەكانى شێخەكانى كويت دا، لە پاكستان ژن بەدەستى ئيسلاميەكانەوە حەسوديان بەژنانى كودستان دێتەوە. لەلايەك مەلا دەبێتەوە پشڕەو بۆ چارەسەرى كێشەى ژنان و لەلايەك دەوڵەتى ئيسلامى و كونەپەرست دەبێتە نمونە بۆ پێشان دانى وەزعيەتى ژنان، لەڕاستيدا ئەمەى نێچيرڤان بەرزانى دەيخاتە ڕوو، جمهورى ئيسلامى كوردستانە و تەسليم كردنى ژنانە بە ياساو رێساى ئيسلامى كە خۆى لە دەستوورە بەدناوەكەى عێراقدا بەشێوەى دەستوور جێگير كراوە.

نێچيرڤان بەرزانى ئەيەوێ خێزان و ئەفراد و ئەندامانى خێزان بكاتە سەرچاوەى كێشەكە، نەك بزووتنەوە كونەپەرستەكانى دژى ژنان وەك ناسێوناڵزمى كورد و ئيسلامى سياسى، بەم كارەش دەيەوێ خۆى لە بەرپرسيارێتى دەربازبكات و كێشەكەش وەك كێشەيەكى لاوەكى مامەڵەبكات و تەسليمى لۆمپنيزمى ئيسلامى بكات كە خۆى يەكێك لەسەرچاوە سەرەكيەكانى زوڵم لەسەر ژنان ئيسلام و دەستوورو ياسا ئيسلاميەكانن.

كێشەى ژنان كێشەيەكى سياسيە نەك توند و تيژى ئەفرادى خێزان و پێويستى بە چارەسەرى سياسي هەيە، دەوڵەتى ناسێوناڵست_ ئيسلامى _خێڵەكى ناتوانێت ئەم كێشەيە چارەسەر بكات و نايەوێت چارەسەرى بكات. بۆ چارەسەرى ئەم كێشەيە لە كويت و پاكستان و ئوردن ئەنجاش كوردستان پێويستە دەوڵەتى سكۆلار دروستت ببێ، دين لە دەوڵەت و پەروەردەو فێركردن جيابكرێتەوە دەستى مەلاو ئاخوند و قەشە لە ژيانى خەڵك ببڕێت و بنێردرێنەوە بۆ كونجى خەڵوەت و خواپەرستى. دەستوور و ياسا بەڕەسمى دان بنێت بە يەكسانى ژن و پێاودا و ژن وەك سڤيڵێكى يەكسان لە ماف دا بناسرێت، هەر زيادە ڕەوى و توندو تێژيەك و تەجاوزێك بەهەقى ژنان دەبێ وەك تاوان لەياسادا جێگير بكرێت. ئەمە لە ياساى عێراقى و دەستوورەكەى و لە تەفكورى سەرانى ناسێۆناڵزمى كورد ويەكێكيش لەوان نێچيرڤان بەرزانيدا غائبە.

ئەوان موخالفى سەرسەختى سكۆلاريزم و دەوڵەتى سكۆلارن ئەوان ئيسلام و دەستوورى ئيسلامى و حكومەتى ئيسلامى و لە باشترين حاڵەتدا حكومەتى ناسێوناڵ_ ئيسلامى ئەڵتەرناتيڤيانە.ئەمە ئەو ڕاستيە پێشان دەدات، ئەمڕۆ ئيتر سەردەمێكە بورژوازى لايەن