چاوپێكه‌وتنی ڕۆژنامه‌ی ئیسكرا له‌گه‌ڵ سه‌میر نوری سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان
ئسكرا : به‌پێی هه‌واڵه‌كان له 25 ته‌مووز ( جولای) هه‌ڵبژاردن له كوردستان به‌رپا ده‌كرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانتاران و سه‌رۆكی كوردستان. ئێوه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به گاڵته‌جاری ده‌زانن، له كاتێكدا زۆربه‌ی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان به‌شداری ده‌كه‌ن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، گاڵته‌جاری بوونی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به چی لێكده‌ده‌نه‌وه؟
سمیر نوری: ئه‌گه‌رچی هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكی په‌رله‌مانی له‌توانایدا نییه ئیراده‌ی واقعی خه‌ڵك بخاته گه‌ڕو هه‌میشه بورژوازی بۆ شه‌رعیه‌ت دان به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆی هه‌وڵ ده‌دات به شكڵیك ده‌نگی خه‌ڵك بخایه پشتی خۆی، به‌لام ده‌نگ دان له كوردستانی عێراق هه‌تا له‌و بنه‌مایانه‌ش بێ به‌رییه كه بورژوازی له مێژووی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیدا پیاده‌ی ده‌كات به‌درێژای ده‌سه‌ڵاتداری بورژوازی َ. بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌كانی خۆمان ڕوون بكه‌ینه‌وه پێویسته په‌نجه دابنێین له‌سه‌ر چه‌ند خاڵی گرنگ، بۆچی ده‌ڵێین ئه‌مه گاڵته جاڕیه.
یه‌كه‌م ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌سه‌ری هاوڵاتی بوونی یه‌كسانه‌وه به‌رپا ناكرێت و یه‌كسانی ژن و پیاو، یه‌كسانی هاولاتیان به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ره‌گه‌زو زمان و ئاین، به‌ڵكو په‌رله‌مانی كوردستان و كورسیه‌كانی دابه‌ش بوون له‌نێوان نه‌ته‌وه‌و عه‌شره‌ت و دینه جیاجیكاندا. دووه‌م كوردستان به‌شێكه له عێراق و هه‌ڵبژاردن له چوارچێوه‌ی دسه‌ڵاتی سیاسی و ده‌ستووری عێراق دا پیاده‌ده‌كرێت، كه ده‌وڵه‌تیكی قه‌ومی _ دینی _ عه‌شیره‌تی و ده‌ستوره‌كه‌شی ئیسلامی –قه‌ومییه، وپه‌رله‌مانی كوردستان به‌شێكه له‌هه‌مان سیستم و هه‌مان ڕێسا و یاسا ده‌یگرێته‌وه. سێهه‌م پێش وه‌خت هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان مه‌سه‌له‌كه‌یان ته‌واو كردووه به‌تایبه‌تی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا، به‌غه‌یری په‌نجه‌مۆركردنی خه‌ڵك و شه‌رعیه‌تدان به ده‌سه‌ڵاتیان بۆ ده‌وره‌یه‌كی تر شتێكی تری لێچاوه‌ڕوان ناكرێت .
ئیسكرا : ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له باردۆخێكی موشه‌خسدا به‌رپا ده‌كرێت، ناسێونالزمی كورد 17 ساڵی له ده‌سه‌ڵاتداری خستوه‌ته پشتی سه‌ری و ببڕو بكوژ له‌كوردستان هه‌ر خۆی بووه، گرنگی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ ناسێونالیزمی كورد له چیدا خۆی به‌رجه‌سته‌ده‌كاته‌وه؟
سمیر نوری: حزبه ناسێوناڵسته كورده‌كان له ژێر مه‌نگه‌نه‌ی ناره‌زایه‌تی و ئیعترازی خه‌ڵكدا گیریان كردوه و مێژووی 17 ساڵی ڕابردوو مێژووی تاڵان بڕۆ و ڕاوڕووتی ئه‌وان بووه‌و هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامانی كۆمه‌ڵگه هه‌بووه له كوردستان له ژیر ده‌ستی خۆیاندا كۆیان كردوه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌مه‌ندیان گه‌یشتووه ڕاده‌یه‌ك سه‌رسوڕهێنه‌ر و كۆشك ته‌لاره‌كانیان تا دێ به‌رز تر و فراوانتر ده‌بێته‌وه و هه‌ژاری و بێخانه‌و لانه‌ی و هه‌ژاری شان ده‌دا له شانی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌وان. ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان تا دێ په‌ڕه‌ده‌سێنێ و تا دێ ئه‌م قه‌ڵشته فراوانتر ده‌بێته‌وه. ئه‌مه ناسێونالیزمی كوردی توشی سه‌رلێشیواوی كردوه به‌شێكیان ده‌یانه‌وی خۆیان وه‌ك قسه‌كه‌ری خه‌ڵك پێشان بده‌ن و تا ناره‌زایه‌تیكانی خه‌ڵك بخنكێنن. تا ده‌گا به‌وه‌ی مه‌سعود به‌رزانی بڵێ " فه‌قه‌ت ئه‌وه ماوه هۆی ئه‌و خۆڵبارینه‌ی كه كوردستان داده‌گه‌رێ بخه‌نه ئه‌ستۆی ئێمه" وه‌ك بڵێی ئه‌وان مه‌سئول نه‌بن له به‌رامبه‌ر كارساتی سروشتی و نالبه‌رای ئاوه‌هه‌وادا.له‌لایه‌كی تره‌وه جیگاو ڕێگایه‌ك ناسێوناڵزمی كورد و مه‌سعود به‌رزانی و تاڵه‌بانی به‌ده‌ستیان هێنابوو له سه‌رنجامی خزمه‌ته فراوانه‌كانیان كه پێشكه‌ش به ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌كانیان كرد له جه‌نگی كه‌نداوی یه‌كه‌مه‌وه چووه‌ته ژێر پرسیار‌و له‌به‌رامبه‌ر یه‌ك پارچه‌یی خاكی عێراق و به‌هێزكردنی حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌به‌غدا و پشتیوانه‌كردنی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ده‌وڵه‌تكانی ناوچه‌كه‌وه، ناسێوناڵزمی كوردی له مه‌وقعیتێكی لاوازدا ڕاگرتووه. هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وان ده‌ریچه‌ی ده‌ربازبوونیانه له‌به‌شێك له‌م كێشانه و شه‌رعیه‌تدانه پێان بۆ یه‌ك ده‌وره‌ی تر و كردنیانه به ده‌م ڕاست و قسه كه‌ری خه‌ڵكی كوردستان له هه‌ر به‌ند و به‌ستێكدا كه ده‌یانه‌وێ به‌ڕێی بخه‌ن له ئاینده‌دا. ئه‌مه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به دڵی ئه‌وان ته‌واو ببێ و ریزبه‌ستنێكی چینایه‌تی و پۆلاریزاسیونێكی به‌هێز تر و ڕۆشنتر به دواخۆیدا نه‌هێنی!
ئیسكرا: خه‌ڵكی كوردستان بۆ دوو ده‌یه ده‌چێت له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتی ناسێونالیزمی كورد دا به گشتی و یه‌كیتی وپارتی به‌تایبه‌تی ده‌ست و په‌نجه نه‌رم ده‌كه‌ن، ناكۆكیه‌كانی خه‌ڵك له گه‌ڵا ده‌سه‌ڵاتدارانی بۆرژوازی كوردا له هه‌موو سه‌رده‌مێ زیاتر ڕۆشن بووه‌ته‌وه و چووه‌ته قۆناغی ڕووبه‌ڕوو بووونه‌وه‌وه. له‌م نێوه‌دا له ریزه‌كانی ناسێونالیزمی كوردا ئۆپۆزسیونێ هاتوه‌ته ده‌ره‌وه له ژێر ناونیشانی گۆڕان و ڕیفۆرمدا خۆی پێشان داوه، ئه‌م ئۆپۆزسیونه چه‌نده نزیكایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی خه‌ڵكدا؟
سمیر نوری : ئه‌وانه‌ی ئه‌م شیعاره بریقداره به‌رز ده‌كه‌نه‌وه خۆیان هه‌تا ئه‌مڕۆش به‌شێك بوون له هه‌رچی نه‌هامه‌تی و بیچاره‌یی خه‌ڵكی كوردستان و نه‌دوێنی شتیكی جیاوازیان وتووه له‌وانه‌ی له‌سه‌ر كارن و نه ئیستاش هیچ پلاتفوۆرمێكی جیاوازیان له تاڵه‌بانی و به‌رزانی خستووه‌ته ڕوو. ئه‌مانه ڕابه‌رانی ده‌رجه دووه‌می ناسێونالیزمی كوردن ده‌یانه‌وی به وه‌رقه‌ی گوڕان و چاكسازیه‌وه بێنه ناو گۆڕه‌پانی ململانێی سیاسیه‌وه كه یه‌ك خواستی خه‌ڵكیان به‌رزنه‌كردوه‌ته‌وه و له‌هیچ بڕگه‌یكی ژیانی خه‌ڵكی كوردستاندا ئاماد نیین بۆ یه‌ك چركه له ساده‌ترین خواستی خه‌ڵك دیفاع بكه‌ن." گۆڕان" كه شیعاری باراك ئۆباما بوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا به دوای شكستی نیوكۆنزه‌رڤه‌تیڤه‌كاندا، ئێستا بووه به مۆد، كه‌م نین ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌راسه‌ری دنیادا ئه‌یانه‌وێ خۆیان به‌م شعاره‌دا هه‌ڵواسن. ئه‌م شیعاره‌و خاوه‌ن شیعاره‌كه‌ش له ئه‌مریكا ڕیاكاری و درۆزنی هه‌ر زوو كه‌وته ده‌شت، له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری باراك ئۆبامادا 787 ملیار دۆلاری له گیرفانی ئه‌وانی تاكس(زه‌ریبه) ده‌ده‌ن ده‌ركرد و خستیه گیرفانی دزان و قوماربازانی واڵستریته‌وه، ئه‌بێ سیاسیه قه‌زمه‌كانی كوردستان له چه‌شنی نه‌وشیروان مسته‌فا چی گۆڕانێك بۆ خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێنین؟كوردستان له‌به‌رده‌م گوڕاندایه و خه‌ڵك پیویستی به‌گوڕانی زۆر جدی هه‌یه ، ئه‌م گوڕانه‌ش نه له رێگه‌ی ده‌نگدان و ئه‌م گاڵته‌جاریه‌ی كوردستانه‌وه به‌ده‌ست دێت و نه به‌وسیله‌ی ئه‌م هێزانه. گۆڕان پیوستی به هێزی گۆرینه‌ر هه‌یه كه ئه‌ویش خۆی له كۆمۆنیسته‌كان و چینی كرێكار و ئازادیخوازان و سیكۆلارسته‌كان دا به‌رجه‌سته‌ده‌كاته‌وه.
ئیسكرا : مه‌سعود به‌رزانی ده‌ڵی ئه‌وه ڕاست نییه كه ترسی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر كوردستان نه‌ماوه، هێشتا ئه‌م ترسه هه‌ر ماوه، له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌وان واته یه‌كێتی و پارتی به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن به ناوی لستی كوردستانی یه‌وه. ئایا ئه‌م ترسه ده‌ره‌كییه چۆن لێك ده‌ده‌یته‌وه كه مه‌سعود به‌رزانی باسی لێوه ده‌كات؟
سمیر نوری: هه‌میشه و له هه‌موو بارودۆخێكدا بورژوازی بۆ ئه‌وه‌ی تێڕوانینی خه‌ڵك له سه‌ر كێشه‌كانی خۆیان به لارێ‌دا ببات خه‌تری ده‌ره‌كی وه‌ك دێوه‌زمه ڕاده‌گرێت ئه‌وانه‌ی به‌رزانی پێان ده‌ڵێ ترسی ده‌ره‌كی هاوپه‌مانه‌كانی به‌رزانی و تاڵه‌بانین و هاوپه‌مانێتی چوارقۆڵی كه پارتی و یه‌كیتی دوو لایه‌نی ئه‌و هاوپه‌یمانیتیه بوون و بۆچی وه‌ك دۆستی خه‌ڵك پێشانیان دان و هه‌ر ئه‌وان نه‌بوون چوونه پشتی ئه‌مانه هه‌ر ئه‌وانه نین ئیستا به‌یه‌كه‌وه حكومه‌ت ده‌كه‌ن؟مه‌سعود به‌رزانی رۆژ نیییه له دژی مالكی قسه‌نه‌كات و ئه‌مه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و فشارانه‌یه كه مالكی خستوه‌یه‌ته سه‌ریان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌ست پێیان و به‌خشینی جیگا و رێگای شیاوی خۆیان، كیشه‌ی ئه‌وان و مالكی كێشه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نییه.هاوپه‌یمانێتی پارتی و یه‌كێتی و ستراتیژی هاوبه‌شیان له‌به‌رامبه‌ر ترسی ده‌ره‌كی دا نییه، ئه‌وان له‌به‌رمبه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا ریزه‌كانیان رێكده‌خه‌ن، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له‌و گاڵته جاڕیه‌یش كه به‌ڕێیان خستووه فرسه‌ت نه‌ده‌ن خه‌ڵكی كوردستان ڕێگای هه‌ناسه‌دانیان هه‌بێ ده‌یانه‌وێ هه‌موو شتێ له ژێر ده‌ستی خۆیان دا قۆرخ بكه‌ن.
ئیسكرا : ئایا له‌به‌رژوه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان دا نییه نوێنه‌ره واقعیكانی خۆیان بنێرنه ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه، ئێوه وه‌ك حزب ئه‌گه‌ر به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن ناتوانن هاوسه‌نگی هێز له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بگۆڕن؟ یا ئه‌وه‌تا ئێوه به‌هیچ جۆری به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ناكه‌ن؟
سمیر نوری: ئێمه حزبێكی په‌رله‌مانی نین، پێمان وانیه په‌رله‌مان ئه‌و شوێنه بێت خه‌ڵك بتوانێت له ڕێگایه‌وه بتوانن چارنوسی سیاسی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئاڵوگۆڕ پێبده‌ن، په‌رله‌مان شوێنێكه بۆ ده‌ستاو ده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان هێزه بورژوازیه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌كان، واته له نێوان نوینه‌رانی سیاسی چینی بۆرژوازیدا، ده‌یان یاسا‌و ده‌ستوور و ئورگانیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌توانی ده‌ست له موقه‌داساتی بورژوازی بدات و له ته‌نگانه‌دا به‌گه‌ڕیان ده‌خه‌ن و له ئه‌گه‌ری هه‌ر خه‌ته‌ریك دووری ده‌خه‌نه‌وه.به‌ڵام هه‌ڵویستی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌سه‌ر ئه‌م تێڕوانینه‌وه سه‌رچاوه ناگرێ، ئێمه پێمان وایه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه درێژه دانه به‌سینارێویكی خه‌ته‌رناك كه ئه‌وه بۆ دوو ده‌یه‌یه كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق و كوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕێ. به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه خۆ خزاندنه ناو پرۆسه‌یه‌كه‌وه‌یه كه له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا هه‌ویه‌ی ئینسانیت له ده‌ست ده‌چێت، حزبی شیوعی عێراق له سه‌ر كورسیه‌كانی شیعه له به‌غدا دانشتوون. تۆ ناتوانی به‌شداری پرۆسه‌یه‌ك بكه‌یت كه پێش وه‌خت بریاری قه‌ومی بوون یا دینی بوون و عه‌شیره‌تی بوونت له ناو چه‌وان بده‌ن. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له ستاندرده‌كانی هاوڵاتی بوونی یه‌كسان داته‌كێنراوه، تۆ نه‌ك هاوڵاتی به‌ڵكو وه‌ك نۆینه‌ری قه‌وم و قه‌بیل و دین و عه‌شیره‌ت واردی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌بیت، بۆیه نه‌ك ناتوانی هاوسه‌نگی هێز به قازانجی چینی كرێكار بگۆڕی به‌ڵكو خۆت ده‌بیت به‌بشێك له‌و واقعیته تاڵ و قێزه‌ونه.ئێمه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌زانین بۆرژوازی ته‌حه‌مولی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چه‌پ و سۆشیالسته‌كان ناكات ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردندا خه‌ڵك ده‌نگیان بۆ بده‌ن به‌ڵام دڵنیاین ئه‌گه‌ر ستاندارده یه‌كسانخوازه‌كان فه‌راهه‌م بێت و هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد به‌رپا بێت كه ئیمكاناتی بۆ هه‌موو لایه‌ك وه‌ك یه‌ك فه‌راهه‌م بێت كۆمۆنیسته‌كان له هه‌موو هیزه بۆرژوازیه‌كان شانسیان زیاتره هه‌ڵبژاردن ببه‌نه‌وه.