هستریا نه‌تان گری، رووی ڕه‌شی کارنامه‌ی ناسێوناڵزمی کورد به‌ هات هاوار سپی ناکرێ!!

له‌ وه‌ڵام به‌ مودیریه‌تی سایتی بروسکه‌ دا!!

 

سه‌میر نوری

 

له‌ دێرێکدا که‌ حه‌مید ته‌قوایی ڕابه‌ری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران که‌ ئیشاره‌ت به‌ سینارێوی ڕه‌ش ده‌کات له‌ عێراقدا، ده‌ڵی "سونیه‌کان شیعه‌کان ده‌کوژن ، شیعه‌کانیش سونه‌کان ، کورده‌کانیش ئاوانی تر" سایتی بروسکه‌ په‌تی ته‌حه‌مولی ده‌پچڕێ و هستریا ده‌یگرێ ده‌که‌وێته‌ هات هاوار وجنێو فرۆشی.

به‌ڵام بۆ هه‌رکه‌سێ یه‌ک چرکه‌ به‌ ئه‌زاعی عێراقدا بڕوانی ده‌زانێ که‌ ناسیۆناڵزمی کورد یاریکه‌رێکی سه‌ره‌کی سینارێۆیی ره‌ش و جه‌هنمێکه‌ که‌ ئه‌مڕۆ له‌ عراقدا دروست کراوه‌. هه‌ر له‌دابه‌شکردنی پۆسته‌کانی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بگره‌ تا هه‌ر هه‌نگاوێکی سیاسی له‌سه‌ر ئاستی عراقدا ده‌نرێت ئه‌مان شه‌ریکیکی سه‌ره‌کین. وه‌ ناسێوناڵزمی کورد هه‌روه‌ک بزووتنه‌وه‌ کۆنه‌په‌رست و دژی خه‌ڵکیاکانی وه‌ک بزووتنه‌وه‌ ئسلامیه‌کان چی شیعه‌ وه‌ چی سونی و ‌هه‌روه‌ها ناسێۆناڵزمی عه‌ره‌ب تا بینا قاقایان خوێنی خه‌ڵکی عێراقه‌، ده‌یان جه‌ریمه‌ی گه‌و‌ره‌یان به‌ هه‌قی خه‌ڵکی عراق ئانجام داوه‌.

ئه‌م به‌رێزانه‌ ده‌یانه‌وی فاکت بهێنینه‌وه‌ و بیسه‌ڵمێنین که‌ ناسێناڵزمی کورد خه‌ڵک کوژه‌ یان نا ، وه‌ک بڵێی ناسێوناڵزمی کورد جه‌نگی ناوخوی ئه‌نجام نه‌دابی و سه‌دان لاوی کوردستانی نه‌کردبێته‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌کانیان و پاوانخوازیان ، سه‌دان دیلی جه‌نگی تێکه‌ڵی خاک و خۆڵ نه‌کردبێ و هه‌زارانی ئاواره‌ نه‌کردبێ، یان ده‌یانه‌وی به‌بیریان بهێننه‌وه‌ که‌ له‌ 18 ته‌مموزی 1991دا به‌چی شه‌کڵێکی دڕندانه‌ 60 سه‌ربازی عه‌ره‌ب زمانی دیلیان ‌به‌ پارچه‌ بلۆک و نوکی قه‌مه‌ سک هه‌ڵدڕی ، ئه‌گه‌ر مدیریه‌تی سایتی بروسکه‌ بڕوا ناکات بڕوات ئه‌رشیفی رادێۆ بی بی سی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ هه‌ڵبداته‌وه‌.

که‌س هه‌یه‌ له‌ کوردستان کارنامه‌ی ڕه‌شی ناسێۆناڵزمی کوردی له‌به‌رامبه‌ر کۆمۆنیسته‌کان و شیوعیه‌کان نه‌زانی، نه‌زانی چی قه‌تڵ وعامێکیان له‌ قڕناقاو پشتاشان له‌دژی حزبی شیوعی ئه‌نجامدا،و له‌ ناوشاری سلێمانیدا له‌ به‌رامبه‌ر کۆمۆنیزمی کرێکاریدا چیان کرد، یان ده‌تانه‌وێ ئاماری کوشتنی ئه‌و چه‌ند هه‌زار ژنه‌تان وه‌بیر بخه‌ینه‌وه‌ که‌ له‌ کوردستان له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناسێۆناڵزمی کوردا ئه‌نجام دراون و ده‌درێن. یان کوشتنی رابه‌رانی خه‌ڵکی وه‌ک به‌کر عه‌لی و نه‌زیر عومه‌ر و ره‌ووف کامل و...کێ و کێتان  وه‌بیر بێنینه‌وه‌؟

ناسێناڵزمی کورد که‌سیان نه‌کوشتوه‌ !!؟؟ ئه‌ی ساڵی پارتان بیر چوو له‌به‌رامبه‌ر ناره‌زایه‌تیه‌ به‌رحه‌قه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کانی کوردستاندا چی تاوانیان ئه‌نجام دا، کرێکارانی کارگه‌ی چیمه‌نتۆیان خه‌ڵتانی خوێن نه‌کرد!؟ ته‌قه‌یان له‌ خه‌ڵکی ره‌حیماوا نه‌کرد دوو که‌سیان نه‌کوشت لاوێکیان له‌ گه‌رمیان نه‌کوشت ؟ 200 که‌سیان له‌زیندان توند نه‌کرد؟؟ یا به‌رێزان ئیحسساتی ناسکی ناسێۆناڵستیتان ئه‌مانه‌ی پێ که‌مه‌!!

له‌به‌رامبه‌ر ناسێۆناڵزمی عه‌ره‌ب و ئیسلامیه‌ ره‌نگاو ڕه‌نگه‌کان و تورانیه‌کانیشدا له‌شاره‌کانی که‌رکوک و موسڵ و شاره‌ بچوکه‌ کان که‌ هێڵی ته‌ماسه‌ هه‌میشه‌ ئه‌گه‌ری شه‌ڕ و کوشتار مۆته‌که‌یه‌که‌ خه‌ڵکی هه‌راسان کردووه‌ ، راسته‌ تا ئێستا به‌ هه‌زارانیان له‌یه‌ک نه‌کوشتوه‌ ، به‌ڵام شه‌رێکی ڕانه‌گه‌ینراو به‌رده‌وام له‌ ئارادایه‌ ده‌توانی قوربانیه‌کانی بژمێری، کوشتنی چه‌ندان مودیرو کاربه‌ده‌ستی کورد له‌ که‌رکوک ، کوشتنی ملا کان ( ملا یاسین و مه‌لا ئه‌یاد) کوشتنی پیاوێکی شوتی فرۆش عه‌ره‌ب زمان له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانی یه‌کێتیه‌وه‌ له‌ گه‌ره‌کی شۆرجه‌ ... و ده‌یان پێکدادانی وردو درشتی تر که‌ به‌به‌رده‌وامی خۆراکی جه‌نگی قه‌ومی و تایفین و هه‌مێشه‌ دمارگرژی کۆێری قه‌ومی و دژمنایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌گه‌شێنێته‌وه‌ و به‌نزینی پێدا ده‌کا ‌.

ناسێوناڵزمی کورد لایه‌نێکی سه‌ره‌کی سینارێوی ڕه‌شه‌ له‌ عێراقدا ، له‌ جه‌نگی فه‌لوجه‌دا که‌ زیاتر له‌ 5000که‌سی ئه‌و شاره‌ی نوقمی خاک کردو 250000که‌سی ئاوا‌ره‌ کرد، زۆربه‌ی ته‌له‌فزیونه‌کان ڕایان گه‌یاند که‌ چه‌کداره‌ کورده‌کان به‌شداریان کرد ، وا ئێستاش نێچیرڤان به‌رزانی ده‌یه‌وی هێزی سه‌ربازی کورد به‌ره‌و ناوه‌راست و با‌شور بنێری .

من ئه‌زانم سایتی بروسکه‌ ئه‌م حه‌قیقه‌تانه‌ هه‌مووی ئه‌زانێ ، به‌ڵام وه‌ک نه‌عامه‌  پێێ وایه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ری ناسێۆناڵزمی کوردی له‌ خۆڵدا شارده‌وه‌ ئه‌وه‌ که‌س گه‌ڵ و قه‌مچاغی جوانی نابینی. گه‌ڵ و قه‌مچاغ و کارنامه‌ی ناسیوناڵزمی کورد ئه‌وه‌نده‌ پیس و خویناویه‌ ده‌می هه‌ر منداڵێکی کوردستان بکه‌یته‌وه‌ ئه‌مڕۆ زۆر ساده‌ ئه‌و قسانه‌ به‌ سه‌رۆکه‌کان و کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێت ، جا ئیتر بیرێ له‌ حاڵی خۆتان بکه‌نه‌وه‌ و فێ( هستریا) نه‌تان گری !

 

سه‌میر نوری

1\1\2007