وەلام بە سەڵام مارف

سەلام مارف : مانتانگرت ده‌ستان خۆش، گه‌رچی پرسیارێكی ژه‌هراویشه‌: ئه‌ی دوای ئه‌وه‌ چی؟

 

·         سەلام هاوڕێیان، ئەو پرسیارەی سەلام وروژاندویەتی، پرسیارێکی مەعقولە ، بەڵام واقعێک وا هەیە ئەویش دیاردەی مانگرتنە، خەڵک بۆچی مانی گرتوە ، خەڵک بۆ موچە مانیگرتوە، ئەوەی لە مێشکی من و دەیان ئینسانی سۆشیالستدا هەیە یا ئەوەی ئەم مانگرتنانە گەشە دەکات دەبیتە شتێکی تر مەبەستم ڕاپەڕین و شۆڕش ئەوە مەسەلەیەکی ترەو و پێم وایە پرسیارەکەی هاوڕێ سەلام لەسەر ئەمەیانە دەنا مانگرتن ڕۆشنە وئەم مانگرتنەش داواکاریەکەی خۆی بەدەنگی بەرز ڕاگەیاندوە و ئەمش پاڕانەوە نیە بەڵکو یەک شێوەی خەباتی فراوان و مۆدرێن و ڕوو لەپێشە، سونەتێکی خەباتکارانەی چینی کرێکارە. من بە دوای سەرکەوتنی ئەم مانگرتنانەوەم دەمەوێ کرێکاران و فەرمانبەرانی کوردستان لەم نەبەردەدا سەرکەون، بزووتنەوەی سۆشیالسی مەبستم سۆشیالیزمێکی کۆمەڵایەتیە نەک فرقەیی لە مەتنی ئەم باروو دۆخەدا گەشە دەکات و بەرەو پێش دەچێت. بۆیە من پێم وایە ئەگەر ئێمە سۆشیالستەکانی کوردستان دەمانەوێ کارێک بکەین لەیەکەم هەنگاودا سەرخستنی ئەم مانگرتنانەیە، هەتا ئەگەر نیوەی داواکاریەکانیش بەدەست بێت هەر سەرکەوتنە. لێرەدا دەسکەوتەکانی چینی کرێکار وخەلكی کوردستان ئەمانە دەبن. ١- خەڵکی بە پراکتیک تێ دەگات بە خەبات " مانگرتن" نەبێت مافەکانی ناتوانی بەدەست بهێنی. ٢- دەسەڵات بۆرژوازی ڕسواتر دەبێت و پۆلاریزاسیونێکی تازە لە کۆمەڵگەدا ڕوونتر دەبێتەوە لەنێوان زۆرایەتی خەڵک و دەسەڵاتی کوردیدا،٣- لە درێژە ئەم خەباتەدا دەیان ڕابەرو چالاکەوان دێنە مەیدان و دەیان تۆر کۆڕو کۆمەڵ و ڕێکخراو و نیوە ڕیکخراو دێنە ئاراوە. ٤- مانگرتن کە یەک وەسیلەی خەباتی چینایەتیە دەبێتە یەک ئامرازی کاراو مانادار لە نێو خەڵکدا. ٤- چەند لوقمە نان لە قور گورگ دەردەکرێ و دێتە سەر سفرەی کرێکاران و فەرمانبەران. بۆیە من بە هەموو توانامەوە پشتیوانی لەم مانگرتنانە دەکەم پێویستە هەر ئینسانیکی وشیار وئاگا بێتە ناو مەیدانی تێکۆشانی جدی ئەنجام بدات، تیوری لەنێو ئەم وەزعەدا مانی هەیە. ئەگەر پرسیارەکە هێزی سۆشیالستی ڕیکخراو بەرچاو ڕۆشنە بەڕەئی من کەس دەستی نەخستوەتە بەردەستمان فەرموو کۆمۆنستەکان با یەکبگرین نەک لەدەوری مانگرتنێکی دیاری کراو بەڵکو لەدەوری پلاتفۆرمێکی سیاسی سۆشیالستی کە وەڵامدەورەوە بێت بۆ ئەم باردۆخە ئەو بۆشایەی کە هەموو دەرکمان پێ کردوە وەڵامی بدەینەوە. ئەم کەم کوڕیە نەکەین بەبەهانە بۆ ئەوەی مانگرتنی سەرتاسەری خەڵکی کوردستان بێ بەش بکەین لە پشتیونەی شێلگیرانە. ئێمە وەزیفەمانە هەوڵبدەین کرێکاران و فەرمانبەران بۆ رێکخراو بوون بانگەواز بکەین شێوەیەک لە رێکخراو بوون لە شوێن کارو ژیان دابمەزرێ کە بتوانی ئیدارەی ئموری ڕۆژانەی خۆی بکات ئەمە خۆی پراکتیک کردنی دەسەڵات و بەڕیوە بردنە لەلایەن خەڵکەوە، ئیتر ئەوە شورایە، کۆمیتەکانی بەڕیوەبردنە، یان هەرشکڵێک کە لە خوارەوە و لەنێو خەڵکدا لە کۆبونەوەی گشتیدا هەڵ ببژێری.

سمیر نوری