((هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له نووسراوه‌کانی مه‌نسوور حیکمه‌ت))
که‌وته بازاڕه‌وه
کتێبی (هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له نووسراوه‌کانی مه‌نسوور حیکمه‌ت)، که نزیک به ته‌واوی ئه‌و نووسراوانه‌ی مه‌نسوور حیکمه‌ت که کراون به کوردی له خۆ ده‌گرێ، له دووتوێی کتێبێکی دووبه‌رگیی قه‌واره گه‌وره‌ی 1200 لاپه‌ڕه له چاپخانه‌ی (ڕه‌نج) له سلێمانی به چاپ گه‌یه‌نرا و که‌وته بازاره‌وه.
مه‌نسوور حیکمه‌ت (ژووبین ڕازانی)، بیرمه‌ند و تێئۆریسینی به‌رجه‌سته‌ی مارکسیست و ڕابه‌ری بزووتنه‌وه و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بوو. ژووبین ڕازانی له حوزه‌یرانی ساڵی 1951 له شاری تاران له‌دایک بووه و له 4ی ته‌مووزی ساڵی 2002 له ئینگلته‌را به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه کۆچی دوایی کردووه.
ئه‌م نووسراوانه له لایه‌ن "سالار ڕه‌شید"ه‌وه به‌چاپ گه‌یه‌نراوه.