ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامدانی چالاکیه‌کانی 8ی مارس له شاره‌کانی
به‌غدا ، که‌رکوک ، له‌نده‌ن ، کۆڵن ، تۆرنتۆ
به‌غدا_ عێراق
له رۆژی 8 ی مارس له گۆره‌پانی فیردۆس له ناوه‌راستی شاری به‌غدا، رێکخستنی به‌غدای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق هه‌ستا به ئه‌نجامدانی مه‌راسیـمێك له به‌رچاوی هه‌زاران که‌س له خه‌ڵکی شاری به‌غداو به ئاماده بوونی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب و ده‌یان که‌س له خه‌لکی یه‌کسانی خواز و هه‌روه‌ها چه‌ندین که‌ناڵی ئاسمانی و ته‌لفزیۆنی ئاماده بوون وێنه‌ی مه‌راسیمه‌که‌یان گرت و چه‌ندین چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ل هه‌لسوراواندا ئه‌نجام دا .له ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ ژماره‌یه‌ک له‌و که‌نالانه مه‌راسیمه‌کایان په‌خش کرده‌وه .له‌م مه‌راسیمه‌دا هه‌ر یه‌ک له عه‌باس کامیل به‌رپرسی رێكخستنی به‌غداو ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب و خه‌مایل مجید ووته‌یان به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشکه‌ش کرد ، هه‌روه‌ها له‌م مه‌راسیمه‌دا به‌یاننامه‌و پۆسته‌ری حیزب بڵاو کرایه‌وه ، به‌شدار بووان شیعاره‌کانی حیزبیان به‌هۆی بڵندگۆوه ده‌ووته‌وه وه‌ک شیعاری : یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ ژنان له‌گه‌ڵ پیاوان ، بژی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان ، بژی ئازادی یه‌کسانی حکومه‌تی کرێکاری ، بژی سۆشیالیزم . وه چوار ده‌وری مه‌راسیمه‌که به لافیته‌و شیعاره‌کانی حیزب رازابوه‌وه .
که‌رکوک _ عێراق
رۆژی 7 مارس تیمه‌کانی سه‌ر به رێکسختنی که‌رکوکی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق 400 پۆسته‌رو به‌یاننامه‌ی حیزبیان به بۆنه‌ی رۆژی 8ی مارسه‌وه له شوێنه قه‌له‌بالخه‌کانی شاری که‌رکوک بڵاو کردوه وه‌یا به دیواره‌کاندا هه‌ڵیانواسین له گه‌ڵ 6 لافیته که شیعاره سه‌ره‌کیه‌کان حیزبیان له سه‌ر بوو ، به‌یانامه‌کان و شعاره‌کان جێگای پێشوازی گه‌رمی خه‌ڵکی شاری که‌رکوک بوون . ئه‌و شوێنانه‌ی مه‌یدانی ئه‌م چالاکیانه بوون بریتی بوون له : سوق مرکزی ، جاده‌ی جمهوری ، نه‌خۆشخانه‌ی جمهوری ،رێگای به‌غدا ، عه‌ره‌فه ،مه‌نتیقه‌ی تسعین ، قه‌ڵا ،جسر الرابع ،کتیبخانه‌ی گشتی . به هۆی گرفتی هونه‌ریه‌وه نه‌توانرا وێنه‌کان دابنرێ له‌م راگه‌یاندنه‌دا .
کۆڵن _ ئه‌لمانیا
کۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق له شاری کۆڵن له ئێواره‌ی رۆژی 8ی مارس مه‌راسیـمێیکی شکۆداریان له یه‌کێ هۆڵه‌کانی ئه‌و شاره‌دا ساز کرد به ئاماده‌بونی نزیکه‌ی 60 که‌س له ژنان و پیاوانی ئازادیخواز . چوار دیواری هۆڵه‌که رازێنرابووه وه شعاره‌کانی حیزبی پێدا هه‌ڵواسرابوو وه‌ک شیعاری بژی ئازادی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ ژنان له گه‌ڵ پیاوان ، نا بۆ یاسای کۆنه‌په‌رستی باری که‌سیتی له کوردستان ، بژی 8 مارس ، بژی سۆشیالیزم ...هتد . ستاری چیمه‌نتۆ مه‌سولی کۆمیته‌ی ئه‌لمانیای حیزب ووته‌ی مه‌راسیمی پێشکه‌ش کرد ،پاشان گوڵی سوور دابه‌ش کرا به سه‌ر به‌شدار بوواندا وه‌ک ره‌مزی پیرۆزی رۆژی 8ی مارس ، ئه‌نجا به‌رنامه‌ی مه‌راسیم به‌رده‌وامی پێ درا تا دوای نیوه‌شه‌و به ئاهه‌نگی هه‌ڵپه‌رکی و مۆسیقا و دانس وه به شورو شه‌وقه‌وه مه‌راسیم کۆتایی هات .
له‌نده‌ن _ به‌ریتانیا
سه‌رله به‌یانی رۆژی 7 مارس تیــمێک له ئه‌ندام ودۆستان ولایه‌نگرانی رێکخراوی رزگاری ژن له عێراق به سه‌رپه‌رشتی سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د به‌شداری ڕێپێوانیکیان کرد که به‌بۆنه‌ی 8 مارس و ناره‌زایه‌تی له دژی یاسای شه‌ریعه به‌رێ خرابوو وه نزیکه‌ی 600 که‌س به‌شداریان تێدا کرد ، له ئێواره‌ی هه‌مان رۆژدا سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د وه‌ک به‌رپرسی که‌مپینی جیهانی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای باری که‌سێتی له کوردستان و نوێنه‌ری رێکخراوی رزگاری ژن له عێراق وه له سه‌ر بانگێشتی ژماره‌یه‌ک له رێکخراوه رادیکاله‌کانی ژنانی به‌ریتانیا به‌شداری له‌و زنجیره کۆر و سیمیناره‌دا کرد که‌به ناوی یاسای شه‌ریعه ،ئیسلامی سیاسی ، مافه‌کانی ژنان ئه‌نجام دران .وه چه‌ندین که‌سایه‌تی به ناوبانگی هه‌ڵسوراوی بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانی خوازی ژنان به‌شداریان کرد به پێشکه‌ش کردنی ووته‌ی خۆیان له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته. بابه‌ته‌که‌ی سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د له سه‌ر بارۆخی ئه‌مرۆی ژنانی عیراق و کوردستان بوو به تایبه‌ت له سه‌ر کوشتنی ناموسی ژنان و یاسا ی کۆپه‌رستانه‌ی باری که‌سێتی له کوردستان وه باسه‌که‌ی جێگای پێشوازیه‌کی گه‌رمی ئاماده‌بووان بوو. هه‌ر بۆیه له پاش ته‌واو کردنی باسه‌که‌ی له لایه‌ن ( پرۆژه‌ی رێکخراوی ژنانی کورد له له‌نده‌ن ) بانگێشت کرا بۆ به‌شداربوون له مه‌راسیمه‌که‌ی ئه‌واندا بۆ پێشکه‌ش کردنی ووته که بریار بوو رۆژی 8 مارس ئه‌نجام بدرێ به‌ڵام سه‌رگول ئه‌حمه‌د له به‌ر نه‌بوونی کات به داخه‌وه نه‌یتوانی به‌شداریان بکات. رۆژی دواتر سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د له سه‌ر بانگێشتی رێکخراوی ژنانی کورد له‌شاری (پۆرت سمۆث) به‌شداری کرد به ووته‌یه‌ک له مه‌راسیمێکدا که به‌بۆنه‌ی 8 ی مارس رۆژ جیهانی ژنان ساز کرابوو .
تۆرنتۆ _ که‌نه‌دا
رۆژی 7 مارس ئه‌ندامانی حیزبی کۆمۆنیستی کریكاری چه‌پی عێراق سه‌ر به رێکخستنی که‌نه‌دا و هه‌لسوراوانی رێکخراوی رزگاری ژنان له عێراق و رێکخراوی به‌رگری له سکیولاریزم به‌شداری ئه‌و رێپێوانه‌یان کرد که بزووتنه‌وه‌ی ژنان و خه‌لکی ئازادیخوازی ئه‌و شاره رێکیان خستبوو به‌بۆنه‌ی 8 مارسه‌وه به هه‌لگرتنی لافته‌و ووتنه‌وه‌ی شعاره‌کان ،رێپێوان له به‌رده‌م بنکه‌ی خوێندکارانی زانکۆ له 252 جاده‌ی بلوور کۆتایی هات . له‌وێدا مێزیک که ناو‌و وێنه‌ی ژماره‌یه‌ک له قوربانیانی ناموسی ژنانی کوردستان و رابه‌رانی رێکخراوی رزگاری ژن و پۆسته‌ری 8 مارس وچه‌ندین شیعار و نامه‌ی ئێمزا کۆکردنه‌وه له دژی یاسای باری که‌سیتی له کوردستان له لایه‌ن مریه‌م جه‌میل ئه‌ندامی رێکخراو رزگاری ژن دانرابوو ، مریه‌م جه‌میل له سه‌ر ئه‌م باردۆخی ژنان له عێراق کوردستان بۆ ئاماده بووان ده‌دوا سه‌دان ئیمزای له دژی یاسای کۆپه‌رستانه‌ی کوردستان کۆکرده‌وه .
له رۆژی 14 ی مارس هه‌ر به بۆنه‌ی رۆژ جیهانی ژنه‌وه عصام شوکری وه‌ک به‌رپرسی رێکخراوی به‌رگری له سکیولاریزم به‌شداری له‌و پانێڵه‌دا کرد که به ناوی یاسکانی شه‌ریعه ، ئیسلامی سیاسی ، مافه‌کانی ژنان له لایه‌ن ژماره‌یک له که‌سایه‌تی سیاسی و هه‌لسوراوانی بواری مافه‌کانی ژنان به رێوه برا.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
20 مارس 2009