کوژرانی قاسم سلێمانی تیرۆرست سەرنجامی بۆمبارانی ئەمریکا!!
قاسم سلێمانی و کۆمەڵێک لە ڕابەرانی میلیشیاکانی
سەر بەجمهوری ئیسلامی ئێران یەکسەر دوای گەیشتنیان بە فرۆکەخانەی بەغدا بە هۆی
بۆمبارانی کاروانەکەیانەوە لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمەریکاوە کوژران.هەواڵی کوشتنی
سلێمانی و ئەبو موهندس و چەند ڕابەرێکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دڵخۆشی خستە دڵی
جەماوەری عێراقەوە، بەو بۆنەیەوە لە گۆڕەپانی تەحریر مەراسیمی خۆشی گێڕرا بەبۆنەی
تیاچونی ئەم بکژەوە.
سلێمانی نوێنەرایەتی سەری ڕمی جمهوری ئیسلامی
ئێرانی دەکرد و ئەو دەسەڵاتداری ڕاستەقینە و پلاندانەری هەموو چالاکیەکانی میلیشیا
ئیسلامیە تایەفیە عێراقیەکان وحکومەتی عێراقی بوو دژ بە جەماوەرو بە تایبەت دوای
گڵپە سەندنی شۆڕشی ئکتۆبەر لە مانگی تشرینی دووەم ٢٠١٩
تا ساتی کوشتنەکەی. هەواڵەکان دەگێرنەوە دەربارەی ڕابەرایەتی سلێمانی لە
سەرکوتکردنی ڕاپەڕینی شۆڕشگێرکان و بەڕیوە بردنی ژوری ئۆپراسیونە تاوانکارەکان بۆ
کوشتنی چالاکەوانەکانی ژنان و پیاوان و ونکردنیان وئەشکەنجەدانیان و بەکاربردنی
پیسترین شێوەکانی سەرکوتی دڕندانە.
کوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهندسی
تیرۆرست و چەند ڕابەرێکی تری میلیشیاکان بە دوای هەڵکشانی گرژیەکانی میلیشیاکانی
ئێران لە عێراق و ئەمریکادا هات دوای ئەوەی حزب الله سەر بە قاسم سلێمانی
کۆنتراکتەرێکی ئەمەریکاییان کوشت کە لە یەکێک لە بنکەکانی ئەمەریکادا کاری دەکرد لە
کەرکوک کە بوە هۆی بۆمبارانی شوێنەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لەلایەن ئەمریکاوە
کە بوە هۆی کوشتنی چەند ڕابەرێکی حەشدی شەعبی.
سەرنجامی ئۆپەراسیون و کوشتنی یەکتر کۆمەڵێک لە بەکرێگیراوانی ئێران هەستان
بە دەربڕینی ناڕەزایەتی لەبەردەم سەفارەتی ئەمەریکا و چوونە ژوورەوە و شکاندنی دەر
ودیوارو ئاگربەردان لە سەفارەت لە ناوچەی سەوز. کوشتنی سلێمانی بەدوای هەڵکشانی
ڕووبەرووەکانەوە هات لە نێوان جمهوری ئیسلامی ئێران ونوێنەرایەتی میلیشیاکان و
حکومەتەکەیان و ئەمەریکا لە عێراق.
کوشتنی
قاسم سلێمانی خەبەرێکی دڵ خۆشکەر بوو بۆ جەماوەری عێراق کە رزگاریان بوو لەم
دڕندەیە کە خوێنی هەزارنی لاوی ڕژاندوە لە جوانانی کچان و کورانی شۆڕش،
لە ژێر ڕابەرایەتی ئەودا تەقە لە
خۆپێشاندەران کراو گولەباران کران و بە گازی فرمێسک ڕێژی قەست کوژ و لەلایەن
نیشانشکێنەرە ( سنایپەر)ئێرانیەکانەوە لەلایەن میلیشاکانی سلێمانیەوە تەقەیان
لێکرا. کۆتایی بە ژیانی هەزارن گەنجی
بێ چەک هێنرا و زیاتر لە ٢٠ هەزار بریندار کران و سەرباری ئەمرکردن بەکوشتنی دەیان
چالاکەوان. ئەو سومبڵی سیاسی و ئۆتۆریتەی بەرجەستەی جمهوری دڕندەی کوشتن و
ئیعدامەکان لە ئێران بوو، پشتی پێ دەبەسترا وەک گرنگترین کۆڵەکەی تیرۆرزمی جمهوری
ئیسلامی ئێران دژ بە خەڵکی عێراق.
حزبی ئێمە ڕایدەگەیەنێ نابێ خەڵک پۆلارێزە بن بە دەوری کێشمە
کێشی ئەمەریکا و جمهوری ئیسلامی ئیراندا،
جەماوەرێکی شۆڕشگیڕ کە ئارەزومەندن بۆ رزگاربوون لە باڵا دەستی و نفوزی
جمهوری ئیسلامی ئێران و بەکرێگیراوەکانیان و دارودەستەکانیان لە ڕابەرانی میلیشا
ئێسلامیەکانەوە و ئەوانەی دەسەڵاتداری عێراقن بە شێوەیەکی واقعی و دەستیان بەسەر
تواناییەکانیدا دەڕوات جەماوەرەکەی دەکوژن لە خزمەت بەرژەوەندیەکانی جمهوری ئیسلامی
ئێراندا. کوشتنی دووەم کەسایەتی جمهوری ئیسلامی ئێران، ڕابەری حەقیقی حەشدی شەعبی و
میلیشیاکان و " لایەنی سێیەم" و دارو دەستەکانی حەشدی شەعبی کۆمەک دەکات بە گۆرینی
تەوازنی هێز لە بەرژەوەندی شۆڕش و بەهێز بوونی تەحریر لەبەرمبەر ناوچەی سەوزداو
رزگاربوون لە گشت رژێم لە عێراقدا.
بەم
بۆنەیەوە حزبی ئێمە جەماوەری شۆڕشگێڕ بانگەواز دەکات بەتەواوەتی دوور بکەونەوە لە
کێشمە کێشی نێوان ئەمەریکا و ئێران و درێژە بە شۆڕشە ئازادیخوازانەو ئینسانیەکەیان
بدەن دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەکێک لە ترسناکترین کۆڵەکەکانی تیرۆر و یەکیک لە درندانترین
و خوناوی ترین کەسایەتی لەناوچەکە لە بەردەم ئەم شۆڕشە لابرا.
سەرکەوتن بۆ شۆڕشی ئکتۆبەر !
ئازادی و یەکسانی و خۆشگوزەرانی بۆ جەماوەری عێراق!
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری
چەپی عێراق
٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٠