قه‌یرانی واڵ ستریت و پێویستی گه‌رانه‌وه بۆ مارکس !
نوسینی : حه‌مید ته‌قوایی
وه‌رگێرانی له فارسیه‌وه : سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
قه‌یرانی دارایی له ئه‌مه‌ریکا ،داکشانی بازار و قه‌رزی خانوبه‌ره و وئیفلاسی چه‌ندین بانک وداموده‌زگای گه‌وره‌ی وه‌ک( بانکی برادرلمان و ده‌زگای مری لینچ ) وئیفلاسی و شکستی چه‌ندین بانک و کۆمپانیای تری بیمه (ضمان) و چه‌ندین دام‌و ده‌زگای تری گه‌وره‌ی متمانه‌یی (اعتباری ) به زیانی سه‌دان میلیار دۆلاره‌وه به ڕێوه‌یه. هه‌موو ده‌سه‌ڵاتداران شپرزه بوون .کۆنگره کۆبونه‌وه‌ی نا ئاسایی له گه‌ڵ وه‌زیری مالیه و سه‌رۆکی بانکی مه‌رکه‌زی ئه‌نجام ده‌دات . جۆن ماککین ، کاندیدی حیزبی کۆماری (جمهوری ) بۆ سه‌رۆک کۆماری که‌مپینه‌که‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی خۆی بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی راده‌گرێ تا ئه‌وه ده‌رکه‌وێ مه‌سه‌له‌ی ئه‌م قه‌یرانه ئابوری یه به چی ده‌گات . جۆرج بۆش له په‌یامی تهلهفزیۆنهکهیدا به خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێ : " هه‌موو ئابوری له مه‌ترسیدایه " وه ووتی : ئه‌گه‌ر حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا هه‌نگاوی ده‌ست به‌جێ نه‌نێ " ئابوری ئه‌مه‌ریکا به راده‌یه‌کی ترسناک و بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ خایه‌ن تووشی داکشان ده‌بێ! "
ڕێگا چاره‌ی پێشنیار کراوی حکومه‌ت پێدانی 700 ملیار دۆلاره به بانکه‌کان و ده‌زگا متمانه پێ کراوه‌کان له حاله‌تی تێکشکان و ئیفلاسیاندا که موڵک و قه‌رزه‌کانیان لێ ده‌کڕێته‌وه . ئه‌م ته‌رحه ناو ده‌به‌ن به "ته‌رحی رزگاری نیشتمانی "هه‌رچه‌نده له لایه‌ن کۆنگریسه‌وه ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن نوێنه‌ره‌کانی حیزبی ده‌سه‌ڵاتداریشه‌وه که حیزبی جمهوریه پێشوازیه‌کی گه‌رمی لێ نه‌کرا . هه‌موان ئه‌وه ده‌زانن که خه‌ڵک ئه‌م ده‌رمانه تاڵه‌یان به ئاسانی بۆ قووت نادرێ ، پرسیاری خه‌لك ئه‌وه‌یه بۆچی ده‌بێ ئه‌و زیانه‌ی که کۆمپانیا ملیارده‌ره‌کان لێ یان ده‌که‌وێ له گیرفانی ئێمه‌وه بۆ یان ببژێردرێ ؟ بۆچی ئه‌م گه‌رده‌لولی کاترینایه دار‌و ده‌سته‌ی ده‌وڵه‌ت ناگرێته‌وه ؟ بۆچی ئه‌و سه‌دان هه‌زار خێزانه‌ی خانوه‌کانیان که به‌هۆی قه‌یرانی قه‌رزی عه‌قاره‌وه له دست دا کۆمه‌ک ناکرێن ؟ ده‌یان پرسیاری تر هه‌یه که دارێژه‌رانی ته‌رحی رزگاری نیشتمانی وه‌ڵامیان پێ نیه بۆێ ؟ . وه ئه‌م ناره‌زایه‌تیه گشتیانه له کاتێکدایه که هه‌لبژاردن له ئارادیه نوێنه‌رانی هه‌ر دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار به ته‌رحه‌که‌ی بۆش جۆش داماون و له بهرانبهریشدانازانن چی بکه‌ن . پرسیاری ئه‌سڵی خه‌ڵک ئه‌وه‌یه ریشه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له کوێدایه و ده‌بێ له به‌رانبه‌ریدا چی بکرێ ؟ .ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه که هیچکام له سه‌ران وبهرپرسیاران وئابوری ناس و کۆمه‌ڵایه‌تی ناسه‌کان چ ئه‌وانه‌ی له دسهڵاتدان یاچ ئه‌وانه‌ی له ئۆپۆزسیۆندان وه‌ڵامیان بۆی نیه .
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه سه‌ره‌تا ده‌بێ خودی ناکۆکیه‌که بناسێنرێ . ئه‌وه راسته سه‌رچاوه‌ی ئه‌م گه‌رده‌لوله له وال ستریتهوهیه ، به‌ڵام به هیچ جۆرێک نه ئه‌مه‌ریکاییه و نه ته‌نها له به‌شی دارایدایه . ئه‌مه راستیه‌که که سه‌رجه‌م ئابوری ناسان له ئه‌مریکا و له دونیادا ده‌یزانن و دانی پێدا ده‌نێن . بۆش ئه‌مه به مه‌ترسیه‌کی گه‌وره له سه‌ر" هه‌موو ئابوری" ناو ده‌بات ، به‌رپرسی سه‌ندوقی پاره‌ی جیهانی رای ده‌گه‌یه‌نێ زیانه‌کانی ئه‌م قه‌یرانه جیهانیه تائێستا 3 تریلیۆن ( 1300) ملیار دۆلاره ! له روانگه‌ی سه‌رمایه‌و دهوڵهتهکانیهوه ده‌بێ ئه‌م زیانه له گیرفانی خه‌لکه‌وه قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه. قه‌یرانی واڵستریت درێژه‌ی هه‌مان ئه‌و قه‌یرانه سووته‌مه‌نی و گرانیه سه‌ر سورهێنهرهیه که له به‌شه‌کانی خۆراکدا روویداوه که چه‌ند مانگێک به‌ر له ئێستا بانکی جیهانی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند له‌وانه‌یه ئه‌وه ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شۆرشی برسیه‌کان له زیاتر له 30 ووڵاتی دونیادا .ئێستا کرێکاران ، خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌ت له ووڵاته هه‌ره پێشکه‌وتووه پێسهسازیهکانی دونیا خۆیان به هاوشان و هاوچاره‌نوسی برسیه‌کان له ووڵاتانی نا پیشه‌سازیدا ده‌زانن .
خاڵێکی تر ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی نپشان ده‌درێ ڕواڵه‌تی ئه‌م قه‌یرانه دارایی و متمانه‌یه‌یه(اعتباری )یه ،ئه‌وه‌ی شاراوه‌یه ریشه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌یه ، که ناکۆکیه‌ک هه‌یه له نێوان قازانج و که‌ڵه‌که‌ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه . به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه له گه‌ڵ گه‌شه‌ی ته‌کنیک و ته‌کنۆلۆجیای به‌رهه‌م هێن ( ئه‌م گه‌شه‌یه له ئه‌نجامی شوڕشێکی ئه‌لکترۆنیکه‌وه ده‌ستی پی کرد که سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌کان کۆتایی ده‌رکه‌وتنی بوو ) له‌لایه‌ک ئه‌مه بووه هۆی به‌رهه‌م هێنانێکی زۆری کاڵاکان ، وه له‌لایه‌کی تره‌وه بووه هۆی زیاد بوونی به‌شی سه‌رمایه‌ی چه‌سپاو له چاو سه‌رمایه‌ی ناچه‌سپاو واته‌له چاو هێزی کاری کرێکاران که ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی به‌دی هاتنی قازانجه ،که به‌هاکه‌یشی داده‌به‌زێ . پێدانی متمانه‌و قه‌رز به به‌رهه‌م هێنه‌ران و ئه‌وانه‌ی خه‌رجی ده‌که‌ن به‌شێکی گرنگی ئابوری سه‌رمایه‌داری سه‌رده‌می ئێمه‌یه ،له راستیدا ناچار بوون که بۆ بیماری ئه‌م ده‌رده بێ چاره‌سه‌ره نرخی سوود داگرنه خواره‌وه . که‌چی هێشتا ناتوانن کێشه‌که له ریشه‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ن وه‌ک ئه‌وه وایه که ته‌نها ئازارییان که‌م بکاته‌وه به‌ڵام له زۆر لای تره‌وه ئه‌م ده‌رده هه‌ر ئه‌مێنێ که له کۆتاییدا ده‌گۆڕدرێ بۆ بار‌و دۆخێک که تیایدا ههڵاوئاسان و گرانی و بێ‌کاری زۆر زیاتر ده‌بێ .گرانی شومه‌کی خوارده‌مه‌نی و سووته‌مه‌نی له‌م چه‌ند مانگه‌ی دووایدا و بێ‌کاری به راده‌یه‌کی زۆر فراوان ( که ته‌نها له ئه‌مریکادا له مانگی یه‌که‌وه تائێستا شه‌ش سه‌د ههزاکهس بێکار کراوه ) ئه‌مانه ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن که قه‌یرانی ئێستا ته‌نها قه‌یرانی دارایی (مالی ) نیه به‌لکو ئه‌وه ریک به‌ستراوه‌ته‌وه به خودی به‌رهه‌م هێنانی سه‌رمایه‌داریه‌وه وه له ئه‌نجامی دژایه‌تیه‌کی بنچینه‌یی ترهوهویه که مارکس ئه‌مه ناو ده‌بات به دابه‌زینی نرخی قازانج و له کتێبی سه‌رمایه‌دا زۆر به ووردی به هاوکێشه‌ی بیرکاری په‌یوه‌ندی ئه‌وه به قه‌یرانه‌کانی سه‌رمایه‌داری که چه‌ند ده‌وره جارێک سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه ، باس کردوه .
هیچ له‌وه ئاسایی تر نیه که له سه‌رده‌می باڵاده‌ستی جیهانی سه‌رمایه داراییه‌کان و دام وده‌زگاکانی وه‌ک سه‌ندوقی نێو نه‌ته‌وه‌یی پاره و بانکی جیهانی ، ئه‌م قه‌یرانه له قۆناغی یه‌که‌مدا وه‌ک قه‌یرانی دارایی نیشان بدرێ وه هه‌روه‌ها پێش ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بانکه‌کان و دام وده‌زگا متمانهییهکان تووشی ئیفلاسی بن زه‌نگی مه‌ترسی بۆ چینی ده‌سه‌ڵاتدار لێ بدرێ . ئه‌وه‌ش زۆر ئاساییه که سیاسه‌تمداران و شاره‌زایان و میدیاکانی سه‌رمایه‌داری له پێناو "ڕوون کردنه‌وه "ی ئه‌م مهسلهدا بێن به فریا که‌ون و هات و هاوار بکه‌ن و ئاسمان و زه‌وی له یه‌ک بده‌ن تا باوه‌ر به خه‌لک بێنن که ئه‌م قه‌یرانه به‌وان چاره‌سه‌ر ده‌کرێ به‌و خه‌لکه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌کرێن که بێکار ده‌کرێن و ماڵیان وێران ده‌کرێ به هۆی ئه‌م قه‌یرانه‌وه . ئه‌گه‌ر ئه‌م هات وهاوراه نه‌که‌ن ئه‌ی چی بکه‌ن ؟! له کاتێکا تیۆریه‌کانی نیوکونسهرتیڤی ( پارێزگارانی نوێ ) له ئه‌وپه‌ری بره‌ودایه له سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگا سهرمایهرداریهکان که پێان وایه هه‌مان شتێك ده‌بێ به‌میکانیزمی بازاڕی ئازاد ئه‌نجام بدرێ ، ده‌وڵه‌ت نابی ده‌خاله‌تی هه‌بێ ،نه‌مانی خزمه‌تی ده‌وڵه‌ت و بێ چاودێری( رقابه) و ئازادکردنی نرخ وکرێ ، سه‌رده‌می ئه‌سڵی زیڕینی بێدهخالهتی ده‌وڵه‌ت له ئابوری‌دا و ...هتد دیاره هه‌موو ئه‌مانه وای کرد بازار تووشی ئیفلیجی بێ ئێستا ده‌وڵه‌ت ئه‌بێ بێت فریا که‌وێ ! بێ گومان ئه‌گه‌ر ده‌وله‌ت کۆمه‌ک نه‌کا و ملیاره‌ها دۆلار بۆ ئه‌مه ته‌رخان نه‌کا دیاره له گیرفانی خه‌لک ده‌بێ ده‌ری بکا ئه‌وا بازار له‌سه‌ر تا خواری داده‌رمێت . بۆش له ووته‌یه‌کی خۆیدا به‌خه‌ڵکی ده‌ڵێت " من خۆم له‌و که‌سانه‌م که باوه‌رم به ئابوری ئازاد هه‌یه هه‌ر بۆیه من به ده‌خاله‌تی ده‌وڵه‌ت له ئابوری وولاتدا نارازیم ، به ڵام باردوخ ی ئێستا جیایه حاله‌تێکی نا ئاساییه بازار به ئاکارێکی باش‌دا نه‌رۆشتووه ، هه‌ندیک که‌س وایان لێ هاتوه باوه‌ریان به خۆیان نه‌ماوه پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی بازار به ئاکارێکی باش‌دا نه‌رۆشتوه؟ دیاره نه نوێنه‌ران و نه لایه‌نگرانی سه‌رمایه‌داری وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌یان پێ نیه .
راستیه‌که‌ی تا ئه‌وه‌نده‌ی به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌لک ده‌گه‌رێته‌وه هیچ کات بازاری ئازاد باش نه‌بووه . ئه‌مه ئه‌و راستیه‌یه که نه ته‌نها لای ئه‌و خه‌لکه برسی یاخی بووه‌ی سی ووولاتی جیهان زانراوه به‌لکو لای ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که که‌وتوونه‌ته به‌رده‌م شالاوی ئه‌م گه‌رده‌لووله واته خه‌لکی کارۆلینای باکوور و نیئورلئان له ناو خودی ئه‌مه‌ریکادا وه‌ک رۆژی روونا ده‌یبینن ، تراژیدیاکی سهیرهه! له لای ده‌وله‌ت و سه‌رجه‌م ده‌زگا حکومیه‌کان له میدیاکانه‌وه بگره تا ده‌گات به بیرمه‌ندان و شاره‌زایانی لایه‌نگری سه‌رمایه‌داری ئه‌وه‌یه که سه‌دان هه‌زار قوربانی هه‌ژاری و ئاواره‌یی ،و بێ‌کاری شه‌ش سه‌د هه‌زار که‌س له ماوه‌ی هه‌شت مانگی پێشوودا ، و بێ خانه‌و لانه کردنی سه‌دان هه‌زار خێزان به‌هۆی ئه‌م قه‌یرانه‌ی خانوبه‌ره‌وه ،ئه‌وانه پێان وایه هیچکام له‌مانه به هۆی کاریگه‌ری خراپی بازاری ئازاده‌وه نه‌بوه ! باس له هه‌مووئه‌مانه ناکه‌ن که چۆن ده‌ستی پیسی بازار خه‌لکی له‌سه‌ر خاکێكی ره‌ش داناوه ! به‌ڵام کاتی که ده‌گاته سه‌ر بانکه‌کان والسترییت ئه‌وسا ئه‌سلێ زیڕینی بێدهخالهتی ده‌وله‌ت ده‌خه‌نه لاوه و ده‌ڵێن ده‌وله‌ت ده‌بێ کۆمه‌کی دارایی بکا به کۆمپانیه‌کان ! بۆش و مه‌کین و ئوباما و کۆنگرێسی نوێنه‌ران به هاوشانی زۆرێک له‌و میدیایانه‌ی که ئه‌ندازیاری بیرن و شاره‌زایانی گه‌وره‌و بچوکن ده‌بێ بچنه سه‌ر ئه‌و راستایهی ئه‌م ناکۆکیه بۆ خه‌لک روون بکه‌نه‌وه ! دیاره ئه‌م کاره‌ش بۆیان زۆر سه‌خته !.
ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا واقعیه‌تێکی خسته به‌رچاوی خه‌ڵک ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکا نوێنه‌ری واڵ ستریته نه‌ک خه‌لک ! گرفتی ده‌وله‌ت ، ئیفلاسی کۆمپانیهکانه نه‌ک هه‌ژاری و قوربانیانی ده‌ستی ئه‌م کومپانیانه.ژنیك که به‌دوای قه‌یرانی مه‌سکه‌نه‌وه خانوه‌که‌ی له ده‌ست دابوو له ئابوری ناسی ته‌له‌فزیۆنی سی ئێن ئێن پرسی : بۆچی ده‌وله‌ت ده‌یه‌وێ خه‌ڵات بدا به‌وانه‌ی ئێمه‌یان ماڵ‌وێران کردووه ؟ قه‌یرانی وال ستریت جارێکی تر پێناسه‌ی چینایه‌تی ده‌وله‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌کاته‌وه سه‌لماندی ده‌وڵه‌ت نوێنه‌ری کام چینه وه به ئاشکرا ئه‌وه به هه‌موان نیشان ئه‌دا ، بۆئه‌وه‌ی بزانین که چه‌نده ئێدیاعیهکی درۆیه که ده‌ڵین " ده‌وله‌ت ده‌خاله‌ت له ئابوری‌دا ناکا ' چاروانکردن بۆ سه‌رهه‌لدانی قه‌یرانی واڵ ستریت پێویست نه‌بوو . تێزی ده‌خاله‌تی ده‌وله‌ت تیۆرێکی فریدهرانهیه ک ئه‌م ده‌خاله‌ته هه‌یه و ته‌نها له به‌رژوه‌ندی ئه‌قلیه‌تێکی سه‌رمایه‌داردا یه په‌رده‌ی به سه‌ردا ده‌درێ گوایا ده‌وڵه‌ت بێ ده‌خاله‌ته. نیوکۆنسهرڤاتیڤهکان ئه‌م تێزه‌یان مه‌تره‌ح کرد له به‌رانبه‌ر مۆدێلی ده‌وله‌تی خۆشگوزه‌ران و پابه‌ند به دابین کردنی لانی که‌می خۆشگوزرانی کۆمه‌لایه‌تی _ ریفۆرمه‌کان که وه‌ک ده‌سکه‌وتێ له ماوه‌ی سه‌ده‌ی پێشوودا به‌ده‌ست هاتوون وه به‌تایبه‌تی له ئه‌نجامی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر و بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و خه‌باتی بێبه‌شانی کۆمه‌ڵگا که به سه‌ر سه‌رمایه‌دریدا دایان سه‌پاندبوو . وه مانای دروستی ئه‌م تیۆریه دابرینی ده‌وله‌تی سه‌رمایه‌داریه له خزمه‌ت کردن به‌رانبه‌ر خه‌لک نه‌ک له به‌رانبه‌ر چینه‌که‌ی خۆی ، بۆ نموونه جه‌نگی عێراق نموونه‌یه‌کی به‌رچاوه بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی بدا ده‌وله‌ت له ئابوری‌دا چه‌نده ده‌خاله‌ت گه‌ر بووه له به‌رژوه‌ندی چینه‌که‌ی خۆیدا . له رونگه‌ی ئابوریه‌وه جه‌نگی عێراق سفره‌یه‌کی ئاسمانی بوو بۆ سه‌رمایه‌داری ئه‌مه‌ریکا . ده‌وله‌ت له گیرفانی ئه‌و که‌سانه‌ی که باج (تاکس) ده‌ده‌ن زیاتر له 3 تریلیۆن ( 3 ملیار) دۆلاری به کار هێناوه بۆ خه‌رجی ئه‌و جه‌نگه . زیاتر ئه‌م پاره‌یه دراوه به‌و کۆمپانیانه‌ی که چه‌ک دابین ده‌که‌ن وله کاروباری لۆجستیکیه‌وه بگره تا کارباری ئه‌منیه‌تی وبه‌رهه‌مهێنانی ئینفۆرماتیک و کۆکردنه‌وه‌ی هه‌وال و دژه هه‌وال ( له ناوخۆی عێراق و له ناو خۆی ئه‌مه‌ریکا ) و تا ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی ناوچه جه‌نگیه‌کان و ده‌رهینانی نه‌وت و سه‌رچاوه‌کانی تر له که به گرێبه‌ست له ده‌وڵه‌تیان وه‌رگرتووه . قازانجی ئه‌م کۆمپانیانه له پێش روودانی جه‌نگ خۆی ده‌دا له سه‌دان ملیار دۆلار ، جه‌نگێک که خه‌رجه‌که‌ی له‌گیرفانی خه‌لکی ئه‌مه‌ریکاو عێراقه‌وه دابین ده‌کرێ قازانجه‌که‌ی ده‌چێته گیرفانی کۆمپانیاملیاردهرهکان ! خۆی له واقیعدا ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه 3 هه‌زار ملیار دۆلار کۆمه‌ک کراوه به‌و سه‌رمایه‌دارانه له لایه‌ن ده‌وله‌ته‌وه ئه‌مه نموونه‌ی به‌رچاوی ده‌خاله‌تی ده‌وله‌ته له ئابوری‌دا به به‌رژوه‌ندی سه‌رمایه‌داران . جه‌نگیان به زۆر داسه‌پاند به سه‌ر خه‌لکدا به ناوی یازده‌ی سه‌پته‌مبه‌ر و ئاڵا و نیشتمان په‌رستی و ناسیونالیزم ، ئه‌نجا ئیتر ئیستا سه‌ره‌ی داسه‌پاندنی ته‌رحی 700 ملیار"دۆلاری رزگاری میللی"واڵ ستریته به سه‌ر خه‌ڵکیدا!
جه‌نگی عێراق تێکشکانی سیاسی نیۆ کۆنسه‌رڤه‌تیڤی راگه‌یاند و قه‌یرانی وال ستریتیش راگه‌یاندنی تێکشکانی ئه‌م دکتۆرانه. تیۆریه‌ک که له سه‌ره‌تادا مارگرێت تاچر ئاڵاکه‌ی هه‌ڵکرد و له پاش هه‌ره‌سی سۆڤیه‌ت و به تایبه‌تی له ده‌ورانی سه‌رۆک کۆماری بۆش دا توانایه‌کی زۆری له ئاستی جیهاندا په‌یدا کرد ، به‌لام وا ئێستا خه‌ریکه دوا هه‌ناسه‌کانی خۆی ده‌دا. قه‌یرانی ئابوری جیهانی ته‌نها قه‌یرانی نیۆ کۆنسه‌رڤاتیڤ نیه ،تایبه‌تمه‌ندی و "تاوانبار" ی نیۆکۆنسهرڤاتیڤ ئه‌وه‌یه که به ئاشکراو بێ په‌رده نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی سه‌رمایه‌داری سه‌رده‌می ئێمه ده‌کا . نوێنه‌رانی خۆش رواله‌ت تری سه‌رمایه له دیموکراته‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه بگره تا لیبراله کلاسیکه‌کان وحیزبه چه‌په بۆرژوازیه‌کانی تری ئه‌وروپا و وولاتانی تر پێکه‌وه له گه‌ڵ کۆنسه‌رڤاتیڤ هاوبه‌شن له‌وه‌یدا که داکۆکی بکه‌ن له ناوه‌رۆکی سه‌رمایه‌ی قه‌یرانی هێنه‌ر و سه‌رمایه‌داری ، ئه‌مانه ده‌یانه‌وێ کاروباره‌کان له ده‌ستی دۆسته توند ره‌وه‌کانیان وه‌ر بگرنه‌وه . به‌لام تا ئه‌و کاته‌ی قازانج په‌رستی ناورهۆک و بنچینه‌ی سیسته‌می ئابوریه ده‌رگا به هه‌مان ئاراسته‌دا ده‌چه‌رخێ .قه‌یرانی ئابوری زگماکی سه‌رمایه‌یه.
ده سالی پێشوو ، به دوای قه‌یرانی دارایی له روسیا سالی 1998 و هه‌ره‌سی بازار له ئاسیای باشوری رۆژهه‌ڵات و پشێوی و سه‌راسیمه‌یی بازار له سه‌رتاسه‌ری جیهان ، فاینانشاڵ تایمز له وتاری خۆیدا به ناونیشانی " گه‌ڕانه‌وه‌ی مارکس " ئه‌م پرسیاره‌ی کرد که ئایا " له‌و کاته‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی جیهانی سه‌رکه‌وت ( به‌سه‌ر بلۆکی سۆڤیه‌تیدا ) له ماوه‌ی که‌متر له دهسالی دوای ئه‌وه به ده‌وره‌ی قه‌یرانی جیهانی سه‌رمایه گه‌یشتووین ؟ " . ئه‌مرۆ وه‌لامی ئه‌م پررسیاره رۆشنه . له هیچ کاتێکدا سه‌رمایه‌داری وه‌ک ئه‌م دوو ده‌یه‌ی دوای تووشی قه‌یران نه‌بووه وراستی دروستی تیۆره‌کانی مارکسی به راشکاوانه و حاشا گهڵنهگر نه‌سه‌لماندوه .
له هه‌مان سالی 1998 دا جۆرج سوروس که سه‌رمایه‌داری ملیارده‌ری واقعبینه به هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ی که توشی روسیا وئاسیا هاتبوو که‌وته سه‌رزه‌نشت کردن ، ئه‌و له کتێبی " قه‌یرانی سه‌رمایه‌داری جیهانی " ئه‌وه ده‌ست نیشان ده‌کا که ده‌بێ ئه‌و غه‌ریزه‌ی گله‌یی کردنه‌ی خاوه‌ن سه‌رمایه‌کان هه‌یانه پێش ئه‌وه‌ی بکه‌وێته ژێر پێ ی خۆیانه‌وه کۆنترۆڵ بکرێ باشتره .ئه‌و ده‌ڵێت :سیسته‌می سه‌رمایه‌داری خۆ به‌خۆی هیچ مه‌یلێکی نییه بۆ ته‌عادول .خاوه‌ن سه‌رمایه‌کان هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان قازانجی خۆیان به ئه‌وپه‌ڕی بگه‌ینن وه به سوود وه‌رگرتن له‌و ئیمکانهتهی له به‌رده‌ستیانه ده‌یانه‌وێ ئه‌وه‌نده که‌ڵه‌که بکه‌ن تا سیسته‌مه‌که تێک ده‌چێ و ته‌عادول له ده‌ست ئه‌چێ . مارکس و ئه‌نگلس 150 ساڵ پێش ئێستا لێکۆلێنه‌وه‌یه‌کی زۆر باشیان له سه‌ر سه‌رمایه‌داری داوه به ده‌سته‌وه . که باشتر بووه له تیۆری ته‌عادولی ئابوری کلاسیک .
ئه‌وه‌ی ده‌بێ بخرێته سه‌ر ئه‌م قسانه‌ی ئه‌م سه‌رمایه‌داره واقیع بینهئهوهیه کهسهرمایهدار ئه‌و ئینسانه‌یه که ته‌نها له به‌ر پێویستیه‌کانی سه‌رمایه به‌رجه‌سته‌یه . قازانج په‌رستی و که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه هه‌رچی زیاتر پێویستی وکارکردی سه‌رمایه‌یه وه هه‌ر ئه‌م پێویستیه‌یه که نه‌زمی سه‌رمایه تووشی قه‌یران ده‌کات . تا سیسته‌می سه‌رمایه‌دار ی هه‌بێ قه‌یران و گرانی بی‌کاری و ماڵویرانی ده‌بێ .
ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌وانه‌یه بتوانێ قه‌یرانی واڵستریت له کؤڵ بکاته‌وه به‌ڵام بێ مافی وهه‌ژاری و بێ‌کاری و بێ خانه‌و لانه‌یی له ئه‌مه‌ریکا وسه‌رتاسه‌ری جیهاندا نه‌ک هه‌ر چاره‌سه‌ر ناکرێ به‌ڵکو خراپتر ده‌بێ . رێگا چاره ئه‌وه نیه که ده‌سه‌ڵات ئاڵوگۆری پێ بکرێ له نێوان باڵه‌کانی بۆرژوازیدا ،به‌ڵکو ده‌بێ سه‌رمایه‌داری له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابوری بهینرێته خواره‌وه ئه‌مه‌ش کاری کۆمۆنیزمی کرێکاریه ، رووخانی سه‌رمایه‌داری ده‌وله‌تی بلۆکی سۆڤیه‌تی رێگای خۆش کرد بۆ سۆشیالیزمێکی واقیعی و هێز په‌یدا کردنی کۆمۆنیزمی کرێکاری وه ئه‌مرۆ به تێکشکانی نیۆکۆنسهرڤاتیڤ زه‌مینه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌شه‌کردنی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه زیاتر په‌یدا بووه.
حیزبی ئێمه له لای خۆیه‌وه له هه‌ر جێ یه‌کی دۆنیادا که هه‌لسوراوه هه‌وڵ ده‌دا ئالای ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری به‌رز ڕابگرێ وهێزه پێشکه‌وتوو خواز وئازادیخوازو ئینساندۆست له ده‌وری ئاڵای سۆسیالیزمی ئینسان دۆستی وکۆمۆنیزمی کرێکاری کۆ بکاته‌وه . ئێمه له هه‌مان کاتدا باوه‌رمان وایه که سه‌رکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌که‌ی ئێمه له ئێران‌دا هه‌نگاویکی مه‌زنه له خزمه‌تی به‌ره‌و پێش بردنی کۆمۆنیزمی کرێکاری له جیهاندا . سه‌رکه‌وتنی خه‌ڵكێک که له دژی ئایه‌توڵا میلیاردهرهکان خه‌بات ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ئیسلامی سه‌رمایه له ئێران‌دا برووخێنی ئه‌وا سه‌رکه‌وتنی هه‌ر ئه‌و ژنه‌یه پرسیاری کرد " بۆچی ده‌وڵه‌ت به‌و که‌سانه خه‌ڵات ئه‌دات که ئێمه‌یان ماڵ‌وێران کردووه ؟" وه سه‌رکه‌وتنی ملیۆنه‌ها که‌سه که له ژێر پێ ێ سه‌رمایه‌ی جیهانیدا ده‌شێلرێن . له گه‌ڵ ئومێدی ئه‌وه ڕۆژه . *
.......................................................................................................................................................................
تێبینی وه‌رگێر : _گرنگی وه‌رگێرانی ئه‌م بابه‌ته ناسینی ئه‌م دیارده‌ی قه‌یرانی ئه‌مرۆی جیهانی سهرمایهداریهله روانگه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری یه‌وه . حه‌میدی ته‌قوایی وه‌ک یه‌که‌م که‌سی ناو بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ی نووسی له سه‌ره‌تای ئهزمهکهدا بوو دیاره به دوای ئه‌وه‌دا هه‌ندێ ئال‌و گۆری تر به‌سه‌ر ئهزمهکهدا هاتووه به‌ڵام هیچ له زیندوو بوونی ئه‌م بابه‌ته ناگۆڕێ ده‌کرێ وه‌ک سه‌نه‌دێک بێ به ده‌ستی به‌ره‌ی ئینسان دۆست وئازدیخوازانی کوردستانیشه‌وه . له‌سه‌ره‌تای بابه‌ته‌که سه‌رده‌م و کاتی نوسینه‌که‌ی ده‌ست نیشان کردوه دیاره حه‌مید له چه‌ندین به‌شی تردا له سه‌ر ئه‌م قه‌یرانه‌ی نوسیوه دوواین ئاڵوگۆڕه‌کانیش باس ده‌کا.