بریار سه‌باره‌ت به سیناریویی ڕه‌ش و
ئیستراتیژی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چه‌پی عێراق له پێناو رزگاری خه‌ڵكی عێراق دا
1- كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق هه‌ر له كاتی هێرشی ئه‌مه‌ریكاوه گۆڕا به‌یه‌ك مه‌یدانی
تاودانی ئه‌سپی هێزه كۆنه په‌رست و دژی مرۆییه‌كان، و سوپای داگیركه‌ر له لایه‌ك
و ئیسلامی سیاسی و هێزه قه‌ومی _دینیه‌كان له‌لایه‌كی تره‌وه. ئه‌نارشی و له‌به‌ر
یه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گشتی كۆمۆڵگه و له ناوچونی سه‌ره‌تایی ترین مه‌رجه‌كانی
ژیانی رۆتین، وه‌ك ئاسیش و كار‌و خزمه‌تگوزاری و قوتابخانه و خه‌سته‌خانه‌كان، سه‌رنجامی
راسته‌و خۆی هێرشی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بوو بۆ سه‌ر عێراق.
2- ئه‌وزاعی پر كاره‌ساتی ئه‌مڕۆی عێراق، كه حزبی ئێمه به سینارێوی ڕه‌ش ناوزه‌دی
ده‌كات، له كوللیه‌تیدا سه‌رنجامی دنیای پاش جه‌نگی سارد و نه‌زمی نوێی جیهانی ئه‌مه‌ریكایه.
ئه‌م ئه‌وزاعه كه پێشتر له بۆسنه، و له به‌شێك له ولآتانی ئه‌فه‌ریقا و
كۆماره‌كانی شوره‌ویی كۆن شایه‌دی روودانیان بووین، له بنه‌ڕه‌تدا ده‌لیلی ئیفلاس
و بێ ئه‌ڵته‌رناتیڤی بورژوازی غه‌ربه له دوای جه‌نگی سارد و ناچاربوونیه‌تی به
پشتبه‌ستن به كۆنه‌په‌رستترین هێزه دینی و قه‌ومی و ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان و نه‌فی
كردنه‌وه‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌رچی نیشانه‌ی سیڤیل بوون و ئینسانی بوونه له پێناو
زامن كردنی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیاكانی دا.
3- سیاسه‌تی سه‌ربازی غه‌رب و به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا له عصراق و له‌م ئه‌وزاعه‌دا
ده‌رگای بۆ ئیسلامی سیاسی، به‌عسیه‌كان و هێزه كۆنه‌په‌رسته قه‌ومی و دینیه‌كان
ئاوالآكردوه. ئه‌م هێزانه چی ئه‌وانه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكان و چی ئه‌وانه‌ی
له‌به‌ربه‌ره‌كانێ دان له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا، به‌وێنه‌ی ته‌ركیبه‌ی حكومه‌تی
دڵخوازی ئه‌مه‌ریكا ڕاكێش كراونه‌ته مه‌یدان، و به‌رهه‌می سیاسه‌تی لێك
هه‌ڵپێكلراوی غه‌ربن له عێراق دا .
4- ئه‌مه‌ریكا و گشت بۆرژوازی غه‌ربی ناتوانن و نایانه‌وێ ده‌وڵه‌ت و رژیمێكی
سكۆلاری غه‌یره قه‌ومی و غه‌یره ڕه‌گه‌زپه‌رستی له عێراق دامه‌زرێنن. هه‌تا ئه‌گه‌ریش
جه‌نگی ئیستا له عێراق رابووه‌ستی ده‌وڵه‌تیك كه له سه‌ر بنچینه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا
شكڵ ده‌گرێت به ناچار خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی دینی و قه‌ومی ده‌بیت و ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی
كێشمه كێش و جه‌نگی ناوخۆیی به‌رده‌وام له كۆمه‌ڵگه‌دا. كۆتایی هاتنی سیناریویی
ڕه‌ش له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ئیمپریالیزم و بورژوازیدا ئیمكانی هه‌یه، به‌لآم
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی غه‌یره قه‌ومی غه‌یره دینی و یه‌ك ده‌وڵه‌تی سیڤیل له
عێراقدا له پاڵ ئه‌م سیاسه‌تانه‌دا غه‌یره ممكنه. له هه‌ل و مه‌رجی ئه‌مأۆدا ئه‌م
وه‌زیفه‌یه كه‌وتوه‌ته ئه‌ستۆی كۆمۆنیسته‌كان.
5- بارودۆخی سیناریویی ڕه‌ش له عێراقدا كێشه‌ی مانه‌وه‌و درێژه‌دان به ژیانی
گۆریوه به كێشه‌ی هه‌ره ڕۆژه‌ی كریكاران و خه‌ڵكی عێراق. كێشه‌ی خه‌ڵك ئێستا نه‌بوونی
ئاسایش و برسێتی و مه‌حروم بوون له‌لانی كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان و خۆشگوزه‌رانی و
مه‌ده‌نیه‌ته. ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌لآت به مانای ئورگانی به‌رێوه‌بردنی كاروباری
كۆمه‌ڵگه، گۆڕاوه به‌مه‌سه‌له‌ی ڕۆژ و پێویستیه‌كی ده‌م وده‌ستی خه‌ڵكی عێراق.
6- سینارێویی أه‌ش له بنه‌ڕه‌ته‌وه له گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجی شۆڕشگێرانه‌دا جیاوازی
هه‌یه، یه‌كه‌م جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك و داواكاریه‌كانیان و ئارمانی یه‌كسانی خوازی و
ئازادی خوازی ئه‌وان له په‌ییدا كردنی هه‌ل و مه‌رجێكی ئاوادا جێگا‌و شوینێكی ئه‌وتۆی
نییه. دووه‌م ناجێگیری و ئه‌نارشی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه خودی ژیانی
ڕۆژانه و مانه‌وه‌ی گۆریوه به‌مه‌سه‌له‌یكی هه‌نوكه‌یی و ڕۆژانه و ئازادی خوازی
و یه‌كسانی خوازی خستووه‌ته ژێر كاركردی خۆیه‌وه. له كۆتاییدا، سێیه‌م به‌لابردنی
ده‌وڵه‌ت ، وه یا له باشترین حاڵه‌تدا ئه‌وپه‌أی بص ته‌ئسیری ئورگانصك كه پصی ده‌وترصت
ده‌وڵه‌ت، ئه‌وزاعه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات. ئامانج و ته‌ره‌فی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له
كۆمه‌ڵگه‌دا وون ده‌بێت. ڕۆشن نییه خه‌ڵك ده‌بێ به كۆی ئیعترازی خۆیان بكه‌ن،
داواكاریه‌كانیان له كێ داوابكه‌ن و كام ئورگان له به‌رامبه‌ر كێشه‌كانیان وه‌لآم
گۆ ده‌بێت. ئه‌م وه‌زعیه‌ته به گشتی هه‌ل و مه‌رجی سه‌رلێشێواوی و نائومێدی له
ناو خه‌ڵكدا دوخولقێنێ و زه‌مینه‌یه‌كی موناسب تر بۆ به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی هێزه أه‌شه
قه‌ومی و دینیه‌كان فه‌راهه‌م ده‌كات
7- به‌بوونی ئه‌و جیاوازیه ڕیشه‌یانه‌ی له سه‌ره‌وه په‌نجه‌مان خسته‌سه‌ری،
سینارێوی ڕه‌ش له‌م ڕوانگه‌یه‌وه و له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا كه ده‌وڵه‌ت ده‌گۆێرێت
به مه‌سه‌له‌یه‌كی ته‌وه‌ره‌یی و بنچینه‌یی كۆمه‌ڵگه و حیزب و هێزه سیاسیه‌كان و
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك، ئه‌مه خاڵی هاوبه‌ش له گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجی شۆأشگێرانه‌دا دروست
ده‌كات. له ڕوویه‌كی تره‌وه نه‌بوونی یان لاوازی به‌رفراوانی ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی
به مانای لاوازی پۆلیس و زیندان و ئورگانه سه‌ركوتگه‌ره‌كان به شێوه‌یه‌كی
پراتیكی و دوو لایه‌نه به كۆمۆنسته‌كان فرسه‌تی ئه‌وه ده‌دات به پشت به‌ستن به
هێزی رێكخراوی خۆیان و خه‌ڵكی یاخی له هێزه ڕه‌شه‌كان و به فعالیه‌ت و ده‌خاڵه‌تی
زیاتر له پێناو گۆرینی هه‌ل ومه‌رجه‌كه‌و كۆتایی هێنان به بارودۆخی ئیستا خه‌بات
بكه‌ن. حزبی ئێمه پێویسته به‌بێ دواكه‌وتن له پێناو ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ
هێزه‌كانی سینارێوی ڕه‌ش، چی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی و چی ڕه‌وته دینیه
موخالیفه‌كانی ئه‌وان ، هێزی خۆی ڕێك بخات و جه‌ماوه‌ری كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش كێش
بكاته مه‌یدان.
به‌پێی هه‌ل ومه‌رجێك كه ئیشاره‌تمان پێ كرد ته‌نیا هێزێك كه بتوانێ سینارێویی
ڕه‌ش به شێوه‌یه‌كی ئینسانی و به قازانجی كرێكاران وجه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له عێراق
دا چاره‌سه‌ربكات و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سكۆلار‌و و غه‌یره قه‌ومی و غه‌یره دینی جێگیر
بكات، هێزی چه‌پ و به‌تایبه‌ت حزبی كۆكۆنیستی كرێكاری چه‌پی عێراقه. هیزه‌كانی
بورژوازی به جیهانی و مه‌حه‌للی یه‌وه له عێراق دا به ڕۆشنی پێشانیان داوه بێ
توانان له ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه بتوانێ لانی كه‌م له مه‌ده‌نیه‌ت و
پێویستیه بنچینه‌یه‌كانی ژیانی شایسته‌ی ئینسان فه‌راهه‌م بكات. ئێمه
ڕایده‌گه‌یه‌نین ته‌نها ده‌وڵه‌تێكی سۆسیالستی به مانای واقعی ووشه‌كه ده‌توانی
غه‌یره قه‌ومی و غه‌یره دینی و سیڤیل و سكۆلار بێت.
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چه‌پی عێراق بۆ جێگیر كردنی حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی له‌و
جۆره، یانی ده‌ست ڕاگه‌یشتن به ده‌سه‌لآتی سیاسی و دامه‌زراندنی جمهوری سۆسیالستی
له عێراق دا خه‌بات ده‌كات، و بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه ستراتیجیه له هه‌ل و مه‌رجی
ئه‌مأۆدا، به موشه‌خسی ئه‌م ئه‌ركانه ده‌خاته ده‌ستووری كاری یه‌وه :
1-خه‌بات له پێناو وه‌ده‌رنانی هێزه داگیركه‌ره‌كان و چه‌ك داماڵینی هێزه
ئیسلامیه‌كان و پاشماوه‌كانی به‌عس و باقی هێزه قه‌ومی دینیه‌كان، له ڕێگای
ڕێكخستن و كێش كردنی خه‌ڵكی عێراق بۆ گۆڕه‌پانی خه‌بات، و له سه‌ر ئاستی جیهانیشدا
به‌ڕێخستنی كه‌مپینێكی نێونه‌ته‌ویی له پێناو به ده‌ست هێنانی ئه‌م ئامانجه.
2-ده‌ركه‌وتن به وێنه‌ی ئه‌ڵته‌ر ناتیڤی حكومه‌تی له ئاستی كۆمه‌لآیه‌تیدا، و
ڕاوه‌ستان له به‌رامبه‌ر دوو جه‌مسه‌ری هێزه‌كان ، غه‌ربی و ئیسلامی سیاسی دا.
ریسواكردنی دیموكراسی غه‌ربی و ئیسلامی سیاسی و به‌عسیزم و و ناسێونالیزمی عه‌ره‌ب
و كورد. پێشان دانی هاوماڵی و هاورێگایی ئه‌م هێزانه‌و ریزبه‌ستنیان له یه‌ك
ئۆردوگای كۆنه‌په‌رستیدا له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی عێراقدا. پێشاندان و به جه‌ماوه‌ری
كردنه‌وه‌ی ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی كه ئه‌مه‌ریكا و بۆرژوازی مه‌حه‌للی له عێراقدا
توانای رێكخستنی أژێمێكی مه‌ده‌نی و سكۆلاریان نییه له عێراقدا. ته‌نیا ئه‌ڵته‌رناتیڤ
له پصناو رژێمێكی سكۆلاری غه‌یره قه‌ومی و غه‌یره دینی له عێراقدا، أژێمی
سۆشیالستی یه. كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل ته‌نها ده‌توانی سۆشیالستی بێت.
3-ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره ده‌وڵه‌تێكی قه‌ومی _میللی _ دینی و ڕسوا كردنی
هه‌ر جۆره سیاسه‌ت و هه‌ڵبژاردن و نه‌خشه‌یه‌كی عه‌مه‌لی كه له پێناو هێنانه سه‌ركاری
ده‌وڵه‌تێكی له‌و جۆره‌دا پیاده ده‌كرێت.
4- ڕێكخستن و كۆكردنه‌وه‌ی هێزی خه‌ڵك له گه ڕه‌كه‌كان و ده‌رپه‌ڕاندنی هێزی سه‌ربازی
غه‌رب و ئیسلامیه‌كان و به‌عسیه‌كان له گه‌أه‌كه‌كان و شاره‌كان و به ده‌سته‌وه
گرتنی كاروباره‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵك خۆیانه‌وه. جێگیر كردنی پراتیكی ده‌سه‌لآتی خه‌ڵك
و پصاده كردنی سیاسه‌ته‌كانی حزب له گه‌ره‌كه‌كان، ته‌ئمین كردنی ئاسیش و ئازادی
و نۆرماڵ كرنه‌وه‌و به‌أصخستنی ژیانی أۆژانه،و له سه‌ر بنچینه‌ی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی
حزب و دوور خستنه‌وه‌ی هصزه چه‌كداره‌كانی غه‌ربی و مه‌حه‌للی،و چه‌كدار كردنی حزب
و خه‌ڵك له پصناو زامن كردنی ئه‌م ئامانجانه.
5- أصكخستن وكۆكردنه‌وه‌ی هصزی خه‌ڵك به تایبه‌ت ژنان له به‌رامبه‌ر ئیسلامی
سیاسی و یاسا‌و و به‌دیلی أه‌ش و تاریكی هصزه ئیسلامیه‌كان كه له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا
دایاناوه.
كۆكردنه‌وه‌ی هصزی خه‌ڵك له به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌خاڵه‌تصكی دین و هصزه دینیه‌كاندا
له ده‌وڵه‌ت و یاسا‌و نیهاده‌كان و كاروباری كۆمه‌لآیه‌تیدا. كۆكردنه‌وه‌ی هصزی خه‌ڵك
له‌سه‌ر ئاستی عصراق و له سه‌ر ئاستی نصونه‌ته‌وه‌یی له به‌رامبه‌ر تیرۆرزمی ده‌وڵه‌تی
غه‌رب، له‌و أوویه‌كه‌وه كه هه‌موو أۆژص جه‌ریمه ده‌خولقصنن ، هه‌م له أووی هه‌ڵوصست
گیری و ئه‌ڵته‌رناتیڤی كۆنه‌په‌رستیانه‌وه له دژی خه‌ڵكی له پصناو گه‌یشتن به
ده‌سه‌لآت و به‌أصوه بردنی كۆمه‌ڵگه‌ی عصراق دا.
ته‌نها به به‌ره‌و پصشه‌وه بردنی فعالانه و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌م ئه‌رك و وه‌زایفانه
ده‌توانرصت هصزه مه‌حه‌للی و جیهانیه‌كانی سینارصویی أه‌ش له سه‌ر گۆڕه‌پانی
سیاسی عێراق پاشه‌كشه پێ بكرێت، و رصگا به‌ره‌و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
سكۆلار و سیڤیل و مۆدرن كه به ده‌سته‌به‌ر كردنی ڕژێمێكی ئازاد و یه‌كسان و
سۆشیالستی له عێراق دا كۆتایی بێت.
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چه‌پی عێراق به هه‌موو توانایه‌وه بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه
بردنی ئه‌م ئه‌ركانه خه‌بات ده‌كات.
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چه‌پی عێراق
10 كانونی دووه‌م 2005