ئۆباما و خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ
گفتوگۆی بڵاوكراوه‌ی لاوانی كۆمۆنیست له‌گه‌ڵ حمید ته‌قوایی لیده‌ری حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئیران
وەرگێرانی لە فارسی یە وە : کاروان نەجمەدین
لاوانی كۆمۆنیست
: سه‌ره‌نجام ئۆباما بوه پاڵێوراوی خه‌لاتی ئاشتی نۆبڵ و خهلاتهكهی وه‌رگرت ،
ئایا به‌ڕای ئێوه به‌ڕاستی ئۆباما
هه‌وڵی داوه بۆ ئاشتی له ئاستی جیهاندا؟
حمید ته‌قوایی
: نه‌خێر هه‌رگیز به‌وشێوه‌یه نیه ، به بۆچونی من خودی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌مریكا و كه‌سانێك كه خه‌لاتی ئاشتی نۆبڵیان به‌وداوه ده‌زانن كه كارێكی
تایبه‌تی بۆ ئاشتی نه‌كردووه ، ئه‌مریكا له‌سه‌رده‌می بۆشه‌وه ڕوبه‌ڕوی
دووشهڕبوه و هه‌تائێستاش ئه‌و شه‌ڕانه به‌رده‌وامیان هه‌یه ، تا ئه‌م جێگایه
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به عیراقه‌وه هه‌یه ئۆباما درێژه‌ی به هه‌مان نه‌خشه‌كاری
بوش داوه و به‌دوای هه‌مان ستراتیژ و سیاسه‌ته‌وه‌یه و له‌باره‌ی
ئه‌فغانستانیشه‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پلاتفۆرمی ئۆباما ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و
شه‌ڕه فراوانتر بكات و هێزی سه‌ربازی زیاتری ڕه‌وانه‌كرد و وه ئێستاش خه‌ریكی
هه‌مان كاره ، له‌به‌ر ئه‌وه مه‌علوم نیه كه بۆچی ئه‌مه‌یان ده‌بێ خه‌لاتی
ئاشتی وه‌ربگرێت ؟! ، ئه‌گه‌ر بۆش شایسته‌ی خه‌لاتی ئاشتی بوبێت ئه‌وه ئۆباماش
شایسته‌یه ! ئه‌میان كارێكی تایبه‌ت و جیاوازی له بۆش ئه‌نجام نه‌داوه.
به‌گشتی ڕاستیه‌ك له به‌خشینی خه‌لاتی ئاشتی نۆبڵدانیه ، ئه‌هداف و به‌رژه‌وه‌ندی
سیاسی ده‌وڵه‌تان له‌م كاره‌دا ڕێنوێنه و ئه‌مجاره‌ش ئه‌م تسمیم گیریه وه‌ك
هه‌میشه ته‌واوه‌ن سیاسی بوو ، هه‌ر وه‌ك چۆن چه‌ندساڵ له‌مه‌وبه‌ر خه‌لاتی
ئاشتیان دا به شیرین عه‌بادی و هیچ په‌یوه‌ندی به‌ڕاستیه‌وه نه‌بوو وه یه‌ك
مه‌سه‌له‌ی سیاسی بوو ، بۆ ئۆباماش هه‌مان ش
ته‌ئسیری بهسهرته.
لاوانی كۆمۆنیست : ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه تهسمسم ئه‌گرێت ، لیژنه‌ی ئاشتی نۆبڵ لیژنه‌یه‌كی
نه‌روجییه ، كه سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕاسته‌وخۆ
ئه‌وه‌وه ده‌بێت ، هه‌ندێك پێیانوایه كه له‌ڕاستیا ئه‌مه كارێكی سیاسه كه
ئه‌وروپا له‌ڕێگه‌یه‌وه بیه‌وێت بتوانێت له‌سه‌ر ساسه‌ته‌كانی ئۆباما ته‌ئسیر
دابنێت.
حمید ته‌قوایی :
به بۆچونی من ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه دو لایه‌نی هه‌یه ، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه
یه‌ك پلاتفۆرمی ته‌بلیغاتی كه‌سایه‌تیه‌كی تازه به خودی ئۆباما بده‌ن و
زه‌مینه‌یه‌ك فه‌راهه‌م بكات كه ئۆباما له ئیستادا دووباره ده‌ربكه‌وێته‌وه
،له حالێكدا له‌م دوایانه‌دا كه‌سێك ئاوها بیری له ئۆباما نه‌ده‌كرده‌وه به‌لام
ئێستا دووباره بوه‌وه به سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كان ، وه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش
ئۆباما په‌سه‌ندی كرد‌و پێشوازی لێ‌كرد.
لایه‌نێكی دیكه‌ی تائێرا كه به‌یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وه‌یه كه
ئۆباما له‌په‌یوه‌ند به ئێران و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌په‌یوه‌ند به خۆرهه‌لاتی
ناوه‌ڕاست بهێنه سه‌ر خه‌ت و چوارچێوه‌یه‌كی دیبلوماسی كه زه‌مانێكه یه‌كێتی
ئه‌وروپا به‌دوایه‌وه‌یه ،بوش هه‌میشه له‌سه‌ر دوا ڕێگا واتا ئیمكانی هێرشی
سه‌ربازی قسه‌ی ده‌كرد و ئۆباماش دواجار له یه‌كێك له چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا هه‌مان
شتی گوتووه كه ئه‌گه‌ر گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئیران به شوێنك نه‌گه‌یشت ئه‌وا
هه‌موو ڕێگاكانی تر كراوه‌ن ، وه ئه‌مه به زمانی دیبلوماتیك واتا مومكینه
ئه‌مریكا ده‌ست بۆ هێرشی سه‌ربازی به‌رێت ، یه‌كێتی ئه‌وروپا زۆر خۆشیان به‌مه
نایه‌ت ، یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌تایبه‌ت دوای ته‌جروبه‌ی عیراق و ئه‌فغانستان به‌هیچ
جۆرێك مه‌یلیان به‌لای هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕێكی دیكه‌یا نیه كه ئه‌گه‌ر وای دابنێن
سه‌ركه‌وتوانه بێت ئهوامایهی پتهوبونهوهی زلهێزیی ئه‌مریكایه ، یه‌كێتی
ئه‌وروپا قازانجی
له‌وه‌دا نیه ، له‌م نوقته نهزهرهوهیه كه پێدانی خهلێتی ئاشتی به ئۆباما
ئه‌توانێت هه‌وڵێك بێت كه له‌م ڕوه‌وه ئه‌مریكا وابه‌سته بكات كه له‌چوارچێوه‌ی
دیبلۆماسیه‌ت و گفتوگۆ یان لانی زۆر سزای ئابوری غه‌یری ئابوریه‌وه له‌گه‌ڵ ئیران
بمێنێته‌وه و به‌دوای ڕێگای كۆتایه‌وه نه‌بێت ، ئه‌مه‌ش ده‌توانێت واتایه‌كی
سیاسی ئه‌م هه‌نگاوه بێت.
لاوانی كۆمۆنیست :
گرنگرترین ڕوداوی ئه‌م ڕۆژانه شۆڕشی ئێرانه ، ئه‌گه‌ر له‌یادتان بێت كاتێك ئۆباما
بوه سه‌ره‌ك كۆمار وتی ده‌مه‌وێت له‌سه‌رانی جمهوری ئیسلامی بخوازم و ده‌ست بده‌م
و بچمه گفتوگۆوه ، هه‌ست ئه‌كه‌یت خه‌لاتی ئاشتی نۆبڵ ته‌ئسیری بۆسه‌ر شۆڕش له
ئیران هه‌بێت ؟ یان له‌په‌یوه‌ند به ئیرانه‌وه ئه‌توانێت چی بێت ؟
حمید تقوایی
: ته‌ئسیرێكی ڕاسته‌وخۆی نیه چونكه تا ئێره كه په‌یوه‌ندی به بزوتنه‌وه‌ی
شۆڕشگێڕی هه‌بێ له ئیران‌دا ، خه‌ڵكی ئیران نه له‌به‌ر ڕوی گوڵینه‌ی ئۆباما یان
دیموكراسی ئۆباما ئه‌م شۆڕشه‌یان ده‌ستپێكردوه و نه هیچ ئومێدێكیان به
ده‌وڵه‌تانی غه‌رب به‌ستوه ، به‌پێچه‌وانه‌وه خودی شكڵگرتنی ئه‌م بزوتنه‌وه
خه‌ڵكیه له ئێران‌دا به‌و واتایه‌یه كه ستراتیجی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و
سیناریۆكانیان له په‌یوه‌ند به جمهوری ئیسلامیه‌وه جێگایه‌كیان له نێو خه‌ڵكدا
نیه ، به پێچه‌وانه‌وه ، ئه‌وه خه‌ڵكن كه ئه‌یانه‌وێت ئه‌وان به‌دوای خۆیاندا
بهكێشبكهن ، كه ئه‌وه‌تا تا ئاستێكی زۆر تائسیراتی تێكۆشانی ئه‌م ده‌وره‌یه له
دیبلۆماسیه‌تی نیودوڵه‌تیدا ئه‌بینین ، ده‌وڵه‌ته‌كان بێ ویستی خۆیان له‌ژێر فشار و
ئه‌فكاری گشتیدا له په‌یوه‌نیان له‌گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی بۆ مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ و
بێ ئیعتیباری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد قورسایی زیاتر دابنێین ، دور نیه ئه‌گه‌ر پرسیاری
یه‌كه‌میان مه‌سه‌له‌ی ئه‌تۆمی بێت و پرسیاری دوههمیشیان ئه‌وه‌یه كه چی كه‌سێ
*( ندا)ی كوشت ؟ ، وه به‌رپرسی ئه‌شكه‌نجه و ته‌جاوز له زیندانه‌كاندا كێن؟. . ،
به جۆرێكی تر تێكۆشانی ئه‌م دواییه شێوه‌ی سیاسه‌تی نێوده‌وڵتی له‌به‌رانبه‌ر
ئێران‌دا گۆڕیوه و به‌م واتایه ئه‌وه شۆڕش و بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی خه‌ڵكه كه
هه‌تا تائسیر به‌سه‌ر دیبلۆماسیه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه داده‌نێت كه ده‌یانه‌وێت
له‌گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی بسازێن.
له‌هه‌مان مه‌سه‌له‌ی ئاشتی نۆبڵدا له ههواڵدابو كه ئۆباما وتویه‌تی من ئه‌مه
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وكه‌سانه به‌ش ده‌كه‌م كه له‌پێناو ئازادی و ئاشتیدا جه‌نگیون
له‌ناویاندا ئه‌و ژنه‌ی كه له ئێران به گوله وه‌ستێندرا ( كه مه‌به‌ستی ندا
بوو) ، له‌م خهلاتهدا له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا شهریكم ، یان وایدابنێن (لاری
كینگ) له سی ئێن ئێن یان گوێگرانی شه‌به‌كه‌ی ئێن بی سی ، له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد گفتوگۆبكه‌ن و به‌شێكی گرنگ به قسه‌كانیان تایبه‌تن به‌وه‌ی كه دواجار
كوشتاره‌كانی سهرجارده له‌ژێرسه‌ری كێدابون ؟ ، مه‌سه‌له‌ی (ندا) چی لێهات ؟ ،
مه‌له‌فی تهجاوزپێكردن له زیندانه‌كاندا به‌كوێ گه‌یشت ؟. .. . ، له
ته‌له‌فیزیۆن و ڕاگه‌یاندنه‌كانی دیكه‌دا به‌هه‌مان شێوه.
به هه‌مان ته‌رتیب كاتێك له‌وه‌ختی خه‌لاتی نۆبڵدا باسی ئیران و ندا و شتی تر
هاتنه‌پێشه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه نیه كه سیاسه‌ت و ئامانجی بهخشینهرانی
خه‌لاته‌كه ئه‌وه بوه ، دامه‌زراوه‌ی نۆبڵ و دوڵهتهكانی پشتیان به‌دوای سیاسه‌تی
خۆیانا وێڵن ، سه‌ره‌نجام ئه‌وه كێشی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی خه‌ڵكه له ئیران كه
چه‌ند قورسایی هه‌یه و چون سایه‌ی هه‌یه به‌سه‌ر هه‌رشتێكدا كه مه‌سه‌له‌ی
بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئیران و تاوانه‌كانی حكومه‌ت و مه‌سه‌له‌ی (ندا) كه سونبولی
ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌یه له هه‌ر مه‌یدانێكدا خۆی مه‌تره‌ح ئه‌كات.
بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی له ئیران‌دا به ویستراوی و نه‌ویستراوی بۆته به‌شێك له
دیبلۆماسیه‌تی جیهان و ئه‌وه‌ش ئه‌بێت له‌ڕیزی پَشڕهویهكان و ده‌ستكه‌وته‌كانی
بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی خه‌ڵك حیساب بكۆێت.
*(ندا)
: مه‌به‌ست له ندا ئاقا سڵتانیه كه له‌سه‌ر جاده‌كانی تاران به گوله‌ی
هێزه‌كانی جمهوری ئیسلامی دڵی له لێدان كه‌وت.
تێبینی :
ئه‌م گفتوگۆیه له لایه‌ن بڵاوكراوه‌ی لاوانی كۆمۆنیست (جوانان كومونیست) به
زمانی فارسی ئه‌نجامدراوه و له ژماره 424 ی 13 ی ئۆكتۆبه‌ری 2009 دا
بڵاوبۆته‌وه و له‌هه‌مانكاتدا له سایتی ڕۆوزهنه (www rowzane. com)ده‌قه
فارسیه‌كه‌ی دهبیترێت