چالاکیه‌کانی شورای کرێکارانی خزمه‌ت گوزاری ته‌ندروستی ناصریة
(1)
به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی شورای کرێکارانی خزمه‌ت گوزاری ته‌ندروستی ناصریة له به‌رانبه‌ر وه‌زیری مالیه و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بانکی ره‌شید
جه‌ماوه‌ری کرێکاران
خوازیارانی دونیایه‌کی باشتر
ئه‌و هه‌واڵه‌مان پێ گه‌یشت په‌رله‌مان بڕیاری داوه ئه‌و بودجه‌یه دیاری بکات که بۆ چاککردنی باری ژیانی هاوڵاتیانی ئه‌م ووڵاته پێویست بێت ئه‌ویش بریتیه له‌و سولفه‌یه‌ی که ئه‌درێ به هاووڵاتیان دواتر له مووچه‌کانیان ده‌بڕێ . که‌چی بانکی ره‌شید له ذی قار رای گه‌یاند که سولفه‌ی کارمه‌ندانی خزمه‌تگوزاریه‌کانی ته‌ندروستی ڕاگیراوه له‌وشاره‌دا به‌بێ هیچ ڕوونکرنه‌وه‌یه‌ک ئێمه‌ش په‌یوه‌ندیمان کرد به به‌ڕێوه به‌ری گشتی بانکی ره‌شید له به‌غدا له ڕۆژی 20/2/2007 ئه‌ویش ئاگاداری کردینه‌وه به‌ڵێ ئه‌و هه‌واڵه راسته نابێ سولفه بدرێ به ئێمه وه وه‌زیری مالیه‌ش په‌سه‌ندی کردوه .
ئێمه ناڕه‌زایه‌تی خۆمان به توندی ده‌رده‌بڕین به‌رانبه‌ر وه‌زیری مالیه که ئه‌و بریاره‌ی په‌سه‌ند کردووه به وه‌ستاندنی سولفه که 8900 کارگوزاری ته‌ندروستی ذی قار زیانبار ده‌بن پێ ی چونکه ئه سولفه‌یه ده‌بووه هۆی سووک کرنی به‌شێکی ئه‌و فشاره ئابووریه‌ی له سه‌ریانه له کاتێکا هه‌مان ئه‌و سولفه‌یه دراوه به کارگوزارانی ته‌ندروستی له شاره‌کانی تری عێراق .
ئێمه داواکارین وه‌زاره‌تی مالیه وه‌زیری مالیه ئه‌و بریاره‌یان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه وه یا بانکه‌که بگۆڕن به بانکی رافیده‌ین له سه‌ر ئاستی پارێزگای ذی قار .
بژی خه‌باتی کرێکاران
بژی شورا کرێکاریه‌کان
کۆپی بۆ : وه‌زاره‌تی مالیه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
به‌رێوه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بانکی ره‌شید
ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆ
شورای کرێکارانی خزمه‌ت گوزاری ته‌ندروستی ناصریة
25/2/2007
(2)
کۆبونوه‌ی شورا له گه‌ل پارێزگاری ناصریة
پاش ئه‌وه‌ی شورا به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌رکردبوو له دژی وه‌زاره‌تی مالیه بۆ دیفاع له مافی کرێکارانی به‌شی خزمه‌ت گوزاریه‌کانی ته‌ندروستی ناصریه سه‌باره‌ت به نه‌دانی مووچه‌کانیان که کاریگه‌ریه‌کی زۆری دانا له سه‌ر حکومه‌ت هه‌ر بۆیه به په‌له پارێزگاری ناصریه داوای کرد له گه‌ل سه‌رۆکی شورا عبدالمجید رضا کۆ بێته‌وه له هه‌مان کاتدا نوێنه‌ری سه‌ندیکای پیشه ته‌ندروستیه‌کان أبو سۆزان بانگێشی کۆبوونه‌که کرا و ئه‌نجا له‌گه‌ڵ وه‌زیری مالیه به ته‌له‌فۆنی قسه‌و باس کرا سه‌ره‌نجام به‌ڵین درا که ئه‌و مافه به کرێکاران ده‌درێ به‌و زوانه به‌ڵام ده‌بێ کرێکارانیش هیچ کارێ نه‌که‌ن تا ئه‌و کاته‌ی جێ به جێ نه‌کرێ .
(3)
چاو پێکه‌وتنی که‌ناڵی الآهوار له گه‌ڵ سه‌رۆکی شورا
سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ی پێشوو که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی الأهوارچاوپێکه‌وتنێکی کرد له گه‌ل سه‌رۆکی شورا عبدالمجیدالرضا که له‌وێدا تیشکی خسته سه‌ر چالاکیه‌کانی شورا‌و چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی . ئه‌م چاو پێکه‌وتنه 20 ده‌قیقه‌ی خایاند به ناوی( ناڵه‌ی کرێکاران) . ده‌قی چاوپێکه‌وتنه‌که له رۆژی پێنج شه‌مه 1/3/2007 دا بڵاو کرایه‌وه.
(4)
مه‌راسیم بۆ 8 ی مارس
به بۆنه‌ی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنه‌وه زیاتر له 100 که‌س له کرێکارانی ژن و پیاو له دام و ده‌زگاکانی ته‌ندروستی ئه‌م شاره له کاتژمێر 9 به‌یانی 7 مارس کۆ بوونه‌وه و مه‌راسیمێکیان ئه‌نجامدا. مه‌راسیمه‌که به ووته‌ی سه‌ۆکی شورا عبدالمجید محمه‌د راضی ده‌ستی پێ کرد له سه‌ر گرنگی ئه‌م ڕۆژه و په‌یوه‌ندی به کرێکارانی ژن و پیاوه‌وه قسه و باسی کرد . پاشان سکرتێری شورا عبدالحکیم حسن فنجان له ووته‌که‌یدا باسی له‌وه کرد که ده‌بێ کرێکارانی ژن وپیاو تواناکانیان یه‌کبخه‌ن له پێناو چاک کردنی ژیانیان و له پێناو به ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان که‌له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاته یه‌ک له دوای یه‌که‌کان وقانونه‌کانیانه‌وه ژێر پێ خراون له کاتێکا کرێکاران به‌شێکی ئه‌ومافانه‌یان به ده‌ست هێنا بوو به قوربانیدان و خه‌بات کردن .دواتر نوێنه‌ری کڕێکارانی الشطرة جه‌بار محمد فوزی وه نوێنه‌ری سوق الشیوخ ستار عبدالرضا ووته‌یان پێشکه‌ش کرد . له کۆتاییدا شورا به‌یاننامه یه‌کیان په‌سه‌ند کرد که بۆنه‌ی ئه‌م رۆژه‌وه ده‌ریان کرد بوو .ئه‌مه‌ش ده‌قه‌که‌یه‌تی :
بژی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان
بۆ سه‌رجه‌م ژنانی جیهان
بۆ ئه‌وانه‌ی خوازیاری دونیایه‌کی باشترن
ئه‌مرۆ 8ی مارسه ڕۆژی جیهانی ژنانه ڕۆژی خه‌باته له پێناو یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن و پیاو . یادی هه‌ڵسورانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی کرێکاره له کارگه‌کانی ڕستن و چنین له نیۆیۆرک وه ڕۆژی هه‌موو ئه‌و ژنانه‌یه که سته‌میان له سه‌ر بووه له لایه‌ن سه‌رمایه‌ده‌رانی ئه‌مه‌ریکیه‌وه وه رۆژی ئه‌وانه‌یه که ئه‌م خه‌باته‌یان گرێ داوه به خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و کۆمه‌ڵایه‌تی و جیهانیه‌وه .
ئه‌مڕۆ ئاهه‌نگ ده‌گێرێن وه رێز ده‌گرین له هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆیان به‌خت کردوه له پێناو به ده‌ست هێنانی یه‌کسانی هه‌مه لایه‌نه‌ی نێوان ژن و پیاو . ئاهه‌نگ گێرانی ئه‌مسالمان وه‌ڵامێکه بۆ ئه‌و هێرشه وه‌حشیانه‌ی کراوه‌ته سه‌ر ژنانی عێراق له ئه‌نجامی ململآنێ ی نێوان هه‌ردووڵا واته ئه‌مریکاو ئیسلامی سیاسی که بووه‌ته هۆی ماڵوێرانی وه دیانه‌وه‌ی ژنان بکه‌نه کۆیله‌ی یاساکانیان .
ئێمه له‌م ڕۆژه‌دا ڕای ده‌گه‌یه‌نین که ئه‌م ڕۆژه ده‌بێ به پشووی ره‌سمی بناسرێ له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌روه‌ک رۆژه قه‌ومیه‌کانیان . وه داوا ده‌که‌ین که دایه‌نگا بۆ کرێکارانی ژن له سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگا حکمویه‌کان دابین بکرێ . ئه‌گه‌رنا وه‌ڵامی توند ترمان ده‌بێ .
بژی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان
بژی خه‌بات له پێناو ئازادی یه‌کسانیدا
ژنان و پیاوانی کرێکار له شورای خزمه‌ت گوزاریه‌کانی ناصریة