له 8ی مارس رۆژی جیهانی ژناندا
با لایه‌نگرانی یه‌کسانی و سکیولاریزم له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌یه‌ک ده‌نگ هاوار بکه‌ن
نا بۆ ئاپارتایدی ره‌گه‌زی له دژی ژنان
نا بۆ یاسا‌و ده‌ستورو ره‌فتاره ئایینی _ عه‌شایه‌ریه‌کانی دژ به ژنان
به‌ڵێ بۆ یه‌کسانی هه‌مه لایه‌نه‌ی ژنان له گه‌ڵ پیاوان
٨ ی مارس رۆژی جیهانی ژنان به‌رێوه‌یه . رۆژی جیهانی ژنان رۆژی ده‌نگ هه‌ڵبڕین و ناره‌زایه‌تیه و رۆژی دژایه‌تی کردنی هه‌ڵاواردن و ئاپارتایدی ره‌گه‌زیه که به سه‌ر ژنانی جیهاندا داده‌سه‌پێنرێت . له‌م رۆژه‌دا ملیاره‌ها ئینسانی ئازادیخواز و یه‌کسانیخواز و سکیولاریست به ژن و پیاوه‌وه دێنه مه‌یدان و ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌برن له دژیه هه‌ڵاواردن وه ده‌نگیان هه‌ڵده‌برن بۆ خواستی یه‌کسانی هه‌مه لایه‌نه‌ی ژن و پیاو وه داوای کۆتایی هێنان ده‌که‌ن به هه‌ر سووکایه‌تی و بێحورمه‌تیه‌ک که به ژنان ده‌کرێ له جیهاندا .
له‌م جیهانه‌ی ئه‌مرۆدا هێشتا ملیاره‌ها ژن له‌به‌رده‌م چه‌وساندنه‌وه‌و هه‌ڵاواردندان ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی که ژنن . ملیاره‌ها ژنی لاو ده‌ست رێژی جنسیان له سه‌ر ده‌کرێ یا له به‌رده‌م توندوتیژی باوک وبرا ومێرده‌کانیانن و ئه‌وپه‌ری وبێ ماف ده‌کرێن و بێحورمه‌تان پێ ده‌کرێ وکاری تاقه‌ت پروکێنی ماڵه‌وه‌یان پێ ده‌کرێ . ئه‌گه‌ر ژنان له مه‌یدانی کاردا چاو لێ بکرێ به‌شخوراوترن له چاو سه‌رجه‌م توێژه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا ، له چاو پیاواندا له لایه‌ک ئاستی ژیانیان له خواره و له لایه‌کی تر کرێیان نزمتره . له‌و ووڵاتانه‌دا که ئیسلامی سیاسی و عه‌شایه‌ری باڵاده‌سته ژنان زیاتر سته‌ملێکراون که که‌مترین مافیان پێ نادرێ له چاو ئه‌و مافانه‌ی به پیاو ده‌درێ، ژنانی کرێکار له‌م ووڵاتانه‌دا زۆرتر له سه‌ر کار ده‌ر ده‌کرێن به بێ هیچ زه‌مانه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و وه له زۆر کاتدا ده‌که‌ونه به‌ر په‌لاماری جنسی و که‌رامه‌تیان ده‌روشێنرێ و ئینسانیه‌تیان له‌که‌دار ده‌کرێ . له‌م جیهانه پێشکه‌وتووه‌ی ئه‌مرۆدا هه‌لومه‌رجێکی زۆر سه‌خت بۆ ژنان ساز ده‌کرێ له باری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ، هه‌ژاریان به سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ و بێ ئومێد ده‌کرێن له ژیان تا ناچار ده‌کرێن خۆیان بده‌نه ده‌ست قاچاخچیان وبازرگانانی له‌شفرۆشی وبازرگانیان پێوه بکرێ به ناوی بازرگانی " کۆیله‌ی سپی ". هه‌روها بوونی یاسای کۆنه‌په‌رستانه‌ی وه‌ک " که‌لچه‌ری رێژه‌یی " و " فره‌که‌ڵچه‌ری ' و مافی که‌مه‌یاتیه‌کان " له ئه‌وروپادا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ژنانێکی زۆری ئاواره بکه‌ونه به‌ر ره‌حمه‌تی مه‌لا و شێخه‌کانی ئیسلام .ملیونه‌ها ژنی کرێکار له ئاسیا و ئه‌فه‌ریقا و ئه‌مه‌ریکای لاتینی له خراپترین هه‌لومه‌رجی کاردا کار ده‌که‌ن ، کاری پیشه‌یی و سه‌ختیان پێ ده‌کرێ به جۆریک هاوتا ده‌بێ له گه‌ل کاری کۆیله‌یی له‌و ووڵاتانه‌ی که ئیسلامی سیاسی ده‌ستی بالای هه‌یه به تایبه‌ت وه‌ک سعودیه و ووڵاتانی که‌نداو و لوبنان و هتد .
له عێراقدا ژنان بوونه‌ته قوربانی جه‌نگی ئه‌مه‌ریکاو کاریگه‌ریه خراپه‌کانی وه‌ک هێنانه مه‌یدانی زۆر له هێزو لایه‌نی به‌ربه‌ری که دژی ژن و پێشکه‌وتنن ؛ به تایبه‌ت لایه‌نه‌کانی ئیسلامی سیاسی و قه‌ومی_ عه‌شایه‌ری . ئه‌م هێزو لایه‌نه کۆنه‌په‌رستانه له سه‌ر ئه‌وه هێز ده‌گرن که چه‌نده بتوانن ژنان بکه‌نه نیشانه و سه‌رکوتیان بکه‌ن و له‌جێگاو رێگای کۆمه‌ڵایه‌تیان دایانگرنه خواره‌وه و ملکه‌چی و سه‌رکوتیان به سه‌ردا بسه‌پێنن تا ئه‌وه‌نده‌ی گه‌وره‌ترین تاوانیان له به‌رانبه‌ردا ئه‌نجام بدرێ وه‌ک ئه‌وه‌ی بیانکوژن و له ناویان به‌رن به ناوی " کوشتنی ناموسی " . ژنان له عێراقدا به‌شیان ئه‌و به‌شه‌یه که له کۆمه‌لگایه‌کدا پێان ده‌درێ که هیچ بنه‌مایه‌کی مه‌ده‌نی نه‌ماوه ، پڕ له کاره‌ساته ، کۆشت وکوشتار وته‌قینه‌وه‌و فراندن وبۆردومانی کوێرانه و ئاواره‌کردن و جه‌نگی تایفی ودینی تێدایه ، جگه له‌مانه‌ش له‌م کۆمه‌لگایه‌دا باری ژیان و گوزه‌ران و خزمه‌ت گوزاریه‌کان و نه‌خۆشخانه‌کان زۆر له خواره ، هۆیه‌کانی خۆپاراستن و چاره‌سه‌ری منالان نه‌ماوه و کچان بێ به‌ش ده‌کرێن له خوێندن وه له سه‌رووی ئه‌مانه‌شه‌وه ئه‌وپه‌ڕی دێوه‌زمه‌ی هێزه‌کانی ئیسلامی سیاسی وقه‌ومی و تایفی وعه‌شایه‌ری دواکه‌وتوو له سه‌ر سه‌ریانه و بووه‌ته هۆی بیبه‌ش کردنیان له هه‌ر مافێکی ئینسانی و مه‌ده‌نی . باردوۆخی ئه‌مرۆی ژنان له عێراقدا وه‌ک بارودۆخی سه‌رده‌می کۆیلایه‌تی ره‌ش پێسته‌کانه له ئه‌مریکای سه‌رده‌می بوونی چه‌کداره(عصابه )سپی پێسته ره‌گه‌ز په‌رسته _ کوکلاکسته‌کلاندا ،یاوه‌ک بارۆدۆخی کۆیلایه‌تی ژیر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فه‌ریقای باشووری ره‌گه‌زپه‌رسته ؛ باردوخێک ئاپارتاید و هه‌ڵاوردنی جنسی تیدایه که داسه‌پێنراوه له لایه‌ن هێزه ره‌گه‌ز په‌رست وپیاوسالاره‌کان که پشت به‌ستوون به یاسای ئه‌وپه‌ری کۆنه‌په‌رستانه‌و نا ئینسانانه . له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له کوردستان ژنان یاسایه‌کی کۆنه‌په‌رستانه‌و نابه‌رابه‌ریان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه له لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه ئه‌ویش یاسای باری که‌سێتیه که رێگا ده‌دات به پیاو به ره‌سمی چه‌ند ژنی هه‌بێ به دانانی هه‌ندێ مه‌رجی هیچ و پوچ که کۆیه‌له‌تی ژنان دا ده‌سه‌پێنێ.
سه‌ره‌رای ئه‌و باردۆخه دژواره‌ی بۆ خه‌لکی عێراق و به تایبه‌ت بۆ ژنان پێكهاتووه که‌چی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری ژنان له عێراق ناوچه‌که‌دا رانه‌وه‌ستاوه .بزووتنه‌وه‌ی عه‌لمانی و ره‌وتی مه‌ده‌نی و ئازادیخوازی و یه‌کسانیخوازی و هه‌نگاونانی ئه‌م ره‌وته بۆ پێشه‌وه گرێدراوه به خه‌باتی چینی کرێکار‌و هێزه سۆشیالیسته‌کان و بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری و خه‌باتی هێزه عه‌لمانی و مه‌ده‌نی خوازه‌کانه‌وه . بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانی خواز و سۆشیالیستی ژنان و هه‌لسوراوانی ژنانی ئازادیخواز له عێراقدا و له‌مرۆدا خه‌بات ده‌که‌ن له به‌رانبه‌ر ئه‌و یاسا‌و کرده‌وانه‌ی که سه‌رچاوه‌که‌ی شه‌ریعه‌ی ئیسلامیه‌و وه ده‌سه‌ڵاتی داسه‌پاوی ئه‌مه‌ریکا دایانرشتوه . خه‌باتی ژنان له عێراقدا ئه‌کرێ سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بهێنێ ، ئه‌م خه‌باته یه‌کێکه له پایه بنچینه‌یه‌کانی خه‌باتێکی عه‌لمانی و سۆشیالیستی فروانتر له به‌رانبه‌ر بزوووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی و ناسیونالیستی و عه‌شایه‌ری یاسا نایه‌کسانیه‌که‌یان . حیزبمان ڕایده‌گه‌یه‌نێ خه‌باتی ژنان له پێناو یه‌کسانی هه‌مه لایه‌نه و نه‌مانی کۆیلایه‌تی جنسیدا به‌شێکی جیا نه‌کراوه‌یه له‌و خه‌باته فراوان و سه‌راسه‌ریه‌ی که ده‌کرێ له دژی سه‌رجه‌م ئه‌و هێزولایه‌نه کۆنه‌په‌رست و دواکه‌وتوانه‌ی که ده‌یانه‌وێ بنه‌ماو پایه‌کانی کۆمه‌ڵگای باوکایه‌تی و به‌تریرکی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی سه‌رکوت و پله دووی ژنانه بپارێزن .
حیزبمان پیرۆزبایی له خه‌لكی عیراق و جیهان ده‌کات به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنه‌وه وه ده‌ستی هه‌موو ئه‌و ئازادیخواز و خه‌باتکارانه ده‌گوشێ که خۆیان ته‌رخان کردوه بۆ هێنانه مه‌یدانی ئیراده و ره‌وتی کۆمه‌لایه‌تی ملیاره‌ها ژنی سته‌ملێکراو و چه‌وساوه له دژی ئاپاتایدی جینسی و کۆیلایه‌تی که به سه‌ریاندا سه‌پاوه . ئێمه سه‌رجه‌م خه‌ڵکی عێراق و ناوچه‌که‌و جیهان بانگه‌واز ده‌که‌ین بۆ زیندوو راگرتنی ئه‌م رۆژه بێنه مه‌یدان و وه بیکه‌نه ره‌مزی خه‌بات و مۆمی نه‌کوژاوه تا به‌دی هێنانی یه‌کسانی هه‌مه لایه‌نه‌ی ژن و پیاو وه دارشتنی بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئینسانی و ئازاد و یه‌کسان .
بژی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان !
بژی یه‌کسانی هه‌مه لایه‌نه‌ی ژن و پیاو !
بڕووخێ هه‌موو ئه‌و یاسا‌و ده‌ستورانه‌ی که دژی یه‌کسانی ژنانن !
بژی سۆشیالیزم !
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
3 ی شوباتی