٨ مارسی ٢٠٢٤ لەشاری سڵیمانی لەژێر دروشمی یەکسانی لە کارو کرێدا بەرز ڕاگیرا!

 

پاش چەندی کۆبونەوەی ئامادەکاری لەنێوان ڕێکخراوەو کەسایەتی چالاکانی بزوتنەوەی یەکسانی خوازی و بەرگریکار لە مافەکانی ژنان،پاش نیوەڕۆی ڕۆژی ٨مارس پاش کۆبوونەوەی هەڵسوڕاوان و لایەنگرانی بەرگری لەمافەکانی ژنان لە سەرای ئازادی و خوێندنەوەی چەند وتارو سرودێک لەلایەن خەباتکاران وهەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی یەکسانی خوازی ژنانەوە پاشان لەوێشەوە بە ڕیپێوان و وتنەوەی دروشمی ژن ژیان ئازادی و چەندین دروشمی تر کە دەربڕی بێ مافیەکانی ژنان وداوای یەکسانی و ژیانێکی ئارامی کۆمەڵایەتی نیوان ژنان وپیاوان بوون بەرەو پارکی دایک وەک هێمای دایکانی ستەمدیدە و چەوساوە بەڕێکەوتن.

٨مارس بەتەواوی دروشم و قسەوباس وپلاکاردەکانی دەستی بەشداربوانی ڕێپوان وئەم نمایەشە یەکسانی خوازانەیەوە وەستاوەنەوە بوون لە دژی جیاکاری ڕەگەزی و ئەو بارودۆخە نالەبارە ئابووری وچەوسینەرانەی کەبەسەر کۆمەڵگەدا بەژن وپیاو تەوای کۆمەڵگەدا سەپاوە کە هۆکارو سەرچاوەکەی سیستەمی دژی ئینسانی سەرمایەداریەڕەنگی دابوویەوە.

جێگەی ئاماژەیە کە بەشێوەیەکی بەرفراوان و گەرموگوڕیەکی زۆر باشەوە ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵک بەش

داریان کردبوو.سەرباری ئەو بارودۆخە ئابووریە خراپ وناهەموارەی بەهۆی دەسەڵاتی شکست خواردووی ناسیۆنالیزمی کورد و دەسەڵاتی ئاینی وقەومی وتائیفی لەعێراقدا یەخەی خەڵکی گرتووە.

ئێمە لەحزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق سەرباری پشتیوانیمان لە تەواوی داخوازیەکانی ئامادەکاران وهەڵسوڕاوانی ئەم ٨مارسەی شاری سلێمانی هاوکات دەستی خەباتکارانەو ماندونەناسانەی یەک بەیەکی هەڵسوارانی ژنان وپیاوانی یەکسانیخوازو بەشداربوانی ئەم چالاکیانە بەگەرمی دەگوشین.دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگیان بۆ جێجەێکردنی تەواوی داخوازیەکانیان.

نابۆ هەڵاواردنی ڕەگەزی

بەڵێ بۆ دادگایی تاوانباران وبکوژانی ژنان وبەرگریکاران لەژنان

سەرکەوتووبێت بزوتنەوەی یەکسانیخوازی

بژی ژن ژیان ئازادی

بژی ٨مارس ڕۆژی جیهانی ژنان

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق