به‌ییانامه‌
سه‌باره‌ت به‌ گیان له‌ ده‌ست دانی مجید سپاسی كادری حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێران

 
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشت، مه‌جید سپاسی كادری حزبی كۆمنیستی كرێكاری ئێران  له‌ كاتی یاری تۆپی پێ توشی سه‌كته‌ی قه‌لبی بووه‌و له‌ یه‌كێك له‌ پاركه‌كانی شاری تۆرنتۆی كه‌نه‌دا ، له‌ كاتی گوێزانه‌وه‌ی بۆ خه‌سته‌خانه‌ له‌رێگا گیانی له‌ ده‌ست دابوو.
سه‌ره‌ڕای كه‌مئه‌ندام بوونی مه‌جید سپاسی هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌مه‌ ئه‌وی كۆتا نه‌هێنا له‌ كاری كۆمۆنیستی، ئه‌و ئینسانێكی تێكۆشه‌ری كۆمۆنیست و خه‌باتكاربوو. ئه‌و هه‌ر له‌كاتی خۆێندكاربوونیه‌وه‌ له‌ دانشگای تاران په‌یوه‌ست بووبوو به‌ یه‌كێك له‌ رێكخراوه‌ چه‌په‌كانه‌وه‌ و دواتر به‌ ڕاگه‌یاندنی حزبی كۆمۆنیستی ئێران، له‌سه‌رتای هه‌شتاكانه‌وه‌ بووبه‌ ئه‌ندام له‌و حزبه‌داو، دواتر به‌ دامه‌زراندنی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێران ئه‌میش بوو به‌ ئه‌ندام له‌و حزبه‌دا و درێژه‌ی به‌ خه‌بات دا وه‌كو كادر له‌و حزبه‌دا، ئه‌و هه‌میشه‌ له‌ ریزی پێشه‌وه‌ی كۆمۆنیسته‌ تێكۆشه‌ره‌كاندا بوو، هیچ رێگریه‌ك ئه‌وی له‌درێژه‌ دان به‌ خه‌بات ڕانه‌ده‌وه‌ستان و درێژه‌ی به‌ كارو خه‌بات دا تا كاتی گیان له‌ده‌ست دانی.
له‌ قوڵایی دڵه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی ده‌كه‌ین له‌ خێزان و هاوڕێیان و ڕابه‌رایه‌تی و كادر و ئه‌ندامانی حزبی هاوڕێ_ حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێران.
 
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ هاوڕێی خۆشه‌ویست مه‌جید سپاسی
بژی سۆشیالیزم
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چه‌پی عێراق
22ی ئایار 2009