تاڵانی یان
گه‌نده‌ڵی ؟!
كاروان نه‌جمه‌دین
دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی كه به‌رهه‌می خودی نیزامێكه كه له ناوه‌رۆكدا سه‌رتاپای
نیزامه‌كه بۆ میژینی خوێنی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی كۆمه‌ڵگه و بهتالێنبردنی
به‌رهه‌می ڕه‌نجی ئه‌وان و سهروهتو سامانی كۆمه‌ڵگه بنیاتنراوه له‌هه‌مانكاتدا
ئه‌م زاراوه‌یه (گه‌نده‌لی )یانكردۆته وه‌سیله‌یه‌ك بۆ په‌رده‌پۆشكردنی
تالێنوبڕۆیهك كه به‌ئاشكرا له‌لایه‌ن بهڕوهبهرانی نیزام و ئه‌حزابه دهسهلێتدارهكانیانهوه
ئه‌نجام ده‌درێت ، ئێستا له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك باسی گه‌نده‌ڵی له‌كوردستان سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسی زۆرێك له ڕاگه‌یاندنه‌كانه له‌هه‌مانكاتدا خودی ئه‌حزابی دهسهلێتدار
خه‌ریكی ئاشكراكردنی هه‌ندێك مه‌له‌فن كه هی هاوڕێ و ڕابهرایهتهیكانی پێشویان و
ڕه‌خنه‌گرانی ئێستایانن ، كه ده‌مێك ساڵه خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و ڕاستیه‌یان
ئاشكراكردوه و له مێژه ئه‌ڵێن ئه‌وانه خه‌ریكی كه‌ڵكه‌كردنی سهرمایهكانیانن
له‌سه‌ر سفره‌و داهاتی ئێمه و منداڵه‌كانمان ، به‌لێم ئه‌وانه‌ی ئێسته خه‌ریكن به
كه‌شفكردنی تالێنیهكانی دۆسته‌كانی دوێنێ و موخالیفه‌كانی ئێستاسان ئه‌یانه‌وێت
ڕوی دۆسته‌كانی ئهڕۆیان سپی ڕابگرن و بیانكه‌نه پارێزه‌ری سامانی خه‌ڵكی هه‌ر له‌سه‌ر
ئه‌وانه‌ی پێش‌و خه‌ریكی چاو سوركردنه‌وه و تۆقاندنی خه‌ڵك بون ، وه ئێستاش پشكی
شێر له‌و تالێنهیدا به‌ده‌س خۆیانه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه به‌داخه‌وه
ته‌بلیغاتی ئه‌حزابی دهسهلێتدار له‌كوردستان بۆ خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵك زۆرێك له
ڕاگهیاندنهكانیشی گرتۆته‌وه ، ئه‌مه جگه له‌و ڕۆشنبیر و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانه‌ی
كه هه‌ده‌ف مه‌ندانه له‌ژێرناوی گه‌نده‌ڵیدا خه‌ریكی په‌رده‌پۆشكردنی تالێنیهكن
كه به ئاشكرا له كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه ، چونكه ئه‌وه‌ی له‌كوردستان
ناویاناوه گه‌نده‌ڵی و بره‌وه‌ی پێده‌ده‌ن له‌ڕاستیا گه‌نده‌ڵی نیه ، چونكه گه‌نده‌ڵی
له ناو داموده‌زگای مۆدێرنترین ولێت و ستاندادترین ده‌وڵه‌تدا هه‌یه ، به‌لێم ئه‌وه‌ی
له‌كوردستان 18ساڵی ڕبوردوو گوزه‌راوه و ئێستا به ڕیًگهی یاسایی و پاروی گه‌وره‌تر
به‌رده‌وامی پێ ئه‌درێت له‌ڕاسیدا تالێنیهكی ئاشكرا‌و بێ په‌رده‌یه نه‌ك گه‌نده‌ڵی.