ژێر كڵاوی ئەمجارەی ڕیفۆرمیسته‌كان
کاروان نەجمەدین
لهسهراتای ئاشكرابونی كێشه‌كانی ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیه‌وه زۆر ناو و كاڵا كرا به‌به‌ری كێشه‌كاندا جارێك ڕیفۆرم و جارێك ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های سكرتێری گشتی یه‌كێتی و جارێك جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له حكومه‌ت و.... ، هه‌رجاره بیانویه‌ك تا سه‌ره‌نجام ئه‌مجاره له‌كاتی نزیك بونه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی تاڵه‌بانیدا له‌سه‌ر چاره‌نوسی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتیدا هه‌موو ئه‌و سیناریۆیانه بونه ههڵموو ناوه‌رۆكی كێشه‌كانی ئه‌و ڕابه‌رایه‌تیه به ڕۆشنی خۆی خستۆته به‌رچاو ، كه خۆی له یه‌ك خاڵی جه‌وهه‌ریدا بۆ یه‌كێتی نیشتمانی دبینێته‌وه ئه‌ویش چۆنێتی مامه‌ڵه و بهرانبهركێیه له‌گه‌ڵ پارتی دا و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش له‌ناو ڕابه‌رایه‌تی یه‌كێتیدا دوو بۆچونی جیاوازی دروستكردوه ، بۆچونی یه‌كه‌م هی تاڵه‌بانیه و زیاتر جۆرێكه له نه‌رمی نواندن له‌گه‌ڵ پارتی و دروستكردنی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پارتی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه قوڵه‌ی خه‌ڵك كه به‌رۆكی به هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار گرتوه كه سه‌ره‌نجام ئه‌و پرۆژه ستراتیجیه‌ی نێوانیانی لێكهوتهوه كه ئێستا له هه‌لومه‌رجی نزیك بونه‌وه له واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان ئه‌گه‌ری دابه‌زینی نه‌وشیروان به لیستێك چاره‌نوسی پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن پارتیه‌وه كه‌وتۆته خه‌ته‌ره‌وه ، چونكه به‌پێی ئه‌و پڕۆژه‌یه پارتی و یه‌كێتی به لیستێك ده‌چنه ئینتیخاباتهوه و كورسیه‌كانی ناو په‌رله‌مان ته‌قسیمی دوو ده‌كه‌ن له‌ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند كورسیه‌ك له‌لایه‌ن نه‌وشیروانه‌وه پارتی ده‌كه‌وێته به‌رده‌م ته‌نگه‌ژه‌ی كه‌می كورسی له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا چونكه ئه‌گه‌ر پێشتر له‌به‌رانبه‌ر یه‌كێتی ڕكابه‌ریدا به ڕێژه‌ی یه‌كسانه‌وه ڕاوه‌ستابو ئه‌مجاره له‌به‌رانبه‌ر ڕێژه‌یه‌كی دیكه له ئه‌ندام په‌رله‌مان به‌ره‌و ڕوو ده‌بێت كه جگه له‌وه‌ی پاڵپشتێكی به‌هێز ده‌بن له یه‌كێتی یان ڕاستر بڵێن ده‌بنه ژماره‌یه‌كی زیادكراو بۆسه‌ر كورسیه‌كانی یه‌كێتی ، له هه‌مانكاتدا بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و سیناریۆیه به‌زمانی جۆراو جۆر وه‌ك پێشتر ده‌یانگوته‌وه "ڕیفۆرم و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی " و شتی له‌م بابه‌ته ڕێژه‌یه‌كی دیكه له په‌رله‌ماندا له پارتی قوت ده‌بنه‌وه .
هه‌ر ئه‌م لێكدانهوهشه كه هاواری له پارتی ههستانوه و هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پڕۆژه ستراتیجیه‌كه‌ی نێوانیانی كردۆته فشارێك كه تاڵه‌بانی و لایه‌نگرانی له (م س) ی یه‌كێتیدا بیر له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی نه‌وشیروان بكه‌نه‌وه له‌ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتیدا ، كه ئه‌گه‌ری ده‌ركردنی لای لایه‌نگرانی بۆچونی دووهه‌م به‌قازانجی یه‌كێتی نابێت چونكه پێیان وایه دابه‌زینی نه‌وشیروان به‌لیستێك معادهلهكه به‌وشێوه‌یه‌ی سه‌ره‌و باسمكرد به‌قازانجی یه‌كێتی ده‌بێت ، به‌جۆرێكیش مه‌سه‌له‌كه‌یان بۆ گرنگه كه ئیستیقاله‌ی چوار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیان كرده كارتی فشار له‌سه‌ر تاڵه‌بانی له به‌رانبه‌ر چاره‌نوسی نه‌وشیروان له‌ده‌ره‌وی یه‌كێتی ، لهسهردهمێكیشدا كه تاڵه‌بانیان به دیكتاتۆر وه‌سف ده‌كردوو ڕه‌خنه‌یان له ڕه‌هایی بڕیاره‌كانی ده‌گرت هه‌ر ئه‌م ڕاستیه له ژێر كڵاوی ڕیفۆرمهكهیاندا حه‌شار داب‌و كه گوێناگیرێت بۆ تاكتیكی به‌رانبه‌ركێ له‌گه‌ڵا پارتیدا به‌ڵكو تاڵه‌بانی ڕێكه‌وتنی ستراتیجی له‌گه‌ڵ پارتیدا مۆر ده‌كات به‌تایبه‌ت كه چوار له وانه‌ی ئیستیقاله‌یان داوه به سكرتێری گشتی له "ریفۆرم خوازه‌كان"ی پێشون كه ئێستا باشتره بڵێن تاك تیك چیه‌كان .
به‌ڵام به ساغكردنه‌وه‌ی نه‌وشیروان به هه‌ر لایه‌كدا له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه وه پرۆژه ستراتیجیه‌كه له لایه‌ن پارتیه‌وه تازه پارتی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌یه‌ك به‌ره‌و ڕوه ئه‌ویش زۆربونی ڕێژه‌ی كورسهیهكانی یه‌كێتیه چونكه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی له‌به‌رانبه‌ر هێشتنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه و دابه‌زینی له‌گه‌ڵ پارتی به لیستێك نه‌وشیروانیش ده‌ربكه‌ن ئه‌وكات به‌شه یهكسانهكهی له‌گه‌ڵ پارتی مسۆگه‌ره‌و ههمووهێزهكهی خۆی له‌ژێره‌وه ڕه‌وانه‌ی ده‌نگدان ده‌كات بۆ لیسته‌كه‌ی نه‌وشیروان ، خۆ ئه‌گه‌ر به‌جیاش داببه‌زن ئه‌وا ئه‌و ڕیژه‌یه‌ی نه‌وشیروان به‌ده‌ستی ده‌هێنێت باڵانسه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی ڕێك ده‌كاته‌وه به‌بێ ڕێكه‌وتنی ستراتیجیش ، ئه‌م ساتوسهودایهیه كه ناڕه‌زایه‌تی له‌ناو ڕابه‌رایه‌تی یه‌كێتیدا دروستكردوه نه‌ك دیموكراتی بونی ڕیفۆرم خوازه‌كان كه خوازیاری جیاكردنه‌وه‌ی حیزبن له حكومه‌تێك كه زیاتر له باره‌گای لق و مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتی و پارتی ده‌چێت تا حكومه‌ت .
ئه‌م ڕوداوانه ده‌توانرێت زیاتر ماهیه‌تی ئه‌م حیزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی كوردستان بۆ خه‌ڵك ڕونببێتهوه كه ئه‌مانه له ساتوسه‌ودای بچرینی به‌شه ده‌سه‌ڵاتدا چۆن ده‌كه‌ونه گیانی یه‌ك و له‌لایه‌ك كه كورسیه‌كانی ناو په‌رله‌مانه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته ژێر پرسیار ئه‌وه نه‌ك گازندهكردن و دابین كردنی ئارامی بۆ خه‌ڵك به‌ڵكو هه‌تا پڕۆژه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كانی نێوانیشیان كه له‌سه‌رده‌مێكدا قودسیه‌تی كرابو به‌به‌ردا له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ئیستا مانای نامێنێت و له‌ناو ڕابهرایهتیهكانیاندا بۆ كۆنرۆڵكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ونه ئیستیقاله دان ئه‌مه‌ش دهلیلیكی دیكه‌یه له عه‌قڵیه‌تی پاوانخوازی ئه‌مانه كه وختێك ترسی له‌ده‌ستدانی پشكی زیاتری ده‌سه‌ڵات نزیك ده‌بێته‌وه ئستیقاله لهحیزبێك ده‌ده‌ن كه ده‌سه‌ڵاتی باشی نه‌بێت چونكه ئه‌وانه بۆ كه‌ڵكه‌كردنی سه‌رمایه‌كانیان و به‌هێزكردنی پۆسته‌كانیان به‌دوای ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ن ، نه‌مانبینی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌مو نه‌هامه‌تی و بێ مافیهی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا دێت ، ئه‌و هه‌مو سه‌ركوته‌ی خه‌ڵكانی ئازادیخواز ، ڕه‌شه‌كوژی ژنان و تیرۆر كردنی ڕۆژنامه‌نوسان و ، له‌به‌رانبه‌ر خوێناویكردنی كۆمه‌ڵگادا یه‌ك دانه‌ش له ڕابه‌رانی ئه‌م حیزبه ناسیۆنالستانه نه‌ك هه‌ر ئیستیقاله بده‌ن به‌ڵكو نوزهیهكیان لێ بێت و بڵێن ئه‌رێ ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته ئینسانی تێدا ده‌ژی !! , ئه‌رێ بۆ تۆزێ ئیحساسمان ناجوڵێت!! ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له به‌رز بونه‌وه و نزم بونه‌وه‌ی باڵانسی ده‌سه‌ڵاتدا حیزبه‌كانیان كه‌وتونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌یه‌ك و ڕابهرایهتیهكانیشیان به‌رۆكی سكرتێره‌كه‌یان گرتوه ، كه هه‌روه‌ك تاكتیكه‌كانی پێشویان هیچ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی تێدا نیه غه‌یری سهریهشهیهك كه له ڕاگه‌یاندنه‌كاندا بۆ خه‌ڵكی دروست ده‌كه‌ن .