به‌یاننامه
سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانی کارگه‌ی ڕستن و چنینی دیوانیه و ده‌ست فرۆشانی که‌رکوک
چوار هه زار کرێکاری کارگه‌ی چنین و رستنی دیوانیه شانبه‌شانی خێزانه‌کانییان ده‌ستیان دایه خۆپیشانێکی گه‌وره له22/2/2007 دژ به وه‌ستانی موچه‌ی مانگانه‌یان به رێژه‌ی 40% وه خوازیاری ئه‌وه بوون مووچه‌ی ته‌وایان پێ بدرێ. وه ناره‌زایه‌تی خۆیان ده‌ر بری سه‌باره‌ت به خراپی هه ل ومه‌رجی کار و کۆنی ئامێره‌کانیان و وه بێ به‌ش بوونیان له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانیان.
له هه مان رۆژدا خۆپیشاندانێک کراله لایه‌ن زیاتر له 200 که‌سی زه‌حمه‌تکێشی ده‌ست فرۆشێ که‌رکوک ، ئه‌وانه‌ی که له پێناو به ده‌ست هێنانی بژێوی خۆیان کار ده‌که‌ن و ڕاده‌وستن له که‌نار جاده‌کان له ژێر ره‌حمه‌تی سه‌رمای زۆر سارد و قرچه‌ی گه‌رما و له ژێر مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قینه‌وه‌کاندا. خۆ پیشاندان له پردی دووهه‌مه‌وه ده‌ست پێ کرد و به‌ره‌و دیوانی پارێزگا به رێ که‌وت داواکاریان ئه‌وه بوو که کار یا بیمه‌ی بێکاریان بۆ مسۆگه‌ر بکرێ .
ئه‌م ناڕه‌زایه‌تی وخۆپیشاندانانه ئه‌وه‌یان نیشاندا که که کرێکار و زه‌حمه‌تکێش بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دانانیشن و بێ ده‌نگ نابن ، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌ل ومه‌رجه‌ی بۆرجوازی جیهانی و ناوه‌وه بۆی پێک هێناون ، وه سه‌ره‌ڕای تیرۆر و کوشتن و جه‌نگ و ماڵوێرانی له دژیان . ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ته‌نها رێگا تا به ئه‌مڕۆ هه‌ر خه‌باتی چینایه‌تیه ده‌بێته هۆی مسۆگه‌رکردنی ژیانیان و بۆرژوازی ناچار بکه‌ن که مل بدا به داواکاریه‌کانیان .
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق پشتیوانی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێ بۆ داخوازیه‌کانی کرێکارانی چنین و رستنی دیوانیه وه ناڕه‌زایاتی ده‌ست فرۆشانی شاری که‌رکوک وه‌له هه‌مان کاتدا داوا ده‌کات که ده‌بێ خواسته‌کانیان جێ به‌جێ بکرێن وه هه‌روه‌ها بانگه‌وازی کرێکارانی و زه‌حمه‌تکێشانی ژن و پیاو ده‌کات که خۆیان ڕێک بخه‌ن له ڕێکخراوه کرێکاریه‌کانی خۆیاندا. وه ئه‌م حیزبه دووپاتی ده‌کاته‌وه که هیچ ڕێگایه‌کی تر نی یه بۆ ڕزگار بوونی خه‌ڵکی عێراق جگه له خه‌باتی چینایه‌تی له دژی بۆرژوازی نه‌بێ و بانگه‌وازی ئه‌م خه‌ڵکه ده‌کات که دوای هێزه ئیسلامی و تایفی و ناسیۆنالیسته‌کان نه‌که‌ون وه تاکید ده‌کاته‌وه که ڕێگای ده‌رباز بوون ته‌نها خه‌بات کردنه له پێناو ئازادی و یه‌کسانی و خۆش گوزه‌رانی و ژیانێکی باشتردا .
سه‌رکه‌وتوو بێ خه‌باتی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان
بژی ئازادی یه‌کسانی
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
22/2/2007