كه‌مپینی جیهانی
بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یاسای
باری كه‌سێتی له كوردستانی
عێراق
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تى و
ئیعترازاتی فراوان له‌لایه‌ن ئاكتڤیسته‌كانی
بزوتنه‌وه‌ى ژنان و ئازادی خوازان و
سكۆلاره‌كانه‌وه، په‌رله‌مانی كوردستان دوای
چه‌ند كۆبوونه‌وه له مانگى تشرینی یه‌كه‌م و
دووه‌می ساڵی 2008 دا یاسای باری كه‌سێتی
هه‌مواركراوی په‌سه‌ند كرد. یاسای باری
كه‌سێتی په‌سه‌نكراو به‌شێوه‌یه‌كى بێ په‌رده
و ئاشكرا كۆیله‌یتی و ژێرده‌سته‌یى ژنان
جێَگیر ده‌كات له كۆمه‌ڵگادا و هه‌ڵاواردنی
جنسی له‌دژی ژنان( ئه‌پارتاید) له گشت
بواره‌كاندا به‌رجه‌سته ده‌كات. یاسای ناو
براو حه‌ق ده‌دات به‌پیاو زیاتر له‌یه‌ك ژن
بهێنێت و سه‌رپه‌رشتیار( وه‌لی ئه‌مر) به‌سه‌ر
ژناندا داده‌سه‌پێنێ، ژێر چه‌پۆكه‌یى ژنان
به‌پێى گرێبه‌سته‌كانی كڕین و فرۆشتن له
زه‌واج دا له جیابوونه‌وه(ته‌لاق) له
میراتی دا به‌رجه‌سته‌ده‌كات، ئه‌و یاسانه‌ی
هه‌ڵاواردنى جنسی كه سه‌رچاوه‌كه‌ی شه‌ریعه‌ى
ئیسلامىیه به‌سه‌ر ژنان دا دەسەپێنی. ئه‌م
یاسا زاڵمانه‌یه كه هێزو حزبه قه‌ومى و
ئیسلامی و عه‌شایه‌ریه‌كانى باڵاده‌ست به‌سه‌ر
په‌رله‌مانى كوردستاندا په‌سه‌ندیان كرد خۆى
زیادڕە‌ویه‌كی بێ په‌رده‌و ئاشكرایه له دژی
مافه‌كان و ئیسانیه‌تى ژناندا. كارنامه‌ى ئه‌م
هێزانه پڕه له پێشێل كارى ئاشكرا له دژی
ژنان و به‌رجه‌سته‌كردنه‌وه‌ى به‌ها ئاینی و
عه‌شایریه‌كان و تاوانه‌كانى" كوشتنى
ناموسیى" به‌درێژایى 17 ساڵى ڕابردوو. هێزه
ئینساندۆست و ئازادیخواز و یه‌كسانیخواز و
سكۆلار و موته‌مه‌دینه‌كانی كردستان و جیهان
له توانایاندایه ئه‌م یاسا دژی ژنانه‌یه
هه‌ڵبووه‌شێننه‌وه.
ئێمه ئیمزا كردووانی
ئه‌م به‌ڵَگه‌نامه‌یه هه‌ڵده‌سین به به‌رپا
كردنی كه‌مپینێكى جیهانی له پێناو:
1_ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى
یه‌كجاره‌كی یاسای باری كه‌سێتى هه‌مواركراو و
په‌سه‌ندكراوى په‌رله‌مانی كوردستان.
2_ ڕاوه‌ستان و
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه دژبە هه‌ر شكڵێَكی
كۆیله‌یه‌تى ژنان و هه‌ڵاواردن له سه‌ر
بنچینه‌ی ره‌گه‌ز(جه‌نده‌ر).
3- قه‌ده‌غه‌كردنی
به‌كارهێنانی شه‌ریعه‌ى ئیسلامی و دین له
ژیانی گشتى و خێزانی دا، جیاكردنه‌وه‌ى دین
له ده‌وڵە‌ت به ته‌واوی.
4_ خستنه‌ڕووى
ئه‌ڵته‌رناتیڤێَكی سكۆلار بۆ یاسای بارى
كه‌سێتی كه پشت به‌ستوو بیێت به یه‌كسانى
هه‌مه‌لایه‌نه‌ى ژن و پیاو باڵا ترین
ستاندارده ئینسانی و یه‌كسانه‌كان،وه
به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش قه‌ده‌غه‌كردنى:
ا_ فره‌ژنى به‌گشتى
وبه‌ته‌واوى.
ب_ كڕین و فرۆشتن و دانانی
شیربایی و ماره‌یى و مه‌رجی تر بۆ ئیزدواج.
ت_به‌كارهێنانی هه‌ر زوڵم
و زۆرێک له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌نیێكه‌وه
له به‌رانبه‌ر ژنان له مه‌سه‌له‌ی
هەڵبژاردنى شه‌ریكى ژیان و هاوسه‌رگیری له
ژیانی هاوبه‌شدا.
س_ دانانی هه‌ر كۆت
به‌ندێك له‌سه‌ر ژنان له جیابوونه‌وه و
ته‌ڵاق داندا.
بانگه‌وازى هه‌موو
تێَكۆشه‌رانی بوارى یه‌كسانی ژن پیاو و
ئازادیخوازان و موته‌مه‌دین وسكویلاره‌كان
ده‌كه‌ین چ تاك یان ڕێكخراو ، له ئاستی
كوردستان و عێراق و جیهان دا، بۆ ئیمزا كردن
و به‌ده‌سته‌وه گرتنی ئه‌م كه‌مپینه و
پشتیوانه لێ كردن و ته‌رویجدانی.
ئیمزاكان:
سه‌رگوڵ
ئه‌حمه‌د هه‌ڵسوراوی
ژنان و به‌رپرسی که‌مپین .
خه‌یاڵ ابراهیم
هه‌ڵسورای ژنان و پێشکه‌ش
که‌ری به‌رنامه‌ی عه‌ره‌بی سکیۆلار تیڤی
به‌رپرسی رێکخراوی ڕزگاری ژنان له عێراق
مریه‌م جه‌میل
ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای رێکخراوی
رزگاری ژنان له عیراق .
مینا ئه‌حه‌دی
به‌رپرسی رێکخراوی
موسڵمانانی پێشوو له ئه‌ڵمانیا و مه‌سولی
که‌مپینی جیهانی دژی ئیعدام .
مریه‌م نومازی
به‌رپرسی رێکخراوی
موسڵمانانی پێشوو له به‌ریتانیا و که‌سایه‌تی
سکۆلاریستی ناسراو .
سه‌میر نوری
به‌رێوه‌به‌ری سکیولار
تیڤی .
کاروان نه‌جمه‌دین
هه‌ڵسوراوی عه‌لمانی و یه‌کسانیخواز
سه‌رنوسه‌ری بڵاو کراوه‌ی ( به‌ره‌وسۆشیالیزم)
– کوردستانی عێراق.
ڕێبین فاروق
هه‌لسوراوی عه‌لمانی و
یه‌کسانیخواز له کوردستان و به‌ریوه‌به‌ری
نوسین له بلاو کراوه‌ی ( به‌ره‌و سۆشیالیزم).
عصام شوکری
به‌رپرسی رێکخراوی عه‌لمانی
ومافه مه‌ده‌نیه‌کان له عێراق .
نور جه‌باری
هه‌ڵسوراوی رێکخراوی
موسلامانانی پێشوو له ئه‌ڵمانیا.
باتی دی بونیتاس
به‌ریوه‌به‌ری ته‌له‌فزیۆنی
ئوردوگای سێ یه‌م به زمانی ئینگلیزی له
که‌نال جه‌دید .
سوهێله شه‌ریفی
هه‌لسوراوی ژنان له رێکخراوی
(مافه یه‌کسانه‌کان هه‌ر ئێستا ) .
طارق فتاح
هه‌لسواروی عه‌لمانی و
دانه‌ر _که‌نه‌دا.
سارا مه‌حه‌مه‌د
به‌رپرسی رێکخراوی( هه‌رگیز
پێلا و فادیمه له بیر مه‌که‌ن).
حه‌کیم حه‌سه‌ن فنجان
سکرتێری( شورای کرێکارانی خزمه‌تگوزاری
له نه‌خۆشخانه‌کانی ناصریه - عێراق
عه‌بدول گولپه‌ریان
ئه‌ندامی ناوه‌ندی رێکخراوی یه‌که‌م منداڵان.
بابه‌ک یه‌زدی
به‌رێوه‌به‌ری ته‌نفیزی رێکخراوی
خاوه‌ران _ رێکخراوێکی به‌رگریه له
زیندانیانی سیاسی له ئێران‌دا.
هارتمۆت کراوس
که‌سایه‌تی مارکسی ، نوسه‌ر ،
سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی هنتر گراوند ، ئۆسنبرۆک
، ئه‌لمانیا .
نازه‌نین برومند
به‌رپرسی رێکخراوی هاتون له بیر مه‌که‌ن
جنێفر فاسۆلو هه‌ڵسوراوی
مافه‌کانی ژنان ، نیویۆرک ، وولاته
یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
بۆ زانیاری زیاتر
په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ژماره
ته‌له‌فۆنی: :
001647215321
سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د
ئیمێڵ
sargulah@yahoo.com
خیاڵ ئیبراهیم
ئیمێڵkhayal71@yahoo.com
بؤ ئيمزا كردن كرته له سه
ر ئيره بكه
كه‌مپینی جیهانی بۆ
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یاسای باری كه‌سێتی له
كوردستانی عێراق
http://www.ipetitions.com/petition/notopolygamy/
|