ڕوون کردنه‌وه یه‌ک له لایه‌ن "جه‌لیل شه هباز "ه‌وه
ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نم بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی بۆیان گرنگه. من له لایه‌ن ده‌سته‌ی هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه له (به‌رلین) بانگهێشت کرام بۆ پێشکه‌ش کردنی میزگردێک ده‌رباره‌ی (کۆمه‌ڵگه و گۆڕان) له ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌مه 11\10\2009. به‌بێ هیچ دوو دڵیه‌ک له‌سه‌ر بانگهێشته‌که ڕازی بووم. به‌ڵام پێش سێ ڕۆژ له پیشکه‌ش کردنی میزگرده‌که له‌پڕ ئاگادار بوومه‌وه که ڕاگه‌یاندنه‌که له لاپه‌ڕه‌ی ماڵپه‌ڕی (سبه‌ی)دا بڵاوبووته‌وه ناوی من وه‌ک یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه‌و "ده‌سته‌یه "هاتووه.
من له ڕێگای ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نم که ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوبووه‌ته‌وه له‌و ماڵپه‌ڕه منی به‌و شێوه‌یه ناساندوه له ڕاستیه‌وه دووره، من سه‌رتاپای نه‌فی ده‌که‌مه‌وه" ، هیچ په‌یوه‌ندیه‌ک من به‌و ده‌سته‌یه‌و به به‌بزووتنه‌وه‌که‌یان نابه‌ستێته‌وه. من یه‌کسه‌ر دوای بینینی ڕاگه‌یاندنه‌که په‌یوه‌ندیم کرد به نوێنه‌ری ده‌سته‌ی ناوبراوه‌وه لێم پرسیه‌وه سه‌باره‌ت به هۆی ڕاگه‌یاندنی ناوم به‌و سیفه‌ته، ئه‌و داوای لێ بوردنی لێ کردم هه‌واڵه‌که‌ی له‌لا سه‌یر بوو وه‌کو من ، وه به‌ڵینی دا به چاک کردنی هه‌واڵه‌که ده‌ستبه‌جێ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕوونکردنه‌وه‌که له هه‌مان ماڵپه‌ڕدا.به‌ڵام به داخه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که تا ئێستا چاک نه‌کراوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌م ڕوون کردنه‌وه‌یه له لایه‌ن منه‌وه وه‌ک پێویستیه‌کی لێ هات.
جه‌لیل شه‌هباز
ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
12 تشرینی یه‌که‌م 2009