ڕاگه‌یاندنی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران

 

سه‌باره‌ت به‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی ئێران له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌ گاڵته‌ جاریه‌که‌ی رژێم

بژی شۆڕش له‌ دژی جمهوری ئیسلامی !

 

 

ناڕه‌زایه‌تی و خرۆشانێک که‌ سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگای داگرتووه‌ هه‌ڵڕشتنی رق و بێزاریه‌کانی خه‌لکه‌ له‌ به‌رانبه‌ر سه‌رتاپای رژێمی ئیسلامی . ئه‌م تێکۆشانه‌ی خه‌ڵک به‌ بیانووی ناره‌زایه‌تی له‌ دژی هه‌لبژاردنی گاڵته‌ جاری وله‌وه‌ش گاڵته‌ جار تر ئه‌نجامه‌که‌ی  سه‌روسیمای به‌ خۆی دا به‌ڵام زۆر به‌ خێرایی له‌وه‌ واوه‌تر  ده‌چێ وا ده‌گۆڕدرێ به‌ ‌هێرشی شۆرشگێرانه له‌ دژی جمهوری ئیسلامی ئێران . ‌ ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و به‌شه‌ی کۆمه‌ڵگاش که‌ باوه‌ریان وایه‌ ده‌کرێ له‌ رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ گۆڕانێ بێته‌ کایه‌وه‌ رۆشن ده‌بێته‌وه‌  که‌ نه‌ک ته‌نها ده‌بێ روو به‌رووی تاقمه‌که‌ی خامنه‌یی – ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ببنه‌وه‌‌ به‌ڵکو ده‌بێ ڕوویان له‌ سه‌رتاپای حکومه‌تی ئیسلامی بێت . شانۆگه‌ری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دوایی به‌ ته‌بلیغات و میزگرده‌ ته‌لفزیۆنیه‌کانیه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ پرۆسه‌که‌ی و راگه‌یاندنی  ئه‌نجامه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌که‌ی تیرێک بوو له‌ خودی رژێم درا . له‌ کاتی هه‌ڵبژاردندا  ده‌سه‌ڵاتداران  وبه‌رپرسه‌ گه‌وره‌کانی حکومه‌ت په‌رده‌یان هه‌ڵدایه‌وه‌ له‌ سه‌ر کارنامه‌ ره‌شه‌کان و تاوانه‌کان و سه‌رکوته‌کان و چه‌قۆکێشیه‌کانی رژێمه‌که‌یان ، به‌م جۆره‌ له‌سه‌ر زمانی خۆیان و له‌ به‌رچاوی ملیۆنه‌ها که‌س خۆیان مه‌حکوم کرد و نامه‌شروعی بوونی راگه‌یاند . براوه‌ی سه‌ره‌کی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا نه‌ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و خامنه‌ییه‌ نه‌هیچ دارو ده‌سته‌یه‌کی تری حکومه‌تیه‌ به‌ڵکو بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌و ڕووخێنه‌ر خوازی خه‌لکه‌. خه‌لک ده‌یانه‌وێ به‌ پێ ی خۆیان  ده‌نگ به‌هه‌ڵپێچانی ئه‌م حکومه‌ته‌ بده‌ن . سه‌رکوت گه‌ران مانۆری گه‌وره‌یان به‌ ڕێ خست به‌ڵام ئه‌وه‌ خۆپیشاندانی به‌ هێزی خه‌لکه‌ شه‌قامه‌کان ده‌له‌رزێنێ . ئه‌مڕۆ پووچی و بێ ئومێد بوون له‌ چاکسازی وگۆڕانی هێواش ‌هێواش ده‌گۆڕدرێت به‌ به‌رهه‌ق بوونی شۆڕش و پێویست بوونی شۆڕش و ئه‌مه‌ خه‌ریکه‌ له‌ کۆمه‌ڵگادا جێگای خۆی ده‌کاته‌وه‌ وه‌ هێز ده‌گرێ . خه‌ڵکی شۆڕش پراکتیزه‌ ده‌که‌ن .

ئه‌مڕۆ بۆ بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵک له‌ پێناو رووخانی جمهوری ئیسلامی ،وه‌ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری وه‌ک هه‌ڵگری ئاڵای ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ زه‌مینه‌ و هه‌لومه‌رج زیاتر له‌ باره‌ له‌ کۆمه‌ڵگادا.حیزب به‌ره‌و پێشوازی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ ده‌ڕوات و خه‌ڵکی بانگه‌واز ده‌کات بۆ خۆپیشاندانی سه‌ر جاده‌کان له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی ئه‌و شیعار و سیاسه‌تانه‌ی که‌ هه‌موو رۆژه‌ له‌ رێگای که‌ناڵ جه‌دید ئه‌و که‌ناڵه‌ شۆڕشگێڕه‌وه‌ بانگه‌وازیان بۆ ده‌کرێ و راده‌گه‌یه‌نرێن . حیزب داوا له‌ خه‌ڵک ده‌کا که‌ به‌هه‌ڵکردنی خواستی ئازادیخوازانه‌ و یه‌کسانی خوازانه‌ی خۆیان ، به‌ شیعاری جمهوری ئیسلامیمان ناوێ شه‌قامه‌کان کۆنترۆڵ بکه‌ن ، ده‌بێ له‌ هه‌موو جێگایه‌ک ده‌ست له‌ کار بکێشنه‌وه‌ هه‌موو کارگاکان و زانکۆکان و خوێندنگاکان و گه‌ره‌کان بکرێنه‌ سه‌نگه‌ری شۆڕش له‌ دژی جمهوری ئیسلامی. ده‌بێ حیجابه‌کان فرێ درێن و به‌هۆی ئیراده‌ی خه‌لکه‌وه‌ ئاپارتایدی ره‌گه‌زی هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه‌ ده‌بێ به‌هۆی ئیراده‌ی خه‌لکه‌وه‌ ئازادی سیاسی به‌ سه‌ر حکومه‌تی ئیسلامیدا بسه‌پێنرێ ،ده‌بێ خوازیاری ئازادی ده‌ست به‌ جێی زیندانیه‌ سیاسیه‌کان و رووخانی ئه‌م زیندانانه‌ بن . ده‌بێ له‌ هه‌وڵی گه‌وره‌ کردنه‌وه‌ی  درزی  نێوان چه‌قۆکێشانی ئیسلامیدا بن . ده‌بێ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بن که‌ به‌ده‌نه‌ی بنکه‌کانی‌ هێزه‌ چه‌کدار و سه‌ربازیه‌کان بهێننه‌ ریزی شۆڕشه‌وه‌ و‌ هێزی چه‌کداری  رژێم ئیفلیج بکرێ وه‌ به‌ کرده‌وه‌ له‌ کار بخرێن . ده‌بێ هه‌لومه‌جێک ساز بکرێ که‌ ریزی ملیۆنه‌ها‌که‌س بهێنرێنه‌ مه‌یدان و جمهوری ئیسلامی به‌ ئیعدام وبه‌ردباران و بێکاری و گه‌نده‌ڵی و حیجابیه‌وه‌ به‌ گۆڕستانی مێژوو بسپیردرێت .

مه‌رجی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی خه‌ڵک له‌ دژی جمهوری ئیسلامی یه‌کێتی و رێکخراو بوون و دابین کردنی رابه‌ریه‌کی شێلگیری بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌یه‌ . حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری  حیزبی ئه‌م کاره‌یه‌ . ئێمه‌ سه‌رجه‌م خه‌ڵکی شۆڕشگێڕ بانگه‌واز ده‌که‌ین له‌ده‌وری ئاڵای حیزب کۆببنه‌وه‌ ، ئێمه‌ حیزب و خه‌ڵک ئه‌م ته‌نگژه‌ی که‌ جمهوری ئیسلامی پێوه‌ی ده‌ناڵێنێ ده‌گۆڕین به‌ شۆڕش له‌ دژی ئه‌م رژێمه‌ نه‌فره‌ت لێ کراوه‌ ، شۆڕشێک له‌ پێناو به‌دی ‌هێنانی ئازادی یه‌کسانیدا.

 

بڕووخێ جمهوری ئیسلامی ئێران

بژی جمهوری سۆشیالیستی

 

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران

24ی خورداد 1388 ،14 حوزه‌یرانی