خواسته ده‌ستبه‌جێ یه‌کانی خه‌ڵکی عێراق
ئه‌مانه خواسته ده‌سبه‌جێ یه‌کانی خه‌ڵکی عێراقن له ئێستادا، مافه سه‌ره‌تاییه مه‌ده‌نییه‌کانی جه‌ماوه‌رن، وخه‌بات کردن و به‌ده‌ستهێنانیان، هێز ده‌دات به جه‌ماوه‌ر بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئیراده‌و توانایی لێ زه‌وت کراویان و بوار خۆش ده‌کات بۆ بڕیاردانی ئازادانه له‌سه‌ر چاره‌نووسی سیاسیان.
ئه‌م داواکاریانه هه‌نگاوێکی بنه‌ڕه‌تین بۆ رزگاری خه‌لکی عێراق، نه‌ک ته‌نها له چنگی مۆته‌که‌ی کوشتن و ته‌قاندنه‌وه و نه‌بوونی و هه‌ژاری، به‌ڵکو له پێناو ته‌مه‌دون و ئازادی و یه‌کسانی له عێراقدا:
1- 1- چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق به ته‌واوی.
2- چه‌ک داماڵینی میلیشیا چه‌کداره‌کان، کۆتایی هێنان به فه‌زای خۆپڕچه‌ک کردن وکوشت و کوشتار و تۆقاندن و ترساندن.
33-- فه‌راهه‌م کردنی ئاسایش بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان.
4- فه‌راهه‌م کردنی کاره‌باو ئاوی خواردنه‌وه و مه‌و‌ادی خۆراکی و خزمه‌تگوزاریه‌کانی تر.
55- به‌خۆڕایی کردنی پێداویسیه ته‌ندروستیه‌کان و په‌روه‌رده و فێرکردن.
6- به ره‌سمی ناسینی مافی ڕێکخراو بوونی سیاسی و پیشه‌یی، مافی مانگرتن و خۆپێشاندان و کۆبوونه‌وه به‌بێ قه‌ید و شه‌رت.
77- ئازادی بێقه‌ید وشه‌رتی سیاسی.
8- جیایی دین له ده‌وڵه‌ت و په‌روه‌رده‌و فێرکردن.
99- یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن و پیاو له هه‌مووبواره‌کاندا، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و یاسا و ده‌ستووانه‌ی که ئه‌پا‌رتاید له دژی ژنان به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه.
10- قه‌ده‌غه‌کردنی پێناسه‌ی دینی و قه‌ومی و تا‌یفی له هه‌موو دام وده‌زگا حکومه‌تیه‌کان و دیکۆمێنته فه‌رمیه‌کاندا، به ره‌سمی ناسینی مافی هاوڵاتی بوونی یه‌کسان.
111- هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوکمی ئیعدام.
12- دیاری کردنی لانی که‌می کرێ بۆ کرێکاران به پێی پێویستی خێزانێکی پێنج که‌سی له ڕێگای ڕابه‌رانی کرێکاران خۆیانه‌وه.
133- ده‌ستگیرکردنی ئه‌و تاوانبارانه‌ی ده‌ستیان هه‌یه له کوشتار و ئاواره‌کردن و کاولکردنی ژیانی جه‌ماوه‌ر وه دادگایی کردنیان.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق بانگه‌وازی جه‌ماوه‌ری فراوان داکات بۆ خه‌بات کردن له‌پێناو ئه‌م داواکاریانه‌دا. و بانگه‌وازی سه‌رجه‌م هێزه کرێکاری و سکیولار‌و یه‌کسانی خواز‌و و رزگاریخوازه‌کان ده‌کات بۆ کۆبوونه‌وه له‌ده‌وری ئه‌م داخوازیانه‌و له‌ده‌وری ئاڵای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق له پێناو به‌ده‌ست هێنانی ئازادی و یه‌کسانی ته‌واو بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵکی عێراق.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
12 تشرینی یه‌که‌م 2009