ته‌له‌فزیونی که‌رکوک ته‌پڵی ڕاسیسزم لێده‌دات !!قابلی قبوڵ نیه‌!!

 

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ له‌ به‌رنامه‌یه‌کی ڕاسته‌خۆدا ته‌له‌فزیونی که‌رکوک له‌ڕیگای بێژه‌ره‌که‌یه‌وه‌ میواندارێتی ئازاد جه‌باری  ئه‌ندامی پارێزگای که‌رکوک و به‌رپرسی کوچ و کۆچبه‌رانی پارێزگای کرد سه‌باره‌ت به‌ ئاواره‌ عه‌ره‌به‌کان له‌ که‌رکوک و مه‌ترسیه‌ک که‌ دروستی ده‌که‌ن بۆ سه‌ر شاره‌که‌. تایتڵی بابه‌ته‌که‌ خۆی ده‌سپێکێکی راسستی بوو و له‌میانه‌ی ئه‌و قسه‌و باسه‌کاندا فۆکه‌س له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بوو که‌ ئه‌م ئاوارانه‌ چه‌نده‌ مه‌ترسین له‌سه‌ر شاره‌که‌ و بێژه‌ره‌که‌ خۆی ببوو به‌داوه‌رو خه‌ریک بوو په‌یتا په‌یتا ڕاسمیزمی ده‌جوڵاند ، که‌یسی کوشتنی مناڵێک که‌ هی چه‌ند مانگ پێش ئێستایه‌ ده‌خسته‌ پاڵ ئه‌و ئاوارانه‌ که‌ له‌ ده‌ست داعش و بۆمبارانی فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی مالکی و ئاگری جه‌نگ  که‌ مال و حاڵی خۆیانیان به‌ جێهێشتوه‌.

ئازاد جه‌باری له‌جایتی ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی خۆێ و ئینسان دۆستی خۆی پێشان بدات و چۆن ده‌چی به‌ ده‌نگی ئاواره‌کانه‌وه‌، گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی بڵی ئێمه‌ ئه‌و خێزانانه‌ی پیاویان له‌گه‌ڵ نه‌بێ ده‌ریان ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها چه‌ندان کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی تر که‌ له‌شاره‌که‌دا هه‌بوون ده‌وروژێنران ده‌کران به‌ گه‌رم کردنی قسه‌و باسه‌کانیان. هه‌ره‌وه‌ها ئازاد جه‌باره‌ی باسی له‌وه‌ده‌کرد ئه‌گه‌ری سوتاندنی ئۆفیسی کۆچ کۆچبه‌ران هه‌یه‌ له‌لایه‌ن ئاواره‌کانه‌وه‌. به‌رنامه‌یه‌ک که‌ پر بوو له‌ ده‌ربڕێنی ڕاسستی به‌رنما‌یه‌ک بوو ده‌یان کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و خانو به‌ره‌و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی تر ئاخنرانه‌ ناو ئه‌م بابه‌ته‌وه‌.

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چه‌پی عراق به‌ توندی ئیدانه‌ی هه‌ر توند کردنه‌وه‌یه‌کی ده‌مارگیری نه‌ته‌وایه‌تی و ڕاسزمێک ده‌کات له‌شاره‌که‌دا به‌ڕیوه‌ ببرێت و دواده‌کات له‌ ته‌له‌فزیونی که‌رکوک داوای لێبوردن له‌ خه‌ڵک بکات و ڕێگا نه‌دات منبه‌ره‌که‌یان ببێته‌ جێگای بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕق وقینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ڕاسیزم. هه‌روه‌ها ئه‌و قسه‌و باسه‌ی ئازاد جه‌باری سه‌رکۆنه‌ ده‌کات، له‌ هه‌مان کاتدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت.

1-      ئه‌م شاره‌ هه‌موو زمانه‌کانی تێدایه‌ و هه‌موو بیرو باوه‌ڕێک تێدایه‌ خه‌ڵکه‌که‌ی زۆرجار توشی پێکدادانی نه‌ته‌وه‌ په‌رستی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی بوونه‌ته‌وه‌ و ته‌حه‌مولی ئه‌م شێوه‌یه‌ له‌ده‌ربڕێن ناکات، هه‌ر که‌سێک به‌تایبه‌تی له‌ مه‌و‌قعیه‌تی به‌رپسیارێتیدا بێت ده‌بی ئاگای له‌ وه‌زعی شاره‌که‌ بێت ئه‌گینا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی باشی بکات ده‌یڕوخێنێ.

2-      پارێزگای که‌ر‌کوک به‌رپرسیاره‌ له‌ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ڕوو ده‌که‌نه‌ ئه‌م شاره‌و له‌ جه‌نگ هه‌ڵهاتون و بۆ په‌یدا کردنی شوێن و خواردن و خواردنه‌وه‌ تا ئه‌و کاته‌ی به‌ڵای شه‌ڕ یه‌خه‌ی  خه‌ڵکی هه‌ڵهاتوو به‌رده‌دات نابێ ڕێگه‌یان لێبگیرێت  له‌ ژێر هیچ بیانویه‌کدا.

3-      به‌رپرسیاری ئۆفسی ده‌زگای و کۆچ کۆچبه‌ران به‌رپرسیارێتی خۆی هه‌یه‌ و کاری ئینسانی ده‌کات خه‌رێکه‌ ئه‌وانه‌ له‌ مه‌رگ ڕزگار ده‌کات که‌ هه‌ڵ هاتون و کۆمه‌کیان بۆ په‌یدا ده‌کات. بۆیه‌ که‌سانی ڕاسست و موته‌عه‌سب به‌ که‌ڵکی به‌رپسیارێتی پۆستی به‌و شێوه‌ نایه‌ن.

4-      داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک ده‌که‌ین لێپێچینه‌وه‌ بکات له‌ ئازاد جه‌باری که‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ ده‌ورۆژێنێت له‌ شاری که‌رکوک دا.

5-      پارێزاگای که‌رکوک به‌رپرسیاره‌ ئه‌منیه‌تی ئه‌م شاره‌ بپارێزی ڕێگا و شوێنی شیاو ئینسانی بگرێته‌ به‌ر ڕێگا نه‌دا هه‌لپه‌رستانی داعش و گروپه‌کانی ده‌ورو به‌ری له‌ژێر ناوی ئاوه‌ره‌دا کاری تێکدارانه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

6-      هه‌ر هاوڵاتیه‌ک که‌ له‌ جه‌نگ هه‌ڵدێت  خێزان بێ یان تاک نابێ ڕێگری لێبکرێ و به‌تایبه‌ت ژنان و منداڵان ده‌بێ کۆمه‌کی زیاتریان پێ بکرێت نه‌ک وه‌ده‌ربنرێن.

7-      کردنه‌وه‌ی که‌مپی تایبه‌ت و ده‌ست به‌جێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ کۆمه‌کی باشتر و ڕێک پێک ترو ئینسانی تر پێشکه‌ش بکرێ به‌  ئاوه‌ره‌کان به‌بێ جیاوازی زمان و نه‌ته‌وه‌و دین و شوێنی نشته‌جێبونی پێشویان.

خه‌ڵکی ئازادیخواز و ئینسان دۆستی شاری که‌رکوک: بچن به‌ده‌نگی ئاوه‌ره‌کانه‌وه‌  به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک کۆمه‌کیان بکه‌ن هه‌ر چۆن تا  ئێستا هه‌موو به‌رپرسیاێتی ئاواره‌کانتان له‌ ئه‌ستۆ گرتوه ‌و گوێتان نه‌داوه‌ به‌ دین و ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک کۆمه‌کتان کردون هه‌روا ڕێگه‌ مه‌ده‌ن به‌ خولقاندنی ناکۆکی ڕه‌گه‌ز په‌رستی وڕاسستی و له‌ هه‌مان کاتدا ڕێگا مه‌ده‌ن ئه‌منیه‌تی شاره‌که‌تان تێک بدرێت. تێرۆرسته‌کان ته‌نها سه‌ر به‌یه‌ک نه‌ته‌وه‌ و یه‌ک ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌ز نین بۆیه‌ ده‌بێ تیرۆرزمی ئیسلامی له‌ ڕه‌گه‌وه‌ ده‌ربهێنین وتیرۆرستان بپێچرێنه‌وه‌. ئه‌م شاره‌ شاری هه‌مووانه‌ هه‌مومان جێمان تێدا ده‌بێته‌وه‌ .

 

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چه‌پی عێراق

ته‌شکیلاتی که‌رکوک

10\8\2014