بەییانامەی

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق سەبارەت بە سەربەخۆێی کوردستان و ئەگەری شەڕ!!

وەک هەموو خەڵکی جیهان دەزانن خەڵکی کوردستان لە ٢٥ ئەیلول دا بە ڕێژەی زیاتر لە ٩٢% دەنگیان دا بەسەربەخۆی کوردستان و جیابوونە وە لە عێراق. بەڵام بەدوای ڕاگیەناندی ئەنجامی ڕفرانۆمەکەدا حکومەتی عێراق و پەرلەمان و دەوڵەتە دراوسێکانی کوردستان دەستاین دایە هەڕەشە کردن لە سەر خەلکی کوردستان وچەندان  قەرار لە پەرلەمان و حکومەتی عێراقەوە دەرچوو بۆ دانانی ئەبلۆقەی ئابوری و سەربازی و دبلۆماسی لەسەر کوردستان، بە عەمەلیش دەستیان داوەتە کارەکانیان هەردوو فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی سلێمانی وهەولێریان داخست و لە هەوڵی داخستنی خاڵە سنوریەکانی نێوان ئێران و تورکیان بەرووی خەڵکی کوردستاندا.

بەدوای ئەودا حکومەتی عێراق دەستی داوەتە لەشکرکێشی سوپا و پۆلیسی فیدراڵی ومیلیشا چەکدارەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر سنورەکانی کوردستان هەر ئێستا ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕو هێڕشکردن هەیە بۆ سەر خەڵکی کوردستان، هێزەکانی پێشمەرگەو خەڵک لەوبەر سەنگەرەکانەوە لە ئامادەباشی ئەم جەنگە ناڕەوایەدان.

ئەمشەو خەڵکی شاری کەرکوک و شاری دوزخورماتو بە چەکەوە ڕژانە سەرشەقامەکان بۆ بەرگری لە شارەکانیان و لە خەڵکی کوردستان و یەک ڕاپەڕێنی چەکدارنەی بە ڕووی دوژمنانی کوردستاندا نمایش کرد. خەڵکی شاری کەرکوک هەر ئەمساڵ  بە هەمان شێوە توانیان بە پشت بەستن بە هێزی خۆیان هێزەکانی داعش لەناو شارەکەدا تەفرو تونا بکەن، بەم هاتنە مەیدانەی خەڵک لە شاری کەرکوک و شاری دوزخورماتو پێشانی دا ڕاپەڕینی چەکداری تاقە ڕێگایەکە بۆ بەرگری لەکوردستان و تێکشکاندنی هەر پلان و دوژمنایەتیک بە دژی خەڵکی کوردستان ئەنجام بدرێت، ئەمە تەنها ڕیگایە بۆ گەیشتنە بەسەربەخۆی کوردستان و ڕێگرتن لە سات و سەودا بەدەنگی  خەلكی کوردستانەوە بۆ سەربەخۆێی.

ئێمە بانگەوازی هەموو خەلکی سەراسەری کوردستان دەکەین هەمان ڕێگای خەڵكی کەرکوک و دوزخورماتو هەڵبژێرن و بەشێوەی ڕاپەڕێنیكی چەکدارانە بێنە ناو شەقامەکان بەرگری لە کوردستان بکەن هەموو پێلان گێڕیەک پوچەڵ بکنەوە.

ئەم دۆخە نابێ بەم شێوەیە بەردەوام بێت، پیویستە دەست بە جێ سەربەخۆیی کوردستان ڕابگەینری هەموو ڕێک کەوتنێک لەسەر دەنگی خەڵک و مامەڵە کردنێک ڕێ پێ بگیرێت و کۆتایی بێت، کوردستانی سەربەخۆ ڕابگەیەنرێت، خەڵکی چەکداری کوردستان دەتونێ کوردستانی سەربەخۆ بپارێزی.

 بانگەوازی هەموو خەڵکی کوردستان و هەموو ئازادیخوازان دەکەین کە لە دەرەوەی کوردستان دەژین بۆ پشیوانی خەڵکی کوردستان لەسەراسەری جیهان بێنە مەیدان بۆ ڕاکێشانی پشتیوانی خەڵکی جیهان و ڕای گشتی دنیا وڕسواکرانی فاشزمی ئێسلامی و قەومی لە بەغدا و تەهران و ئەنقەرە.

تاکە زامنی سەرکەتنی سەربەخۆێی کوردستان هاتنە مەیدانی جەماوەری بەرینی خەڵکە.

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق

١٣\١٠\٢٠١٧