بەییانامەی حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق، لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک!!
نا بۆ خۆتان، نابۆ ئاڵاتان ، نا بۆ ئەزمونی شکست خواردوتان، نابۆ ناسێونالیزم و تەفەرقەی قەومیتان!!
ئەوە چەند ڕۆژێکە لەلایەن حزبە ناسێونالستیە کوردیەکانی شاری کەرکوکەوە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەو شارە کراوەتە بڵقێکی گەورە لە فەزای بارگاوی شاری کەرکوکدا و ڕۆشن نیە سەرئەنجامەکەی بەچی کۆتایی دێت. هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە سەر دام دەزگاکانی شاری کەرکوک کراوەتە بابەتەێکی داغ، لە کاتێکدا هیچ پاساوێک بوونی نیە بۆ ئەم گەرم کردنەی تەنوری نەعرەتەی قەومی و دەمارگیری و هەڵخڕاندنی ئیحساساتی ناسیونالستی و فاشستی لە شارەکەدا.
هەر ئەمە وایکردوە حکومەتی عێراق ڕایبگەیەنی موچەی فەرمانبەرانی شارکە دەبڕێت و خەڵکی هەژاری ئەم شارە ئەوەندەی تر توشی نەهامەتی دەکات، هەموو خەڵکی ئەم شارە زۆر باش دەزانن کە نەوتی کەرکوک لەلایەن پارتی و یەکێتیەوە دەدزرێت و بە تاڵان دەبرێت و خەڵکی ئەم شارە لە کەمترین پێداویستی مەحرومن، ئەوان بەم کارە دەیانەوێ تاڵان و بڕۆی نەوتی شارە کە بشارنەوە، هەرچۆن لە سەراسەری کوردستان نەوت و غازەکەی دەفرۆشن و سەرجەم خەڵکەکەی بێ بەش و مەحروم و بێ موچەن.
ئەزمونی ناسێونالیزمی کورد شکستی خواردوە بە پەرلەمان و حکومەت و هەموو دام ودەزگاکانیەوە، تەواویی خەڵکی کوردستان لەم دەسەڵاتەو لەم ئەزمونە ناڕازین نایانەوێن و بە دەسەڵاتی دز وگەندەڵی دەزانن دەیانەوی بڕۆن و بەدەنگی بەرز ڕایان گەیاند" بڕوخی دز". ئێستا ئەم حزبانە دەیانەوێ کڵاو بکەنە سەر خەڵکی کوردستان وبەناوی کەرکوکەوە ئەیانەوێ ئەم شکستەیان بشارنەوە و بەری پێ بگرن بە قەولی پێشینان " تا خاوەن ماڵ دزی گرت، دز خاوەن ماڵی گرت" ئەوان دەیانەوێ دەستی خۆیان پێش بخەن و دەسەڵاتە گەندەڵ و دزەکەیان توند تر بکەنەوە.
ئەوان بەم هەنگاوەیان دەمارگیری نەتەوەی و ڕق و قینەی قەومی و ئەثنیکی توند دەکەنەوە، هەر ئێستا بار گرژی کەوتوەتە نێوان پێکهاتەکانی ئەم شارەوە، ئەگەر خەڵکی شارەکە وەئاگا نەیەن قەسابخانەکانی ساڵی ١٩٥٩ دوبارە دەکەنەوە و دوژمنایەتی لەنێو هاوڵاتیاندا قوڵتر دەکەنەوە و ئەگەری شەڕێکی نەخوازراو هەڵدەگیرسێنن لە شارەکەدا.
ئێمە ئەم هەوڵانە ڕسوا دەکەین و بانگەوازی سەرجەم خەڵکی شاری کەرکوک دەکەین دوای هات و هاواری نەتەپەرستی و فاشیزمی قەومی نەکەون نەبنە بەشێک لەم هەڵاو زەنایە کە حزبە ناسێونالستیە کوردەکان هەڵیان گیرساندوە و حزبە تورکمانی و ئیسلامیەکان لە شارەکەدا باوەشێنی دەکەن. هەر چۆن خەڵکی ئەم شارە داعشیان تێک شکاند، بەهەمان شێوە پێویستە ئەم هەوڵانە خونسا بکرێنەوە و ڕسوا بکرێت لەلایەن خەڵکی ووشیارو تێکۆشەرەوە تێک بشکێنرێن. ئەوان لەلایەکەوە بە دوای دزینی نەوتی کەرکوکەوەن و لەلایەکی ترەوە بەدوای قەرەبوکردنەوەی شکستەکەیانەوەن لە کوردستاندا، لەم ڕێگایەوەش دەیانەوەی شەڕی قەومی لە شارکەدا هەڵگیرسێنن و باکیان لەوە نیە موچەی خەڵکی دەبڕێررێت یان نا، خەڵکی نوقی خوێنی شەڕی ناڕەوای قەومی ئەوان دەبێت یان نا. خەڵکی کوردستان بە خەڵکی کەرکوکیشەوە ئەم دەسەڵاتە و ئەم مافیایانەیان ناوێ، دەیانەوی بەهەر نرخێک بووە لەکۆڵییان ببنەوە، لە جێنشینیدا دەسەڵاتیکی موتەمدەن و سکیولار و ئازاد و یەکسان کە خۆشگوزەرانی بۆ هەموو خەڵک دابێن بکات، دابمەزرێنن.
شەرمەزاری بۆ ناسێونالیزم !!
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق
٢٩ شوبات ٢٠١٧