ئازادی بیر‌و ڕا له‌ناو په‌رله‌مانی کوردستان به مشته‌کۆڵه سه‌رکوت کرا!!
به‌یانامه‌ی مه‌حکومکردن و هه‌ڕه‌شه له ئازادی ده‌ربڕێن!!
دوێنی چوار شه‌ممه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان له ناو هۆڵی په‌رله‌مان له کاتی ده‌ست پێکردنی دانشتنی ئاسای په‌رلرماندا، هێڕشیان کرده سه‌ر عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندم په‌رله‌مانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌مشته کۆڵه تێی به‌ربون و به‌به‌رچاوی کامیراکانه‌وه، له پای ئه‌وه‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له باره‌ی پۆستی سه‌رۆکی کوردستانه‌وه، که ئێستا مه‌سعود به‌رزانی ئه‌و پۆسته‌ی هه‌ی، قسه‌ی کردوه.
به دوای ئه‌مه‌دا سوج له قه‌حابه‌ت ناشرین تر ئه‌وه بوو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی پارتی له‌سه‌ر زمانی سه‌رۆکی فراکسیونی پارتیه‌وه باسه‌کانیان بردوه‌ته سه‌ر موقه‌ده‌ساته‌کانی ئه‌وان، زۆر به‌ڕوون ئاشکرا باس له ئه‌وه ده‌که‌ن مه‌سعود به‌رزانی موقه‌ده‌سه که‌س بۆی نیه له‌باره‌یه‌وه لێدوان بدات ئه‌وه‌ی پێشانی عه‌لی حه‌مه ساڵحیان دا له‌ڕاستیدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ڕاسته‌و خۆ بوو له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان.
بۆ حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چه‌پی عێراق هیچ کاتێک په‌رله‌مانی کوردستان به ده‌زگایه‌کی واقعی هه‌ڵبژیراو ته‌ماشا نه‌کراوه هه‌میشه ووتومانه ده‌زگایه‌کی فۆرماڵیه و هه‌ڵبژاردنه‌کانیشمان به گاڵته جاڕی زانیوه، ئێستاش که ناسێونالزمی کورد و هێزه ئیسلامیه‌کان یه‌کیان گرتوه‌و حکومه‌تێکی به قه‌ولی خۆیان بنکه فراوانیان دروست کردوه به‌تایبه‌تی دوای به‌هاری عه‌ربی بۆ بێده‌نگ کردنی جه‌ماوه‌ری کوردستان، ئه‌م ڕووداوه زۆر به‌ئاشکرا ئه‌و ڕاستیه ڕوون ده‌کاته‌وه که ئه‌م په‌رله‌مانه زۆر بێ ناوه‌ڕۆکه و سه‌کۆیه‌که بۆ فریودانی خه‌ڵک و شه‌رعیه‌تدان به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان.
ئه‌م په‌رله‌مانه دوێنی نه‌ک له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه به‌ڵکو له‌لایه‌ن پارتیه‌وه ڕسواو کراو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانیشی مایه پوچ کران. به مسته کۆڵه کێشایان به ده‌می ئازادی ده‌ربڕێنی ئه‌ندام په‌رله‌مانکاندا و پێیان وتن موقه‌داسه‌ته‌کان موقه‌ده‌ساتن ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر بکات به ده‌ردی عه‌لی حه‌مه ساڵحی ده‌به‌ین.
له چه‌ند ساڵی ڕابدوودا ناسیونالزمی کورد چه‌ندان ده‌نگی ئازادی خوازیان خه‌فه کرد‌و سه‌رده‌شت عوسمان و کاوه گه‌رمیانی و سۆرانی مامه حه‌مه و تا ئێستاش که‌س نازانێ بکوژی ڕاسته‌قینه‌یان کێن له‌سه‌ر ده‌ربڕینی بیر‌و ڕای ئازادی خۆیان، مشته کۆڵه‌کانی ناو ده‌مێ عه‌لی حه‌مه ساڵح پێش ئه‌وه‌ی ڕووی له عه‌لی حه‌مه ساڵح و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌وانه‌ی وا له‌په‌نای پارتیدا نوزه نوز ده‌که‌ن ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی له ئازادیخوازانی کوردستانه و له‌سه‌ر سه‌کۆی په‌رله‌مانه‌وه به قه‌ولی خۆیان پیرۆزترین تربیونه‌وه نمایش کرا.
خه‌ڵکی ئازادی خواز کوردستان ئه‌م هه‌ڕه‌شانه نایانترسێنی و بۆ به‌رگری له ئازادی ده‌ربڕێن هه‌موو ئازادیه‌کانی تر هه‌میشه قوربانی زۆریان داوه‌و ئێستاش بێده‌نگ نابن به‌م هه‌ڕه‌شانه بێده‌نگ ناکرێن.
بژی ئازادی ده‌ربڕین!
ڕسوایی بۆ دوژمنانی ئازادی !
بژی سۆشیالیزم
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چه‌پی عێراق
26 \3\2015