یاسای خانە نیشینی پەرلەمانی کوردستان ڕەت دەکینەوە!

 

پەرلەمانی کوردستان کە بۆ سەرکوتی خەڵک و دژایەتی دەنگی ئازادی و دەنگی خەڵک بۆ خۆشگوزەرانی، هەمیشە ئامادەیە بە هەموو باڵەکانیەوە بە ئۆپۆزسیون و بە دەسەڵاتدارەوە، بە پشتیوانەی ناوخۆی، وبە پشتیوانی جیهانی و بانکی جیهانی،  سەندوقی پولی جیهانیەوە گیرفانی خەڵک داتەکێنن و خەڵکی کوردستان بڕوتێننەوە و برسی بکەن، ئامادە نین یەک قرش لە ئیمتیازاتی سەرانی دەسەڵات و ئەندام پەرلەمانەکان و سەروەت و سامانی خێزانی تاڵەبانی و بەرزانی کە لە کۆمەڵگە بەتاڵان بردویانە کەم بکەنەوە، ئامادە نین هیچ خزمەتگوزاریەک بەکۆمەڵگە پێش کەش بکەن، لە هیچ ئاستێکدا نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان ناکەن.

دیاری کردنی موچەی خانەنشینی لەلایەن پەرمانی کوردستانەوە  بە ٣٠٠ هەزار دیناری عێراقی، لە کاتێکدا لە مەرکەزی هەمان وڵاتدا ٤٠٠هەزار دیاری کراوە، شەرمەزاریەکی ئابڕوبەرانەیە. هیچ ستاندارێک ئینسانی و جیهانی لە بەرچاو نەگیراوە نە لەعێراق نە لە کوردستان بۆ دیاری کردنی خانە نشینی.

دیاری کردنی خانەنشێنی دەبی لەلایەن نوێنەرانی کرێکارنەوە دیاری بکرێ نەک لەلایەن بۆرژوازیەوە، خانە نشینی بە شێکە لە کرێی نەدراوی کرێکاران کە بۆرژوازی لە کاتی تەمەنی پیریدا دەیدات بە کرێکارن و فەرمانبەران، سواڵ و سێقە نیە، تا ژیانێکی مەمرە ومەژی ببەنە سەر. بەڵام بورژوازی کورد ئەم بڕەش بەرەوا نابینی بۆ ئەم توێژەی چینی کرێکار، بۆرژوازی بۆیە دەتوانی زەفەر بە چینی کرێکار  و فەرمانبەران و کۆمەڵگە بەرێت چونکە ڕێکخراوەکانی کرێکاران لە ئاستێکی نزمدان و نوێنەرانی ڕاستەقینەی کرێکارن ڕێگەیان پێنەدراوە نوێنەرایەتی بکەن بۆ دیاری کردنی خانە نشینی.

 حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق ئەم یاسایە ڕەت دەکاتەوە و ڕسوای دەکات. بانگەوازی چینی کرێکارو تەواوی کۆمەڵگە دەکات ئەم یاسایە بە خەباتیان بخەنە زبڵدانەوە، نوێنەرایەتی خۆیان لە هەموو ئاستەکاندا هەڵبژێرن بۆ پێش کەش کردنی پرۆژە یاسایەک کە لە ئاستی تەوقعی ئینسانی خانەنشینکراودا بگونجی، بۆ دابێن کردنی ژیانێکی شرافەتمەندانە و خۆشگوزەران.

شەرمەزاری بۆ ناسێونالیزمی کورد!!

ئازادی ، یەکسانی ، خۆشگوزەرانی!!

حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق

٢٨ شوبات ٢٠١٨