پشتیوانی لە مانگرتنی کرێکارانی وێستگەی کارەبای گەرمی موسەیەب دەکەین!!
کرێکارانی وێستگەی کارەبای گەرمی موسەیەب مانگرتنیان ڕاگەیاند و کۆپیەک لە بەیانامەکەیان بە دەست ئێمە گەیشتوە لە ڕێگەی یەکێتی گشتی سەندیکاکانی کارەمندانی عێراقەوە، کە پشتیوانی لە مانگرتنەکە کردوە . داواکاریەکانی کڕیکاران لەسەر کرێ و دەرماڵە و کرێکارانی کاتی و نەدانی موچە و نوێنەرایەتی کرێاکران خۆیانە بۆ کێشەکانیان و کرێکاران ڕایان گەیاندوە مانگرتنەکەیان درێژە پێدەدەن دەیبەنە ئاستێکی فراوانترەوە ئەگەر وەڵامی داواکاریەکانیان نەدرێتەوە .
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق پشتیوانی خۆی بۆ کرێکارانی مانگرتوو و یەکێتی گشتی سەندیکاکانی کارمەندانی عێراق ڕادەگەیەنی . بانگەوازی سەرجەم کرێکارانی عێراق دەکات بۆ پشتیوانی کرێکارانی وێستگەی کارەبای گەرمی موسەیەب . ڕایدەگەینین هێزی چینی کرێکار لە یەکگرتووی و یەکڕیزیدایە.
سەرکەوتن بۆ خەباتی حەقخوازانەی کرێکاران!!
بژی ئازادی ، یەکسانی، حکومەتی کرێکاری !
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق
٢٦\٨\٢٠١٥