دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکانی کوردستان ئەبێت دەسبەجێ وبێ قەیدوشەرت ئازاد بکرێن!

 

ڕۆژی ٢٥\٣\٢٠١٨ لە ئەنجامی پینەدانی موچەو بڕیاری پاشەکەوتی موچە مامۆستایان وکارمەندانی کارەباو تەندروستی لە زۆربەی شارکانی کوردستان وەک مافێکی ڕەوای خۆیان وبۆ بەدەست هینانی مافەکانیان ڕژانە نێو شەقامەکان لەبەرامبەر بێدەربەستی وگۆپێنەدانی دەسەڵاتداران لە کوردستان بە ژیان وگوزەرانیان دەستیان دایە خۆپیشاندان. دەسەڵاتدارانی کوردستانیش وەک پێشەی هەمیشەییان لەجیاتی وەڵامدانەوە و مل دان بەداخوازیە ڕەواکانی خۆپیشاندەران دەستیانداوەتە هیرشکردن بۆ سەر خۆپیشاندەران وبەکار هینانی توندوتیژی وئازاری جەستەی خۆپیشاندەران ودەستگیرکردنی هەڵسوڕاوان وریکخەرانی خۆپیشاندانەکان. بەپێێ ئەو هەواڵانەی لە میدیاکان وتۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراوەتەوە دوێنی چەندان ماموستا لە شاری دهۆک گیراون و لە هەولێر بە شەق و لێدان کەتونەتە وێزەی خۆپێشاندەران و ئاسایشی هەوڵیر ئەمڕۆ عەلی مەحمود ناسراو بە (عەلی سیاسی) وئیدریس بڵباس کە دوکەسن لە ڕیکخەران و هەڵسڕاوانی خۆپیشاندانەکانی هەولێر دەستگیرکراون.

ئێمە لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق وێرای بەتوندی مەحکوم کردنی ئەم کارەتوندوتیژو دژی ئازادیانەی ئاسایش ودەسەڵاتداران دژبە خۆپیشاندەران ئەنجامی دەدەن، داوای دەسبەجێ ئازادکردنی سەرجەم دەستگیر کراوەکان ودادگای کردنی هەموو ئەو ئاسایش وکارمەندانەی دەسەڵات دەکەین کە توندوتیژیان بەرامبەر بەخۆپیشاندەران ئەنجام داوەو دەسەڵاتداران بەبەرپرس دەزانین لەبەرامبەر ژیان وسەلامەتی خۆپیشاندەراندا. خەڵکی بانگەواز دەکین شەقامەکان چۆڵ مەکەن لە هەموو شوێنەکان کۆبونەوە گشتی بەرپا بکەن نوێنەر هەڵبژێرن و شورا پاییەکان دابەزرێنن.

بژی ئازادی بێ قەیدو شەری هەڵسوڕانی سیاسی

 

سەرکەوتوبێت خەباتی جەماوەری خەڵکی کوردستان

بژی سۆشیالیزم

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق