دەستی ڕەشی دەوڵەتی فاشستی تورکیا بە خوێنی چوار هاوڵاتی کوردستای عێراق سوور بوو!!
ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرەبەیان فڕۆکە جەنگیاکانی تورکیا لە هێڕشێکدا بۆ سەر ناوچەی باڵەکایەتی لە گوندەکانی وەسان و سەرکان و ماونای سەر بەشارەدێی قەسری لە ناوچەی چۆمان چوار هەوڵاتیان لە خوێن هەڵکێشا ، ئەم هاوڵاتیانە بۆ بەسەر بردنی سەیران چوبونە ئەو ناوچەیە و لەو دێیەدا مابونەوە ، بەهۆێ تۆپبارانی فڕۆکە جەنگەیەکانی تورکیاوە گیانیان لە دەست دا.
بەپێی هەواڵەکان هێزە سەربازیەکانی تورکیا بە درێژایی ١٥ کیلۆمەتر هاتونەتە ناو خاکی کوردستانەوە و ناوە ناوە ناوچەکە بوردومان دەکەن. ئەم کارە دڕندانەیەی تورکیا بە دوای داگیر کردنی شاری عەفریندا دێت کە ٥٨ ڕۆژ خەڵکی ئەو شارە بەرگریەکی بێ وێنەیان کرد لە بەرامبەر یەکێک لە هێزە سەربازیە گەورەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆ کە تورکیایە.
دەوڵەتی تورکیا دوای دەست درێژی بۆ سەر عەفرین، هەڕەشەی داگیر کردنی مەنبەج و شەنگال و قەندیل دەکات، وەزیری دەرەوی عێراق لەبەرامبەدا ئەمڕۆ ئیدانەی هێڕشەکانی تورکیای کرد بۆ سەر خاکی عێراق، بەڵام حکومەتی هەرێم وەک ئەوەی نە بای دی بێ نەباران، نقەی لە خۆێ چنیوە. جورئەتی ئیدانە کردنی سەرزارکیەکی وەک وەزیری دەرەوی عێراقیشی نیە.
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق بە توندی ئیدانەی ئەم هێڕشە ناڕەواو دژی ئینسانی و فاشستیەی تورکیا بۆ سەر کوردستان دەکات هاو خەمی هاو دەردی خۆی بۆ لە دەستدانی ئەو چوار هاوڵاتیە لاوە ڕادەگەیەنی.
سەرجەم ئازادی خوازانی جیهان بانگەواز دەکات ڕوو بەڕووی ئەم دڕندەیەتیەی تورکیا ڕابوەستن و بۆ بەرگری لە خەڵکی کوردستان بێنە مەیدان چی لە عەفرین یان لە کوردستانی عێراق.
خەڵکی کوردستانی عێراق دەبێ خەباتی خۆیان لە دژی دەسەڵاتدارانی ناسیونالیزمی کورد توند تر بکەنەوەو تا ئەمانە لە دەسەڵاتدا بن خەڵکی کوردستان توانای بەرگریان لە خۆ نابێت و کوردستان هەمیشە مەیدانی تەراتێنی دەوڵەتە ئیسلامی و فاشستەکانی ناوچەکە دبێت. خەڵک دەبێ ئەم دەسەڵاتە بپێچنەوەو لە جێگایدا دەسەڵادارێتی خەڵک بەرپا بکەن و ئیرادەی جەماوەری لە مەیدانی سیاسەت و ئابوردیدا بخەنە گەڕ.
بڕوخی دەوڵەتی فاشستی تورکیا!
ڕسوا بێت دەسەڵاتدارێتی ناسێوناڵ- ئیسلامی کوردستان!
حزبی کۆمۆنستی کرێكاری چەپی عێراق
٢٢ مارس ٢٠١٨