دەستگیر کردنی کادیران وهەڵسوڕاوانی حیزبی کمۆنیستی کرێکاری کوردستان بەتوندی مەحکوم دەکەین

بەپێی ئاگادار کردنەوەیەک کە ڕیکخراوی دەرەوەی دەرەوەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان(حککک) بڵاویان ئەکردوەتەوە ئەمڕۆ تیمێکی تەبلیغیان لەکاتی بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی بایکوت کردنی هەڵبژاردنەکاندا لەلایەن ئاسایشەوە دەستبەسەر کراون.

دەستگیر کردنی ئەم هەڵسوڕاوانە لە کاتێکدا دێت کە دەسەڵاتدارانی کوردستان وبەتایبەت یەکێتی نیشتیمانی لەلایەک گوێچکەی خەڵکیان کەڕکردوە بەدروشمی ( ئارامی وهەلی کارو ئازادی)و(کوردستانی بەهێزیان) بەزکردوەتەوە.لەلایەک ترەوە بەهەڕەشەی زمان بڕین لەلایەکەیترەوە چەقۆکێشەکانیان بەرئەدەنە گیان خەڵکی زەحمەتکێش.

ئیمە لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق سەرباری سەرەکۆنە کردنی ئەم کارەی دەسەڵاتداران ،داوای دەستبەجێ ئازادکردنی دەست بەسەرکراوەکان دەکەین ودەسەڵاتداران بەبەرپرس دەزانی لەبەرامبەر ژیان وسەلامەتیاندا،وە هەروەها داوا لە ڕایگشتی وئازادیخوازان دەکەین کە لەبەرامبەر ئەم پێشیلکاریە دژ بەئازادی  چالاکی سیاسی وحیزبی وئازادی دەربڕین بێدەنگ نەبن وبانگەشەو پڕوپاگەندەکانی دەسەڵاتدارن بۆ ئازادی وئارامی لەقاوبدەن .

 

 

بژی ئازادی دەربڕین

شەرمەزاری بۆ سەرکوتگەرانی ئازادی دەربڕین

حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری چەپی عێراق

٢٢\٩\٢٠١٨