دەبێ ئازادی بیروباوەڕ و دەربڕین لە کوردستان پارێزراو بێ !!
بەیاننامەی حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق لەسەر دەستگیرکردنی شڤان ئازاد!!
دوای ئەوی هاوڵاتی شڤان ئازاد خەڵکئ شاری هەولێر گرتەیەکی ڤیدیویی بڵاو کردوەو کە توڕەیی خۆی دەربڕی بوو لە سیستەمی سیاسی و گەندەڵی دەسەڵاتدارانی کوردستان و هانی لاوانی دابوو بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین، پۆلێسی ئەو شارە شڤانینان دەسگیر کردو لە زیندانیان توند کرد، هەر جارەی بە بیانویەک و هەوڵدانی بۆ ناو زڕاندنی لەلایەن دەزاگاکانی ڕاگەیاندنی پارتیەوە پاسوی ئەم کارەی پۆلیسی هەولێر دەدەنەوە.
ئەم شێوە لە زیندانی کردنە دەچێتە خانەی زیندانی ئازادی سیاسی و سەرکوتی ئازادی بیر وباوەڕو دەربڕینەوە، بێجگە لە ناو زڕاندن و تۆمەت دروست کردن بۆ هاوڵاتیانی موخالیفی دەسەڵات کە خۆی پێشێل کردنی حورمەت و کەرامەتی تاکەکانی کۆمەڵگەیە، سەرەتایی ترین مافی خەڵکی کوردستان مافی دەربڕێنی ئازادانەیە بەهەر شێوەیەک بۆیان دەکرێ .
هەر بۆ ئەم مەبەستە چەندان پارێزەری بە خۆ بەخش هاتنە مەیدان بۆ بەرگری لە شڤان و چالاکەوانانی مەدەنی و خۆپێشاندانیان ڕاگەیاندن. ئێمە بانگەوازی خەڵک دەکەین بەم ناڕەزایەتی و خۆپێشاندان چالاکیانەوە پەیوەست بن تا ئازاد کردنی شڤان.
ئێمە بە هەموو شێوەیەک ئەم هەنگاوە سەرکوتگەرانەی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکومەتی هەرێم مەحکوم دەکەین و ڕێگە نادەین چیرۆکی هەڵبەستراو بۆ هاوڵاتیان بچنرێ و لە ژێر ناوی تۆمەتی هەڵباستراوادا هیچ کەس زیندانی بکرێ، ئازادی دەربڕێن و ئازادی سیاسی سەرکوت بکرێ. داوا دەکەین دەست بەجێ شڤان ئازاد ئازاد بکرێ و ئیعتباری بۆ بگێڕیتەوە.
بژی ئازادی داربڕین !
دەبێ دەسبەجێ شڤان ئازاد، ئازاد بکرێ !
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق
٢٢ \ ٨ \٢٠١٥